.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ده‌شنێ ڕۆشنبیرێکی بێ ئاراییشته
دکتۆر محه‌مه‌د گڵاڵی
ده‌شنێ ڕۆشنبیرێکی بێ ئاراییشته دکتۆر محه‌مه‌د گڵاڵی
ئاسته‌نگی ده‌شنێ ئه‌وه‌یه له گۆمهلگایێکدا کار ده‌کات که له ئاستی رۆشنبیری ئه‌و دانییه، بۆیێ تێیناگه‌ن و ره‌نگه به سووکیشی بزانن. من ره‌نگه سێ ته‌مه‌نی دهشنێم هه‌بێت و به نه‌وه‌ی من ده‌شێ ، بۆیێ به‌رگری من له ده‌شنێ ته‌نها له به‌ر توانا رۆشنبیریه‌که‌ی و گاریگه‌ری ئه‌و خانمه‌یه له‌سه‌ر دوا رۆژی کۆمه‌لگای کورده‌وارییه.
ده‌شنێ تاکه که‌سه که بیرکردنهوهییهکی نوێ و هه‌لقوڵاوی کهمهڵگایێکی پێشکه‌وتوو نیشانی بینه‌ران ده‌دات و راستگۆیانه له‌گه‌ڵ بینه‌رانی هه‌ڤپه‌یڤین ده‌کات، که‌سێکی دوو روو نیه وه‌ک ئه‌وانه‌ی رخنه‌ی لێ ده‌گرن. ئه‌و خانم و ئاغایانه، ئه‌گه‌ر بهڕنامهکهی ذهشنێیان ئه‌وه‌نده به‌لاوه نزم و به‌تاڵه، بۆ سه‌یری ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌یری ناکه‌ن جۆن ده‌توانن رخنه‌ی لێ بگرن!؟ گومانم له‌وه‌شدا نییه ئه‌و که‌سانه زۆریش حه‌ز له به‌رنامه‌کانی ده‌که‌ن!!!
ده‌شنێ خۆی چۆنه، ئه‌ها خۆی نیشانی بینه‌رانی ده‌دات، کێبێکی کراوه‌یه و هه‌موو که‌س ده‌توانێ بیخوێنێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، بینه‌ری بیر بۆگه‌ن ده‌یانه‌وێ به به‌راوه‌ژوو بیخوێننه‌وه و خه‌لکی لێ تێبگه‌یێنن. . ده‌شنێ خۆی و ناوه‌رۆکه‌که‌ی نیشان ده‌دات. پۆشاکێکی ساده، که‌سایه‌تیێکی به هێز، ناوه‌رۆکێکی به پێز و روکارێکی پڕ له خه‌نده و هه‌ندێک جاریش پڕ له گریاناوی،واقیعی کۆمه‌ڵگا، ده‌بینین. نه‌ک وه‌ک خه‌ڵکانێکی تر له ژێر پۆشاکێکی قه‌به و قه‌شه‌نگ و قسه‌ی زل و بێ مانا، که‌سایه‌تیێکی بۆش و به‌تاڵ، زۆر جاریش دڕنده یان رماو، ده‌شارنه‌وه و دیمه‌نێکی مزهیهف نیشانی خه‌لکان ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتووه.
من چاوپێکه‌وتی ئه‌و خانمه به‌ڕێزه‌م له ماڵپه‌ڕی رووداو خوێنده‌وه، بۆم ده‌رکه‌وت که چ که‌سایه‌تیێکی ڕاسته‌قینه (حه‌قیقی، genuine) و جه‌ند بیرکردنه‌وه‌یێکی قوولی بێ ده‌مامک و شارستانیانه‌ی هه‌یه و زۆر به ساده‌ییش ده‌ریانده‌بڕێت بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ده‌یان وشه‌ی قه‌به‌ی بێ مانا و به‌تاڵ به‌رێت، وه‌ک باوه له‌لای به‌ناو رۆشنبیر و سیاسیه کورده‌کان و خه‌ڵکانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێ ئه‌وه‌ی فشه فش بکات و خۆی فوو بدات و هیجی له‌باردا نه‌بێت. ده‌شنێ به ستانداردی پیشکهشکارهکانی جیهانی رۆژئاوا، پێشکه‌شکارێکی پرۆفێشنالی پله یه‌که. بینه‌ری کورد زۆر به‌خته‌وه‌ره که توانایێکی ئه‌وها گه‌وره له خزمه‌تیدایه.
بێگومانم توانای گه‌وره‌تریشمان هه‌یه، به‌لام بوار ره‌خساندن بۆ دۆزینه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و توانایانه تاکوو ئێستا له بار نییه به هۆی نه‌ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌کسان بۆ هه‌مووان و په‌یڕه‌و نه‌کردنی بنه‌مای که‌سی شییاو بۆ جێگای شییاو. گه‌ر سه‌یرێکی ئاستی پرۆفێشنالی و رۆشنبیری زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ر سکرینی تهلهفیزیۆنانهکان ده‌بیندرێن بکه‌ین، به تایبه‌ت ره‌گه‌زی مێینه، به چاکی ده‌رده‌که‌ێت بوونی ئه‌و که‌سانه له‌و جێگایانه به هۆی به‌هره و لێهاتوویی تایبه‌تی که‌سه‌که به پۆسته‌که‌ی پڕی کردووه‌ته‌وه نییه، به‌لکو به هۆی په‌یوه‌ندیێکی تایبه‌ته‌وه پۆسته‌کانیان پێبه‌خشراوه. جا له رۆژگاری ئه‌مڕۆی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی نه‌وه‌کامی کوردی، په‌یوه‌ندیکه حیزبی، خزمایه‌تی یان هه‌ر شتێکی تر بێت. جیگای داخه ده‌سه‌ڵاتی کورد، ئه‌مڕۆ رێگرێکی به هێزه له سه‌رهه‌ڵدانی به‌هره شاراوه‌کان، هه‌روه‌کو ریگره له گه‌شه‌کردنی ئابووری، رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگایی کوردی، به هۆی پاوان کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و ئیمکانیاتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌سه‌ر دوو بنه‌ماڵه و حاشیه‌کانیان.
ئێستا نا، ده ساڵی تر ده‌بینن ده‌شنێ ج کاریگه‌ریێکی پۆزه‌تیڤی هه‌بووه له سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، به مه‌رجێک خۆگر بێت و له خشهته نه‌بردرێت و گه‌نده‌ڵ نه‌کردرێت.
کوردستان نیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه

slaw dast xosh bo am babata jwana beguman wtayaki barzany saroki harem haea dalet (away karnakat halashnakat) lerawa dalem karkddnny dashne wai krdowa kasaneki zor xoshyan bwet u labarambarishda kasanek han shweay gftu gow qsakanya wiyan badl nea ba sheway raxnay ruxenar qsadakan
mnish wak binarek tebinim haea bo away bashtr bet nak ruxenar bet tebinishm awaea handek wsha dardabret mrov hast ba berezy dakat bonmuna la yakek labarnamakan lay gwedrezhek wastabu wisty shteki pebdat wty aw (bra kara) ja mn dlaem hiwadarm shty jwantrman peshkashbkat u shtekitrish haea dashne baw barnamay zorek la ganjanmany sarnj rakeshawn bo awrupa ka matrsidara hiwadarmn dashne sardany aw kasanash bkat ka lawe la bekary u bezary danalenn nak har aw kasanay la xoshguzarani dan dubara bahiway bashtrbuni barezyan u peshkawtn baxowabuny baranamayy aw xanma ru7 suk u dam ba pekanin u kcha krawaea ka barasty kraway barezyan sarnji binar radakeshet
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن saif_shaqlawa (2008-07-17 11:56:51)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت کاکه سه‌یف گیان
زۆر سوپاس بۆ تیبینیهکانت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه