❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماره‌به‌جاش .. هاوسه‌رگیرییه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 12:48:53

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

ماره‌به‌جاش .. هاوسه‌رگیرییه‌

ماره‌به‌جاش .. هاوسه‌رگیرییه‌ بێزراوه‌كه‌
‌ 
نه‌وژین، كچێكی‌ 20 ساڵان بوو كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌د زه‌واجی كرد. ئه‌گه‌رچی‌ ناوبراو به‌ر له‌به‌یه‌كگه‌شتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ددا، یه‌كتریان زۆر خۆشویستووه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆیان باسی‌ ده‌كه‌ن له‌دوای‌ هاوسه‌رگیریی‌ خێرا په‌یوه‌ندی‌ نێوانیان بووه‌ به‌شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ی‌ رۆژانه‌. رۆژێك سه‌رهه‌د سێ ته‌ڵاقه‌ی‌ خوارد كه‌ چیتر نابێت نه‌وژین تا مانگێك بچێته‌وه‌ ماڵی‌ باوكی‌، به‌ڵام نه‌وژین گوێی‌ به‌ته‌ڵاقه‌كه‌ی‌ سه‌رهه‌د نه‌دا‌و رۆشته‌وه‌ ماڵی‌ باوكی‌، لێره‌شه‌وه‌ سه‌ره‌تای‌ ماره‌كردنی‌ نه‌وژین به‌شێوه‌ی‌ "ماره‌به‌جاش" له‌گه‌ڵ پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن 42 ساڵه‌ ده‌ستیپێكرد‌و بۆچاككردنه‌وه‌ی‌ ته‌ڵاقه‌ سێبه‌سێكه‌ی‌ سه‌رهه‌د "جاش"یان بۆ نه‌وژین گرت.

سه‌رهه‌د‌و نه‌وژین خۆیان هیچ شتێك له‌به‌سه‌رهاتی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ نێوانیان‌و چاره‌سه‌ری‌ ئاینی‌ ته‌ڵاقه‌كه‌ ناڵێن ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌ڵێن "لای‌ مه‌لا چاكمان كردوه‌ته‌وه‌". به‌ڵام یه‌كێك له‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌كه‌ین‌و به‌ینی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ته‌ڵاقه‌ سێبه‌سێكه‌ی‌ سه‌رهه‌ددا به‌شداربووه‌، ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئاوێنه‌كان ئاشكراكرد، كه‌ "ته‌ڵاقه‌ كه‌وتووه‌كه‌ی‌" سه‌رهه‌د لای‌ مه‌لاو به‌شێوه‌ی‌ ماره‌به‌جاش چاككراوه‌ته‌وه‌.

ماره‌به‌جاش، به‌لای‌ هه‌ندێك مامۆستای‌ ئاینییه‌وه‌ رێگاچاره‌یه‌كی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ته‌ڵاقی‌ سێبه‌سێی‌ كه‌وتووه‌، به‌لای‌ هه‌ندێكی‌ مامۆستای‌ تره‌وه‌ "حه‌رام‌و حیله‌ شه‌رعییه‌". به‌پێی‌ ئه‌م ماره‌كردنه‌ ئه‌گه‌ر ژنێك مێرده‌كه‌ی‌ ته‌ڵاقی‌ سێبه‌سێ‌ بخوات‌و بكه‌وێت، ئه‌وه‌ تاژنه‌كه‌ی‌ بۆ شه‌وێك له‌یه‌كێكی‌ تر ماره‌نه‌كات‌و دوای‌ سێكس كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌ سبه‌ی‌ له‌خۆی‌ ماره‌نه‌كاته‌وه‌، ته‌ڵاقه‌كه‌ی‌ چاك نابێته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ماره‌به‌جاش دیارده‌یه‌كی‌ باوی‌ به‌ر له‌ساڵانی‌ هه‌شتاكانه‌، به‌ڵام به‌پێی‌ به‌دواداچوونی‌ ئاوێنه‌كان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ رابردوودا له‌چه‌ند شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان ئه‌م دیارده‌یه‌ دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌‌و به‌پێی‌ روونكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ كه‌ خۆیان به‌په‌یڕه‌وكه‌ری‌ ئاینزای‌ ئیمام شافیعی‌ ناساند ئه‌م شێوه‌ ماره‌كردنه‌ی‌ ژنانی‌ پیاوانی‌ ته‌ڵاقكه‌وتوویان به‌ "ئیجتیهادێك" له‌قه‌ڵه‌مدا.
مامۆستا مه‌حمود فه‌تحوڵڵا، كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ پێشنوێژی‌ مزگه‌وته‌ هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ماره‌به‌جاش ئیجتیهادێكی‌ شه‌رعییه‌‌و وتی‌ "له‌مه‌زهه‌بی‌ شافیعیدا ماره‌كردنی‌ ژن له‌پیاوێك‌و دواتر ته‌ڵاقدانه‌وه‌ی‌ بۆ پیاوی‌ یه‌كه‌می‌ حه‌ڵاڵ ده‌كات". ناوبراو درێژه‌ی‌ پێدا‌و باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ مه‌لاكان ئه‌م شووكردنه‌وه‌یان ڕێكخستووه‌ بۆ شه‌وێك‌و به‌ئاماده‌بوونی‌ شایه‌ت‌و وتی‌ "پێش ماره‌كردنی‌ ژنه‌كه‌ له‌(جاش)ه‌كه‌ گه‌ره‌نتی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ دوای‌ شه‌وێك له‌گه‌ڵدا نووستنی‌ ته‌ڵاقی‌ بدات" وتیشی‌ "مه‌رجیشه‌ ئه‌و شه‌وه‌ پێكه‌وه‌ حه‌ڵاڵ‌و هاوسه‌ری‌ بكه‌ن ئه‌گینا ته‌ڵاقه‌كه‌ چاك نابێته‌وه‌".

مام هۆسمان كه‌ پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن 49 ساڵانه‌‌و ساڵی‌ 1996 ژنه‌كه‌ی‌ ته‌ڵاق داوه‌‌و دواتر لای‌ مه‌لایه‌ك به‌شێوه‌ ماره‌به‌جاش هێناویه‌تییه‌وه‌ بۆلای‌ خۆی‌، زۆر په‌شیمانه‌ له‌رازیبوونی‌ به‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌ی‌ شه‌وێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی‌ تردا نوستووه‌‌و ده‌ڵێت "من نه‌مزانی‌ ته‌ڵاقه‌كه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ش چاك ده‌بێته‌وه‌‌و مه‌لایه‌ك هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندم". مام هۆسمان كه‌ ئێستا ته‌نها خۆی‌‌و ژنه‌كه‌ی‌ له‌سه‌رماڵ ماونه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و چه‌ندین مه‌لا به‌مه‌لای‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌ڵاقه‌ سێبه‌سێكه‌ی‌ چاك بكاته‌وه‌، به‌ڵام بێسوود بووه‌‌و ده‌ڵێت "ئه‌وكات عه‌قڵ‌و شاره‌زایی‌ وه‌ك ئێستا نه‌بوو ئه‌گینا ئاوه‌ها به‌هه‌ڵه‌دا نه‌ده‌چووم". ئه‌م پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌شه‌رعیبوونی‌ "جاش"گرتن بۆ ژنه‌كه‌ی‌ كه‌وتووه‌ته‌ گومانه‌وه‌ چووه‌ته‌ سه‌رمه‌لاكه‌‌و ده‌ڵێت "پێی‌ وتم ئه‌وانه‌ی‌ ده‌ڵێن ئه‌مه‌ شه‌رعیی‌ نییه‌ مناڵ‌و نه‌زانن‌و چه‌ندین ساڵه‌ مامۆستاكان ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن".

به‌پێی‌ نێوه‌ڕۆكی‌ قورئان كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامه‌، ئه‌گه‌ر ژنێك له‌پیاوێك ته‌ڵاقی‌ یه‌كجاره‌كی‌ كه‌وت یان جودا بوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ بۆی‌ نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای‌ ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت كه‌ زه‌واجێكی‌ تری‌ كردبێت، دواتر مێرده‌كه‌ی‌ مردبێت یان ته‌ڵاقی‌ دابێت ئه‌وجا ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای‌ مێرده‌ پێشووه‌كه‌ی‌.
مامۆستا ریزوان ئه‌حمه‌د، كه‌ ده‌رچووی‌ كۆلێژی‌ شه‌ریعه‌‌و پپێشنوێژی‌ مزگه‌وتیشه‌ به‌توندی‌ ئه‌و خوێندنه‌وه‌‌و ئیجتیهاده‌ی‌ هه‌ندێك له‌مه‌لاكان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ڕێنمایی‌‌و ڕێسا قورئانییه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ماره‌كردنه‌وه‌ی‌ ژنی‌ ته‌ڵاقدراو، ده‌كه‌نه‌ ماره‌به‌جاش‌و جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شووكردنه‌وه‌ی‌ ئیسلام وه‌ك ناوبڕێكی‌ پێویستی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ژنێكی‌ ته‌ڵاقدارو بۆ لای‌ مێرده‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ی‌ دایناوه‌، "مه‌رجه‌ كاته‌كه‌ی‌ دیارینه‌كرابێت‌و ده‌بێت به‌نیازی‌ هه‌تا هه‌تا بكرێت". ناوبراو هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ژنێك ته‌ڵاقدراو ‌و دواتر شووی‌ تری‌ كرده‌وه‌‌و مردن یان نه‌گوجان له‌گه‌ڵ شووه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ لێكی‌ جیاكردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ "ده‌توانێت شوو بكاته‌وه‌ به‌مێردی‌ یه‌كه‌می‌" وتیشی‌ "كات دیاریكردن بۆ ئه‌م زه‌واجه‌‌و تایبه‌تكردنی‌ به‌شه‌وێك‌و به‌پێی‌ گرێبه‌ستێك زیاتر وه‌ك فیلمه‌‌و هیچ جیاوازیی‌ نییه‌ له‌ زه‌واجیی‌ سیغه‌ی‌ شیعه‌كان‌و حه‌رامه‌".

هه‌ندێك له‌مامۆستایانی‌ تری‌ ئاینی‌ ئه‌وه‌یان بۆ ئاوێنه‌كان روونكرده‌وه‌ كه‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ته‌ڵاقی‌ كه‌وتوو، له‌ئاینزا جیاجیا ئیسلامییه‌كاندا جیاوازی‌ هه‌یه‌. به‌لای‌ زانایانی‌ ئاینزای‌ ئیمام شافعییه‌وه‌ كه‌ له‌كوردستاندا به‌شێوه‌ی‌ به‌رچاو په‌یڕه‌وده‌كرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌ڵاقی‌ سێبه‌سێ‌ خواردو كه‌وت، ئه‌وه‌ هیچ مافێكی‌ به‌هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ نامێنێت. به‌ڵام به‌لای‌ ئاینزاكانی‌ تری‌ ئیسلامه‌وه‌ له‌وانه‌ش حه‌نبه‌لی‌‌و ئیبن ته‌یمییه‌ ته‌ڵاقی‌ سێبه‌سێ‌ هه‌ر به‌یه‌ك ته‌ڵاق ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێك سێ ته‌ڵاقه‌ی‌ خواردو كه‌وت ئه‌وه‌ دوو ته‌ڵاقی‌ تری‌ ده‌مێنێت‌و نێوانی‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا نابچڕێت.

فه‌ره‌یدون قادر كه‌ ماوه‌ی‌ 12 ساڵه‌ وه‌ك یاساییه‌ك له‌به‌شه‌ جیاجیاكانی‌ دادگادا كارده‌كات، باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ بوونی‌ دیارده‌ی‌ ماره‌به‌جاش له‌نێو كوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵك دوای‌ رێوڕسمی‌ ئاینی‌ ‌و چوونه‌ لای‌ مامۆستا ئاینییه‌كان ئه‌وجا په‌نا دێنێت بۆ دادگا‌و ده‌ڵێت "له‌یاسای‌ باری‌ كه‌سێتی‌ عێراقیدا پشت به‌ڕای‌ كۆڕای‌ زانیایانی‌ ئیسلام به‌ستراوه‌‌و كه‌وتنی‌ ته‌ڵاقی‌ سێبه‌سێ‌ هه‌ر یه‌ك ته‌ڵاقه‌‌و په‌یوه‌ندی‌ ژن‌و مێرد به‌ته‌واوی‌ ناپچڕێنێت". ئه‌م یاساناسه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ له‌یاسادا باس له‌حاڵه‌تی‌ ماره‌به‌جاش نه‌كراوه‌‌و وتی‌ "ئه‌وه‌ حاڵه‌تێكه‌ لای‌ مه‌لاكان هه‌یه‌‌و یاسایی‌ نییه‌".

هه‌رچه‌نده‌ زۆرێك له‌مه‌لاكان به‌شێوه‌ی‌ ماره‌به‌جاش "چاره‌سه‌ری‌ ته‌ڵاقی‌ سێبه‌سێ‌ كه‌وتوو" چاكده‌كه‌نه‌وه‌‌و پاساوی‌ شه‌رعیشی‌ بۆ ده‌هێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌لای‌ ئه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان پێ شه‌رعییه‌و ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ په‌نایان بۆ بردووه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ په‌رده‌پۆش‌و نهێنی‌ ده‌كرێت‌و به‌كه‌می‌ باس ده‌كرێت. مه‌لا ریزوان كه‌ ماره‌به‌جاشه‌كه‌ی‌ پێ حه‌رامه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ له‌و شه‌وه‌ی‌ كه‌لای‌ "جاش"ه‌كه‌ ده‌بێت سكی‌ پڕبوو چاره‌نووسی‌ چی‌ ده‌بێت‌و شاردنه‌وه‌‌و ژێر په‌رده‌كردنی‌ دیارده‌كه‌ش ده‌كاته‌ به‌ڵگه‌ی‌ حه‌رامبوونی‌‌و به‌ڵگه‌ش به‌فه‌رمووده‌یه‌كی‌ پێغه‌مبه‌ر دێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت "خراپه‌ ئه‌و شته‌یه‌ له‌سنگتدا بشاریته‌وه‌‌و پێتناخۆش بێت خه‌ڵك پێی‌ بزانن".


تێبینی‌: ناوه‌كانی‌ ناوئه‌م راپۆرته‌ خوازراون.


ئا: سه‌یوان محه‌مه‌د

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-01 07:10:49

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ماره‌به‌جاش .. هاوسه‌رگیرییه‌

dast xosh bet dada ameiz gyan taman drezh bit

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-09 20:57:02

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ماره‌به‌جاش .. هاوسه‌رگیرییه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت شادۆست گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانی من،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net