.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







پێناسه‌و جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی..؟؟
گه‌نده‌ڵی واته گه‌نین و كرمۆڵ بوون و رزین.. گه‌نده‌ڵی واته ده‌رچوون له چوارچێوه‌ی یاسا‌و به‌زاندنی هێڵه سووره‌كان و به‌كارهێنانی پۆست و پله‌وپایه به رێگایه‌كی ناڕه‌واو خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و.. گوێنه‌دانه هه‌ست و رای گشتی و حساب نه‌كردن بۆ ئه‌و میلله‌ته..
لای خواره‌وه چه‌ند جۆرێكی گه‌نده‌ڵی له‌م وڵاته‌ی خۆمان ده‌خه‌ینه روو..
1- ئه‌و موچه‌خۆر و به‌رپرسه‌ی 700 حه‌وسه‌د هه‌زار دینار یان كه‌متری هه‌یه كۆشكێك یان زیاتری هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ چوار مۆنیكاو كۆمپانیا‌و بانزین خانه‌و كه‌س پێێ ناڵێ ئه‌مه‌ت له‌كوێ هانی!! 2- ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه دووسێ سكرتێری جوانیان داناوه رۆژانه ده‌رگاكانیان به‌رووی خه‌ڵكدا داخراوه‌و له‌ودیو په‌رده‌كانه‌وه خوا ده‌زانێ چیده‌كه‌ن. 3- ئه‌وانه‌ی مانگی ره‌مه‌زان فه‌رز و سوننه‌ت ده‌كه‌ن و دێنه ده‌ره‌وه گرانی ده‌خه‌نه بازاڕ و كه‌لوپه‌ل ده‌شارنه‌وه.
4- ئه‌و مامۆستایه‌ی له قوتابخانه وانه‌كه‌ی باش ناڵێته‌وه.. كه‌چی بۆ وانه‌ی تایبه‌ت هێنده‌ی فیساگۆرس و ئه‌نشتاین زیره‌كه!!
5- ئه‌و پزیشكه‌ی له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌ی ناكات و پێی ده‌ڵێت ئێواره وه‌ره بۆ عیاده..!!
6- ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی ده‌ڵێ، موچه‌كه‌مان پێنج ملیۆنه و كه‌مه!! جگه له پاره‌ی سه‌یاره‌و حیمایه‌و ...هتد. شوقه‌ی زه‌كه‌ریا؟؟!!
7- ئه‌و وه‌زیرانه‌ی 16 ساڵه وه‌زیرن و ئه‌ڵێی كه‌سی تر له‌م وڵاته‌دا نیه جێگایان بگرێته‌وه.
8- ئه‌وانه‌ی له 1992 تا 2003 ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان بوون وئێستاش له په‌رله‌مانی كوردستان و له په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانتارن.. كه‌سی تر نیه له كوردستاندا ئه‌وانه نه‌بێت؟؟ 9- ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن و رۆژانه ده‌یان درۆ‌و به‌ڵێنی درۆ ده‌ده‌نه ئه‌و خه‌ڵكه‌و جێبه‌جێی ناكه‌ن.
10- چه‌ندین بنه‌ماڵه ده‌ناسم.. هه‌ر هه‌موویان به‌رپرسن و پۆستی باڵایان وه‌رگرتوه (ئێ خێره...)!!
11- ئه‌وه‌ی كه فشه‌ی به گله‌یی خه‌ڵك دێت..
12- ئه‌وانه‌ی كه خواپێداون و بوونه‌ته به‌رپرس و ئه‌و خه‌ڵكه وه‌كو كۆیله ته‌ماشا ده‌كه‌ن.
13- ئه‌وانه‌ی ته‌نیا ماستاوچیه‌كان به دڵسۆز و خاوه‌ن هه‌ق ده‌زانن.. كه‌چی بوده‌ڵه‌ترین كه‌سن.
14- ئه‌وانه‌ی له كۆڕ و كۆبونه‌وه‌و سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ره‌خنه ده‌گرن و خۆیان لێوان لێو گه‌نده‌ڵ و درۆزنن.
15- ئه‌وه‌ی پێنج شه‌ش جار زه‌وی وه‌رگرتووه‌و هه‌ر خه‌ریكی ساخته‌و دزی كردنه..
16- ئه‌وانه‌ی رۆژانی پشوو دوای ده‌وام ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ سه‌یران و ئیش و كاری خۆیان و مناڵه‌كانیان له‌سه‌ری فێری شوفێری ده‌بن ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت چی گه‌نده‌ڵیه. شه‌وانی ره‌مه‌زان به ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه‌كان نوێژی ته‌راویحیان ده‌كرد.. (خوا لێیان قه‌بوڵ نه‌كات).
17- ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ساڵی دوو سێ جار بۆ سه‌ردان و نه‌خۆشی له‌سه‌ر حسابی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌چنه سوریا و توركیا و ئه‌وروپا.. هه‌زارانیش هه‌ن پاره‌ی سه‌ردانی عیاده‌یان نیه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یان بكه‌ن!!
كوفاري ستانده ر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەست خۆش بۆ بابەتەکەت هاوڕێ گیان.......
سەرفرازیی بۆ تۆی خۆشەویست......

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزی یانە دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە
خوازیارم هەر کامەران بیت
هاووڕێ ی یانە
نامۆ
پیرۆزبێت ساڵیادی کووردژینی خۆشەویست
هیوادارم هەر پێشنگی یانە کووردی یەکان بێت هەردەم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه