.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









دۆزینه‌وه‌ى ده‌رمانێكى نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ى پێست
KTV .. توێژینه‌وه‌رانی ئه‌مه‌ریكی به دروستكردنی خانه ئه‌منییه‌كانی پێست توانیان له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێستدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بێنن.
پسپۆرانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له سیاتێل ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند كه توانیویانه به‌سه‌ركه‌وتوویی شێرپه‌نجه‌ی (ملانۆما)ی پێستی ژنێكی 52 ساڵه به یارمه‌تی نۆێكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی سیسته‌می ئه‌منی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وه یه‌كه‌مین ده‌رمانه بۆ نه‌خۆشی ملانۆما. پێویسته بگوترێ ملانۆما مه‌ترسیدارترین شێرپه‌نجه‌یه كه خانه‌كانی پێستی مرۆڤ تێك ده‌دات. پاش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ژنه ئه‌مه‌ریكییه دوای دوو مانگان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه نه‌خۆشییه‌كه به‌ته‌واوی بن بڕ بووه و به‌كارهێنانی ئه‌و شێوازه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌كی نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنه‌كه دا نه‌ناوه.
ئه‌و ده‌رمانه‌ش هه‌ر له خانه‌كانی ئه‌و ژنه وه‌رگیراون واته له خرۆكه سپییه‌كانی ئه‌و ژنه كه پاش بردنی بۆ تاقیگا توانیان وه‌ك ده‌رمانێك به‌كاری بێنن. ئه‌و شێوازه ده‌كرێ سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ داهێنانی نوێتر له‌م باره‌یه‌وه.
kurdistan tv

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه