❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنكوژی و خۆكوژی‌، ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-10 18:44:14

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

ژنكوژی و خۆكوژی‌، ...

ژنكوژی و خۆكوژی‌، نوێترین مۆدێلێ گۆڕینی‌ ژیان
           


له‌ رۆژگاری‌ ئه‌مڕۆماندا دیارده‌ی‌ خۆكوژی و ژن و كچ كوژی بووه‌ به‌ شتێكی‌ باوو به‌ به‌رده‌وامی‌ مۆدێلی نوێتر له‌و كارانه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دات، له‌گه‌ڵ زیاد بوونی‌ ئه‌ركه‌ كه‌سیه‌كانی‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوسانی‌ داهاتی‌ تاكه‌كه‌سی و له‌گه‌ڵ به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌ڕووی‌ جیهانی‌ پێشكه‌وتنداو له‌گه‌ڵ زۆرترین جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ مافه‌كانیان، ئینجا دیارده‌ی‌ كوشتنی‌ ژنان به‌ده‌ستی‌ كه‌سێكی‌ تر یا خۆكوژی‌ به‌ ده‌ستی‌ خۆ، ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌كات.
زۆرجار پیره‌كانی‌ ئێستا دا ئه‌نیشن باس له‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ كاتی‌ خۆی‌ زۆر به‌كه‌می‌ ده‌بیسترا ژنێك بكوژرێت یا خۆكوژی لای‌ هیچ كه‌سێ بوونی‌ نه‌بووه‌ مه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ شاخ بۆ ئه‌ركیكی‌ زۆر جیاوازتر له‌وه‌ی‌ كه‌ ئێسیتا مۆده‌، خۆی كوشتبێ. ده‌بینین كاتێك ئافره‌تان له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانیانی‌ خۆیان راده‌وه‌ستن و خۆیان به‌ پارێزه‌ری‌ مافه‌كانی‌ خۆیان ده‌زانن، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌ ژنان و ئافره‌تانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانی‌ خۆیاندا هۆشیارن، به‌ڵام ئه‌بینین چه‌وساندنه‌وه‌كانیان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌، ئه‌گه‌ر كاتی‌ خۆی‌ به‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌یه‌كی‌ نێوان ژن و مێرد ژیانی‌ خێزانێك تێك بچووایه‌و دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌و خێزانه‌ لێكیش هه‌ڵبوه‌شایه‌ته‌وه‌، ئه‌وا كاره‌كه‌ له‌وێدا ته‌واو ده‌بوو، ڕه‌نگه‌ زۆر جاران به‌ هه‌ندێ له‌ ئازاردانی‌ ژنه‌كه‌ كۆتایی بهاتایه‌، به‌ڵام له‌ ئێستا زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ گرفته‌كان به‌ كوشتنی‌ لایه‌نێك كۆتایی دێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ و له‌ هه‌موو شوێنێكی‌ ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌دا زوڵمی‌ لێده‌كرێت كه‌ ئه‌ویش چینی‌ ژنان و كچانه‌، به‌ داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و عه‌قڵیه‌تانه‌ی‌ به‌ ناوی‌ پارێزگاری‌ له‌شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق په‌نا بۆ كوشتنی‌ ژنێك یا كچێك ده‌به‌ن، بكوژ لێره‌دا هه‌ر كه‌س بێت به‌پێی هیچ یاساو پێوه‌رێك مافی ئه‌وه‌ی‌ نیه‌ ئه‌و كاره‌ بكات چونكه‌ هیچ مرۆڤێك بۆ خزمه‌تی‌ ئه‌وی‌ تر دروست نه‌كراوه‌، یا ڕوونتر بڵێین هیچ كه‌س بۆ كوێخایه‌تی‌ كردن به‌سه‌ر كه‌سی تردا دروست نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ مرۆڤه‌كانی‌ بۆ ئه‌ركان گه‌لێكی زۆر پیرۆزو گه‌وره‌تر له‌وه‌ دروست كردووه‌ نه‌ك چینێك بێت به‌ حاكم به‌سه‌ر چینێكی تردا، دواتر پاساوی‌ كوشتن له‌ كام فه‌رهه‌نگ و ئاین و بیرو باوه‌ڕه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، ئاخۆ كه‌سێك بۆ ئاماده‌یه‌ به‌ خه‌یاڵی خۆی‌ بۆ پاراستن و له‌كه‌دار نه‌كردنی‌ شه‌ره‌ف و ئه‌خڵاقی كارێكی‌ كوشتن به‌رامبه‌ر كچێك ئه‌نجام ده‌دات، كه‌ دواتر ده‌ هێنده‌ی‌ تر ناوو ناوبانگی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌زرنگێ و هه‌موو كه‌س به‌هۆی‌ كوشتنه‌كه‌وه‌ به‌ گرفته‌كه‌یان ده‌زانن، بۆ بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت به‌ده‌ر له‌ ئازاردان و توندو تیژی كار بۆ ئه‌وه‌ بكات كه‌ شه‌ره‌فی له‌كه‌دا نه‌بێت به‌رای من با تاوانێكیش ئه‌نجامدرابێت، گه‌ر سزای‌ هه‌ر تاوانێك كوشتن بوایه‌ ئه‌وا بڕوا بكه‌ن ئێستا كه‌س نه‌مابوو چونكه‌ هه‌موو تاوانكارین و تاوانبارین. له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كورده‌واریدا جۆرێك له‌ سیاسه‌تی‌ پیاو سالاری‌ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ كۆمه‌ڵگه‌و ماڵ و بنه‌ماڵه‌ دواكه‌وتووه‌كاندا مابێت و بوونی‌ هه‌بێت، بۆ بۆپیاوێك هه‌یه‌ به‌ ئاره‌زووی‌ خۆی‌ ژیان گوزه‌ر پێ بكات و هه‌ر جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ ویست و هه‌ر جۆره‌ كارێكی‌ كرد كه‌س بۆی نه‌بێت لێی بپرسێته‌وه‌و به‌ڵام كه‌مترین حه‌ق بۆ ئافره‌تێك مه‌حاڵه‌و بڤه‌یه‌، من ڕوونتر ئه‌مه‌وێت بدوێم، زۆركه‌س به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ هیچ بانكگراوندێكی‌ مه‌عریفی و رۆشنبیرییان نیه‌، دێن راسته‌وخۆ ئه‌م جۆره‌ كلتورانه‌ به‌ ئیسلامه‌وه‌ گرێ‌ ئه‌ده‌ن و تاوانی‌ موسڵمان بون و ئیسلامی‌ بوون ئه‌خه‌نه‌ پاڵ ئه‌و جۆره‌ عه‌قڵیه‌تانه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌كو وتم ته‌نها نه‌بونی‌ مه‌عریفه‌یه‌كی‌ ئیسلامی‌ رۆشنبرییه‌كی‌ ئایینیه‌، ده‌نا كه‌س له‌ خۆیه‌وه‌ ئیسلام به‌ وه‌ها شتانێك تاوانبار ناكات، ئه‌وه‌ ئیسلامه‌ مافی‌ تاكه‌ كه‌سه‌كانی‌ وه‌كو یه‌ك داوه‌، ئه‌وه‌ تۆی‌ كه‌ نازانی‌ مافی‌ خۆت چیه‌و كێ و چۆن لێت زه‌وت كراوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ جۆری‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ نا ته‌ندروسته‌یه‌ كه‌ پیاوانی‌ له‌سه‌ر راهاتووه‌و له‌ لایه‌ك بانگ بۆ پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت و مافه‌كانی‌ مرۆڤ و به‌ تایبه‌تیش ژنان ده‌كه‌ن و له‌ لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ئازادییه‌كانی‌ به‌رده‌م چینی‌ ئافره‌تان و ژنان به‌ر ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ خۆی‌ له‌ راستیدا نه‌ بانگه‌شه‌كه‌یان بۆ به‌ مه‌ده‌نیه‌ت بوونی‌ كۆمه‌ڵگه‌ تاكه‌كانی‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ بانگه‌شه‌یه‌كی‌ ته‌واوه‌تیه‌ نه‌ ئه‌و جۆره‌ به‌رته‌سك كردنه‌وانه‌ش دڵسۆزی و ئامۆژگارییه‌ بۆ ئافره‌تان، سه‌رنجام له‌م نێوه‌نده‌دا یا كه‌سێك ده‌كوژرێت یا كه‌سێك خۆی‌ ده‌كوژێت، دیسانه‌وه‌ ده‌ڵێمه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ بانگه‌شانه‌ی‌ كه‌ به‌ناوی‌ ئازادی‌ و دیموكراسیه‌وه‌ ده‌كرێن و ده‌درێن هه‌ر له‌نیوه‌ی‌ ڕێگادا توشی ئیفلیج بون دێت و سه‌ره‌نجام خه‌ڵكانێكی‌ زۆر تووشی گێژاوی‌ سه‌رگه‌ردانی‌ و پاشا گه‌ردانی‌ ده‌كه‌ن،چونكه‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ئینسانی‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌ك وه‌كو پێویست به‌ڵكو تا ڕڕاده‌یه‌كیش نه‌بۆته‌ فێرگه‌یه‌ك تاوه‌كو یاسای ژیانی‌ له‌سه‌ر بنیات بنرێت هه‌ر له‌ دوای‌ ماوه‌یه‌ك به‌ هاتن و دانانی‌ یاسایه‌كی‌ تر ئه‌وه‌ ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌بینین زۆرترین توندو تیژی به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی‌ ژنان و كچان له‌و ولاَتانه‌یه‌ كه‌ ئه‌زمونه‌كه‌یان بۆ كوردستان داوا ده‌كه‌ین و گه‌نجانمان خۆیان له‌ لیواره‌كانی‌ مه‌رگ نزیك ده‌خه‌نه‌وه‌ تا پێیان ده‌گه‌ن. له‌ دوای‌ هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ كه‌سانێكی‌ زۆر به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ گه‌ڕاون به‌ دوای‌ ئه‌و یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌ی‌ كه‌ به‌راستی‌ وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك وایه‌ بۆ بینینی سه‌رجه‌می‌ مافه‌مانی‌ تاك دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ ئیسلام تاكه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ كه‌ په‌خشی مافی تاكه‌ كه‌سی و یه‌كسانی‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ لێوه‌ بكرێت، هه‌موو ئه‌م راستیانه‌ش بۆ كه‌سێكی‌ قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی‌ به‌ ویژدان حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و لوتكه‌ی‌ راستیه‌كه‌ی‌ به‌ ڕوونی‌ دیاره‌.
كه‌واته‌ پاساوی‌ ئیسلام و به‌ ئیسلامی‌ بوون هیچ كات پاڵنه‌ر نیه‌ بۆ كوشتنی‌ ژنێك و كچێك، چونكه‌ به‌ هاتنی‌ ئیسلام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گه‌وره‌ترین ماف بۆ ئافره‌تان گه‌رایه‌وه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ پێی به‌خشیون به‌ڵام مرۆڤه‌ پیاوه‌كانی‌ ئه‌و كات لێیان زه‌وت ده‌كردن، ئێستاش گه‌ر كه‌سێك به‌ ویژدانه‌وه‌ سه‌یری‌ ره‌هه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا بكات بۆی‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه‌ زۆرترین كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ ئیسلام و په‌یره‌و نه‌كردنی‌ یاساكه‌یه‌تی‌، ئێستا له‌ هه‌ندێك له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپی جۆرێك له‌ داواكاریه‌كانی‌ قورئان بوه‌ به‌ یاسای ژیان لای‌ ئه‌وان و خۆیان په‌یره‌وی‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌ناوی‌ بیروباروه‌ڕێكی‌ تره‌وه‌، خۆ گه‌ر سه‌یرێكی‌ ژیانی‌ پێغه‌مبه‌رو (د.خ) هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ بكه‌ین، ئه‌بینین كه‌ ئافره‌ت چه‌نده‌ به‌خته‌وه‌رو خۆش ژیان بووه‌ له‌ سایه‌یاندا، له‌ ئێستاشدا كه‌سانی‌ نێو پارته‌ ئیسلامیه‌كان هه‌مان ئه‌وڕێچكه‌یه‌یان گرتۆته‌ به‌رو به‌ هه‌مان شێوه‌ ئافره‌تان له‌سایه‌ی‌ ئه‌ماندا زۆر به‌خته‌وه‌ر ژیان ده‌گوزه‌رێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئافره‌تانی‌ ئیسلامیش وه‌كو كه‌سانی‌ تر له‌كۆمه‌ڵگه‌دا كار ده‌كات و جۆرێك له‌ ئه‌ركی‌ تری‌ بێجگه‌ له‌ ماڵیش موماره‌سه‌ ده‌كات، به‌لاَم ئه‌بینین هه‌موو ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ قبوڵ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن كه‌س و كاریانه‌وه‌ هه‌مان ئه‌مانه‌ له‌ كه‌سێكی‌ تر قبوڵناكرێ و كاردانه‌وه‌ی‌ خراپی ده‌بێت، جۆری‌ مامه‌ڵه‌ گه‌ر هه‌ركه‌س بیكات پێویستی به‌ ده‌قه‌ قورئانیه‌كان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ئافره‌تان و كچان، هه‌ر ئافره‌تێكیش وه‌كو ئافره‌تێكی‌ ڕۆشنبیر به‌ پێوه‌ره‌ ئیسلامیه‌كانی‌ هه‌ستی‌ به‌ مافه‌كانی‌ خۆی‌ كرد ئه‌و ئه‌و كه‌سه‌ زۆر كه‌سێكی‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌ ژیانداو له‌ لایه‌ن كۆمه‌لِگه‌شه‌وه‌ ڕێزو ته‌قدیرێكی‌ باشی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ وه‌كو ئیلتیزامیش پابه‌ندی‌ ته‌واوی‌ داوكاریه‌كانی‌ ئیسلام نه‌بێت به‌ڵكو لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ پێوه‌ری‌ قورئان مامه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات زۆر به‌ ده‌گمه‌ن و ئه‌توانم بڵێم ژن كوژی و خۆ كوژی له‌ نێو ئیسلامیه‌كاندا هه‌ر نیه‌به‌ڵكو ئافره‌تانی ئه‌مانیشن كه‌ زۆر شانازی‌ به‌ ژیانی‌ خۆیانه‌وه‌ ئه‌كه‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر لای‌ ئافره‌تێكی‌ ترخۆكوژی پرۆژه‌یه‌ك بێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ ده‌رباز بوون له‌و زۆره‌ قه‌یرانه‌ی‌ كه‌تێی كه‌وتوون، ئه‌وا لای‌ ئه‌مانی‌ ئیسلامی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ به‌تاڵه‌و زۆر شتی‌ گرنگ و ڕێگه‌ چاره‌ی‌ گونجاو له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ ده‌رباز بوونیان به‌سه‌ر قه‌یرانه‌ كاتیه‌كانی‌ ژیاندا، ئه‌شتوانم بلًَێم زۆرێك له‌ چالاكی‌ و ناوبانگی‌ و ئه‌كتیڤی ئه‌مان بوو له‌ ناوه‌نده‌ كۆمه‌ڵاتی و سیاسیه‌كاندا كه‌ هانی‌ ڕێكخراوو حیزب و لایه‌نه‌كانی‌ تری‌ دا كه‌ ئافره‌تانیان بهێننه‌ پێشه‌وه‌ تا موماره‌سه‌ی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵگایان پێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌بینین به‌داخه‌وه‌ پاش بوونی‌ ئه‌و هه‌موو ڕێكخراوه‌ی‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ مافه‌كانی‌ ئافره‌تان ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌موو ناوه‌ندانه‌ی‌ كه‌ پێگه‌و جێگه‌ن بۆ ئافره‌تان، ئه‌بینن رۆژ به‌رۆژ ئافره‌تی‌ زیاتر ده‌كوژرێت و خۆكوژی لای‌ كچان زیاتر ده‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ی دووه‌میان ئه‌گونجێت مامۆستای زانكۆو خوێندكارو رۆژنامه‌نوسیشی تێدابێت به‌ڵام هیچ كات ئه‌مانه‌ به‌سه‌ر ئافره‌تێكی‌ ئیسلامی‌ و خاوه‌ن ئیسلامیدا پێوه‌رناكرێت، خۆزگه‌ هه‌موو ئافره‌تێك به‌ پێودانگه‌ قورئانیه‌كه‌ مافه‌كانی‌ خۆی‌ موماره‌سه‌ ئه‌كردو ئه‌وكاتیش چۆن تێكه‌ڵ به‌ كۆمه‌لِگه‌ ببوایه‌ جگه‌ له‌ ڕێزو پله‌و پایه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ توشی كه‌مترین شكستی‌ ژیان ئه‌بوو،وه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌رده‌وام هیواكانی‌ بۆ زیاد ده‌كردن، به‌هیوای‌ گه‌رانه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌واوه‌تی‌ و بۆ پێوه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌ ئینسانیه‌ت و مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ دروستی‌ ئینسانیه‌ت نه‌مانی‌ دیارده‌ی‌ نه‌گریسی ژن كوژی...

 
   


              قاره‌مان مه‌جید   

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-10 21:51:50

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253

Re: ژنكوژی و خۆكوژی‌، ...

ay dastakant xoshbet bo aw babata jwana.awa ba kchan zeatr bixwennawa

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-11 18:07:10

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ژنكوژی و خۆكوژی‌، ...

دونیایەك سوپاس بۆتۆ هاوڕێ گیان

بۆ دەست خۆشیەکەت بۆپەیامی جوان

ڕێزو حورمەتم  قبوڵ  بکەلێم

سەد جاردەست خۆشی بەتۆی گوڵ ئەڵێم

  دەرونەی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-12 02:04:42

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ژنكوژی و خۆكوژی‌، ...

سڵاوو



هاووڕێی بەڕێزی یانە دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە

خوازیارم هەر کامەران بیت

هاووڕێ ی یانە

  نامۆ

پیرۆزبێت ساڵیادی کووردژینی خۆشەویست

هیوادارم هەر پێشنگی یانە کووردی یەکان بێت هەردەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-12 18:24:09

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ژنكوژی و خۆكوژی‌، ...

    دونیایەك ڕێزو خۆشەویستیم بۆ تۆی ئەزیز.....
دەست خۆش بۆپەیامەکەت...
کامەرانی و خۆش بەختی بۆ تۆی خۆشەویست...
هاوڕێی دڵسۆز و بەردەوامی یانە....

بەرزو پیرۆز بێت یادی دامەزراندنی یانەیەکی کارا و چالاکی وەك یانەجوانو ڕەنگینەکەی کوردژین....

                         



                             دەرونەی
 
 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net