❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / درۆكردن وەك دەردێكی كوشندەی..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-10 19:19:09

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

درۆكردن وەك دەردێكی كوشندەی..

درۆكردن وەك دەردێكی كوشندەی نێو كۆمەڵگا

الحمدلله والصلاە والسلام علی رسول الله وعلی ێله وأصحابه ومن والاه: (ێا أَیهَا اڵژینَ ێمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ ۆكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِینَ) (119) سورە التوبە

لە سەرەتای ئەم مانگە لێرەو لەوێ و تەنانەت لە هەندێ دەزگای ڕاگەیاندنیش، وەك نەریت ودیاردەیەكی ساڵانە گوێ بیستی درۆی نیسان دەبین، ئیدی هەریەكەمان لە م ڕۆژە دا هەرچی برادەر و دۆست و ناسیاوی نزیكمان هەیە بە درۆیەكی شاخ داری نا بەجێ و ناڕەوای بە سەر دەكەینەوە، كە زۆر جار خوودی درۆیەكە سامناك و ترسناكە و ڕووداوی خەتەرناك و نەخوازراوی لێ دێتە جێ، ناویشی لێ دەنێنین درۆی سپی، ئەم نەریتە بە ناوی درۆی 1ی نیسان هەڵقوڵاوی دید و تێڕوانین و كەلتوری ئێمە نیە، بەڵكو لە نێو هەناوی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووی لە ووڵاتانی ئێمەش كردوە، زۆرمان درۆی ئەم ڕۆژە بە حاڵەتێكی ئاسای لێی دەڕوانین ئەمەش بە بیانووی ئەوەی ئێمە هەموو لایەنێكمان بە درۆ دەستی پێكردوەو هەموو لایەنەكانی ژیانیشمانی گرتۆتەوە، لێ ئەمە ئەوە ناگەیەنێ ئێمە گوێ بە هیچ شتێك نەدین و ڕاست و چەپ مل لە درۆگرتن بگرین، گومانی تێدا نیە درۆكردن بە هەموو شێوە و شێوازێك ناپەسەند و نا دروستە بە هەموو پێوەرەكان، بەتایبەت لە دیدی ئایینە ئاسمانیەكان بە دیاردەیەكی بەد ڕەوشتی لە قەڵەم دەدرێ، گەر بڕوانینە تێكست و دەقە ئایینی یەكان (بەتایبەت ئایینی پیرۆزی ئیسلام) بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە درۆكردن تەنانەت لەگەڵ ئاژەڵ و منداڵ و هەرزەكاریش قەدەغەیە بەهەموو شێوە و لە هەموو كاتێك، بەتایبەت ئەوەی پێی دەوترێ درۆی نیسان، ئەمەش بە چەند ڕەهەند و لایەنێك ڕوون دەبێتەوە:

یەكەم:/ چونكە درۆیە و درۆش بەهەموو شێوەیەك ناگونجێ لە گەڵ ڕەوشتی موسوڵمان و ئیماندار، بەڵكو ڕەوشت و خەسڵەتی مرۆڤی دووڕوە، وەك پێغەمبەری سەروەر(h) ( دەفەرموێ (ێیە المنافق پلاپ إژا حدپ كژب وإژا وعد أخلف وإژا أۆتمن خان)




(رواه البخاری عن أبی هریرە)،(تحفە14341) لە ڕوایەتی تریش هاتوە (وإن صلی وصام وزعم أنه مسلم)، مرۆڤی دووڕو درۆ دەكات لەگەڵ هەموو كەس و لایەنێك تەنانەت گەر بۆیان بلوێ لەگەڵ خوا و پێغەمبەریش خوای گەورە دەفەرموێ (إِژا جَاءكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ ڵرَسُولُ الڵهِ ۆالڵهُ ێعْڵمُ إِنَّكَ ڵرَسُولُهُ ۆالڵهُ ێشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِینَ ڵكَاژبُونَ) (1) سورە المنافقون)، بەڵام مرۆڤی باوەڕداری ڕاستەقینە ئەبێ ڕاستگۆیی ببێتە سیما و ئاكاری ڕۆژانەی، كاتێ پرسیار دەكرێت لە پێغەمبەری خوا (قیل لرسول الله (h) أیكون المۆمن جباناً قال نعم، فقیل أیكون المۆمن بخیلاً قال نعم، فقیل له أیكون المۆمن كژاباً فقال لا) (عن صفوان بن سلیم، موگأ مالك1832)، بە پێی ئەم فەرموودەیە مرۆڤی ناكرێ درۆ بكا چونكە ئیمان و درۆكردن لەگەڵ یەك یەكناگرنەوە، چونكە درۆكردن كردەیەكی حەرام و ناپەسەندە ولە ریزی تاوانە گەورەكان دەژمێردرێت، خوای گەورە لەگەڵ بتپەرستی ریزبەندی كردوە، وەك دەفەرموێ (فَاجْتَنِبُوا الڕجْسَ مِنَ اڵاوْپانِ ۆاجْتَنِبُوا قَوْڵ الزُّوڕ) (30) سورە الحـج،

دووەم:/ درۆی نیسان تاوان و قەدەغەكراوە چونكە ناكرێ موسوڵمان بەهەر بیانویەكەوە بێت برای موسوڵمانی بترسێنێت، تەنانەت گەر بە قسەیەكی سادەش بێت یا بەبیانوی گاڵتە وگەپ و خۆشیش بێ پێغەمبەری خوا (h) دەفەرموێ (لایحل لمسلمِ أنْ یروِّع مسلماً) سنن أبی داود، عن عبدالرحمن بن لیلی 5006)،

سێهەم:/ درۆی نیسان بە خیانەت لەقەڵەم دەدرێ لەهەمبەر براو دۆست و ناسیاوان، چونكی پەنا بردنە بەر درۆكردن پێشێل كردنی مافی بەرامبەرە، بەتایبەت كاتێ ئەم بەرامبەرە متمانەیەكی تەواوی پێت هەبێت، پێغەمبەری سەروەر (h) دەفەرموێ (كبرت خیانە،كبرت خیانە أنْ تحدپ أخاك بحدیپ هو لك مصدق وأنت له مكژب) (عن سفیان بن أسید الخچرمی، سنن أبی داود4973)،

چوارەم:/چونكە خوودی درۆی نیسان لە هەناو وخاك و كەلتوری ئێمە نیە بەڵكو لە ژینگە وكەلتوری ڕۆژئاوا بۆ ئێمە هاتوە، بەدوا كەوتنی چاولێكەریەكی كوێرانەیە، ئەمەش بەهەموو پێوەر و رێسایەك نەخوازراو ناپەسەندە، پێغەمبەر دەفەرموێ (لتتبعن سنن من قبلكم شبراً بشبر وژراعاً بژراع حتی لو دخلوا جحر چبِّ لدخلتموه قلنا یا رسول الله الیهود والنصاری قال فمن؟) رواه البخاری، عن أبی سعید الخدری 7320)،

بۆیە دەڵێین ئەبێ هەموو ژیان و ژیارو ئیمرۆ و داهاتووی موسوڵمان ڕاستگۆیی بێت، تەنانەت لەگەڵ بەرامبەرەكانیشی چونكە پێغەمبەری سەروەر و پێشەنگمان بە (الصادق الأمین) ناسرابوو، ئەبێ شوێنكەوتوانیشی لەگەڵ خوا و خۆیان و ناسیاو كەس وكارو دۆست و دەوروو بەریش ڕاستگۆبن، بەڵكو ڕاستگۆی خەسلەت و ڕەوشتی هەموو پێغەمبەرانە و بەر لە هەڵگرتنی كاری پێغەمبەرایەتی ئەم ئاكارە جوانەیان بێ بەخشراوە، خوای گەورە لە بارەی (أبراهیم و أسماعیل و أدریس) (سڵاوی خوای گەورەیان لێ بێ)، دەفەرموێ (ۆاژكُرْ فِی الْكِتَابِ إِبْرَاهِیمَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّیقًا نَّبِیا) (41) سورە مریم ) (ۆاژكُرْ فِی الْكِتَابِ إِسْمَاعِیڵ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْۆعْدِ ۆكَانَ رَسُولًا نَّبِیا) (54) سورە مریم، (ۆاژكُرْ فِی الْكِتَابِ إِدْڕیسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّیقًا نَّبِیا) (56) سورە مریم، درۆكردن دەردێكە خاوەنەكەی دوور دەخاتەوە لە بەزەیی و رەحمەتی خوای كاربەجێ ئەوەتا خۆی دەفەرموێ (فَنَجْعَل ڵعْنَە اللّهِ عَڵی الْكَاژبِینَ) (61) سورە ێل عمران،

لە ڕۆژگاری ئیمرۆ درۆكردن و زۆرێ لە تاوانەكان ئارایش كراون بە ناو و ووشەی بریقەدارو هەڵخەڵە تێنراو، درۆكردن بە بیانوی مەصلەحەت و ناونانی بە درۆی سپی دیاردەیەكی باوی نێو كۆمەڵگایە، وەك أحمد شوقی دەڵێ:

ماكان فی زمن الماچی محرما ...للناس فی هژا الزمان مباح

صاغوا نعوت فچائل لعیوبهم .. فتعژر التمییز والإصلاح

فالفتك فن والخداع سیاسە .. وغنی اللصوص براعە ونجاح

والعری ڤرف والفسادتمدن .. والكژب لگف والریاء صلاح

بەڵێ ئەوەی دوێنێ تاوان و ناپەسەند بوە، ئیمڕۆ بەناوی پێشكەوتن و جیهانگیری ناوی نوێ و مۆدرینی بۆ داتاشراوە، تاكو مرۆڤ و كۆمەڵگای پێ چەواشە بكەن، وەك ئەوەی كوشتن زیرەكی و مەردایەتی بێت، فێل و چەواشەكاری و گێل كردنی خەڵك سیاسەت و دیبلۆماسیەت بێت و دزی كردن لە ووڵات و میللەتیش لێهاتوویی و زانایی بێت، ڕووتی وبەدڕەوشتیش پێشكەوتن و ئازادی تاكەكەسی و هاوچەرخی بێت و درۆكردنیش مەصلەحەت و حەزو خولیا بێت و خۆدەرخستن و ڕایابازیش چاكەكاری بێت،

لەگەڵ ئەمەش ئەبێ بزانیین ئیسلام وەك پەیامی كۆتایی خوای گەورە فەرمانەكانی میسالی و تیۆری نین بەتەنها، ئیسلام لە گەڵ ژیان و واقعی مرۆڤایەتی بەگشتی دەگونجێ و بۆ هێنانەدی بەرژەوەندی تاك و كۆمەڵگاش هاتوە، بۆیە بەڕەهایی و بێ پەڕدە درۆكردنی حەڵاڵ نەكردوە، لەهەمانكاتدا وەك (كانت)ی فەیلەسوفی ئەڵمانی ناڵێ ناكرێ بەهیچ شێوەیەك لە شێوەكان پەناببردرێتە بەردرۆ كردن، بەڵكو وەك زانایانی پێشوو ئیمرۆش ئاماژەیان پێ داوە دەكرێ پەنا ببرێتە بەر (درۆ)كردن لە چەند حاڵەت و لایەنێكی دیاری كراو:

چەند بوارێك كە درۆكردن تیایدا دروست و پەسەندە:/


یەكەم:/ كاتێ مرۆڤێكی ستەم كار هەوڵی كوشتن و ڕاوەدوونانی كەسێكی بێ تاوان دەدات و 100% دەزانیت كە هەوڵ بۆ كوشتنی دەدات، خۆشت داڵدەت داوە دەكرێ بۆ پاراستنی گیان و ڕوحی ئەم كەسە بێ تاوانە پەنا بۆ درۆكردن بەری، چونكە خوێنی مرۆڤ پیرۆز و موقەدەسە و (نفس) یش بەیەكێ لە (چروریات) كانی دین و ژیان هاتوە كە پێویستە پارێزگاری لێ بكرێت،

دووەم:/ كاتێ مرۆڤ بە هۆی درۆیەكەوە كێشەو ئاژاوە و فیتنە یەكی خەتەرناك بەسەر بنەماڵەیەك یا دوو بنەماڵە یا كەس و عەشیرەتێك بكوژێنێتەوە، وەك أم كلپوم بنت عتبە دەڵێ (أنها سمعت رسول الله hیقول لیس الكژاب الژی یصلح بین الناس فینمی خیرا أو یقول خیراُ) رواه البخاری 2692) كەواتە بە پێی ئەم فەرموودەیە ئەو كەسەی بەمەبەستی چاكەخوازی و ئاشتەوایی قسەیەكی خێر دەكات و هەندێ قسەو ووشەی جوان ریزدەكات لە پێناو سەرخستنی ئاشتەواییەكەی بە درۆزن لەقەڵەم نادرێت،

دووەم:/ كاتێ لە جەنگ وشەڕدا لە پێناوی سەرخستن و بەچۆكدا دانی دوژمن پەنا دەبرێتە چەند پیلانێكی چەواشەكاری بەتاوان ودرۆكردن لەقەڵەم نادرێ چونكە بەرژەوەندی جەنگ وا دەخوازێت، ئەوتا لە جەنگی موئتە خالید كوڕی وەلید(v) لە پێناو پاراستنی سەربازو تێكۆشەرو هاوەڵانی پەنای بردە بەر پیلانێكی سەربازی بە شێوەیەك كە دوژمن وای زانی هێزی تر بە ڕێوەیە، دواتر مەیدانی جەنگیان بە سەركەوتوویی جێ هێشت، بەم كارەش دڵی پێغەمبەری خوا(§h) ویاوەرانی خۆش كرد، یاخود گەر لەكاتی جەنگ كەسێك لە موسوڵمانان كەوتە دەستی بەرامبەرەكانی ناكرێ بەبیانوی ڕاستگۆیی هەرچی داوایان لێ كرد لە شێوە و ژمارەی سەربازانی لەشكری موسوڵمانان ئاشكرای بكات، چونكە بەم كارەی ژیان و خاك و ووڵات و دەسەڵاتی موسوڵمانان دەكەوێتە ژێر هەرەشەو لەناو چوون، ئەمەش لە فەموودەی پێغەمبەری خوا هاتوە كە (أم كلپوم بنت عتبە) (ڕەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێ (ماسمعت رسول اللهhیرخص فی شئ من الكژب اڵا فی پلاپ) یەكێ لەم سێ یانە (والرجل یقول فی الحرب) (سنن أبی داود4923)،

سێهەم:/ بەمەبەستی بە هێزكردن و پتەوكردنی پەیوەندی خێزانی بەتایبەت لەنێوان ژن وپیاو گەر پەنا ببردرێتە چەند ووشەیەك كە وەك ئەوەی پێی بڵێ (تۆ گوڵی) خۆ لەڕاستی گۆڵ نیە بەڵكو مرۆڤە، چونكە ئەمە ڕەوانبیژیەو مەبەست تێدا دروست كردنی كەش وهەوایەكی خۆش وخۆشەویستی و ئاسودەیی یە ئەم قسەیە دروستەو پەسەندە، ئەمەش هەر بەهەمان شێوە لە فەرموودەیی ( أم كلپوم بنت عتبە) هاتوە كە پێشتر ئاماژەمان پێدا دەفەرموێ (والرجل تحدپ أمرأته والمرأئە تحدپ زوجها)، چونكە زۆر جار گوتنی ڕاست گرفت و سەرئێشە دروست دەكات وەك ئەوەی كەسێك لەلامان (غیبەتی) ی كەسێك دەكات خۆ ناكرێ قسەو غەیبەتی ئەوكەسە بۆ غیبەت كراوەكە بە ڕاستی بگێڕینەوە، كە ئەبێتە مایەی سازدانی كێشەیەكی گەورەتر، بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانین ئەم سێ ڕێگایەش تەنها (روخصەتە) لەكاتی پێویست نەبێت پەنای بۆ نەبرێت، بەرژەوندی و پاراستنی ژیان وای بخوازت، بەتایبەت كاتێ زانیمان خوودی ڕاستگۆیی ئەبێتە پەند و ئامۆژگاری بۆ خۆمان ودەورووبەرمان، وەك پێغەمبەری خوا hدەفەرموێت (تحروا الصدق وإنْ رأیتم أن التهلكە فیه فإن فیه النجاە) أبن أبی الدنیا،

بۆیە ئەوە كەسەی ڕاستگۆ بوو لەگەڵ خوا و پێغەمبەر h، ڕاستگۆ بوو لەگەڵ خەڵك و دەوروو بەر سەركەوتوو سەرفرازی دونیاو قیامەت دەبێت،
بەرهەمی ڕاستگۆیش ئەمانەن
1- مرۆڤ ڕزگاردەكات لە سەركەشی وتاوان و خراپەكاری و فتنە هەروەك لەمەش دا جوانترین چیرۆك لە بەرهەمی ڕاستگۆیی بەسەرهاتی (كعب بن مالك) ە (v) لە جەنگی تبوك،

2- ڕاستگۆیی مرۆڤ بەرەو چاكی و پاكی وبەرێزی ڕێنمایی دەكات، پێغەمبەر دەفەرموێ (علیكم بالصدق فإن الصدق یهدی الی البِّر وإن البِّر یهدی الی الجنَّە) (رواه مسلم 6805)،

3- ڕاستگۆیی دەبێتە ئاسوودەیی ویژدان ودەروون، پێغەمبەری خوا hدەفەرموێ (دع ما یریبك إلی مالایریبك، فإن الصدق گمأنینە والكژب ریبە) (سنن الترمژی 2708)،

4- ڕاستگۆیی مرۆڤ بەرەو پلەو پایەیی بەرزی دونیا و قیامەت دەبات، ئەوتا ئەبوبكر الصدیق v لەبەر ڕاستگۆیی بوەتە ئەستێرەیەكی درەوشاوە لە مێژوویی موسوڵمانان بەهۆی ڕاستگۆیی، پێغەمبەری خواش دەفەرموێ h(من سأل الله تعالی الشهادە بصدقِ بلغهه الله منازل الشهداْ وإن مات علی فراشه) (رواه مسلم 5039)،

5-  مرۆڤی ڕاستگۆ دەبێتە جێی متمانەی خەڵك ودەورووبەری، لەمەش دا پێغەمبەری خوا h وژیان وسیرەتی باشترین پێشەنگە بۆ ئەم لایەنە،

6-  مرۆڤی ڕاستگۆ دەبێتە خۆشەویستی خوا و پێغەمبەر (h) خوای گەورە دەفەرموێ (ۆمَن یگعِ اللّهَ ۆالرَّسُوڵ فَأُوْڵئِكَ مَعَ اڵژینَ أَنْعَمَ اللّهُ عَڵیهِم مِّنَ النَّبِیینَ ۆالصِّدِّیقِینَ ۆالشُّهَدَاء ۆالصَّالِحِینَ ۆحَسُنَ أُوڵئِكَ رَفِیقًا) (69) سورە النساء، یاخود دەفەرموێ (فِی مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِیكٍ مُّقْتَدِرٍ) (55) سورە القمر،
زەرەروو زیانەكانی درۆكردنیش ئەمانەن
1-مرۆڤ بەرەو خراپە و نارێكی وگوناه ودۆزەخ دەبات وەك پێغەمبەری خوا hدەفەرموێ (وأیاكم والكژب فإن الكژب یهدی الی الفجور ) (رواه مسلم 6805)، خوای گەورەش دەفەرموێ (إِنَّ الڵهَ ڵا ێهْدِی مَنْ هُۆ مُسْڕفٌ كَژابٌ) (28) سورە غافر،

2- درۆزن ڕوو ڕەشی دونیا وقیامەت و تووشی سزا ودۆزەخ دەبێت، خوای گەورە دەفەرموێ (ۆێوْمَ الْقِێامَە تَرَی اڵژینَ كَژبُواْ عَڵی الڵهِ وُجُوهُهُم مُّسْۆدَّە أَڵیسَ فِی جَهَنَّمَ مَپوًی لِّلْمُتَكَبِّڕینَ) (60) سورە الزمر، پێغەمبەری خواش hلە بارەی سزای كەسی درۆزن دەفەرموێ (رأیت اللیلە رجلین أتیانی قالا لی: الژی رأیته یشق شدقه فكژب یكژب الكژبە فتحمل عنه حتی تبلغ اڵافاق فیصنع به هكژا الی یوم القیامە) (رواه البخاری 6096)،

3- مرۆڤی درۆزن هەست بەكەمی بەرەكەت دەكات لە ژیان و ڕزق وڕۆزی و مامەڵەكردنیش دا، پێغەمبەری خوا hدەفەرموێ ( البیعان بالخیار مالم یتفرقا فإن صدقا وبینا بورك لهما فی بیعهما وإن كتما و كژبا محقت بركە بیعهما) (رواه البخاری 2079)،

4- خوای گەورە بەچاوی ڕەحمەت ومیهرەبانی خۆی لە ڕۆژی دوایی تەماشای ناكا، پێغەمبەری خواhدەفەرموێ (پلاپە لایكلمهم الله یوم القیامە ولایزكیهم ولاینڤر إلیهم ولهم عژاب ألیم شیخ زان وملك كژاب وعائل مستكبر) ( رواه مسلم 309)،

5- لەدەست دانی متمانەو بڕوای خەڵك لە مەش چەندین ڕووداوی مێژووی لێرەو لەوێ باشترین بەڵگەن بۆ ئەم ڕاستیە،

6- مرۆڤی درۆن فریشتەی خوا هەست بە بێزاری و بۆگەنی درۆكانی دەكات، پێغەمبەری خوا hدەفەرموێ (إژا كژب العبد تباعد عنه الملك میلاً من نتن ماجاءبه) (سنن الترمژی2100)،

  7- مرۆڤی درۆزن سیمای ئیمان لە دەست دەدات و ئەبێتە هەڵگری ڤایرۆسی دووڕوی، وەك پێغەمبەری خواh دەفەرموێ ((ێیە المنافق پلاپ إژا حدپ كژب وإژا وعد أخلف وإژا أۆتمن خان) (رواه البخاری عن أبی هریرە)،(تحفە14341)،

لەم چەند دێرە بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە ڕاستگۆیی سەربەرزی و ڕەوشت پاكی وبەرێزی و خۆشەویستی دەستە بەردەكات، درۆكردن ڕووڕەشی و شەرمەزاری و بێ متمانەیی وگومان ودوودڵی لەخۆت ودەورووبەرو نەهێشتنی بەرەكەت وخۆشی و خۆشەویستی دروست دەكات، بۆ ئەوەی گەورەی ئەم ئاكارەش مان بۆ ڕوون بێتەوە دەكرێ زۆرتر و زیاتر ژیان و بەسەرهاتی پێغەمبەران و پیاوچاكان بخوێنینەوە، بۆ ئەوەی سەركەوتوویی دونیا و قیامەت بین، بەسەرهاتی سەرەتای ژیان شێخ عبدالقادری گەیلانی (رەحمەتی خوای لێ بێ ) لەگەڵ دایكی كاتێ پەیمانی پێ دەدا درۆنەكا بوە هۆی هیدایەت دانی كۆمەڵێ دزو چەتە و نمونەی بەرزی كەسایەتی سەركەوتوو لە ژیان و بەدەستخستنی پێشەنگی لە نێوان مرۆڤەكان،،،

نووسینی/ مەلا تەحسین شێخانی 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net