❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌مه‌ن و باڵا و كێشتان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-07 11:24:34

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

ته‌مه‌ن و باڵا و كێشتان

ته‌مه‌ن و باڵا و كێشتان به‌ خۆیانه‌وه‌ خه‌ریكتان نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ كاری پزیشكه‌كانه‌.
- ته‌نیا هاوڕێیه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ پێكه‌نین ده‌به‌خشنه‌ لێوه‌كانتان، هاوڕێی بێتاقه‌ت و مۆن له‌ ژیان بێزارتان ده‌كه‌ن . ( به‌راستی ئێوه‌ له‌ كام بابه‌ته‌یانن؟)
- به‌رده‌وام هه‌وڵی فێربوون بده‌ن، هه‌وڵده‌ن شتی نوێ فێر ببن و كاری ده‌سی وباخه‌وانی بكه‌ن، هه‌رگیز ئیسراحه‌ت به‌ مێشكتان مه‌ده‌ن .
- شته‌ رۆز ئاسایی و ساكاره‌كانیش ده‌توانن خۆشحاڵتان بكات و چێژی لێوه‌ربگرن.هه‌میشه‌ شتی گران و جوان و دوور نابێت هۆشمان به‌رێت، زۆر شتی هه‌رزان و ساكار و نزیك هه‌ن كه‌ ده‌توانن خۆشحاڵمان بكه‌ن.
- هه‌وڵ بده‌ن كه‌ پێبكه‌نن. له‌ دڵه‌وه‌ پێبكه‌نن و تا ده‌توانن پێبكه‌نن، ئه‌وه‌نده‌ كه‌ بكه‌ونه‌ كۆكه‌ كردن و ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كتان هه‌یه‌ كه‌ ده‌تانخاته‌ پێكه‌نین قه‌دری بزانن.
- ئه‌گه‌ر دڵتان پڕ بوو و حه‌زتان له‌ گریان كرد، پڕ به‌دڵ بگرین. دواتر فرمێسكه‌كانتان بسڕنه‌وه‌ و درێژه‌ به‌ ژیان بده‌ن، ته‌نیا كه‌سێك كه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵتانه‌ خۆتانه‌،
كه‌واته‌ نرخی خۆتان بزانن.
- ده‌ورو به‌رتان پڕ كه‌ن له‌و شتانه‌ی كه‌ خۆشتان ده‌وێت. چ هاوڕێ، چ گیاندار ، چ گوڵ و گیا ، وێنه‌ و یاری یا هه‌رشتێك كه‌ چێژی لێوه‌رده‌گرن، ماڵه‌كه‌تان ئاخرین په‌ناگایه‌ كه‌ هی خۆتانه‌.
- ئاگاتان له‌ خۆتان بێت. ئه‌گه‌ر باشن به‌ باشی بمێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی باش نیت هه‌وڵبده‌ باش بیت.ئه‌گه‌ر خراپی، زۆر به‌ ساكاری داوای یارمه‌تی بكه‌ن، هه‌موو مرۆڤه‌كان هه‌میشه‌ باش نیین.
- مه‌ڕۆن بۆ شوێنێك كه‌ له‌وێ هه‌ستێكی باشتان نییه‌.دوری له‌ كێشه‌ و بیره‌وه‌رییه‌ تاڵه‌كانی رابردوو یا ئه‌و شتانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ پڕن له‌ خه‌م و ناخۆشی زۆر باشه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net