❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-03 17:45:17

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌:

ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌: 

ئه‌سكه‌نده‌ری‌ گه‌وره‌ كه‌ به‌ یۆنانی‌ میگاس ئه‌لیكسه‌نده‌روسی‌ پێده‌ڵێن‌و به‌ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌ ناسراوه‌، یه‌كێكه‌ له‌ زیره‌كترین‌و مه‌زنترین سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ جیهان‌و توانیویه‌تی‌ ئیمبراتۆرییه‌تی‌ ساسانی‌ تێكبشكێنێت‌و جیهان بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیه‌وه‌. ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ بێلای‌ پایته‌ختی‌ دێرینی‌ مه‌كدۆنیا له‌ دایك بووه‌، كوڕی‌ فیلیپۆسی‌ دووه‌می‌ پاشای‌ مه‌كدۆنیایه‌‌و كوڕی‌ شازاده‌ ئولیمپیاسی‌ شازاده‌ی‌ ئیسپیرسه‌، ئه‌رستۆی‌ فه‌یله‌سوف مامۆستای‌ تایبه‌تی‌ بووه‌و له‌ بواری‌ هونه‌ری‌ وتاربێژێدا مه‌شقی‌ پێكردووه‌و هانیداوه‌ كه‌ گرنگی‌ به‌ئه‌ده‌بیات‌و زانسته‌كان‌و پزیشك‌و فه‌لسه‌فه‌ بدات. له‌ ساڵی‌ 336 به‌رله‌ زاییندا باوكی‌ ده‌كوژرێت‌و ئه‌سكه‌نده‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست‌و هه‌ست ده‌كات ده‌وروبه‌ركه‌ی‌ دوژمنایه‌تی‌ ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵك هانده‌ده‌ن یاخی ببن‌و پشێوی‌ بنێنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌سبه‌جێ‌ دوژمنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ده‌سگیر ده‌كات‌و له‌ سێداره‌یان ده‌دات‌و ده‌سه‌لاَتی‌ خۆی‌ به‌ سه‌ر وڵاتی‌ یۆناندا ده‌سه‌پێنێت‌و پێگه‌ی‌ خۆی‌ بته‌و ده‌كات.

ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌
له‌ ساڵی‌ 335 به‌رله‌ زایندا به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ی‌ كه‌ باوكی‌ به‌ر له‌ مردنی‌ دایڕشتبوو،  هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر فارسه‌كان‌و له‌سه‌ر روباری‌ دانوب به‌سه‌ریاندا سه‌رده‌كه‌وێت ، له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌شیدا بۆ وڵات‌و له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ناوبردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌لیرانس‌و بسیبیس یاخیبون‌و هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ دروستكردوه‌و هاوكات بۆ چاوترساندنی‌ شاره‌كانی‌ دیكه‌ش ، جگه‌ له‌ په‌رستگا‌و پیندار كه‌خانه‌ی‌ شیعری‌ یۆنانی‌ بووه‌ هه‌موو شتێكی‌ تێكشكاندوه‌و هه‌ستاوه‌ به‌ زۆر كۆچپێكردنی‌ ئه‌و 8 هه‌زار هاوڵاتیه‌ش كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی‌ رزگاریان بووه‌ بۆ سلاڤیری‌، هه‌ر ئه‌م توند سه‌ركوتكردنه‌ی‌ یاخیبوانی‌ ئه‌و دوو شاره‌ش وایكرد كه‌ شاره‌كانی‌ دیكه‌ بیر له‌ یاخیبون نه‌كه‌نه‌وه‌‌و بڕۆنه‌ ژێر ركێفی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌سكه‌نده‌ره‌وه‌.


ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌
له‌ ساڵی‌ 334 پێش زایین به‌ 35 هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر فارسه‌كان‌و به‌كرێگیراوه‌ یۆنانیه‌كان كه‌ ژماره‌یان 40 هه‌زار كه‌س بوون‌و له‌ نزیك شاری‌ ته‌رواده‌ تێكی‌ شكاندون، وه‌ك سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن، له‌و جه‌نگه‌دا به‌ ته‌نها 110 چه‌كداری‌ سوپاكه‌ی‌ ئه‌سكه‌نده‌ر كوژراون، دوای‌ ئه‌و جه‌نگه‌ش ئه‌سكه‌نده‌ر توانی‌ ده‌ست به‌ سه‌ر كۆی‌ ویلایه‌ته‌كانی‌ ئاسیای‌ بچوكدا بگرێت. ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ هێرشه‌كانیدا به‌رده‌وام بووه‌‌و له‌ ساڵی‌ 333 دا له‌گه‌ڵ داریوشدا له‌ جه‌نگی ئاسیۆسدا روبه‌ڕوده‌بنه‌وه‌و سوپای‌ فاره‌سه‌كان تێكده‌شكێت‌و داریۆش هه‌ڵدێت‌و دایك‌و ژن‌و منداڵه‌كانی‌ به‌جێده‌هێلێت‌و ئه‌سكه‌نده‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ شایسته‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خێزانی‌ داریوشدا ده‌كات‌و رێزیان لێده‌گرێت. پاشان غه‌ززه‌ ‌و میسر داگیر ده‌كات‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن میسرییه‌كان وه‌ك رزگاركه‌ر پێشوازیان له‌ ئه‌سكه‌نده‌ر كردوه‌، هه‌ر له‌ نزیك روباری‌ نیلیش شارێك دروست ده‌كات‌و پاشان به‌ناوی‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ ناو ده‌رده‌كات ‌و ده‌بێته‌ پایته‌ختی‌ زانست‌و ئه‌ده‌ب‌و بازرگانی‌. هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ هێرشه‌كانیشیدا ئه‌فریقای‌ باكوریش داگیر ده‌كات.
سه‌ر له‌ نوێ‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌سكه‌نده‌ر ‌و داریوش:
داریوش خۆی‌ بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ئه‌سكه‌نده‌ر ئاماده‌ ده‌كات‌و سوپایه‌كی‌ 50 هه‌زار كه‌سی‌  رێكده‌خات‌و له‌ جه‌نگی‌ جاوجامیلادا له‌گه‌ڵ ئه‌سكه‌نده‌ردا ڕووبه‌ڕووده‌بنه‌وه‌و به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ تێكده‌شكێته‌وه‌و  داریوش سه‌ر له‌ نوێ‌ هه‌ڵدێت. ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ هێرشه‌ پاوانخوازیه‌كانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ نێوان ساڵی‌ 333 بۆ ساڵی‌ 330شاری‌ بابل‌و پیرسپۆلیسی‌ پایته‌ختی‌ فارسه‌كان وڵاتی‌ ئه‌فغانستان‌و بلوجستان‌و توركستان‌و له‌ ساڵی‌ 326 یشدا خۆرئاوای‌ هیندستان داگیر ده‌كات. به‌رده‌وامبونی‌ ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ هێرشه‌كانی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌كدۆنییه‌كان له‌ ئه‌سكه‌نده‌ر نیگه‌ران بن ‌و چیدی‌ به‌شداری‌ نه‌كه‌ن له‌ هێرشه‌ پاوانخوازییه‌كانیدا،  بۆیه‌ سوپایه‌كی‌ نوێ‌ دروست ده‌كات‌و هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌نداوی‌ عه‌ره‌بی‌‌و له‌ بیابانی‌ میدیا زه‌خیره‌‌و پێداویستی‌ جه‌نگی‌ لیده‌بڕێت‌و زۆرێك له‌ چه‌كداره‌كانی‌ له‌ ده‌ست ده‌دات، پاشان خۆی‌ بۆ داگیركردنی‌ نیمچه‌دورگه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ ئاماده‌ ده‌كات.
كۆتایی‌ ئه‌سكه‌نده‌ر 
ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ له‌ به‌هاری‌ ساڵی‌  323 به‌ر له‌ زایندا ده‌گاته‌ بابل‌و توشی‌ تایه‌كی‌ توند ده‌بێت‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات‌و دوای‌ خۆی‌ ئیمبراتۆرییه‌تێكی‌ گه‌وره‌و به‌رفراون به‌جێده‌هێلێت. ئه‌سكه‌نده‌ر ئازاو به‌خشنده‌ بووه‌ ، له‌كاتی‌ پێویستدا زۆر توند بوه‌ ، وه‌ك سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ر ئالوده‌ی‌ كحولیات بوه‌و له‌كاتی‌ سه‌رخۆشیدا  هاوڕێیه‌كی‌ نزیكی‌ خۆی‌  به‌ناوی‌ كلیتۆس  كوشتوه‌و پاشان زۆر په‌شیمان بوه‌، ئه‌سكه‌نده‌ر بڕوای‌ به‌ یه‌كێتی‌ خۆرهه‌ڵات‌و خۆرئاوا هه‌بووه‌‌و خه‌ونی‌ دروستكردنی‌ ئیمبراتۆریه‌تێكی‌ جیهانی‌ هه‌بووه‌، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ داب‌و نه‌رۆیتی‌ فارسه‌كانی‌ په‌یڕه‌و كردوه‌ ‌و چه‌ند ژنێكی‌ خۆرهه‌ڵاتیشی‌ ماركردوه‌.

nawa

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-08 23:25:45

زانا هیجرانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-14
دواترین سه‌ردان: 2008-10-07
په‌یامه‌كان: 103

Re: ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌:

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ شا گیان

به‌ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ دڵخۆشیه‌کی زۆری پێدام چونکه‌ بینیم به‌ موشتاق بووی بۆ زانیاریه‌که‌ ئه‌زیزم من هه‌میشه‌ گه‌نجی وه‌ک تۆم زۆر خۆش ده‌وێن که‌ وه‌کی تۆ هه‌دا ناده‌ن هه‌میشه‌ تێده‌کۆشن مسقاڵه‌ زه‌ره‌یه‌ک زانست ببینن لێکۆڵینه‌وه‌ی لێده‌که‌ن بۆیه‌ تۆ گه‌نجێکی هۆشیاری سوپاس بۆ خوا سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵی شا گیان وه‌ په‌یمان بێت هه‌ر زانیاری و پێویستیه‌کت بوێت به‌س له‌ توانامدا بێت هاوکاریت ئه‌که‌م کاکه‌ شاکه‌م

سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-09 16:34:23

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌:

سلاو

ئةم كاتةت باش كاكه زاناى بةريز...

زؤر زؤر سوباس بؤ ووته جوان و بر بايةخةكانت كه هاندانيكه بؤ من شتى جوانتر نمايش و بيشكةش بكةم..منيش دةست خؤشى له تؤ ئةكةم كه له ريى برسياريكةوه بوو كه زانيارييةكى نوى بوو لةسةر ئةسكةندةر سوباست ئةكةم..من لةسةر ئةوه بوو بريارمدا بكةريم به دواى زانيارى تر لةسةر ئةم بياوه بةرزه جونكه هةميشه كةران به دواى زانست و هونةردا لايةنيكى بةرزى جوانى مرؤف بيشان دةدات....


برستايى ووشةكانت زؤر بيرؤزن...زؤر سوباس بؤتؤ منيش بةش بةحالى خؤم له خزمةتدام بؤ بيشكةش كردنى هةر زانيارى و كفتؤكؤيةك لةسةر هةر بابةتيك بيت...

كاتت شاد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-09 20:36:29

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌:

dastt xosh bet kake sha dost gyan walla mn romanakaim krywa bas tawawm na krdwa   xozga hamw sar krdayak zhyany am kala pyaway bxwendayatawa boy swDyan le war bgrtaya.............dwbara dastt xosh bet w ba hiway bardawamit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-09 22:21:59

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253

Re: ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌:

dastt xoshbet

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-10 11:15:30

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌:

waya zor rasta wtakant kaka sami gyan swpas bo payamakat barezm

swpas bo payami tosh devilunited har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-11 07:29:34

زانا هیجرانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-14
دواترین سه‌ردان: 2008-10-07
په‌یامه‌كان: 103

Re: ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌:

سڵاو کاکه‌ شا گیان

ئه‌زیزم سوپاس بۆ ووشه‌کانت

به‌ دڵنیایه‌وه‌ جوانترین شت وابزانم گیانی هاوکاریه‌ له‌ جوانترین ڕێبازدا که‌ زانسته‌ به‌ هه‌موو شیوازه‌کانیه‌وه‌
هیوام وایه‌ که‌ بتوانین هاوکاری یه‌کتر بکه‌ین

کاتت شاد بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net