.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رێتی... پیاوان رقیان لێیهتیو ژنان حه‌زیان لێیه‌تی

هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رێتی هۆكارێكی هه‌ره گرنگه بۆ پێكه‌وه گرێدانی ژن‌و پیاوو مانایه‌كی "مه‌زن" دهبهخشێتو دانانی ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه ده‌گاته راده‌ی "خیانه‌ت"، هه‌ندێكی تریش پێیان وایه مه‌سه‌له‌كه به‌و قورسییه نییه‌و ته‌نها "شێوه" یه‌كه‌و هه‌ركاتێك لێی بێزار بوویت ده‌كرێیت دایبنێیت.
زۆربه‌ی شاره‌زایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژنان زیاتر پابه‌ندن به‌ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رێتییه‌وه وه‌ك له‌پیاوان، ئه‌مه بۆچی وایه؟ ئایا ئاڵقه‌ی هاوسه‌رێتی چ مانایه‌كی هه‌یه‌و چی ده‌به‌خشێت؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌یه كه ئاوێنه‌كان ده‌یه‌وێت وه‌ڵامه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت.
ژن زیاتر پابه‌نده پێوه‌ی
نیگار محه‌مه‌د ئه‌مین توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی پێی وایه ژنان زیاتر پابه‌ندن به‌ئه‌ڵقه له‌ده‌ست كردنه‌وه وه‌ك له‌پیاوان، ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ژن لایه‌نی سۆزداری به‌هێزتره، هه‌مان كات له‌ده‌ست نه‌كردنی ئه‌ڵقه بۆ ژن كێشه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت "به‌و پێیه‌ی زیاتر چاوی كۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر دهبێتو چه‌ندین قسه‌ی ده‌خه‌نه پاڵ". نیگار محه‌مه‌د پێی وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشتی پیاو هه‌میشه له‌گۆڕاندایه بۆیه كه‌متر پابه‌ند ده‌بێت بهئهڵقهوهو بهكۆتو به‌ندی ده‌زانێت.
ئه‌ڵقه رێگه له‌په‌یوه‌ندی تر ناگرێت
نیگار محه‌مه‌د ئه‌مین توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی پێی وایه ئه‌ڵقه زۆر رێگره له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا نه‌توانن په‌یوه‌نی جدی دروست بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تر، به‌ڵام له دروستكردنی په‌یوه‌ندی كات به‌سه‌ربردن یان خیانه‌ت كردن له‌یه‌كتری هیچ كاریگه‌رییه‌كی وای نیه "زۆرجار ئه‌و كه‌سه ئه‌ڵقه‌شی له‌ده‌ستدایه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تر ده‌به‌ستێت، چونكه پهیوهنیهكه به‌س بۆ مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ر بردنه".
كاریگه‌رییه ده‌روونییه‌كانی زۆرن
دكتۆر جه‌مال عومه‌ر تۆفیق پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ده‌مارو ده‌روون ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه ئهڵِقه چ له‌كاتی له‌ده‌ست كردن‌و چ له‌كاتی لابردنی كاریگه‌ری ده‌روونی لای هاوسه‌ره‌كان جێ ده‌هێڵێت "به‌و پێیه‌ی ئه‌ڵقه گرنگترین هێمای پێكه‌وه گرێدانی هاوسه‌ره‌كانه". د. جه‌مال پێی وایه ئه‌ڵقه پابه‌ندبوونێكی رۆحی‌و خۆشه‌ویستیه‌و ئه‌و دوو كه‌سه زۆر هه‌ست به‌بوونی ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه ده‌كه‌ن لهپهنجهیاندا، بۆیه كاتێك یه‌كێكیان ئه‌ڵقه‌كه‌ی دابنێت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر جۆرێك له‌دڵ پیسی‌و گومانی لادروست ده‌بێت، وه‌ك یه‌كێك له‌نموونه‌كانی كاریگه‌ری ده‌روونی ئه‌ڵقه د. جه‌مال ئه‌وه ده‌خاته روو كه زۆرجار روویداوه ژن كه مێرده‌كه‌ی مردووه ئاماده نه‌بووه ئه‌ڵقه‌كه‌ی لاببات "ئه‌مه ده‌رونیه‌تی ڕێگه‌ی پێنادات".
هه‌مان كات د.جه‌مال ئه‌وه باس ده‌كات كه كاتێك دوو هاوسه‌ر لێك جیاده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی خۆشحاڵه بهجیابوونهوهكه زۆر زوو ئه‌ڵقه‌كه‌ی داده‌نێتن به‌ڵام ئه‌وه‌یان كه پێی ناخۆشه زۆر به‌گران ئه‌ڵقه‌كه له‌ده‌ست ده‌بێته‌وه‌و پێی زه‌حمه‌ته "بێگومان ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و كاریگه‌ریه ده‌روونیه دروست ئه‌بێت كه ئه‌ڵقه دروستی ده‌كات".
پیاو بۆی نییه ئه‌ڵقه‌ی زێڕ له‌ده‌ست بكات
مه‌لا حه‌مزه شه‌شۆی ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی شه‌كره‌كه له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست كردنی ئه‌ڵقه زۆر به‌گرنگ ده‌زانێت، هه‌مان كات ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئاینی ئیسلام رێگری له‌وه كردووه پیاو ئه‌ڵقه‌ی زێڕ له‌ده‌ست بكات، بۆ ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت "هه‌ر پیاوێك ئیمانی هه‌یه به‌خوداو به‌ڕۆژی دوایی با ئاڵتون به‌كارنه‌هێنێ "، مه‌لا حه‌مزه ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان ئه‌ڵقه‌ی زیوی له‌ده‌ستدا بووه، بۆ زیاتر دڵنیا كردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ش مه‌لا حه‌مزه فه‌رمووده‌یه‌كی تر به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت "هه‌ركه‌س له ئومه‌تی من مردوو له‌دنیادا ئاڵتونی به‌كارهێنابوو، ئه‌وا له‌به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره ئاڵتونی لێ حه‌رام ده‌كات "، به‌بڕوای مه‌لا حه‌مزه شه‌شۆ ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌یه جیاوازییه‌ك له‌نێوان ژن‌و پیاودا دروست بكات.
له‌رووی زانستییه‌وه گرفتی نییه
پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری له‌بواری نه‌خۆشیه‌كانی ناوسك وههناوو مه‌مك و په‌ریزاده دكتۆر مژده ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه له‌رووی زانستییه‌وه ئه‌ڵقه‌ی زێڕ هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی بۆ پیاوان نییه، به‌و پێیه‌ی ئاڵتون ماده‌یه‌كی پاك كراوه‌یه له‌هه‌موو ماده كیمیایه‌كانی تر‌و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ له‌شی مرۆڤدا كاریگه‌ری دروست ناكات‌و گۆڕانی كیمیای تیا روونادات، چونكه جێگیره‌و خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نه ئه‌لكترۆن ئه‌دات نه وه‌ریده‌گرێت، دكتۆر مژده ده‌ڵێت "نه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه لێره شتێكی زانستیم نه‌بینیوه رێگری له‌پیاو بكات ئه‌ڵقه‌ی ئاڵتوون له‌ده‌ست بكات".
نرخه‌كانی ئه‌ڵقه چۆنن؟
سه‌ركه‌وت حسێن خاوه‌نی زه‌ره‌نگه‌ری زه‌فیر له‌شاری سلێمانی باس له‌وه ده‌كات كه ئێستا زۆربه‌ی كات كچان دوو ئه‌ڵقه ده‌كڕن یه‌كیان ساده‌و یه‌كیان زرگۆن، بهلاَم پیاوان زیاتر زیو ئه‌كڕێت، به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌ركه‌وت حسێن نرخی ئه‌ڵقه له‌حه‌فتا دۆلاره‌وه هه‌یه تا سه‌دو چل دۆلار‌و ئێستا جۆری "لازوردی" جوانترین و گرانترینیانه، ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه كه تائێستا چه‌ند جارێك رووی داوه پیاوان بچنه لای‌و ئه‌ڵقه‌كه‌یان بفرۆشن.
دووژنی هه‌یه‌و ئه‌ڵقه له‌ده‌ست ناكات
ستار ئه‌حمه‌د عه‌لی كه پیاوێكی ته‌مه‌ن په‌نجاو دووساڵه‌و خاوه‌نی دوو ژنه، به‌قسه‌ی خۆی زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌ڵقه‌ی له‌ده‌ست كردووه‌و ئێستا هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی رازین به‌وه‌ی ئه‌ڵقه له‌ده‌ست ناكات، ستار ده‌ڵێ "قه‌ت ئه‌ڵقه له‌ده‌ست ناكه‌م، زیاتر له‌ده‌ست كردنی مستیلهم حه‌ز لێیه".
نازانم چه‌ند رۆژ له‌ده‌ستی كرد
شیرین عه‌بدوڵا كه ماوه‌ی ده ساڵه چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه بیری نایه‌ت كه مێرده‌كه‌ی چه‌ند رۆژ ئه‌ڵقه‌ی له‌ده‌ست كردووه‌و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌نده كه‌م بوو بیرم چووه‌ته‌وه"، ئه‌و كه خۆی به‌رده‌وام ئه‌ڵقه‌كه‌ی له‌ده‌ستدایه به‌شتێكی زۆر "جوان‌و گرنگ"ی دهزانێتو ده‌ڵێت "ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك سه‌عاتیش بێ ئه‌ڵقه نه‌بووم".
هاوسه‌ره‌كه‌م ناهه‌قی نییه
محه‌مه‌د عه‌لی ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خێزانی پێكه‌وه ناوه‌و به‌قسه‌ی خۆی تاكو ئێستا به‌رده‌وام ئه‌ڵقه‌ی له‌ده‌ستدا بووه، ئه‌وه باس ده‌كات كه چه‌ند جارێك ئه‌ڵقه‌ی له‌ماڵه‌وه بیر چووه بینیویه‌تی ژنه‌كه‌ی پێی ناخۆش بووه‌و ده‌ڵێت "ناهه‌قی ناگرم، بۆچی ئه‌و له‌ده‌ستی بكات من نه‌یكه‌م، ئه‌ی بۆچی یه‌كه‌م جار هه‌ردووكیان رازین له‌ده‌ستی بكه‌ن كه‌چی دوای ماوه‌یه‌ك پیاوه‌كه دای ئه‌نێت؟".
ده‌ستی پیس ده‌بێت
گێلاس عه‌بدوڵا كه ژنێكی ته‌مه‌ن نۆزده ساڵه‌و دوو ساڵه چۆته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه، ئه‌وه باس ده‌كات كه مێرده‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك ساڵ ئه‌ڵقه‌ی له‌ده‌ست كردووه‌و دواتر دایناوه، گێلاس ده‌ڵێت "كه لێی ده‌پرسم بۆ له‌ده‌ستی ناكه‌یت، ده‌ڵێت كه جێڵ له‌قژم ئه‌ده‌م ده‌چێته نێوان پهنجهكانمهو پیسی ده‌كات".
ئا: شاناز عه‌بدولره‌حمان
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






hh dast xosh shadost gean sarkautubet haqa zhnesh la dasty nakat hata peaw ladasty dakat hh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






hhhhhhhhhhhh inja chya ewash ladasty makan lalala hhhhhhhhh
walla nazanm pyaw bo awa akat ranga lai kchani tr dari bxat ka heshta zhni nahenawa abet maxzayaki taibaty habet yan 7az nakat aw aqlqaya wabastay bkat
swpas bo to gyany mn rezhen
له‌سه‌ر هێڵ نییه

slaw mn nachumata naw zhyani hawsareawa balam gar bchm awa bo satekish amadanim be alqa krdna panjabm bchma dar lamal chunka alqa jwantrin dyarea lanewan tou hawsarakat ka [color=violet]lahar kweak bit sairy panjat bkait awa hastdakait hawsarakat lagaltdaea[/color] hamu aw shtanay sarawam xwendawa chnd shtekm badi krd yakek 52 sala zhnakany razin e chawakam xo batamanya baw tamanawa bika ba 3 bo razinabn [color=orange]yakitr dalet zhnakashm haqi xoyaty ka birm chwa wtuyaty bo nakaita dast mnish dalem haqi xoyaty beguman nakrdna panja awa bashekyan mnish ba xyanaty da anem balam[/color] bashekishyan han labar karakayan natwannn bikana dast bo nmuna swastakan ka kary qurs dakan agina bo kaseki wak xom rozhana lasar computarek u sar kursikawa baxwa gar ladats nakam dyara mabastm haea sabarat ba alqay zer dyara aw bareza wtuyaty hich shteki zanstim nabinwa mn dalem ba bgaret awkat blet nambinwa rozhek la barnamay barez kak jalal pareshan barnamay zang u zanyary aw prsyaray krdbu zararakany zer bakar henan bo pyaw chin la ruy tandrusteawa tanha kasek walami rasty dabua wish la suelemany bu bahs birm nahet zararakan chy bun balam zarary zory habun la saruy hamushyan ema muslmanin dabet paband bin ba ainawa pem wabet hich jyawazeak nea ba alqay ziw bakarbenin zor asaea
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن saif_shaqlawa (2008-07-17 12:49:13)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زؤر سوباس بؤ تؤ كاكه سةيف كيان ...
تةنها ووتةيةكم هةيه منيش ئةو ئةلقةيه مادام سونبولى ئةو برؤسه بيرؤزةيه تاوانه كه لةدةست نةكريت و له ياد بكريت....
كاتت شاد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to sozi gyan bzhit to
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet basqa sarkawtwbit ....

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست و پەنجەت خۆش هاوڕێ گیان بۆئەم بابەتە سەرکەوتو بیت.....
بەهیوای بەردەوامیت ئەزیزی من.........
ژیانێکی ئاسودە و بەختەوەر بۆ تۆی خۆشەویست.....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس بؤ ئيوه سوباس بؤ ئةو كاتةى بةخشيتانه خويندنةوةى ئةم بابةته سةركةوتوو بن...
كاتتان شاد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه