.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






له‌جوانترین ئامۆژگاریه‌كان:
ئامۆژگاری باوكێك بۆ كوره‌كه‌ی له‌كاتی ژنهێنانیدا...................
كوره‌كه‌م: خۆشی و كامه‌رانیت له‌ماڵه‌كه‌تدا ده‌ست ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ده سیفه‌ته له‌خۆتدا ده‌سته‌به‌ر نه‌كه‌ی ,لێمیان وه‌رگره‌و پارێزگاریان لێ بكه.
یه‌كه‌م و دووه‌م: ئافره‌تان حه‌زیان له نازهه‌ڵگرتن و ده‌ربرینی خۆشه‌ویستیه, بۆ خێزانه‌كه‌ت له‌م دووسیفهته ره‌زیلی مه‌كه,خۆ ئه‌گه‌ر رهزیلیت كرد ئه‌وا دیوارێكت له‌نێوان خۆت و ئه‌ودا دروست كرد كه‌ده‌بێته هۆی كه‌می خۆشه‌ویستی له‌نێوانتان.
سێیه‌م: ئافره‌تان رقیان له پیاوی زۆر توند و دهسهلاَتدار ده‌بێته‌وه و پیاوی بێ دهسهلاَت و نه‌رمیش به‌كارده‌هێنن, بۆیه پێویسته هه‌ریه‌ك له‌م سیفه‌تانه له‌كات و شوێنی خۆیدا بهكاربێني,ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌مه بكه‌یت ئه‌وا خۆشه‌ویستی و هێمنی و ئارامی له‌نێوانتان دروست ده‌بێت.
چواره‌م: چۆن تۆ حه‌زده‌كه‌یت خێزانه‌كه‌ت قسه‌خۆش و رووخۆش و بۆنخۆش و پاكوخاوێن بێت,ئه‌ویش وه‌ك تۆ حه‌ز ده‌كات ئه‌م سیفه‌تانه له‌تۆ هه‌بێت,بۆیه هه‌وڵده له‌هه‌موو كاتێكدا ئاوا بیت,نه‌كه‌ی لێی نزیك بكهویهوه كاتێك جه‌سته‌ت به‌ئاره‌قه ته‌ره یان جله‌كانت زۆرپیسن,چونكه ئه‌گه‌ر وابكه‌ی جۆره هه‌ڵاتنێك له‌دڵیدا دروست ده‌كه‌ی هه‌رچه‌نده با گوێرایهلیشی له‌گه‌ڵبێت ,چونكه ئاگاداربه جه‌سته‌ی گوێرایهلیت ده‌كات و دلێ له‌به‌رت هه‌ڵدێت.
پێنجه‌م:ماڵ مه‌مله‌كه‌تی ئافره‌ته‌و ئافره‌ت تێیدا هه‌ست ده‌كات كه‌له‌سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆی دانیشتوه‌و ئه‌ویش شاژنه,نه‌كه‌ی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته بروخێنی ,نه‌كه‌ی له‌سه‌ر پۆستی شاژنی لایدهی,چونكه به‌مه ماڵ‌و موڵكی لێ ده‌ستێنی و ده‌بێته هۆی بوونی رقێكی ناوه‌كی هه‌رچه‌نده به‌روویه‌وه دیاریش نه‌بێت.
شه‌شه‌م: ئافره‌ت حه‌زده‌كات پیاو بۆ لای خۆی بكێشێ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا خزم و كه‌سی خۆی نهدۆرێنێ,نه‌كه‌ی خۆت وخزمو كه‌سی ئه‌و بخه‌یته یه‌ك ته‌رازووه‌وه,یان تۆ یان خزموكهسهكهی ,چونكه ئه‌گه‌ر تۆشی هه‌ڵبژارد ئه‌وا خه‌مبار ده‌بێت و ئه‌و خه‌مه ده‌گوازێته‌وه بۆ ژیانی رۆژانه.
حه‌وته‌م: ئافره‌ت لهپهراسویهكی خوار دروستكراوه,هه‌رئه‌مه‌ش نهێنی جوانی و راكێشانی پیاوه بۆی,ئه‌مه هیچ عه‌یبێك ناگه‌یه‌نێ بۆ ئافره‌ت(جوانی برۆكان له خواری و لاریهكهیهتی),بۆیه له‌كاتی هه‌ڵه‌كردنی خێزانه‌كه‌ت به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خواریهكهی چاك بكه‌یته‌وه بارێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی له‌سه‌رپشت بارمهكه كهتهحهممولی نه‌كات چونكه له‌وانه‌یه ببێته هۆی شكانی,شكانیش مانای تهلاَقدانه.ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌تۆ له‌كاتی هه‌ڵه‌كردنی خێزانه‌كه‌ت هیچ گوێی پێنه‌ده‌ی و وازی لێبێنی,چونكه ده‌بێته هۆی زیاتر خواری وله‌دواییدا پێت چاك ناكرێته‌وه و ئه‌ویش گوێت بۆناگرێت,بۆیه ناو به‌ناو به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌لێ به.
هه‌شته‌م: ئاگات لێ بێ ,یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی ئافره‌تان به‌گشتی چاكه له‌بیرچونه‌وه‌یه,ته‌مه‌نێكی دوورودرێژ چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكه له‌دوای ئه‌و یه‌ك خراپه‌ت كرد پێت ده‌ڵێ:من هیچ خێر‌و خۆشیم له‌تۆ نه‌دیوه,بۆیه ئه‌م سیفه‌ته‌ی وا له‌تۆ نه‌كات رقت لێی ببێته‌وه و له‌به‌ری هه‌ڵێی,چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ی خراپ بێت سه‌دان سیفه‌تی باشیشی هه‌یه.
نۆیه‌م: ئافره‌ت مانگانه به‌حاله‌تی لاوازی جه‌سته‌یی و ماندووبونی ده‌رونی داده‌روات,هه‌تاوه‌كو خوای گه‌وره‌ش له جێ به‌جێ كردنی هه‌ندێك واجبه‌كانی وه‌كو نوێژ‌و رۆژووی خۆش بووه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌رێته‌وه باری ئاسایی خۆی,بۆیه له‌م حالاَتانهدا سیفهتهكانت له‌گه‌ڵیدا خواوه‌ندی بێت,چۆن خوای گه‌وره واجبه‌كانی له‌سه‌ر سووك كردوه ,تۆش ئاوا داواكاری و ئه‌مره‌كانی خۆتی له‌سه‌ر سوك بكه.
ده‌یه‌م:ئه‌وه‌بزانه ئافره‌ت لای تۆ دیله,بۆیه ره‌حم و به‌زه‌ییت به‌سه‌ر دیلی ئه‌ودا بێته‌وه و خه‌م له‌لاوازی ئه‌و مه‌خۆ,له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا بۆت ده‌بێته باشترین پشت و باشترین هاوسه‌ر........
ئه‌م بابه‌ته‌م له‌عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگێراوه‌ته سه‌رزمانی كوردی به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵه‌كان ئاگادارم بكه‌نه‌وه....له‌گه‌ڵ رێزدا

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dest xosh bit hawri gyan bo babeteket ser kawtw bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه

Dstt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
هاورێی به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه


هاوري // دةست خؤش بؤ بابةتةكةت....بةراستى سوود بةخشة بؤ تازة زاوايان
هةر شاد و سةرفراز بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه