❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ یارمه‌تیدانی منداڵه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-16 15:44:49

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

بۆ یارمه‌تیدانی منداڵه‌

بۆ یارمه‌تیدانی منداڵه‌ تووشبووه‌کانی شێرپه‌نجه‌، مه‌له‌وانێکی عێراقی (ئاشووری) ده‌ریای (مانش) به‌ مه‌له‌ ده‌بڕێت

قه‌یس کێیه‌؟

قه‌یس ستێفان له‌ ساڵی (1975) له‌ دایك بووه‌ و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ له‌نده‌ن ته‌واو کردووه‌. خوێندنی دواناوه‌ندی له‌ شاری سیدنی ئوستوراڵی ته‌واو کرد و نێوه‌نجی نمره‌کانی (% 99.4) بوو که‌ به‌رزترین نێوه‌نجه بوو له‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی (25) ساڵی رابردوو. ده‌رچووی زانکۆی (ماکواری)ی شاری سیدنی به‌شی (ژمێریاری و ئابووری)یه‌. بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ به‌ خۆڕایی وانه‌ی بۆ قوتابخانه‌ دواناوه‌ندییه‌کان وتۆته‌وه‌. سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌ن کلیلی زێڕینی نیشتمانی کردووه‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌ی قوتابییانی زانکۆی‌ خاوه‌ن پله‌ی شه‌ره‌فه، هه‌روه‌ها سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌کادیمیای (ئاشووری_ئوستوراڵی) کردووه‌ و نازناوی لاوی نموونه‌یی بۆ سێ ساڵ له‌سه‌ریه‌ك له‌ لایه‌ن شاره‌وانی (فێرفێڵد)ی ئوستوراڵی پێ به‌خشراوه‌. نازناوی کاراتێی لاوانی وڵاتی ئوردونی ساڵی (1987) به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌روه‌ها نازناوی شاژن (نوور)ی له‌ کاری خێرخوازی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ ساڵی (1988) پێ به‌خشراوه‌ و ساڵی (1991) نازناوی کاراتێی وڵاتی ئوستوراڵیای بۆ لاوان به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ ده‌یان نازناو و مه‌دالیای جۆراوجۆری له‌ بواره‌کانی وه‌رزش و رۆشنبیری به‌ده‌ستهێناوه‌.

ماوه‌ی دوو ساڵه‌ (قه‌یس ستێفان) خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ بڕینی ده‌ریای (مانش) به‌ مه‌له‌کردن که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و پانییه‌که‌ی ده‌گاته‌ (35) کیلۆمه‌تر.


مه‌به‌ست له‌م کاره‌ی (قه‌یس ستێفان) به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تاکی نییه‌، به‌ڵکو به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی ما‌ددییه‌ بۆ به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی منداڵه‌ تووشبووه‌کانی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی وڵاتی ئیستوراڵیا.


عێراقییه‌ دانیشتووه‌کانی وڵاتی ئوستوراڵیا به‌ شانازییه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ پڕۆسه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ئه‌م کاره‌ خێرخوازییه‌ی (قه‌یس)یان کرد و تا ئێستا بڕی (100) هه‌زار دۆلاریان بۆ کردۆته‌وه‌ و (قه‌یس) هیواداره‌ تا کاتی ده‌ستپێکردنی گه‌شته‌ ئاوییه‌که‌ی که‌ سبه‌ی پێنچ شه‌ممه‌ به‌رواری (10/7/2008)ه‌ بتوانێ (250) هه‌زار دۆلار کۆ بکاته‌وه‌.


سه‌باره‌ت به‌ راهێنانه‌کانی رۆژانه‌ی خۆی (قه‌یس) وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وامێکی ته‌واو کارده‌که‌م، بۆیه‌ کاتژمێر (5)ی به‌ره‌به‌یان دووری (5) کیلۆمه‌تر ده‌بڕم پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه‌ ده‌وام و سوود له‌ کاتی نان خواردنی نیوه‌ڕۆیان وه‌رده‌گرم و دووری (3) کیلۆمه‌تری تر ده‌بڕم و دوای ته‌واوبوونی ده‌وامیش دووری (4) کیلۆمه‌تری تریش ده‌بڕم، به‌ڵام له‌ پشووی کۆتایی هه‌فته‌ ئه‌م دوورییه‌ دووقات ده‌بڕم".


قه‌یس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ئاوی ده‌ریاکانی ئوستوراڵیا که‌ راهێنانی تیادا ئه‌نجام ده‌دات و ئاوی ده‌ریای (یاخود گه‌رووی) (مانش)، چه‌نکه‌ ئاوی ده‌ریاکانی ئوستوراڵیا زۆر له‌ ئاوی ده‌ریای (مانش) گه‌رمترن بۆیه‌ پێویسته‌ پێش ده‌ستپێکردنی گه‌شته‌ ئاوییه‌که‌م به‌ چه‌ند رۆژێک، راهێنان له‌ ئاوی ده‌ریای (مانش)دا بکه‌م بۆئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی لێی رابێم".


هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی جیاوازییه‌کانی تری نێوان ئه‌م دوو جۆره‌ ئاوه‌، (قه‌یس) وتی: "پله‌ی گه‌رمی ئاوی ده‌ریای (مانش) له‌ نێوان (15 - 18) پله‌ی سه‌دی دایه‌، به‌ڵام پله‌ی گه‌رمی ئاوی ده‌ریاکانی ئوستوراڵیا (22) پله‌ی سه‌دییه‌، بۆیه‌ ئاوه‌کانی (مانش) زیاتر ماندووت ده‌کات، هه‌روه‌ها ئاوی ده‌ریاکانی ئوستو‌راڵیا نه‌هه‌نگی تیایه‌، به‌ڵام ده‌ریای (مانش) جۆره‌ ماسییه‌کی ژه‌هراوی تیایه‌. جیاوازییه‌کی تریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ریای (گه‌رووی) (مانش) رۆژانه‌ نزیکه‌ی (450) تا (650) که‌شتی قه‌باره‌ جۆراوجۆری پیادا ده‌ڕوات که‌ ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانام و له‌وانه‌یه‌ زۆر ماندووم بکه‌ن".


سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌شته‌که‌ش (قه‌یس) روونیکرده‌وه‌ که‌: "هیچ هۆیه‌کی رزگاربوون له‌ خنکان له‌ خۆم نابه‌ستم و بۆ یه‌ک ساتیش له‌ مه‌له‌کردن ناوه‌ستم و ده‌ستم به‌ که‌شتی ستافه‌که‌م ناگرم".


ده‌رباره‌ی ژه‌می خواردنیش وتی: "له‌ کۆتایی هه‌ر کاتژمێرێک له‌ سێ کاتژمێری یه‌که‌م یان پارچه‌یه‌ک میوه‌ یاخود پارچه‌یه‌ک نه‌سته‌له‌ (شۆکۆلاته‌) ده‌خۆم".


هۆی هه‌ڵبژارده‌نی ده‌ریای (مانش) له‌ لایه‌ن (قه‌یس ستێفان) ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌م ده‌ریایه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئاسته‌نگترین ده‌ریاکانی جیهان بۆ مه‌له‌کردن تیایدا، به‌ تایبه‌تی له‌ کاتی ره‌تبوونی پاپۆڕه‌کان".


(قه‌یس) بڕوای وایه‌ که‌ کاتی گه‌شته‌که‌ی له‌ نێوان (12 - 15) کاتژمێر ده‌خایێنێت و به‌ شێوه‌یه‌کی پێچاوپێچ ده‌ڕوات له‌به‌رهۆی پاپۆڕ و که‌شتییه‌کان.


وه‌رگێڕانی: بنیامین


zagros tv

Kurdzhin
a friend is sweet when it is new
but it is sweeter when it is  true
do you know what ? it is sweetest when it is you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net