.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









مێژووی كورد له‌سه‌ر به‌رد 
سه‌عات 5 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15/7 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌ردۆستان و میوانان، به‌هاوكاریی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی رێكخستنی راپه‌ڕین، له‌هۆڵی كۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵات له رانیه، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریی له‌ژێر ناونیشانی (مێژوو له چاوی هونه‌ره‌وه) بۆ به‌هره‌مه‌ند (ئیبراهیم ژاراوه‌یی) كرایه‌وه كه چه‌ند به‌رهه‌مێكی هه‌ڵكه‌ندراوی سه‌ر به‌ردی سروشتی بوون.
له پێشانگاكه‌دا (40) پارچه به‌ردی وێنه له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندراو نمایش كران، هه‌روه‌ها (10) تابلۆی تری شێوه‌كاری نمایش كران، كه ده‌ربڕی كێشه‌كانی ژیان و نه‌هامه‌تی منداڵان بوون له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌روه‌ها وێنه‌ی سه‌ر به‌رده‌كان ده‌ربڕی رووداو و كاره‌ساته‌كانی گه‌ل بوون له قۆناغه سه‌خته‌كانی كوردستان كه پێیدا تێپه‌ڕ بووه.
ئیبراهیم ژاراوه‌یی به PUKmedia ی راگه‌یاند: من ویستوومه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌وه راستی رووداو و مێژوو و كاره‌ساته‌كانی گه‌له‌كه‌م بگه‌یه‌نم، زۆر هه‌وڵم داوه بۆئه‌وه‌ی به جوانترین شێوه وێنه‌كان دروست بكه‌م له‌سه‌ر به‌رده‌كان.
ئیبراهیم محه‌مه‌د ئیبراهیم له‌ساڵی 1983 له ژاراوه له‌دایك بووه، له ساڵی 1995 ده‌ستی كردووه به‌م كاره هونه‌رییه، ئه‌مه حهوتهمین پێشانگای به‌هره‌مه‌نده له‌و بواره‌دا، وێنه‌كان زۆر ورده‌كاریی تیادا كرابوو له‌لایه‌ن بههرهمهندهوهو وێنه‌كان بۆخۆیان ده‌دوان و سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان راكێشابوو، بڕیاریشه سبه‌ینێ ئه‌و پێشانگایه به‌رده‌وام بێت.




puk media

له‌سه‌ر هێڵ نییه