❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-29 21:08:26

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ به‌ده‌ستی‌ كوره‌ مامه‌كه‌ی‌


كوشتنی مرۆڤ یەكێكە لە تاوانە گەورەكان، گەر كوژراوەكە ئافرەت بێ یان پیاو، هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێ. مادام بكوژ وێرای گیانی مرۆڤ لە ناو ببات، ئیدی ئەوە تاوانە گەورەكەی ئەنجام داوەو دەبڕێتەوە، پاساویش هەرچییەك بێت، ناتوانێ رەوایەتی بداتە كارەكە.
بەڵام پاڵنەری تاوانیش رۆڵی هەیە لەوەی تاوانەكەی هێندەی دیكە گەورەتر بكات.. ئەوانەی تاوانی وەها دەكەن هیچ بەزەیی و میهرەبانی و خۆشەویستییەكان لە دڵدا نییە، ئەی ئەگەر كەسێك پاڵنەری تاوانەكەی گەڕاندەوە بۆ خۆشەویستییەك و پاشانیش بێبەش بوون لەو خۆشەویستییە بكاتە پاڵنەری تاوانەكەی..؟

ئیدی ئەمە وەكو پەندەكەی لێدێت كە دەڵێ(عوزر لە قەباحەت گەورەترە) لەم رووداوەدا كوڕێكی گەنج كچە مامێكی خۆی خۆشدەوێ و لەبەر ئەوەی ماڵە مامی، كچەكەی نادەنێ، ئیدی ئەویش بەریشی خۆی رەوا دەبینێ كە كچە بكوژێ و لە كۆڵ خۆی و دنیای بكاتەوە، هەروەك بەخۆی چەند جارێك رایدەگەیاند..

خۆشەویستییەكی یەك لایەنە
(حاجی كەمال)، پیاوێكی گران و خاوەن كەسایەتی خۆی بوو، ئەو كە پیاوێكی نیمچە دەوڵەمەند بوو، خێزانەكەشی لە ئاست كەسایەتییەكەی دابوون. (حاجی كەمال) سێ كچ و دوو كوڕی هەبوون، هەمووشیان لە قۆناغی زانكۆدا بوون، یان زانكۆیان تەواوكردبوو.

یەكێ لە كچەكانی كە ئەندازیاری رێگاوبان دەبێ و ناوی (شیلان) دەبێ، دووچاری گرفتی خۆی دەبێ لەگەڵ یەكێ لە كوڕە مامەكانی، كە ناوی (تەها) بوو، پەیوەندی نێوان ماڵی حاجی كەمال و ماڵی عزەدینی برای، كە دەكاتە ماڵی (تەها)، پێش ئەوەی هیچ تەنگژەیەك لە نێوانیاندا سەرهەڵبدات بێ خەوش بوو، بگرە گەرم و گوڕیش بوون لەگەڵ یەكتری، تا ئەوكاتەی (تەها) كێشەكەی دروستكرد. كێشەكەش لەوكاتەوە دروست دەبێ (شیلان) كە كۆلێژ تەواو دەكا، (تەها) هەستی بۆی دەجوڵێ و بەهیوای ئەوە دەبێ كە بیدەنێ.

(تەها) كە تەمەنی (21) ساڵی دەبێ و بەكاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل خەریك دەبێ و لە رووی بیركردنەوەو رۆشنبیریشەوە لێكجیاواز و لێكدوور دەبن، رۆژ بە رۆژ هەستی بەرامبەر بە (شیلان) گەرمترو بە جۆشتر دەبێ، یەك دووجار رێكدەكەوێ كە (تەها) بە تەنها لەگەڵ (شیلان)دا دوو بە دوو دابنیشن، وەك دوو ئامۆزا قسە بكەن (تەها) لەو یەك دووجارەدا، سەرەتا بە ناڕاستەوخۆ هەستی خۆی لە (شیلان) دەگەیەنێ و ئەویش هەر بە ناڕاستەوخۆ تێیدەگەیەنێ كە ئەو وەك ئامۆزایەك تەماشای دەكات و هیچ مەیلێكی بۆ ئەو نییە، ئەمە دادی (تەها) نادات و لە دواجاردا بە ئاشكراو بێ پەردە پێی دەڵێ كە خۆشیدەوێ.

(شیلان)یش، ناچار دەبێ كە بە راستەوخۆ تێیبگەینێ كە نەخێر ئەو هەرگیز وەك خۆشەویست نەیتوانیوەو ناشتوانێ خۆشی بوێ و ئەوان لە زۆر شت لە یەك جیان.. گفتوگۆیان تاڕادەیەك گەرموگوڕ دەبێ لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام دواجار (شیلان) كۆتایی پێ دێنێ و پێی دەڵێ كە جارێكی تر ئەو باسەی لەگەڵ نەكاتەوە ئەگەرنا نەیەتە ماڵیان.. پاش ئەوەی (شیلان) لای خۆی مەسەلەكەی بڕاندەوە، (تەها) هێندەی دیكە شێتگیر بوو، رشتترو سوورتر بوو لەوەی كە (شیلان) بخوازێ، ئینجا بە دایك و باوكی خۆی دەڵێ وەڵامی(شیلان)یشیان پێ دەڵێ.. باوكی تێیدەگەیەنێ كە ئەو مەسەلەیە لە مێشكی خۆی دەربكات و پێی دەڵێ: كوڕم تۆ و (شیلان)یان نەگوتووە، ئەو بڕوانامەی هەیەو شوو بە كەسێكی وەك خۆی دەكات، كە لە خۆی بوەشێتەە، ئاخر تۆ نە بڕوانامەت، نە وەزیفەیەكت هەیە، نە هەستی بۆ تۆ دەجووڵێ، تۆ بۆچی بوویتە قیڕوبنیشت بەو كچەوە نووساوی.

باوكی هەرچەند كۆشش دەكات و هەوڵ دەدات پەشیمانی بكاتەوە، بێ سوود دەبێ، (تەها) هەر سوور دەبێ لەسەر ئەوەی كە بچێتە داخوازی و دەبێ مامیشی قایل بكات.. باوكی ناچار باسەكە لەگەڵ(حاجی كەمال)ی برای دەكاتەوەو هەموو مەسەلەكەی بۆ باس دەكات، ئەویش پێی دەڵێ: ئەگەر (شیلان) زاڵی بوو، ئەمن بە كراسی بەری دەیدەمێ بەڵام، ئەگەر رازی نەبوو، دەبێ دەستی لێ هەڵبگرێ و ئەو بیرە لە مێشكی خۆی بسڕێتەوە، باوكی دێتەوەو هەڵوێستەكەی (حاجی كەمال)ی برای بۆ (تەها) دەگێڕێتەوەو پێشی دەڵێ: ئەوە مامت وەها پیاوانە هاتە پێش ئەتۆش پیاوبە، ئێمە دەچینە داخوازی ئەگەر (شیلان) رازی نەبوو پێت، ئیتر جارێكی تر ئەو باسە ناكەیەوەو نە دڵی شیلان و نە دڵی مامت عاجز ناكەی،(تەها) بەو مەرجە رازی دەبێ.

ئینجا كە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ داخوازیكردن، رۆژی دیاریكراو دەچنە داخوازی، هەموو لایەك رازی دەبن بەو مەرجەی (شیلان) رازی بێ و قسە قسەی ئەوە، (شیلان)یش هەڵوێستی خۆی دووپات دەكاتەوەو لە هەموو لایەك دەگەیەنێ كە پێشتریش چی بە (تەها) گوتووەو ئێستاش هەمان هەست و بیروبۆچوونی هەیە.. وەك داخوازیكەر رەتی دەكاتەوە، بەڵام وەك كوڕە مامێك نەخێر.

كوشتنێكی بێ ئاگایانە
كە لە ماڵی (حاجی كەمال)ی مامی دێنەوە، (تەها) رەنگی زەرد هەڵدەگەڕێ و دنیای لێدێتەوە یەك، ئەو شەوە تا بەیانی خەوی لێ ناكەوێ، نە قسە لەگەڵ كەس دەكات، نە دەچێتە سەر كاریش، تا چێشتەنگاوێك بە ئاگا دەبێ و ئینجا هەر لە جێگاكەی خۆی خەوی لێ دەكەوی، تا بەرە بەری ئێوارە دەخەوێت، شەوەكەی دەچێتە مەیخانەیەك و تا درەنگی شەو خەریكی خواردنەوەی مەی دەبێت.

رۆژی دواتریش ئێوارەكەی بڕێكی زۆر مەی دەخواتەوەو چەقۆیەك لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێ كە تەواو سەرخۆش و مەست دەبێت، ئینجا دەچێتە پێش دەرگای ماڵی(شیلان) و لە دەرگا دەدات، (شیلان) خۆی دەرگاكە دەكاتەوە، كە چاوی بە (تەها) دەكەوێ دەكشێتەوە دواوەو دەرگاكە پاڵ پێوە دەنێ كە دایبخات، بەڵام (تەها) ناهێڵێ بەری لێدەگرێ، ئینجا دەستی لە باخەڵی خۆی دەنێ و بە (شیلان) دەڵێ: "كە منت رەتكردەوە وادەزانی لەمن گرنگترو باشتری، چیت لەمن زیاترەو بەچی خۆت دەنازی، كە سەدی وەك تۆ خوا خوایانە ئاوڕێكیشیان لێبدەمەوە،(شیلان)یش پێی دەڵێ: تۆ كە ئەو هێزەت هەیە یەكێك لەو سەد كچە هەڵبژێرەو پیرۆزت بێ و چ منەتی منیش هەڵمەگرە، ئەوەی پێشتر پێم گوتووی دووبارەی ناكەمەوە. وازبێنە با مەسەلەكە بە خۆشی و بەبێ عاجزیی كۆتایی پێ بێ".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" كاكە خۆ دنیا هەر منی تێدانیمە تۆ بۆچی تەنها من دەبینی".

(شیلان) لەو قسانە دابوو، كە (تەها) لە چاو تروكانێكدا چەقۆكەی داهێناو لە پڕخێواندییە سەر دڵی و بە هەموو هێزی خۆشی لە سینگی راكرد.. (شیلان) كە چەقۆكەی پێكەوت، دەنگی نووساو چاوی زەقبۆوەو دەمی بەشبۆوە زیڕەیەكی لێهەڵساو كەوتە سەر زەوییەكە، لەو دەمەدا بوو كە دایكی هات بزانێ كە ئەو زیڕەیە چی بوو، كە چاوی بە رووداوەكە كەوت، كردیە قیژەو هاوارو لە خۆدان و.. (حاجی كەمال) بە پرتاو خۆی گەیاندە بەردەرگاو دیتی (شیلان) لە ناو خوێن گەوزاوە، نە دایكی و نە باوكیشی نەیانزانی كێ ئەو چەقۆیەی لێداوە، هەرچۆنێك بێت بە پەلە پەل دەیگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام (شیلان) بە لە هۆش خۆچووی و بەهۆی خوێنبەربوون دوای نێو كاتژمێر دەمرێت.

دوای مردنی بە كاتژمێرێك كە جارێ كەس نازانێ كێ و بۆچی ئەو كچە كوژراوە، پۆلیس هەواڵ دەدەنە ماڵی باوكی (شیلان) كە كەسێك خۆی بە دەستەوە داوەو دەڵێ كەوا من(شیلان)م كوشتووە، كە لە ناوەكەی دەپرسن، ئەوجا دەزانن كارەسات چۆن و لەلایەن كێوە قەومێندراوە.


دەرەنــــجام

دەرەنجام دوای دادگاییەكی پتر لە چوار مانگی، دادگا بە (15)ساڵ زیندانی حوكمی (تەها) دەدات.. لێرەدا تەها ژیانی خۆشی و ماڵی باوكی و مامیشسی وێرانكرد. كچێكی گەنج و دواڕۆژ پرشنگداریشی فەوتاندو بە ناهەق لە نیعمەتی ژیانی بێبەش كرد، (شیلان) خاوەن كەسایەتییەكی سەربەخۆ بوو، ئەو بیركردنەوەكەشی راست و دروست بوو، هەر بۆیە بە ژیانی خۆی باجی ئەو بیركردنەوە دروستەیدا، بەڵام بە ناهەق و بە ناڕەوایی، دەبوو (تەها) حوكمێكی قورستر بدرایەو بكرابایە پەند بۆ كەسانی تریش، بۆ ئەوەی جورئەت نەكەن تاوانی وەها گەورە بكەن.




ئاوینه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-29 23:26:08

chaw sawz
پڕشنگی یانە
شوێن: S W E E D
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-18
دواترین سه‌ردان: 2011-12-24
په‌یامه‌كان: 158

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

agar   la mlishi bdan  nabeta  pand  bo  zamana  chonka  awa  barmaway  gawrakana  mawatawa  bo  am  nawana

dast  xosgh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-30 11:27:45

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

ڕاست ده‌که‌ی کاکه‌ گیان
ده‌ستت خۆش بیت بۆ په‌یامه‌که‌ت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-13 14:50:28

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

دهستت خؤشبيت كاكه ده شتى كيا ن بؤئه م بابه ته ت سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-13 15:02:01

sarhad
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: england
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-03
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 52

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

baxwa ganji saerman hea gwnaha amana roshnai zhian bibenn=--------dast xosh

Kurdzhin
bo chi hati wako xory dam baxanday lay ewara                                                      ka atzany lasar kochy oqra nagry lam hawara

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-13 18:29:52

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

زۆر به‌ داخه‌وه‌ یاخوا چاوی کوێر بێ هه‌مو شتێک به‌زۆر بکرێت ژن هێنان و شووکردن به‌ زۆر ناکرێت

  ده‌ستت خۆش بێت ده‌شتی گیان  سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-15 22:49:14

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

ده‌ستان خۆش بیت گوڵه‌کانم
به‌خوا زۆر راست ده‌که‌ی چنار خان به‌س چی ده‌که‌ی ئه‌و شته‌ له‌ ناو کورد باوه‌



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-24 18:20:44

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

ده ستت خؤشبى كاكه ده شتى كيان

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-27 18:57:35

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

زۆر سوپاس خوشکی ئازیزم به‌هار گیان



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-11 12:52:15

خوشه ويست
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-11
دواترین سه‌ردان: 2008-07-25
په‌یامه‌كان: 2

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

به راستى ياسا بوته ياساى جه نكه ل ئه م ئازه له ناموباره كه(ته ها) بيويسته له سيداره بدريت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن خوشه ويست (2008-07-11 12:53:14)

Kurdzhin
خوشم ده ويت نونه كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-07-14 19:35:12

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم بۆ په‌یامه‌که‌ت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-07-14 19:38:48

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

یاخوا ده‌ستی بشکێ توخوا ئه‌مه‌ حاڵه‌ گه‌لی کورد تیایه‌تی ده‌ست خۆس بۆ بابه‌ته‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-07-15 17:07:32

KURDA-19
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: UK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-15
دواترین سه‌ردان: 2009-03-06
په‌یامه‌كان: 16

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

dastt xosh dashti gyan

Kurdzhin
http://www.home4kurd.info/uploads/images/Home4kurd-88cc93bc2d.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-07-16 18:47:40

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چیرۆكی‌ كوشتنی‌ ئه‌ندازیارێكی‌ كچ

dastan xosh bet kaka Rega gyan u Kurda gyan


dashti

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن DAshTI (2008-07-16 18:48:32)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net