.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له‌سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی بژى!
بێگومان نا‌توانیت شتێك به‌خه‌ڵكی ببه‌خشیت كه خۆت نه‌ت بێت، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ژیاندا لهسهركهوتنو ئاسووده‌یی به‌هره‌مه‌ند نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه نه‌یانتوانیوه د‌رك به‌م ڕاستییه بكه‌ن.
مرۆڤـ خاوه‌نی هه‌ر جۆره زه‌ینێك بێت ئه‌وه ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر توڕه‌ییت به‌خشی، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زه‌ینی توڕه‌ییت له‌خۆتدا په‌روه‌رده كردووه‌و بوویته خاوه‌نی ئه‌و ڕه‌فتاره، تا زیاتر خۆتت خۆش بوێت، ئه‌وا وزه‌ی باڵاتر به‌ره‌و لای خۆت كێش دهكهیتو له‌ئه‌ندێشه‌و بیركردنهوهكانیشتدا جۆره نه‌غمه‌و حاڵه‌تێكی ده‌روونی پێكدێت، دواتر ده‌توانیت ئه‌ندێشه پڕ لهعهشقو شادمانیهكانی خۆت به‌ره‌و ئه‌وانی تر بنێریت، ئه‌گه‌ر ڕێز‌و به‌هات بۆ خۆت نییه، ئه‌وا نا‌توانیت بهكهساتی تری ببه‌خشیت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هه‌ستی سۆزداری نیت، هه‌رگیز نا‌توانیت بیده‌یت به‌كه‌سانی تر، ئه‌گه‌ر دیاری تۆ پێشكه‌شكردنی ڕوو ڕه‌شییه بۆ ئه‌وان، ئه‌وا مانای وایه ته‌نیا ئه‌وه شك ده‌به‌یت به‌دیاری بیده‌یت پێیان.
دیل كارنگی وتوویه‌تی:"فێربن خۆتان خۆش بوێت، به‌س نییه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی خۆشی بوێن، خودی خۆتان ده‌بێت به‌و باوه‌ڕه بگه‌ن كه خۆشه‌ویستن، بۆ خۆشویستنی خۆتان ناچارنین له‌وانی تر بپاڕێنه‌وه"، بۆ ئه‌وه‌ی دونیا هه‌مان عیشق‌و ڕێزت بۆ بگێڕێته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ڕێزگرتن‌و خۆشه‌ویستی بژیت، زۆربه‌ی كات ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ت بیرت بێت "ئه‌وه‌ی نیته نا‌توانیت بیبه‌خشیت"، دواتر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی كار بكه.
ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت بێ پله‌و پایهیت هه‌روا ده‌بیت، ئه‌گه‌ر بیر ده‌كه‌یته‌وه كه دۆڕاویت، هه‌ر وا دهبیتو هه‌میشه‌ش باوه‌ڕی دۆڕاندن ده‌به‌خشیت، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ده‌كه‌یت براوه بیت، به‌ڵام هه‌ست بكه‌یت كه نا‌توانیت ئه‌وه بێگومان نا‌توانیت، زۆربه‌ی گرفته‌كانمان له‌ڕاستیدا لهونكردنی بیرمانهوهیه.
ڕه‌نجه دۆڵبێشكی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ayyyy xoshawestyy!!!!hhh dastt xoshbet brakam


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دونیایەك سوپاس بۆتۆ هاوڕێ گیان
بۆ دەست خۆشیەکەت بۆپەیامی جوان
ڕێز‌و حورمەتم قبوڵ بکەلێم
سەد جاردەست خۆشی بەتۆی گوڵ ئەڵێم
دەرونەی
له‌سه‌ر هێڵ نییه