.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







[b]به هۆی په‌كه‌كه‌خه‌ریك بوو فڕۆكه‌ی تورك له ماڵی بارزانی بدا
كه‌چی ئاپۆ ده‌ڵێ ئه‌وانه پیاوی ئه‌مریكاو ئیسرائیلن!
8 / 7 / 2008
له‌میانه‌ی لێدوانه‌كانی ئاپۆ له‌رێی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه له رۆژی 4/7/2008 به‌فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه، تیایدا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر دواو، باسی ئه‌وه‌ی كرد كه جارجار له‌ژێر ده‌رگا چاودێری ده‌كه‌ن و له زیندانی هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.. دوای ئه‌وه هاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری سیاسی، له‌وانه داوای له‌لایه‌نگرانی خۆی كرد بێلایه‌ن بن له‌و كێشه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه له‌نێوان باڵه‌كانی عه‌لمانی تۆرانی كه پێكهاتوه له دادگا‌و سوپا و به‌شێك له حزبه سیاسیه‌كان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش حزبی داد و گه‌شه و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه زیاتر مه‌یلی ئیسلامیان هه‌یه، هه‌روه‌ها وتیشی بارزانی سه‌ر به ئه‌مریكاو ئیسرائیله‌و تاڵه‌بانیش سه‌ر به ئینگلیزه، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ له‌لێدوانه سیاسیه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئاپۆ زۆر ناهاوسه‌نگ و پێچه‌وانه‌بوو، واچاوه‌ڕوان ده‌كرا داوا له لاینگرانی بكا كه لاگیری حزبی داد و گه‌شه بن له‌دژی سوپا و باڵه عه‌لمانیه تۆرانیه‌كان، ئینجا سوپاسی سه‌ركرده كورده‌كانیش بكردبایه كه زۆر یارمه‌تی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن و دوچاری ئه‌زیه‌ت بوونه له‌سه‌ر ئه‌وان و ته‌نانه‌ت له یه‌كێ له پلانه‌كانی سوپا به‌نیاز بوون له‌خودی ماڵی مه‌سعود بارزانی بده‌ن به فڕۆكه به‌هۆی هاریكاری و قایل نه‌بوونی به‌سه‌ودا له‌سه‌ر په‌كه‌كه، ئه‌و لێدوانانه ره‌نگه سوڕی پێدرابێ ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ته‌واو ساغ بێته‌وه له‌سه‌ر ئاپۆ مانای وایه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نیه، زیاتر ئه‌و جۆره گوتاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عروبی و تۆرانیه‌كان كه به‌بێ به‌ڵگه سه‌ركرده كورده‌كان ده‌ده‌نه پاڵ ئیسرائیل و رۆژئاوا له كاتێكا خۆیان شه‌و رۆژ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلن.
كوفاري ستانده ر
به‌ڕێزم ، دانانی لینکی یانه و ماڵپه‌ڕ رێپێدراو نیه به پێی یاساکانی یانه ، تکایه پابه‌ند به به‌یاساکانه‌وه .
( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی )
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه