.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌و خێزانانه‌ی خاوه‌نی یه‌ك پیشه‌ن له‌نێوان سه‌ركه‌وتن شكستدا
سهركهوتنو شكست هێنانی ژیانی هاوسه‌ری له‌نێو كه‌سایه‌تییه نێودارهكاندا زۆر نهێنی له‌پشته‌وه‌یه، ئاوێنه‌كان ده‌یه‌وێت به‌شێك له‌و نهێنیانه ئاشكرا بكات.
لهڕیپۆرتاژێكدا كه گۆڤاری ئاوێنه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژو موزیكژهنو ڕۆژنامه‌نووسدا سازیكردووه كه ژن‌و پیاوه‌كه هه‌ردووكیان خاوه‌نی یه‌ك پیشهنو له‌یه‌ك بواردا كار ده‌كه‌ن، به‌شێكیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كاركردنیان له‌بواره‌كانی خۆیاندا تاڕاده‌یه‌كی باش بووه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتنیان له‌ژیانی هاوسه‌رییاندا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی كاركردندا پرس ڕاوێژ به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێكی تریشیان حاڵه‌تی جیابوونه‌وه كۆتایی به‌ژیانی خێزانیان هێناوه‌و له‌و ئه‌زموونه‌یان په‌شیمانن.
هونه‌رمه‌ندانی شانۆكار جیهاد دڵپاك‌و ڕوناك مه‌حمودی خێزانی، كه ئێستا هه‌ردووكیان له‌بواری شانۆ‌و درامادا كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی كاركردنیان له‌و بواره‌دا توانیویانه ژیانی هاوسه‌رییان پێكبهێنن‌و دوای تێپه‌ڕینی بیستوچوار ساڵ به‌سه‌ر ژیانی خێزانیانو بوونی پێنج منداڵ، ئێستاش خۆشحاڵن به‌وه‌ی "خێزانێكی هونه‌ریی"یان پێكه‌وه‌ناوه‌و منداڵه‌كانیشیان حه‌زیان بۆ هونه‌ر جوڵاوه.
دڵپاكی ته‌مه‌ن په‌نجاو نۆ ساڵ پێیوایه كاركردنیان له‌بواری هونه‌ردا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه لهسهركهوتنیان له‌بواری خێزانیانداو له‌وه‌ش زیاتر باس له‌وه ده‌كات كه لایه‌نێكی تری باشییه‌كه‌ی په‌یدا كردنی "ناوبانگ‌و ناسینیانه" له‌لای خه‌ڵك‌و ده‌ڵێ "ڕێزی خه‌ڵكمان زۆر به‌لاوه گرنگه كه ده‌ڕۆینه هه‌ر شوێنێك دهمانناسنو پێشوازیمان لێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وای له‌منداڵه‌كانمان كردووه كه حه‌ز بكه‌ن له‌بواری هونه‌ردا كار بكه‌ن".
به‌بڕوای جیهاد، ژن ده‌توانێت ژیانی پیاو بكاته دۆزهخو بیشیكاته به‌هه‌شت، به‌و پێیه‌ی ده‌توانێت له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان‌و كاركردندا هاوكاریی‌و پشتگیری بكات.
هاوشێوه‌ی قسه‌كانی دڵپاك، ڕوناكی ته‌مه‌ن چل‌و پێنج ساڵیش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه پێكه‌وه‌نانی خێزانیان بۆته هانده‌ریان بۆ پێشكه‌وتنیان له‌بواری هونه‌ریدا، چونكه هه‌ردووكیان هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن له ڕۆڵ بینینیان لهفیلمو دراماكاندا.
هه‌رچه‌نده دڵپاك پێی باشه له‌هه‌ندێك كاریی هونه‌ریشدا پێكه‌وه نه‌بن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ڕوناك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه حه‌ز ده‌كات هه‌میشه پێكه‌وه كاری هونه‌ریی بكه‌ن.
"مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له‌ژیانیاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام شكور بۆ خوا ئێمه سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه"، ئه‌مه ده‌سپێكی قسه‌كانی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، شیلان عوسمانی ته‌مه‌ن بیست‌و حه‌وت ساڵه پاش چوونه نێو ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ جه‌نگی جه‌مالی هاو تهمهنو پیشه‌ی خۆی.
دوای تیكهڵاوبوونیان به‌هونه‌رو به‌سه‌ر بردنی پێنج ساڵ له ناسینی یه‌كتری‌و خۆشه‌ویستی، دواجار چوار ساڵ پێش ئێستا شیلان‌و جه‌نگی، به‌یه‌ك گهیشتنو به‌وته‌ی شیلان، ئێستا جگه لهبهدهستێهێنانی سه‌ركه‌وتنی له"سه‌دا سه‌د" له‌بواری هونه‌ردا، توانیوانه له‌لایه‌نی خێزانیشه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
ناوبراو پێیوایه ئه‌و خێزان‌و هاوسه‌رانه‌ی له‌بوارێكدا كار ده‌كه‌ن لایه‌نی باشی زیاتره له‌لایه‌نه خراپییه‌كه‌ی، چونكه له‌و كاته‌دا هه‌ردووكیان ده‌توانن زیاتر له‌یه‌كتری تێبگه‌ن. شیلان وتی "ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر من له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا ژیانی هاوسه‌ریم دروست بكردایه، وه‌ك ئێستا نه‌مده‌توانی كاریی هونه‌ریی بكه‌م، چونكه ڕێگریی لێده‌كردم".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تا ئێستا به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه له‌یه‌كتری بێزار نه‌بوون، به‌ڵكو توانیویانه زیاتر هاوكاریی یه‌كتری بكه‌ن.
جه‌نگی هاوسه‌ریشی كه ئێستا ئه‌ندامی تیپی موزیكی سلێمانی‌و سه‌رپه‌رشتیاری گروپی موزیكی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانه، هاوڕایی خۆی بۆ قسه‌كانی خێزانه‌كه‌ی دهردهبڕێتو باس له‌وه ده‌كات كه به‌پێی تێپه‌ڕینی ئهزموونهكهیانو گواستنه‌وه‌ی ژیانی هونه‌رییان بۆ لایه‌نی خێزانی، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
جه‌نگی ڕوونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بێتوو له‌گه‌ڵ كچێكی تریشدا ژیانی هاوسه‌ریی پێكبهێنایهو هونه‌رمه‌ند نه‌بوایه، له‌سه‌ره‌تادا پێی ده‌وت كه له‌وانه‌یه به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه زۆر سه‌رقاڵ بێت‌و شه‌وانه‌ش دره‌نگ بڕواته‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی "من به‌قسه‌ی كه‌س ناكه‌م، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌ڕۆژان ناوبانگی شیلان به‌خراپیش ببیستمه‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕێگای گفتوگۆ به‌كارده‌هێنم بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان".
یه‌كێكی تر له‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه به‌یه‌ك گه‌یشتوون، هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس لاوه‌ند نهوزادو ته‌لار نادره، ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نووسه‌ش ئاشكرای ده‌كه‌ن كه كاری ڕۆژنامه‌نووسی لێكی نزیك خستوونهتهوهو پاش بڕینی ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵ له‌ژیانی خۆشه‌ویستی، چوونه‌ته نێو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه.
لاوه‌ند كه ئێستا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی هه‌ولێری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانه‌و پێی خۆش نییه ته‌مه‌نی ئاشكرا بكات، ژیانی خێزانی له‌گه‌ڵ ته‌لاری هاوپیشه‌ی به‌كارێكی باش ناودهباتو ده‌ڵێت "ئه‌زموونه‌كه‌م به‌لاوه په‌سه‌ندو باشه، چونكه زۆر خاڵی هاوبه‌شمان له‌نێواندایه، له‌زۆربه‌ی كاره‌كانیشدا ڕای وه‌رده‌گرم، به‌ڵام ته‌لار پێیخۆشه زیاتر پشت به‌خۆی ببه‌ستێت".
ناوبراو لایه‌نی خراپی له‌ژیانی خێزانییاندا نابینێته‌وه، به‌ڵكو زیاتر لایه‌نه باشییه‌كانی ده‌بینێته‌وه‌و "من لێی بێزار نابم ئه‌گه‌ر ئه‌و، لێم بێزار نه‌بێت، به‌ڵام من ناتوانم زۆر هاوكاریی بكه‌م، چونكه ئیشم زۆره‌و كاتیشم كه‌مه".
به‌ڵام به‌ئاشكرا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ته‌لار سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه‌كانی ناوماڵ‌و به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌شی، كه‌چی هێشتا به‌رده‌وامه لههاوكاریكردنیو بۆ ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌كی هێنایه‌وه "من هه‌فتانه له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ گۆشه‌یه‌كم هه‌یه، هه‌فته‌یه‌ك بیرم نه‌بوو بینووسمو ڕۆژێك خه‌وتبووم سه‌عات یانزه ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم كه ده‌بێت پاش كه‌مێكی تر بابه‌ته‌كه ئاماده بكه‌م، منیش بهتهلارم وت كه گۆشه‌كه بنووسێت‌و دوایی سه‌یری ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌و ده‌یوت من ناتوانم وه‌ك تۆ بینووسمو دواتر تا من خۆم ئاماده‌كرد، ئه‌و نیوه‌ی ته‌واو كرد‌و دوایی منیش ئه‌وه‌ی ترم ته‌واو كرد".
ناوبراو باس لهجورئهتی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی دێته ڕێگاییو ڕوونیده‌كاته‌وه كه له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر داوای یاسایی یان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ش بێته‌وه، ته‌لار نه‌ك هه‌ر ناترسێت، به‌ڵكو پشتگیریی زیاتریشی ده‌كات.
ته‌لاری ته‌مه‌ن سی‌و یه‌ك ساڵ، خێزانی لاوه‌ند كه پێشتر وه‌ك نووسه‌ر له‌گۆڤاری هه‌رێم كاریكردووه‌و ئێستاش به‌هۆی هاتنه دنیای (بارین )ی كچان، ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێكه له‌دنیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی دووركه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ژیانی ئێستایان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش‌و سه‌ركه‌وتووانه له‌قه‌ڵه‌م دهداتو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆر قازانجیان له‌یه‌كتری كردووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا ڕاوێژی پێده‌كات‌و هاوكاریی ده‌كات.
ئه‌و، پێیوایه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تری وه‌ك هاوسه‌ر له‌ژیانیدا هه‌ڵبژاردایه كه له‌بواره‌كه‌ی خۆی نه‌بوایه‌ت تاڕاده‌یه‌ك سه‌ختتر ده‌بوو، چونكه به‌وته‌ی خۆی ڕه‌نگه له‌زۆر كاتدا له‌یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتنایه "ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ترم ههڵبژاردایهو له‌بواره‌كه‌ی خۆم نه‌بوایه، به‌زه‌حمه‌ت ده‌متوانی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی بكه‌م".
به‌ڵام ناوبراو، پێیوایه ئه‌م ژیانه‌یان له‌پاڵ لایه‌نی باشیدا، به‌ده‌ر نییه له‌لایه‌نی خراپی‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه زۆرجار ڕووده‌دات به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی هه‌ردووكیان بهئیشوكارهوه له‌یه‌كتری بێزار دهبنو ناتوانن به‌ئاره‌زووی دڵی خۆیان بگهرشێنو بڕۆنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هه‌ردووكمان خۆشه‌ویستی ژیانی خێزانی ڕابگرین، ژیانمان زۆر خۆش ده‌بێت".
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغی‌و ئاری حه‌مه‌سه‌عیدی هاوسه‌ریی، پاش به‌سه‌ربردنی ساڵێك له‌ته‌مه‌نی خۆشه‌ویستی، ئێستا ماوه‌ی چوار ساڵه ژیانی خێزانییان پێكه‌وه‌ناوه‌و بوونه‌ته خاوه‌نی كوڕێك به‌ناوی (ئاریۆس) كه ته‌مه‌نی چوار ساڵه‌و سه‌ركه‌وتنیشیان له‌و پڕۆسه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له‌و ڕووه‌وه دڵنیای ته‌مه‌ن سی‌و یه‌ك ساڵ باس له‌وه‌ده‌كات كه وا باشتره كه‌سانی هونه‌رمه‌ند، هاوسه‌ره‌كانیشیان هونه‌رمه‌ند بن، چونكه بواری هونه‌ریی، بوارێكی زۆر تایبه‌ته‌و پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوولا هه‌یه "ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پارێزه‌ر بێت، ده‌توانێت كه‌سێكی ئاسایی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند، باشتر وایه هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌و بواره‌دا كار بكات".
قه‌ره‌داغی، ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئێستای، زه‌حمه‌ت بوو جارێكی‌تر ژیانی خێزانی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌و وتی "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاری ژیانی هاوسه‌ریم پێكه‌وه نهنایهت، جارێكی‌تر نه‌ده‌چوومه‌وه ژیانی هاوسه‌ریی".
هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌ی دڵنیا، ئاری حه‌مه سه‌عیدی ته‌مه‌ن بیست‌و نۆ ساڵ كه ئێستا لێپرسراوی به‌شی دۆبلاژه له‌كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس، باس له‌وه ده‌كات كه پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی له‌نێوان دوو كه‌سدا كه له‌بواریی هونه‌ردا كار بكه‌ن لایه‌نی باشییه‌كه‌ی زیاتره وه‌ك لهخراپییهكهی، چونكه ده‌توانن زیاتر له‌یه‌كتر بگه‌ن.
به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت هه‌ردووكیان ئاماده‌بن قوربانی بده‌ن له‌پێناوی كارهكهیانداو به‌خواستی یه‌كتر كار بكه‌ن، ئه‌و وتی "ده‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر دڵنیا ئیشی هه‌بوو من هاوكاریی بكه‌م‌و به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش بۆ من، به‌ڵام زۆرجاریش ڕوویداوه به‌هۆی ئیشوكاره‌وه له‌یه‌كتری بێزار بووین".
ئاری له‌حاڵه‌تی بیستنه‌وه‌ی ناوبانگی خێزانه‌كه‌ی به‌خراپی، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه زۆرجار شتی وایان به‌سه‌رداهاتووه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا خۆی دڵنه‌وایی دڵنیای داوه‌ته‌وه‌و پێیوتووه "من له‌گه‌ڵ تۆ دهژیمو زیاتر پشتگیریت ده‌كه‌م"، ئاری وتیشی "ئه‌گه‌ر بێتوو له‌و كاتانه‌دا فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر دڵنیا دروست ببێت زیاتر خۆشم ده‌وێت".
ناوبراو له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی دڵنیا لهكلیپداو هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كوڕدا وتی "زۆر ئاساییه له‌لام، ته‌نانه‌ت ئێستا سه‌رقاڵی كلیپێكه كه خۆم كوڕه‌كه‌م بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌و سیناریۆو مۆنتاژیشی خۆم كردوومه".
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌وه، به‌شێكی تری هونه‌رمه‌ندانیش كه به‌هۆی هونه‌ره‌وه ژیانی هاوسه‌رییان هه‌ڵبژاردووه، دواتر له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، تارا ڕه‌سوڵ پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای هونه‌ره‌وه، موزیكژه‌ن فه‌رهاد حه‌مه ساڵحی ناسیوه‌و پاشان له‌ساڵی 2000 ه‌وه چوونه‌ته ژیانی خێزانییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ژیانه‌یان ته‌نها ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێك درێژه‌ی كێشاوه‌و له‌یه‌كتری جیابوونه‌ته‌وه.
تارای ته‌مه‌ن سی‌ودوو ساڵ، بۆچوونی وایه كه فه‌رهاد ته‌نها وه‌كو "هونه‌رمه‌ندو هاوڕێیه‌ك "باشبووه بیناسێت نه‌ك وه‌ك "هاوسه‌ر"، له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه به‌عه‌شق یه‌كتریمان هه‌ڵنه‌بژارد، بۆیه هیچ خۆشهویستییهكمان نه‌بوو بۆ یه‌كتری، هیچ شتێك نهیدهبهستینهوه به‌یه‌كتری، ته‌واو بێزار بووین له‌یه‌كتری، بۆیه پێمان باشبوو له‌وه زیاتر یه‌كتریمان لا ناشیرینتر نهبێتو جیاببینهوهو سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌كه‌ش لای منه‌وه بوو".
ئه‌م گۆرانیبێژه، ئێستا گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێتوو جارێكی‌تر چووه‌وه نێو ژیانی هاوسه‌ریی، كه‌سێك هه‌ڵنابژێرێت له‌بواری هونه‌ردا كار بكات‌و ده‌ڵێت "ئه‌مجاره ده‌مه‌وێت هه‌ڵبژێرم له‌بواریی هونه‌رو موزیك‌و گۆرانیدا كار نه‌كات".
ئالان عومه‌ری گۆرانیبێژو چه‌تۆ نه‌ورۆزی میوزیكژه‌نی هاوسه‌ری، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ناكۆكییه‌وه كۆتایی به‌ژیانی هاوسه‌رییان هاتوو لێك جیابوونه‌وه، ئالان عومه‌ری ته‌مه‌ن بیست‌ونۆ ساڵ پێشتر له‌دیدارێكی ئاوێنه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه ناكۆكی زۆریان تووش هاتووه‌و ده‌ڵێت "هۆكارێكی جیابوونه‌وه‌كه‌مان، كه‌سوكاری چه‌تۆ بوون، چونكه قبوڵیان نه‌بوو له‌سه‌ر شاشه دهربكهومو گۆرانی بڵێم".
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه