.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








![]()
سەرماییەى بەرپرسێكى ئەم وڵاتە ئاشكرا دەكەم !!... نەبەز گۆران
ئەوەى لە وێنەكەدا دەیبینن نەخەیاڵە نە گەمەیەكى ناو فیلمەكان، بەڵكو سەرماییەكى ناشەرعى بەرپرسێكى ئەم وڵاتەیە كە بەكامێرایەكى جوان گیراوە، باوەرتان هەبێت ئەم وێنەیە نەدەستكارى كراوەو نە كەسیش بۆى هەبووە بچێتە ئەو ژورەوە كە ئەم سەرمایەى تێدایە، تەنها لەرێگەى كەسێكى نزیكى ئەو بەپرسەوە ئەم وێنەیە بەهەڵەیەك هاتوەتە دەرەوەو بەدەست من گەیشت، ئیدى منیش تەحامولم نەكرد لەئەرشیفى خۆمدا هەڵیگرم، بۆیە پێم باش بوو بۆشەرمەزاری ئەو بەرپرسە ئەم وێنەیە بڵاوبكەمەوە، من باش دەزانم ئەو بەرپرسە كێیەو پلەى بەرپرسیارییەتى چیە؟ باشیش دەزانم ئەو سەرماییەیى لەكوىَ بووەو چۆنى پەیدا كردوە؟ ئاگاشم لەوەیە سەربەكام حزبى دەسەڵات دارە, باشیش دەتوانم ناوى بهێنم و بەهاوڵاتیانى بىَ دەرامەتى ئەم وڵاتە بڵێم ئەوانەى بىَ كارەباو بىَ نەوتن و بەم سەرمایە پێیان دەڵێن وەرن وەجبەى سىَ ببەن لەكاتێكدا هێشتا وەجبەى دوویان پێنەدراوە، ئەوە بەرپرسەكانتانن بەوشێوەیە پارە كۆدەكەنەوەو ئێوەش بەو شێوەیە دەژین، سەیركەن مناڵانى ناو كۆڵانەكانى هەڵبجە ئێوە چۆن لەناو تەپوو تۆزدا دەژین و بەپرسەكانتان چۆن سەرمایە كۆدەكەنەوە، تەماشاكەن گەنجانى گەرمیان ئێَوە چۆن پڕن لەمەرگ و بەپرسەكانتان بەناشەرعى چۆن بونەتە سەرمایەدارى گەورە، دەبێت هەرهەمووشتان بزانن هەژارانى نیشتیمان ئەمە تەنها برێكى كەمى پارەكەى ئەو بەرپرسە گەندەڵەیە، من نەدەمەوێت باسى كۆمپانیاكانى بكەم نە ئارەزوشمە باسى خانوەكانى و ماشێنەكانى بكەم، بەس سەیركەن و بابە هەموومانەوە بپرسین ئەو بەپرسە ئەم هەموو پارەییەى لەكوىًَ بوو؟
بالەسەركردەكانى رابردومان پرسین ئەوان خەباتیان بۆئەمەكرد ئەم حاڵەتە ناشازانە ڕوبدەن، نامەوێت ناوى ئەو بەرپرسەبهێنم، چونكەى دەمەوێت ئەم نووسینە ببێـتە دەرگایەك بۆقسەكردن لەسەر بەرپرسەكان، هەركەسێكیش بزانێت ئەم سەرماییە هى چ بەرپرسێكە من بەڵێنى پێدەدەم ماچێكى بكەم، یان بەو بۆنەیەوە كەناوەكەى دەهێنن بۆماوەى سىَ مانگ لەخۆشیا هیچ قسەیەك ناكەم و ئێوە چى پێدەڵێن پێى بڵێن، چونكە پێم وایە ئەو گەندەڵە گەورەیە شایەنى هەموو شتێكە لەسەرى بوترێت.
وێنەكەش بەسە بۆئەوەى ئیدى دەرگایەك بكرێتەوە بۆقسەكردن لەسەر ئەم جۆرە بەرپرسانە، كارى من وەك رۆژنامەنووسێك تەنها ئەوەبوو ویستم سەرمایەیەكى بچوكى بەپرسێكى ئەم وڵاتەتان بۆبخەمە ڕوو كە بەكامێراى خۆى گیراوەو كتوپڕ گەیشتوەتە دەستى من، ڕاستیەكەى كارى منیش تەنها گەیاندنە، هەركەسێكیش دەڵێت لەم وڵاتە گەندەڵى نیە با ئەم وێنەیە وەڵام دانەوەى ئەو قسەیەبێت، گەر سایتەكان لێشم دڵگران نەبن دەمەویت ئەم نووسینەو ئەم وێنەیە لەهەموو سایتەكان بڵاوبكەمەوە بۆئەوەى زۆرترین خەڵكى ئەم وڵاتەبیبینن تابزانن چى دەگوزەرێت، تەمەناش دەكەم سایتەكان ئەم داوایەم لىَ قبوڵ بكەن.
زیادیب

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh be


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dest xo6 bét chra gyan berasty eme zolméky zor gewreye


له‌سه‌ر هێڵ نییه





هاوڕێی ئازیزم ده‌ستت خۆش بیت به‌ڵام گیانه‌که‌م من ئه‌م وێنه‌یه‌م دووساڵ به‌ر له ئێستا له‌مه‌کۆ عه‌ره‌بیه‌کاندا بینیوه .له‌وانه‌یه به‌رپرسمان هه‌بێت ده ئه‌وه‌نده‌ی هه‌بێت ..به‌ڵام ئه‌مه سه‌رمایه‌ی به‌رپرسی کورد نیه ...هیوادارم زوویر نه‌بیت له قسه‌کانم گیانه‌که‌م ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه


xodaya qboli nakay am hamo zolma

له‌سه‌ر هێڵ نییه