❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-09 16:56:24

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

چیرۆكی‌ ئه‌و دوو خوشكه‌ی‌ به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن
‌ 


"له‌ماڵه‌وه‌ كه‌س نییه‌ ئاگای‌ لێمان بێت، بۆیه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سواری‌ ته‌كسیه‌ك بو‌وین‌و هاتینه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاری‌، تاوه‌كو ئاگایان لێمان بێت‌و چاره‌سه‌ریشمان بكه‌ن". ئه‌وه‌ قسه‌ی‌ ئه‌و دوو خوشكه‌ گه‌نجه‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاری‌ هه‌ولێر بێ‌ كه‌س‌و بێ‌ شوێن‌و بێ‌ ناونیشان چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ژێر چاودێریدان.

له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاری‌ هه‌ولێر به‌شی‌ ده‌روونی‌ دوو خوشكی‌ نا ته‌ندروست‌و "كاڵفام" له‌ڕ‌و‌وی‌ ده‌رونییه‌وه‌ به‌بێ‌ كه‌س‌و به‌بێ‌ هیچ ناسنامه‌‌و كاغه‌زێكی‌ ڕه‌سمی‌، به‌شی‌ چاودێری‌‌و چاكسازی‌ ده‌روونی‌ ده‌كه‌ن به‌ماڵ‌و په‌ناگه‌ی‌ خۆیان، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌و دونیایه‌دا شوێنێك شك نابه‌ن بتوانن تێیدا كه‌مێك ئارام‌و ئاسووده‌ بژین. ئه‌وان كه‌ هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان ده‌وێت كه‌سێك هه‌بێت ئاگاداریان بێت‌و چاودێرییان بكات‌و كه‌مێك خزمه‌تیان بكات، به‌ناچاری‌ هانا ده‌به‌نه‌ به‌ر نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاری‌ هه‌ولێر‌و دكتۆره‌كانیش وه‌كو "ئه‌ركێكی‌ مرۆڤانه‌" پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ر كردنیان ده‌ده‌ن‌و ده‌رمانی‌ پێویستیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.

جوان‌و ژیان ئه‌و دوو خوشكه‌ن كه‌ به‌هه‌ولێری‌ قسه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ خۆیان ده‌یانگووت له‌سلێمانی‌ نیشته‌جێبوون. ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه‌ خۆیان له‌ناو قه‌مسه‌ڵه‌و كڵاوی‌ زستانی‌ حه‌شارداوه‌و له‌به‌ر خۆیانه‌وه‌ هه‌ر ده‌یانگووت "سه‌رمایه‌‌و سه‌رمان ناشۆین". یه‌كێكیان ده‌رچووی‌ شه‌شی‌ ئاماده‌ییه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ تریشیان ده‌رچووی‌ سێیه‌می‌ ناوه‌ندییه‌، ئه‌وان ده‌یانوت "ئێمه‌ دانیشتووی‌ به‌كره‌جۆین له‌سلێمانی‌".

ژیان‌و جوان سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشن، نه‌خۆشییه‌كه‌شیان شتێك نییه‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌بێت، به‌ڵام دوو خوشكی‌ له‌یه‌كتری‌ جیا نابنه‌وه‌‌و دڵی‌ یه‌كتری‌ ده‌ده‌نه‌وه‌و ئارامی‌ به‌یه‌كتری‌ ده‌به‌خشن، چونكه‌ هیچ ناسنامه‌یه‌ك‌و كاغه‌زێكی‌ ڕه‌سمیشیان له‌لا نییه‌، بۆیه‌ ئاسان نییه‌ به‌وردی‌ بزانین ته‌مه‌نیان چه‌ند ده‌بێت‌و له‌كوێوه‌ هاتوون، به‌ڵام به‌گشتی‌ پێده‌چێت ته‌مه‌نیان له‌نێوان هه‌ژده‌ بۆ بیست‌و پێنج ساڵدا بێت.

ئه‌وان درك به‌وه‌ ده‌كه‌ن نه‌خۆشن، بۆیه‌ هه‌ستیانكردووه‌ پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری‌‌و حه‌ب‌و ده‌رمان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ بڕیار بده‌ن به‌پێی‌ خۆیان بچنه‌ به‌شی‌ ده‌روونی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاریی‌ هه‌ولێری‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌پزیشكه‌كانی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش ئاماژه‌ی‌ پێدا "ئه‌و دوو خوشكه‌ نه‌خۆشی‌ ده‌روونیان هه‌یه‌‌و ئاسایی‌ نین، پێده‌چێت به‌شێكی‌ زۆری‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ كوردستانیان كردبێت، چونكه‌ ناوی‌ دكتۆره‌كانی‌ به‌شی‌ ده‌روونی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێریان له‌بیر بوو، هه‌روه‌ها ناوی‌ حه‌ب‌و چاره‌سه‌رییه‌كانیشیان به‌باشی‌ له‌بیر بوو".

له‌باره‌ی‌ ئاخۆ چۆن ئاوا به‌بێ‌ كه‌س هاتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێن "دایك‌و باوكمان نه‌ماوه‌و له‌لای‌ براكه‌مان بووین‌و ئه‌و به‌خێوی‌ ده‌كردین، دوایی‌ خاڵم هات‌و به‌براكه‌مانی‌ گووت ئه‌و دوو كچه‌ خزمه‌تی‌ تۆیان پێناكرێت، بیانبه‌ بۆ شوێنێك، شوێنی‌ وا هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌‌و ئافره‌تانه‌". ئه‌وان بیریانه‌ براكه‌یان زۆر خزمه‌تی‌ ده‌كردن‌و چاودێریانی‌ ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه‌ ئه‌ركی‌ ئه‌وان سه‌خته‌و به‌و برایه‌یان هه‌ڵناگیرێت، بۆیه‌ ناچار ده‌سبه‌رداریان بووه‌، یا ده‌شێت ئه‌و له‌شوێنێك داینابن‌و ئه‌وانه‌ بۆ خۆیان له‌و شوێنه‌ نه‌حه‌سابنه‌وه‌و هاتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌هه‌ر حاڵ دكتۆره‌كانیش زانیاری‌ زۆریان له‌باره‌ی‌ ژیان‌و جوان نه‌بوو، ئه‌وان وه‌كو ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆیان چاره‌سه‌رییان ده‌كردن‌و چاودێری‌ ڕه‌وشی‌ ته‌ندروستییان ده‌ركردن.

ژیان‌و جوان دوو بووكه‌ڵه‌یان له‌لایه‌‌و به‌رده‌وام له‌ده‌ستیانه‌و یاری‌ پێده‌كه‌ن، جار جاره‌ ئاویشیان پێ ده‌ده‌ن نه‌وه‌كو بووكه‌ڵه‌كانیان تینوویان بێت‌و نه‌زانن داوای‌ ئاو بكه‌ن ئه‌وان ده‌ڵێن "زۆرمان خۆش ده‌وێن‌و ناویان كه‌سكوون‌و بیرۆیه‌".

بێگومان كه‌س نازانێت ئه‌و دووناوه‌ له‌كوێوه‌ هاتووه‌‌و بۆچی‌ ئه‌و دوو ناوه‌یان لێنراوه‌، به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وانه‌ وه‌كو منداڵی‌ خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، نه‌وه‌كو هه‌ر ته‌نیا وه‌كو بوكه‌ڵه‌یه‌ك بێت بۆ یاریكردن، بۆیه‌ زوو زوو ماچیان ده‌كردن‌و دڵیان ده‌دانه‌وه‌ نه‌وه‌كو "له‌جلی‌ سپی‌ دكتۆره‌كان بترسن".
ئه‌و دووانه‌ زۆر حه‌زیان له‌گۆرانی‌ وتنه‌، به‌تایبه‌تیش حه‌زیان له‌ده‌نگی‌ ڕۆژ كه‌ریم‌و عه‌تا قه‌ره‌داغییه‌، زۆریش حه‌زیان له‌گۆرانییه‌كه‌ی‌ رۆژكه‌ریمه‌ كه‌ ده‌ڵێت "گریان له‌هه‌ور فێربوو پێكه‌نین له‌وه‌نه‌وشه‌"یه‌و كاتێك له‌به‌رخۆیانه‌وه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ ده‌چڕن، ئارامی‌ به‌ده‌مووچاویانه‌وه‌ دیاره‌‌و به‌چاوێكی‌ پڕ له‌هه‌ست‌و سۆزه‌وه‌ ته‌ماشات ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ له‌نێو قووڵایی‌ ئه‌و گۆرانییه‌و شیعره‌دا جێنشین بووبن‌و به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌یه‌كدا بگه‌ڕێن تاوه‌كو خۆشی‌‌و شادی‌‌و پێكه‌نینیان بۆ بێنێت.
ئه‌و دوو كچه‌ هه‌ر به‌ئومێدی‌ ئه‌وه‌ن چاك ببنه‌وه‌و دابمه‌زرێن له‌ده‌زگایه‌ك‌و فه‌رمانگه‌یه‌كی‌ میریدا‌و ده‌ڵێن "حه‌زمان له‌شوێنیكه‌ خۆش بێت، باخچه‌ی‌ هه‌بێت". ئه‌وان وه‌كو دوو فریشته‌‌و په‌پووله‌ به‌دوای‌ باخچه‌یه‌كدا وێڵن بتوانن تێیدا به‌ئارامی‌ پیاسه‌یه‌ك بكه‌ن‌و ده‌ست به‌دڵۆپه‌ شه‌ونمه‌كاندا بێنن‌و ده‌مووچاویانی‌ پێ بشۆن‌و وه‌كو دڵۆپه‌ شه‌ونمه‌كانیش جارێكی‌ تر ڕۆبچنه‌ خواره‌وه‌و ئاوێته‌ی‌ گژ‌و گیای‌ باخچه‌كه‌ بن.

به‌بڕوای‌ شاره‌زایان "ژیان‌و جوان" له‌كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌دا كه‌م نین‌و زۆرن، به‌ڵام ئه‌ركی‌ كۆمه‌ڵگایه‌ بتوانێت شوێنیان بۆ دابین بكات‌و خزمه‌تیان بكات‌و ئاسووده‌ییان پێ ببه‌خشێت، ئه‌ركی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ژنان‌و ئافره‌تانه‌ به‌دوای‌ ئه‌و جوانانه‌دا بچن‌و ده‌ستی‌ یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ن‌و نه‌هێڵن ئیستیغلال بكرێن‌و سووكایه‌تییان پێبكرێت كاتێك نه‌خۆشخانه‌ جێده‌هێڵن، چونكه‌ هه‌رگیز ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ نابێت چیرۆكی‌ (ن)ی‌ بیر بچێته‌وه‌، كه‌ كچێكی‌ كاڵفام‌و نه‌خۆش بوو به‌نێو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی‌ هه‌ولێردا ده‌گه‌ڕا‌و ده‌سووڕا، دواتر هه‌ندێك پیاو به‌"دڕندانه‌ترین" شێوه‌ ده‌ستدرێژیان كردبووه‌ سه‌ری‌‌و دوو گیانیان كردبوو، له‌به‌ر نه‌خۆشی‌‌و كه‌م عه‌قڵی‌ خۆی‌ به‌رگه‌ی‌ دووگیانی‌ نه‌گرت‌و گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

ستار باقی‌ كه‌ریم پسپۆڕ له‌بواری‌ كۆمه‌ڵناسی‌ پێی‌ وایه‌ حاڵه‌تی‌ ئه‌م دوو خوشكه‌ له‌كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا كه‌م نییه‌، ئه‌وه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م دوو خوشكه‌ له‌ئه‌نجامی‌ نه‌مانی‌ متمانه‌و فه‌رامۆشكردنیان ماڵه‌وه‌یان جێهێشتووه‌و پێیان وایه‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌و جێگه‌یه‌یه‌ كه‌ تیایدا ده‌حه‌سێنه‌وه‌، ستار باقی‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ نه‌مانی‌ دایك‌و باوك كاریگه‌ری‌ ته‌واوی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ ئه‌م دوو خوشكه‌ دروست كردووه‌و ده‌ڵێت "ڕه‌نگه‌ ناوی‌ ئه‌و دوو بوكه‌ڵیه‌شیان كورتكراوه‌ی‌ ناوی‌ دایك وباوكیان بێت".

له‌هه‌مان رووه‌وه‌ مامۆستا یوسف عوسمان پسپۆڕی‌ ده‌رونزانی‌ پێی‌ وایه‌ ژیان‌و جوان هه‌ردووكیان گرفتێكی‌ دوورو درێژیان هه‌یه‌ ده‌بێ‌ ڕابردووی‌ سه‌رده‌می‌ منداڵیان به‌ته‌واوه‌تی‌ بزانرێت، به‌وپێیه‌ی‌ كێشه‌ی‌ ئه‌م دووانه‌ له‌سه‌رده‌می‌ منداڵییه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، هه‌روه‌ها پێی‌ وایه‌ بۆ چاره‌سه‌ریان ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت به‌رده‌وام سۆزیان پێ ببه‌خشێت تا لانی‌ كه‌می‌ سۆزی‌ دایك‌و باوكیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئێستا چه‌ند ناوه‌ندێكی‌ ره‌سمی‌ ژنان ئاماده‌یی‌ خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و دوو خوشكه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ، له‌م رووه‌وه‌ كتۆره‌ كوردستان موكریانی‌ سكرتێری‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ ئافره‌تانی‌ كوردستان به‌ئاوێنه‌كانی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هه‌وڵی‌ زۆری‌ چاره‌سه‌ریان ده‌ده‌ن‌و وتی‌ "ئه‌ركی‌ سه‌ر شانمانه‌ ئه‌و دوو كچه‌ ته‌به‌ننا بكه‌ین‌و میواندارییان بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئاماده‌ین چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌‌و سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ره‌كانی‌ تریان بۆ دابین بكه‌ین، تا شوێنێكی‌ گونجاویان بۆ ده‌دۆزینه‌وه‌".


ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-09 19:06:10

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

دەست خۆش بۆ بابەتەکەت هاوڕێ گیان.......

سەرفرازیی بۆ تۆی خۆشەویست......

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-09 19:29:49

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

دةست خوش باراستي ماساتة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-09 20:38:50

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

سوباس بؤ ئيوةش هاورييان بةريزانم دةستتان خؤش بيت ئيوةش.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-10 00:29:42

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

ده‌سته‌کانت  خۆش  کاکه‌  شادۆست 

به‌ڕستی  کاره‌ساتێکی  ناخۆشه‌   دوو  کچ  له‌و  باره‌ ده‌رونیه‌دابن
به‌هوای  جاک بوونه‌وه‌یان ...

به‌خته‌وه‌ربیت  گیانه‌که‌م

Kurdzhin
به‌مناڵی که‌ لێت  دوور بووم  بیرم ئه‌کردی ...  به‌ڵام ئێستا هه‌ردووچاوم خوێن بارانه‌......
ئه‌م  غوربه‌ته‌  هه‌موو  جوانی  باغ و  گوڵی ...بۆ چاوانم وه‌کو دڕکه‌ و  بۆ  ڕوحیشم چون زیندانه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-10 08:59:52

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

swpas bo to kaka raha gyan taman drezh bit iaxwa bray barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-10 11:59:53

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

dastt xosh bet kaka shadost gean har sarkautubet    kaka shadost sayteky daragay shashakannazanyt xareka shet dabm

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-10 12:06:18

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

rezhen gyan swpas bo to gwlakam bachawan farmw ama saiti nmrakani poli shasham




inshalla nmrayaki barz ahenet gwlakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-10 12:13:49

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

?AKA SHADOST gean supas bas dale heshta nahatwa che bkam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-10 12:21:45

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

arawalla rezhen gyan waya amshaw yan bayani yata netawa bo shama ba kaxaz achetawa bo maktabakan

ai agar la hawler nishtajei pem wabet lai awan zwtr blaw abetawa waya ya na

nazanm awayan

swpasi nawet la xzmattdam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-07-10 12:29:01

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

da basha madam supasy nawet dast xoshbet lahar shwenek bm bas la hawler nem lasulemanem

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-07-10 12:32:30

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

dast xoshishy nawet hhhhhhhhhhhhh

day taman drezh bit basaqa zw zw sardani aw malpara bka codakat bnwsa pet alet awa mn par ka lashash bwm am mawaya zor qalaqbwm ta daraja hatawa inshalla zw yatawa w anjameki bash abet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-07-10 13:51:27

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

dstt  xosh babateki  jwan  spas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-07-10 13:53:00

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

swpas bo to gyan taman drezh bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-07-10 22:19:44

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

walla xafatm bo xwardn,dastt xoshbet

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2008-07-13 12:26:00

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

swpas bo to barezakam har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2008-07-14 08:36:40

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

dastt xoshbet kaka gyan


dashti

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2008-07-14 11:16:43

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2008-07-14 11:20:04

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

swpas bo to kaka dashti gyan

swpas bo tosh sozi gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2008-07-14 16:23:11

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: به‌دوای‌ وه‌نه‌وشه‌دا وێڵن؟

dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net