.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









Loverboyو مه‌ترسییه‌كانی لههۆڵهندا گه‌وادی زۆرزانو كیژۆڵه‌ی فریودراو
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
یه‌کێک له‌و دیارده دزێو‌و ئاڵۆزانه‌ی، ئه‌م رۆژانه لههۆڵهندا ڕووبه‌ڕوی داد‌و کارمه‌ندانی ده‌زگاكانی پۆلیس‌و فێرگه‌و ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بووه‌ته‌وه، کێشه‌ی (له‌شفرۆشی مێردمنداڵان)ه. ئه‌و دیارده ترسناکه‌ی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ده‌یه‌ی 1990. هه‌رچه‌نده هه‌ندێک لهپسۆران پێیانوایه که له‌ساڵانی هه‌شتاوه سه‌ریهه‌ڵداوه.
له‌ساڵانی رابردوودا، یه‌که‌مجار له‌شاره گه‌وره‌کاندا ده‌ستیپێکردو پاشان ته‌شه‌نه‌ی کرد‌و شاره بچوکه‌کانیشی گرته‌وه. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م کێشه مه‌ترسیداره، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی پێیده‌وترێت: Loverboy. روونتر بڵێین، له‌کێشه‌ی (له‌شفرۆشی مێردمنداڵان)دا، لۆڤهربۆی تاوانبارنو ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینن له‌هاندانی کچانی مێردمنداڵدا بۆ له‌شفرۆشی.
دیاره دیارده‌ی لۆڤهربۆی مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه، له‌هۆڵه‌نداو به‌لجیکا وشه‌ی لۆڤهربۆی به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا لۆڤهربۆی هه‌ر مانای (گه‌وادی) ده‌گرێته‌وه، كه له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا بوونی هه‌یه. به‌ڵام شیوازی کارکردن‌و پراکتیزاکردنی له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنی تر ده‌گۆڕێ.
نمونه‌ش هه‌روه‌کو چۆن له‌کۆمه‌ڵگای خۆشمان‌دا ژن یان پیاو ڕۆڵی گه‌وادی دهبیننو هه‌وڵده‌ده‌ن له‌شوێنه گشتییه‌کاندا وه‌ک ئارایشتگای ژنان‌و مه‌سبه‌ح، ژن‌و کچ په‌یدا بکهنو هاوکات بۆ کاری له‌شفرۆشی هانیانبده‌ن.
لۆڤهربۆیس، ئه‌و کوڕه گه‌نجانه‌ن که هه‌وڵده‌ده‌ن کچی مێردمنداڵ له‌ژێر فشاری سۆز‌و ده‌رونی، یان له‌ریگه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی جه‌سته‌ییه‌وه بۆ له‌شفرۆشی به‌کاربهێنن. له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه ساڵانه سی هه‌زار ژنی له‌شفرۆش لههۆڵهندا هه‌یه، له‌نێویاندا دوو هه‌زاریان ته‌مه‌نیان له‌خوار هه‌ژده ساڵانه‌وه‌یه، واته مێردمنداڵن. به‌پێی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه، بچوکترین مێردمنداڵ که کاری له‌شفرۆشی ئه‌نجامداوه ته‌مه‌نی 13ساڵ بووه، هه‌روه‌ها بچوکترین تاوانبار، لۆڤهربۆیش ته‌مه‌نی 14ساڵ بووه.
لێره‌دا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: چۆن مێردمنداڵ کاری له‌شفرۆشی ده‌کات له‌وڵاتێکی وه‌ک هۆڵه‌ندادا که له‌شفرۆشی مێردمنداڵ، واته ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ته‌مه‌نی 18ساڵییه‌وه‌ن، له‌ڕووی یاساوه قه‌ده‌غه‌یه؟ چۆن ئه‌م کێشه‌یه له واقیعی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندیدا پراکتیزه ده‌کرێت، له‌کاتێکدا بازرگانیکردن به‌مرۆڤه‌وه تاوانه‌و ئه‌نجامدانی سزای یاسایی له‌سه‌ره؟ ئه‌ی لۆڤهربۆی کێن‌و خاوه‌نی چ جۆره که‌سایه‌تییه‌کن؟ چۆن‌و به چ شێواز‌و ڕێگه‌یه‌ک ئه‌م کارانه ئه‌نجامده‌ده‌ن؟ ئه‌ی قوربانییه‌کانیان کامانه‌ن؟
لۆڤهربۆیس ئه‌و گه‌نجانه‌ن که شارهزاییو کارامه‌ییه‌کی زۆریان له‌دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کچاندا هه‌یه، لهقسهکردنو گفتۆگۆکردندا کارامهنو بایه‌خێکی زۆر ده‌ده‌ن بهڕوخسارو ڕواڵه‌تی خۆیان، جلوبه‌رگی جوان ده‌پۆشن، بهئوتومبێلی گرانبه‌ها دهگهڕێنو سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ خۆیان ڕاده‌کێشن. ئه‌مانه بۆ ئه‌و کچانه ده‌گه‌ڕێن که له‌قۆناغی مێردمنداڵییدانو ده‌کرێنه قوربانی ئه‌م گه‌مه دۆزه‌خییه.
لای هه‌مومان ئاشکرایه که قۆناغی مێردمنداڵی قۆناغێکه که مێردمنداڵ تیایدا ئاره‌زوی بایه‌خ بهخۆدانو ڕازاندنه‌وه‌ی ڕواڵه‌ت ده‌کات. ئه‌م قۆناغه زۆر هه‌ستیاره، چونکه گه‌نج خۆی له‌خۆیدا له‌ئه‌نجامی گۆڕانکاری لهشو هۆرمۆن، له‌ڕووی ههستو سۆزه‌وه هه‌ندێکجار سه‌قامگیرنین، هه‌ست به‌نادڵنیایی ده‌که‌ن.
هه‌ندێکیان جلوبه‌رگی سه‌رنجڕاکێش له‌به‌رده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێکیان هه‌بێ، ئه‌م لۆڤهربۆیانه وه‌ک ڕاوچی ئه‌و کچه مێردمنداڵانه هه‌ڵده‌بژێرن که ناسکنو له‌هه‌مانكاتدا ساویلكه‌و خۆش باوه‌ڕن، له‌ژیانی خێزانی‌دا بایه‌خ پێنه‌دراون، یان خۆشهویستیو ئاسایشی ماڵه‌وه‌یان نیه، یاخود سوکایه‌تی پێده‌کرێ، یان لێیاندهدرێ، یان هه‌ندێکجار ئه‌و که‌سانه‌ن که ده‌ستدرێژی سێکسیان به‌رانبه‌ر کراوه.
له‌و کاته‌ی لۆڤهربۆی کچێکی وا ده‌دۆزێته‌وه وه‌ک ده‌ستکه‌وت، بۆ زیاتر هێنانه‌دی ئامانجی خۆی‌و بۆ ههڵفریوانو له‌خشته‌بردنی مێردمنداڵه‌که، به‌چه‌ند ته‌کتیکێک ده‌ستپێده‌کات، له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند ڕێگایه‌کی جۆراوجۆر بۆ ڕاهێنانی کچه‌ی مێردمنداڵ به‌کارده‌هێنێت. بۆ نمونه: خاڵی ده‌ستپێکردنی پهیوهندیو بۆ ئه‌وه‌ی متمانه لای کچه‌که دروستبكات، له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی کردن به‌ته‌له‌فۆن، ئنجا یه‌کتربینین... دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش کڕین‌و پێشکه‌شکردنی دیاری زۆر گرانبه‌ها. ئنجا به‌زمان لوسیو وشه‌ی بریقه‌دار وا له‌و کچانه ده‌که‌ن که هه‌ست به‌وه بکه‌ن ئه‌م لۆڤهربۆیانه عاشقیان بوون‌و هه‌موو ژیانیان بووه به‌عه‌شقی ئه‌و کچه. بۆیه کچه‌ش ئه‌شقێکی قوڵی لا دروست ده‌بێت، چاوبهستو هاوکات دڵبه‌ستی لۆڤهربۆی ده‌بێت. به‌مشێوه‌یه ده‌که‌وێته داوی ههڵخهڵهتێنهرو ته‌فره‌ده‌ر، بڕوا بهئهشقی ده‌کات، به‌چه‌شنێک هه‌موو داهاتوو، چاره‌نوسی خۆی له‌و کوڕه‌دا دهبینێتو وا بیرده‌کاته‌وه که سوارچاکی خهونهکانیو ئه‌میری ئه‌سپه سپیه‌که‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
لۆڤهربۆیهکه پله به‌پله له‌دانانی پلانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌جۆرێک که سه‌ره‌نجام وا له‌کچه‌که ده‌کات ته‌واو دیلی خۆشهویستیو وابه‌سته‌ی لۆڤهربۆیهکهی ده‌بێت. ئنجا داوا له‌کچه ده‌کات ده‌ست له‌که‌سوکاری خۆی هه‌ڵبگرێت، به‌و بیانووه‌ی چیتر پێوستی بهکهسوکار نییه. ئه‌م کوڕه جێی هه‌مووان ده‌گرێته‌وه. به‌دوای ئه‌وه‌شدا، کوڕه پراکتیزه‌ی پلانی خۆی ده‌کات، بۆ نمونه: به‌بیانوی ئه‌وه‌ی توشی قه‌رزاری زۆر بووه‌و که‌س شک نابات یارمه‌تی بدات، له‌به‌رئه‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کچه‌که به‌رانبه‌ر مشتێک پاره له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا سێکس بکات به‌و هیوایه‌ی قه‌رزه‌کانی پێبداته‌وه.
هه‌ندێک جار کچه‌که داواکه جێبه‌جێ ده‌کات، له‌به‌رئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی زۆر خۆشده‌وێت! هه‌ندێکجاریش که کچه‌که دژی داواکارییه‌که‌ی ده‌وه‌ستێته‌وه. ئیدی لێدان‌و سوکایهتیو هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ده‌ستپێده‌کات. له‌م حاڵه‌ته‌دا کچه‌که ته‌نیایه‌و له‌ترسی کوشتن‌و لێدان داواکه جێبه‌جێ ده‌کات.
لۆڤهربۆیس ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن که کاری له‌شفرۆشی کردن به‌مێردمنداڵ قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه که مێردمنداڵه‌کان ده‌گه‌نه 18ساڵی ئنجا ده‌ستده‌که‌نه بازرگانیکردن به‌له‌شی کچه‌که‌وه.
ده‌ستگیرکردنی لۆڤهربۆیس کارێکی ئاسان نییه، چونکه له‌شوێنێکی دیاریکراودا ناژین، به‌ڵکو ئه‌درێسی جیاجیا‌و نهێنییان هه‌یه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه گه‌ر کچه‌که لای پۆلیس سکاڵا تۆمارنه‌کات ئیتر چۆن ئه‌م تاوانباره ده‌ستگیر بکرێت‌و سزا بدرێت؟ کچه‌که‌ش لهترسو شه‌رمدا، زۆرجار ساڵانێکی زۆر به‌مجۆره ده‌باته‌سه‌ر.
له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه که لۆڤهربۆیس له 89%یان بێگانه‌ن، له 37%یشیان مه‌غریبین. ته‌مه‌نیان له‌نێوان20بۆ30 ساڵیدایه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان خوێندنیان ته‌واونه‌کردوه، له‌ڕابوردوودا تاوانی تریان ئه‌نجامداوه.
له‌بیرمان نه‌چێت لێره‌دا هه‌ر کچان قوربانی ئه‌م تاوانه نین، بگره هه‌ندێجار کوڕی مێردمنداڵیش روبه‌ڕوی لۆڤهربۆی ده‌بنه‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ده‌رکه‌وتوه که لۆڤهرگێلیس، واته کچیش وه‌ک لۆڤهربۆی هه‌وڵده‌ده‌ن کچ بۆ بازرگانی ڕابکێشن.
لێره‌وه دیارده‌ی لۆڤهربۆی (گه‌وادی) یه‌کێکه له‌و دیارده گرنگانه‌ی که له‌دنیای ئه‌مڕۆدا بهگشتیو له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌تایبه‌تی، تیشکێکی زۆری خراوه‌ته سه‌رو به‌دواداچونێكی زۆری بۆ ده‌کرێت، بهپێوستیش ده‌زانرێت که ده‌زگاکانی حکومه‌ت ڕێگاو چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌و به‌سه‌ریدا زاڵ‌بن. لــــهلایهک کارکردنی پۆلیس‌و داد‌و فێرگه‌و سه‌نته‌ری ژنان‌و ده‌زگا کۆمـــــــــهڵایهتییهکان، لــــهلایهکی تره‌وه لۆڤهربۆیس به‌ئاشکراو به‌زمانێکی راشکاوانه باسدهکرێتو یه‌کێکه له‌و رێگه ئه‌کتیڤانه‌ی که به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره قه‌ڵاچۆ بکرێت.
بۆیه ئێستا پێشنیار‌و بیروبۆچوونی حیزبه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه راشکاوانه له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا به‌رچاوده‌که‌وێت.بێگومان چاودێریکردنی کێشه‌که له‌کاتی خۆیداو هه‌وڵدان بۆ تیشكخستنه سه‌ر کێشه‌که، کارێکی ئاسان نیه‌و شارهزاییو پسۆریی پێویسته، هاوکات ڕێگاچاره‌ی تایبهتو میتۆدی جیاوازی ده‌وێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆرێک لهشارهوانییهکان کارمه‌ندی تایبهتو ڕاهێنراون به‌مه‌به‌ستی زانیاری به‌خشین له‌بنکه‌و قوتابخانه‌کاندا، بۆ هوشیار کردنه‌وه‌ی مێردمنداڵ‌و گهنجو دایک‌و باوکان له‌مه‌ترسی ئه‌م دیارده‌یه.
*ئه‌م وتاره پوخته‌ی بابه‌تی کۆڕێکم بوو، که یه‌کێتی ژنانی کوردستان له شاری دڵفت سازیکرد.
ئاوينة
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet kaka gyan bo am babatat
kateki xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh taman drej byt
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس بؤ ئيوةى بةريز سوباس بؤ بةيامةكانتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس سؤزى خان هةر سةركةوتووبيت سوباس بؤ بةيامةكةت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshbet alexander gean sarkautubet
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس ريزين خانم هةر بزيت سةركةوتووبيت سوباس بؤ بةيامةكةت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش هه ر بزى سه ركه وتوبيت هاورى كيان
كاتيكى خؤش بؤ تؤى دل و كول
له‌سه‌ر هێڵ نییه