❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / میرایه‌تی حه‌سنه‌وی... چۆن ڕوخا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-18 16:43:46

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

میرایه‌تی حه‌سنه‌وی... چۆن ڕوخا

میرایه‌تی حه‌سنه‌وی...چۆن دروست بوو و چۆن ڕوخا
س.ل.س.له‌ نه‌رویج

(16/1/2008)





  له‌ قۆناغه‌کانی کۆندا کورد ناو به‌ ناو و لێره‌ و له‌وێ خاوه‌نی خۆی بووه‌ و ، له‌ چوارچیوه‌ی هه‌ندێک میرایه‌تی تا ڕاده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆدا خۆی به‌ڕێوه‌بردووه‌. به‌ڵام ناحه‌ز و دوژمنه‌کانی چاویان به‌و خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌دا هه‌ڵنه‌هاتووه‌ و سه‌دان نه‌خشه‌ و پلانی دژواریان بۆ ڕووخاندنیان داناوه‌ و ، له‌ زۆربه‌یاندا سه‌رکه‌وتوو بوون. هاوکات هه‌ندێک له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ له‌ ناوه‌وه‌ توشی قه‌یران بوون و ، ناکۆکیه‌کان له‌ هه‌موو سنورێک تێپه‌ڕیان کردووه‌ و هۆکارێک بوون بۆ ڕوخاندنیان. ئێمه‌ لێره‌دا به‌ شێوه‌یه‌کی کورت ئاماژه‌ بۆ هه‌ندێک له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ ده‌که‌ین که‌ کورد خۆی ناوی لێناوون "میرایه‌تی". جێی خۆیه‌تی بۆ باشتر ناسینی ئه‌و هێزانه‌ی که‌ میرایه‌تییه‌کانی کوردیان ڕوخاندووه‌ هه‌ندێک زانیاری له‌ باره‌یانه‌وه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو ، چونکه‌ له‌و زانیارییانه‌دا خودی میرایه‌تییه‌ کوردییه‌کان باشتر ده‌ناسین.

میرایه‌تی حه‌سنه‌وییه‌کان

حه‌سه‌نه‌وییه‌کان کورد بوون و له‌ نێوان ساڵانی (959-1015) میرایه‌تی خۆیان هه‌بووه‌ و پانتایی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران (کوردستانی ڕۆژهه‌لات) و ناوچه‌کانی نێوان هه‌ردوو ڕوباری دیجله‌ و فوراتی ئه‌مڕۆی عێراقی گرتۆته‌وه‌. پایته‌خته‌که‌یان شاری "دینه‌وه‌ر" بووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری کرماشان. میرایه‌تییه‌که‌ ناوی میرایه‌تی "حه‌سنه‌وی" بووه‌ ، چونکه‌ دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی ناوی "حه‌سنه‌وی کوڕی حسین" بووه‌ که‌ سه‌رۆکی خێڵی "بازرگان" بووه‌. حه‌سنه‌وی کوڕی حسین دوای ناکۆکی و دژایه‌تییه‌کی دوور و درێژ له‌ گه‌ڵ "سه‌هلانی کوڕی مسافر"ی فه‌رمانڕه‌وای "بوه‌یهیه‌کان"ی شاری هه‌مه‌دان ، ئه‌م میرایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌.

حه‌سنه‌وی کوڕی حسین له‌ ساڵی (979)دا له‌ شاری بێستون مردووه‌. دوای مردنی حه‌سنه‌وی دامه‌زرێنه‌ری میرایه‌تی حه‌سنه‌ویه‌کان و ، له‌ سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات کێشه‌ و قه‌یران ده‌که‌وێته‌ ناو کوڕه‌کانییه‌وه‌. ئه‌و کێشه‌ و قه‌یرانانه‌ هێنده‌ گه‌روره‌ بوون که‌ بوونه‌ته‌ ده‌روازه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی بویهیه‌کان له‌ کاروباری میرایه‌تییه‌که‌دا. بوه‌یهیه‌کان سودیان له‌ پشێوی ناو میرایه‌تی حه‌سنه‌وی وه‌رگرت و ڕووی له‌شکره‌که‌یان تێکرد و ، له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانیان له‌شکری "فه‌خر الدوله‌"ی کوڕی حه‌سنه‌وی بشکێنن. به‌ڵام "نه‌سیر الدوله‌"ی کوڕێکی تری حه‌سنه‌وی له‌ گه‌ڵ بوه‌یهییه‌کان هاوپه‌یمانێتی پێک هێنا و ، له‌و ڕێیه‌وه‌ توانی پانتایی ده‌سه‌ڵاتی میرایه‌تییه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته‌ شاره‌کانی نه‌هاوه‌ندی ئێران و ئه‌سه‌د ئابادی ئه‌فغانستان و ئه‌هواز و کرماشان و که‌رکوک.

بوه‌یهییه‌کان

پییان ووتراوه‌ "به‌نو بوه‌ی" و ، بنه‌چه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر "ده‌یله‌م" که‌ له‌ باشوری ده‌ریاچه‌ی خه‌زه‌ر ژیاون و حوکمی ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران و عێراقیشیان له‌ نێوان ساڵانی (932-1056)دا کردووه‌. بوه‌یهیه‌کان له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی شاخه‌کانی ده‌یله‌من و به‌ بنه‌چه‌ش ، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ، ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر پاشای ساسانییه‌کان و ، ناوه‌که‌شیان له‌ "ئه‌بو شجاعی بوه‌یهی"یه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌. ئه‌بو شجاع له‌ سه‌رده‌می هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ساسانی و زیارییه‌دا ناوبانگی هه‌بووه‌. سیان له‌ کوڕه‌کانی توانیویانه‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق و فارس بگرنه‌ ده‌ست ، به‌ڵام خه‌لیفه‌ی عه‌باسییه‌کان نازناوی "سه‌ڵته‌نه‌"ی لێ ساندنه‌وه‌.

"علی عماد الدوله‌"ی کوڕی ئه‌بو شجاع له‌ نێوان ساڵانی (932-949)دا ده‌سه‌ڵاتدارێتی فارسی که‌وته‌ ده‌ست و ده‌وڵه‌تی تێدا دروست کرد و ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ تا ساڵی (1055) به‌رده‌وام بوو. "حسن روکن الدوله‌"ی کوڕی دووه‌می ئه‌بو شجاع له‌ نیوان ساڵانی (932-976) ده‌سه‌ڵاتدارێتی شاره‌کانی ڕه‌ی و هه‌مه‌دان و ئه‌سفه‌هانی که‌وته‌ ده‌ست و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی تا ساڵای (1023) سایه‌تی مایه‌وه‌. "ئه‌حمه‌د مه‌عز الدوله‌"ی کوڕی سێیه‌می ئه‌بو شجاع له‌ نێوان ساڵانی (932-967) ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق و ئه‌هواز و کرمانی که‌وته‌ ده‌ست و ، ده‌وڵه‌ته‌که‌ی تا ساڵی (1012) سایه‌ی مایه‌وه‌. "ئه‌حمه‌د مه‌عز الدوله‌ له‌ ساڵی (945)دا ده‌سه‌ڵاتی به‌ سه‌ر شاری به‌غداد دا په‌یدا کرد و ، نازناوی "حامی الخلافه‌"ی له‌ خۆی نا و ، تا ساڵی (1055) مایه‌وه‌.

بوه‌یهییه‌کان شێوازی ژیانی ئێرانییه‌کانیان دا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که‌یاندا و ، ته‌نها مه‌زهه‌بی شیعه‌یان پیاده‌ ده‌کرد. لک و پۆپه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ناکۆکیان تێکه‌وت و پشێوی ده‌وڵه‌ته‌که‌یانی گرته‌وه‌ و له‌ کۆتاییدا بووه‌ دوو ده‌وڵه‌ت: یه‌کێکیان له‌ عێراق (1020-1055) و ، ئه‌وی تریان له‌ کرمان (1012-1056).

غه‌زنه‌وییه‌کان له‌ ساڵی (1023)دا ده‌وڵه‌تی بوه‌یهییه‌کانی شاری "ڕه‌ی"یان کۆتایی پێهێنا و ، سه‌لجوقییه‌کانیش کۆتاییان به‌ودوای ده‌وڵه‌ته‌که‌یان هێنا و خۆیان ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادیان گرته‌ ده‌ست.
 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-20 19:19:17

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: میرایه‌تی حه‌سنه‌وی... چۆن ڕوخا

har bjyt hawrey barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-22 18:34:05

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: میرایه‌تی حه‌سنه‌وی... چۆن ڕوخا

  دونیایەک ڕێزوخۆشەویستیم بۆتۆی زێدەئازیز دەستە کانت خۆش كاکە پەیوەند گیان بۆ پەیامە کانت....
 
 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-08 18:42:15

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: میرایه‌تی حه‌سنه‌وی... چۆن ڕوخا

ده ست خوش بيت كيانه كه م

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-11-18 18:29:57

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: میرایه‌تی حه‌سنه‌وی... چۆن ڕوخا

dasti barezisht  xosh   hawrei  xoshawist

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net