.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر كچه گیراوه‌کان
■ ئا: لاپه‌ڕه‌ی عێراق
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا، هه‌نا مسیاف، پاش 5مانگ ژیان به‌سه‌ربردن له‌زیندان، به‌ر بڕیاری لێبوردنی گشتی كه‌وت‌و، گرتووخانه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكای به‌جێهێشت. هه‌نا، پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی رایگه‌یاند «ده‌ستدرێژی سێكسیم لێنه‌كراوه، به‌ڵام گوشارێكی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی ئه‌وتۆم له‌سه‌ربووه، هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه».
هه‌نا، ته‌مه‌نی 27ساڵه‌و خه‌ڵكی فه‌لوجه‌یه، هێشتا ئه‌وكات‌و ساته‌شی بیرنه‌چۆته‌وه كه ده‌ستگیركرا‌و بێئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكی ئاڕاسته‌بكرێت، پێنج مانگی خشتی ته‌مه‌نی له‌نێو ئازار‌و خه‌موژانی زینداندا به‌سه‌ربرد. هۆكاری ده‌ستگیركردنیشی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی «سوپای ئه‌مه‌ریكا ویستوویانه له‌رێگای ده‌ستگیركردنمه‌وه، گوشار له‌سه‌ر محه‌مه‌د‌و عومه‌ری برام دروست ببێت‌و خۆیان ته‌سلیمی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌ن». هه‌نا، له‌میانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شیدا، جگه له‌وه‌ی خوشكی دوو كه‌سی داواكراو بووه لای سوپای ئه‌مه‌ریكا، هیچ پاساوێكیتری شك نه‌برد بۆ ده‌ستگیركردنی‌و وتی «هێزێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵمان‌و به‌رێكه‌وت منیان بینی‌و له‌بری براكانم ده‌ستگیریانكردم».
هه‌رچه‌نده، هه‌نا مسیاف، له‌كاتی په‌لكێشكردنیدا له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه له‌ماڵه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڕه‌كێكی فه‌لوجه، هه‌ندێك به‌ره‌نگاریی نواندووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی بێسوود بووه‌و سه‌ره‌نجام له‌ترسی ئه‌شكه‌نجه‌و لێدان پێش هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كه‌وتووه. له‌یه‌كه‌م ساتی ده‌ستگیركردنیشییه‌وه تا گه‌شتنی به‌سه‌ربازگه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه له‌پارێزگای ئه‌نبار، هه‌نا، هه‌ر بیری له‌خۆكوشتن كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی زوو زوو به‌وه دڵی داوه‌ته‌وه كه چه‌ند پرسیارێكی ساده‌ی لێده‌كرێت‌و پاش چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م ئازاد ده‌كرێت. هه‌نا، به‌ردوامبوو له‌قسه‌كانی‌و ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه كه شه‌وی یه‌كه‌می گرتنه‌كه‌ی له‌نێو ژوورێكی ئینفرادیدا به‌سه‌ربردووه‌و ژووره‌كه‌ش، له‌لایه‌ن كچه سه‌ربازێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه‌و نان‌و ئاوی بۆ هێناوه‌و پرسیاری لێكردووه پێویستی به سه‌رئاو هه‌یه یان نا؟
ئه‌م كچه سه‌ربازه هه‌نای دڵنیاكردۆته‌وه كه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی زۆر ناخایه‌نێت، چونكه هه‌ركه براكانی زانیان خوشكه‌كه‌یان گیراوه، یه‌كڕاست خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌ست سوپای ئه‌مه‌ریكاوه‌و لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه كۆتایی دێت. به‌ڵام هه‌نا، بڕوای به‌م گێڕانه‌وه‌یه نه‌كردووه‌و هه‌میشه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه، دووچاری ده‌ستدرێژی سێكسی‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان ببێته‌وه. هه‌نا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه لێكۆڵه‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، به‌رانبه‌ر ئازادكردنی، داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی دووبراكه‌یان كردووه‌و دواتریش هه‌نا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه براكانی پێشتر خۆیان داوه‌ته ده‌ست ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
هه‌نا وتیشی «سوپای ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌مانگێك منیان له‌نێو سه‌ربازگه‌یه‌كی بچوكدا هێشته‌وه‌و دواتر بردمیان بۆ سه‌ربازگه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان له‌نزیك فه‌لوجه».
ئه‌م كچه چوار مانگه‌كه‌ی تری گیرانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنێكیتری عێراقیدا به‌سه‌ربردووه كه تۆمه‌تباركرابوو به‌یارمه‌تیدانی مێرده‌كه‌ی له‌چاندنی بۆمبێكی ته‌وقیتكراودا دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا.
ژیانی هه‌نا، له‌نێو گرتووخانه پڕبووه له‌ترس‌و نیگه‌رانی‌و بێزاری‌و ده‌ڵێت «ئاسان نی‌یه خه‌و بچێته چاو ژنێك له‌كاتێكدا جه‌سته‌و رۆح‌و ژیانی له‌ژێر ده‌ستبه‌سه‌ریدابێت». هه‌نا، ئاماده‌نییه هیچ له‌سه‌ر گرتووخانه‌كه بڵێت‌و به‌ده‌م گریان‌و فرمێسك رشتنه‌وه ده‌گێڕێته‌وه «ئه‌زموونێكی سه‌خت بوو، له‌گرتووخانه‌دا دوو ترسم هه‌بوو، یه‌كه‌م له‌بارودۆخی خۆم له‌نێو زیندان‌و دووه‌میش له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تێدا ده‌ژیم پاش ئازادكردنم، كه‌س بڕواناكات ده‌ستدرێژی سێكسیم نه‌كرابێته‌سه‌ر، لێره هه‌موو به‌چاوی گومانه‌وه ته‌ماشام ده‌كه‌ن‌و هه‌رئه‌مه‌ش وای لێكردم، رازی بم دووه‌م رۆژی ئازادكردنم له‌زیندان، شوو به‌ئامۆزاكه‌م بكه‌م‌و به‌دابڕاو له‌جیهانی ده‌ره‌وه بژیم‌و جگه له‌دایكم كه‌س نه‌مبینێت». هه‌نا وتیشی «بڕیاری لێبوردنی گشتی، كه منی له‌زیندان‌و ترسی هه‌میشه‌یی ئازادكرد، سپاردمییه ترس له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ره‌حم به‌هیچ ناكات». هه‌نا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو «هه‌موو ژنه عێراقییه‌كانی نێو گرتووخانه عێراقی‌و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، دوای ئازادبوونیان دووچاری كێشه‌و گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه‌و كه‌سوكارو خێزانیشیان دووه‌م رۆژی ئازادبوونیان ماره‌یان ده‌كه‌ن له‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن ماره‌یان بكه‌ن مه‌به‌ستیانه حه‌یای عه‌شره‌ته‌كه‌یان نه‌چێت». به‌پێی دابونه‌رێتی باوی كۆمه‌ڵگا عێراقییه‌كانیش، ئه‌و كچانه‌ی له‌گرتووخانه ئازاد ده‌كرێن، ده‌سوده‌م له‌خزم‌و ئامۆزاكانیان ماره‌ده‌كرێنه‌وه، دواتر بۆیان نی‌یه په‌یوه‌ندی به‌هاوڕێ‌و خزمانیانه‌وه بكه‌نه‌وه‌و ساڵانی دوایی ته‌مه‌نیان له‌نێوان چواردیواری ماڵه‌وه‌دا به‌سه‌رده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌به‌سووك ته‌ماشاكردنی كۆمه‌ڵگا گوندنشین‌و خێڵه‌كییه‌كانیان بپارێزن.
وه‌زیری پێشووی ژنان، له‌عێراق، ئه‌زهار شێخلی ده‌ڵێت «زۆربه‌ی ژنانی ده‌ستگیركراوی نێو گرتووخانه‌كانی عێراق، ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كانی سه‌ریان ده‌شارنه‌وه». شێخلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه «به‌ندوباوی بڵاوی نێو كۆمه‌ڵگای عێراقی گیراوه كچه‌كان ناچارده‌كات گوشاره جه‌سته‌یی‌و ده‌روونییه‌كانی نێو گرتووخانه باسنه‌كه‌ن». به‌پێی ئامارێكی حیزبی ئیسلامی عێراقی، تا ئێستا 12ژن‌و كچی عێراقی له‌نێو گرتووخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكادان‌و به‌مدواییانه سوپای ئه‌مه‌ریكا رازیبووه 10 له‌و گیراوانه ئازادبكات‌و به‌پاساوی ئه‌منیش، دوانه‌كه‌یتر لای خۆی بهێڵێته‌وه.
awene

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastt xosh bet barezm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ده ستت خؤش سه ركه وت‌و بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






swpas bo ewa barezanm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xoshbet harbzhet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






swpas bo to rezhen gyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه