❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌خۆشی‌ په‌ڵه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 16:56:16

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

نه‌خۆشی‌ په‌ڵه

نه‌خۆشی‌ په‌ڵه
 

به‌ڵه‌ك نه‌خۆشییه‌كی‌ درێژخایه‌نی‌ پێسته‌، نیشانه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ بریتییه‌ له‌دروستبوونی‌ په‌ڵه‌ی‌ سپییه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی‌ له‌شدا ده‌ربكه‌وێت، زۆرجار له‌ چه‌ند شوێنێكدا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رئه‌كه‌وێت.

به‌ڵه‌ك به‌رێژه‌ی‌ 1-2 % ی‌ تووشی‌ خه‌ڵك ده‌بێت، به‌زۆری‌ له‌ته‌مه‌نی‌ ده‌ تا سی‌ ساڵیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌دا نه‌وه‌د‌و پێنجی‌ نه‌خۆشه‌كان پێش ته‌مه‌نی‌ چل ساڵی‌ تووشی‌ ده‌بن. هه‌مان كات هه‌ردوو ره‌گه‌زی‌ نێر‌و مێ‌ وه‌كو یه‌ك ئه‌گه‌ری‌ تووشبوونیان هه‌یه‌ به‌م نه‌خۆشییه‌، تائێستاش له‌رووی‌ زانیستی‌‌و پزیشكییه‌وه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ نه‌زانراوه‌.

له‌هه‌ندێك خێزاندا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زیاتر باوه‌ یان (بۆماوه‌)یه‌، واته‌ بۆماوه‌(وراپه‌) رۆلی‌ هه‌یه‌ له‌ تووشبوونی‌ به‌ڵه‌كدا، هه‌روه‌ها هه‌نێك نه‌خۆشیتر وه‌كو شه‌كره‌‌و ده‌رده‌ڕێوی‌ كه‌ پێی‌ ده‌وترێت (Autoimmune diseases) واته‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ش خۆی‌ دژه‌ته‌ن Antibody دروست ده‌كات دژی‌ خۆی‌.
بۆیه‌ كاتێك كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌ دژه‌ته‌ن دروست ده‌كات به‌هه‌ڵه‌‌و په‌لاماری‌ ئه‌‌و خانانه‌ی‌ پێست ده‌دات كه‌ به‌رپرسن له‌ ره‌نگ دروستكردن‌و ئه‌م خانانه‌ ده‌كوژێت‌و ئه‌م په‌ڵه‌ سپیانه‌ دروست ده‌بن.

هه‌ندێك زانایانیش بۆچوونی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ زۆر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیشكی‌ خۆر یان مادده‌ی‌ كیمیایی‌ وه‌كو فینۆل Phenol یان باری‌ ناهه‌مواری‌ ده‌روونی‌ رۆلی‌ خۆیان هه‌یه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌دا.

نیشانه‌كانی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌:

ته‌نها دروستبوونی‌ په‌ڵه‌ی‌ سپییه‌ له‌سه‌ر پێست، به‌زۆری‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ به‌ر تیشكی‌ خۆر ده‌كه‌ون وه‌كو ده‌موچاو‌و ده‌م‌و ده‌وری‌ چاو‌و پێستی‌ سه‌ر‌و قژ.

به‌ڵه‌ك مه‌ترسی‌ هه‌یه‌؟

جگه‌ له‌ لایه‌نی‌ جوانكاری‌‌و ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی‌ تری‌ ته‌ندروستی‌ نییه‌ ناگوێزرێته‌وه‌ له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی‌ ترو نابێته‌ هۆی‌ مردن.
چاره‌سه‌ر: به‌گوێره‌ی‌ گه‌وره‌یی‌‌و زۆری‌ په‌ڵه‌كان رێگاكانی‌ چاره‌سه‌ر له‌ نه‌خۆشێكه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشێكی‌ تر ده‌گۆرێت، به‌ڵام خاڵه‌ گشتییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
1.دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تیشكی‌ خۆر‌و به‌كارهێنانی‌ دژه‌خۆر.
2.به‌كارهێنانی‌ مادده‌ی‌ جوانكاری‌‌و مكیاج makeup بۆ داپۆشینی‌ په‌ڵه‌كان‌و به‌كارهێنانی‌ كرێم‌و ده‌رمان بۆ هاندانی‌.
3.گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ره‌نگه‌ ئاساییه‌كانی‌ پێست Repigmentation
4.تیشك جۆری‌ سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی‌ A به‌كاردێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانی‌ (سورالین) كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ پێی‌ ده‌وترێتPUVA وه‌كو كورتكراوه‌ی‌ ئه‌م شێوازی‌ چاره‌سه‌ره‌ به‌كاردێت.
5. لیزه‌ر، جۆری‌ Excimer كه‌ تازه‌ترین‌و كاریگه‌رترین جۆری‌ چاره‌سه‌ره‌ ئه‌مڕۆ له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا.




ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-11 10:06:15

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: نه‌خۆشی‌ په‌ڵه

dast xosh bettttttt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-11 12:11:24

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: نه‌خۆشی‌ په‌ڵه

swpas bo to barezakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-12 14:48:10

lewan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2008-08-19
په‌یامه‌كان: 14

Re: نه‌خۆشی‌ په‌ڵه

slaw dosty gyan dasakant xosh sarkawtwbyt barezm

Kurdzhin
BABE SHNAY WSHAKANT LANAW TYNY XAMA AMRM

DA DARKAWA TAQANAKAM BARGAY TANHAY NAGRM

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-12 20:17:53

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: نه‌خۆشی‌ په‌ڵه

slaw lewan gyan

swpas bo to barezakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net