.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێش كورتره له جگه‌ره نه‌كێش به نزیكه‌ی 10 ساڵێك كه‌متر ئه‌گه‌ر وه‌ك حاڵه‌تێكی مام ناوه‌ندی وه‌ری بگرین.
هه‌روه‌ها ووتی وازهێنان له‌م جگه‌ره كێشانه ئه‌گه‌ر له‌ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیش دا بێت ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌م عاده‌ته‌وه تووش ده‌بن كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ نیوه‌ی .
وه ئه‌و دهرئهنجامهكانهی كه ئه‌م دیراسه‌ته پێ ی گه‌یشت - كه ماوه‌ی په‌نجا ساڵی خایاند - ده‌ری خست ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ته‌مه‌ن سی ساڵ واز له جگه‌ره كێشان بهێنێت , ئه‌توانێت دووربكه‌وێته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به وه‌فات كردنه‌وه .
وه مامۆستایه‌ك له زانكۆی ( اكسفورد) كه ناوی پرۆفیسۆر ریتشار دول بوو( ته‌مه‌نی 91 ساڵ بوو) كه دۆزه‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان جگه‌ره كێشان و تووش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه(سه‌ره‌تان)ه ووتی: په‌یوه‌ستی و به‌یه‌كه‌وه بوون هه‌یه له نێوان جگه‌ره‌كێشان و زیاد بوونی ڕێژه‌ی مردن له ناو ته‌مه‌ن مام ناوه‌ند و گه‌وره‌كان دا, هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه به وازهێنان له جگه‌ره كێشان ده‌توانرێ خۆ ڕزگار بكرێ له به‌شێكی زۆری ئه‌م مه‌ترسیانه.
وه دكتۆر ریتشارد سمیپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا ووتی : ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌ژمێردرێ, چونكه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه په‌نجا ساڵ ده‌خایه‌نن زۆر بڵاو و ئه‌نجام دراو نین له بواری زانستی دا , وه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تادا هه‌ستاون به‌م دیراسه‌ته به‌رده‌وام بوون هه‌تا كۆتای دیراسه‌ته‌كه كه ماوه‌ی په‌نجا ساڵه .
وه دكتور ریتشارد ( كه ماوه‌ی 19 ساڵ جگه‌ره‌ی كێشاوه و پێش ئه‌وه‌ی وازی لێ بهێنێت) نه‌خشه‌ی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌نجا ساڵ به‌رده‌وام بێت چونكه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له سه‌ره‌تادا به‌ده‌ر كه‌وت زۆرگرنگ بوون كه وه‌ك هانده‌رێك بوون بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر لێكۆڵینهوهكهبۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ .
وه ئه‌م پزیشكه له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له‌گه‌ڵی ئه‌نجام درا ووتی : كاتێك كه ته‌مه‌نم 37 ساڵ بوو وازم له جگه‌ره كێشان هێنا, ئه‌مه‌ش كاتێك ڕووی دا كه ئه‌نجامی یه‌كه‌می لێكۆڵینهوهكهمم دی كه جێگه‌ی باوه‌ڕبوو لام .
وه دكتور ریتشارد له لێكۆڵینه‌وه به‌ناوبانگه‌كه‌ی دا كه له ساڵی 1954 بڵاوكرایه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌رئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه جگه‌ره كێشان ده‌به‌ستێته‌وه به تووش بوون به سه‌ره‌تانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
وه ئه‌نجامه سه‌ره‌تایه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دوه‌م ده‌ری خست كه جگه‌ره كێشان ده‌بێته هۆی تووش بوون به نه‌خۆی شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامه‌كانی هه‌ناسه , وه پێشبینی ئه‌وه‌یشی كرد كه ده‌بێته هۆی تووش بوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ .
وه ئه‌م پزیشكه ڕوونی كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ری خشتوهكه نزیكه‌ی 25 جۆری نه‌خۆشی هه‌یه كه پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی جگه‌ره كێشان بێت , وه ڕێژه‌ی مردن به‌رز ده‌بێته‌وه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان, وه ئه‌نجامه‌كانی دیراسه‌ته‌كه ده‌ری خست سێیه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ساڵه‌كانی بیست دا له‌دایك بوون و پاشان بوونه‌ته جگه‌ره‌كێشی هه‌میشه‌ی ئێستا مردوون .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه له‌و كاته‌ی كه ئه‌م پزیشكه ده‌ستی كردوه به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كه په‌نجا ساڵه جگه‌ره كێشان بۆته هۆی مردنی نزیكه‌ی 100 ملیون كه‌س له جیهان دا, وه بیتو ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا خه‌ڵكی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر جگه‌ره كێشان ئه‌وا ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار حاڵه‌تی مردن به‌خۆوه ده‌بینێت به‌هۆی ئه‌م عاده‌ته‌وه .
به‌ڕاستی پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ی مسوڵمان هه‌میشه سوپاسی خوای گه‌وره بكه‌ین كه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی خۆمان كۆمه‌ڵێك شتی پیسی زیان به‌خشی لێ حه‌رام كردوین.
ئه‌م بابه‌ته تا ئێره له‌نوسینی خوشکی به‌ڕێزمان دایکی عائیشه‌یه
زیاد کردنێکی پێویست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له ڕێگای ڕاستیه‌وه
تێڕوانینێکی شه‌رعی له‌سه‌ر جگه‌ره کێشان
پێش ده‌ست پێکردن به باباته‌که پێویسته چه‌ند ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆز وه‌بیر خۆمان بهێنینهوهکه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی پێ کردووه.
*كُلُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَلَا تَطْغَوْا فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبِي وَمَن يَحْلِلْ عَلَيْهِ غَضَبِي فَقَدْ هَوَي (81) طه
*يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ (4) مائدة
*يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (51) مؤمنون
*الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ین له ئایه‌ته‌کان ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که خوای گه‌وره ته‌نها شته پاکه‌کانی حه‌ڵاڵ کردووه بۆ مرۆڤ وه پێچه‌وانه‌ی پاکیش پیسه‌و پێچه‌وانه‌ی حه‌ڵاڵیش بێگومان حه‌رامه و پێویست به ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر ناکات.
خۆشه‌ویستان:
جگه‌ره کێشان کێشه‌و زیانێکی زۆر بۆ مرۆڤ دروست ده‌کات زیانه‌کانیش بێشومارن و زماردنیان تا ڕاده‌یه‌ک مه‌حاڵه، هه‌رچه‌نده چه‌ند زیانێکی ئاشکراو ڕونی ده‌خه‌ینه به‌رچاو.
شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره که زۆرێک له پێشینانی نه‌خوێنده‌وار یان نیمچه‌خوێنده‌وار کاتێک باسیان له جگه‌ره کێشان کردووه ووتوویانه مه‌کروهه، ئه‌مه‌ش به بیانوی ئه‌وه‌ی که له‌قورئان و سونه‌تدا باسی لێوه نه‌کراوه، بێگومان ڕاسته له قورئانی پیرۆزدا باسی لێوه نه‌کراوه چونکه مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی جگه‌ره‌و کێشانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزکه‌ی 500 ساڵ که‌متریش، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌دا چون که باس لهمهکروهـ بونی جگه‌ره ده‌که‌ن له به‌ر ئه‌و هۆکاره، چونکه بێگومان حه‌شیش و تلیاک و هێرۆینیس باسیان لێوه نه‌کراوه به شێوه‌ی ڕاسته‌و خۆ، به‌ڵام خۆ ده‌زانین که ئه‌مانه سهرخۆسکهرو بکوژی مرۆڤن ده‌که‌ونه قاڵبی شته پیسه‌کانه‌وه (الخبائث) وه‌له پاکه‌کان نین (الطیبات) خوای گه‌وره دهفهرموێتكُلُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ ... هه‌روه‌ها له‌ئيسلام دا وکل مسکر حه‌رام واتا هه‌موو سه‌رخۆشکه‌رێک حه‌رامه.
هه‌روه‌ها مه‌کروهـ ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌یت ئه‌جرو ثوابت هه‌یه و ئه‌گه‌ر بیکه‌یت گوناهت ناگات، به‌ڵام ئایا جگه‌ره کێشان به‌و هه‌موو ئازار‌و کێشه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی که بۆ مرۆڤی دروست ده‌کات ده‌چێته قاڵبی مهکروههوه ؟؟ بێگومان نه‌خێر وه له‌پیس و حه‌رامه‌کان ده‌ژمێردرێت هه‌روه‌ک زۆربه‌ی زانایانی به عیلم و ته‌قوادار ئاماژه‌یان به پیسێتی و حه‌رامی ئه‌م به‌ڵایه کردووه، چومکه وه‌ک باسمان کرد جگه‌ره له شته پاک و باشه‌کان نیه و هه موو که‌سێکیش ده‌زانێت وه مهکروهیش نیه له به‌رچه‌ند هۆکارێک له‌وانه سه‌رف کردنی پاره‌و پول و ناخۆس بونی بۆنی ده‌م و لاشه‌ی جگه‌ره کێش و خوو پێوه‌گرتنی به جۆرێک که جگه‌ره کێس کاتێک جگه‌ره‌ی لێ دبڕێت وه‌ک شێتی لێ دێت، هه‌روه‌ها ئازاردانی خه‌ڵک به بۆنی پیسی جگه‌ره، که ئه‌م هۆکارانه جگه‌ره ده‌به‌نه قاڵبی حه‌رام و پیسێتی نه‌ک مه‌کروهـ.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر کاتێک باسی سیر ده‌کات ده‌فه‌رموێت هه‌رکه‌س سیری خواردوه بانیزیکی مزگه‌وت نه‌که‌وێته‌وه، بێگومان له‌به‌ر بۆنا ناخۆشه‌که‌ی که سیر وه‌ک له فه‌رموده‌دا هاتوه سودی ته‌ندروستیشی زۆره، باشه ئه‌ی بۆنی جگه‌ره کێس چه‌ند ناخۆشه کاتێک کابرای جگه‌ره کێش له‌ڕیزی نوێژکه‌راندا نوێژده‌کات و موسڵمانان ئازار ده‌دات به بۆنی ناخۆشی خۆی یان له هه‌ر کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێکی تر؟؟
پاشان یاسایه‌کی شه‌رعی هه‌یه که ده‌ڵێت (الضرورات تبيح المحظورات ) بۆنمونه که‌سێک له شوێنێک خه‌ریکه دمرێت له برسا ته‌نها گۆشتی مرداره‌وه بوی لایه ده‌توانێت که‌مێک بخوات تا نه‌مرێت به پێی پێویستیه‌که‌ی یان که‌سێکی که که خه‌ریکه ده‌خنکێت له تینوێتیدا بۆی هه‌یه که‌مێک خمر یان عه‌ره‌ق بخواته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌ست که‌وت تا نه‌مرێت، ئه‌ی جگه‌ره له چی کاتێکدا به‌فریای مرۆڤ ده‌که‌وێت ؟؟ نه له برسێتیدا وه نه له تینوێتیدا !!!
هه‌روه‌ها پێنج ئامانجی گرنگ که له ئیسلامدا ئاماژه‌یان پێکراوه به‌هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه توشی زیان دێن که ئامانجه‌کانیش روون و ئاشکران وه‌کو دین و نه‌فس و عه‌قڵ و ماڵ و نه‌سل.
ئه‌و پێنج زهروریاتهی سه‌ره‌وه که زیانیان پێده‌گات به شێوه‌یه‌کی کورت باس ده‌که‌ین کهسودمان تا ڕاده‌یه‌ک له نوسینێکی مامۆستا سه‌لاحه‌دین وه‌رگرتوه که ساڵی 1997 ئاڕاسته‌ی ڕێکخستنه‌کانی یه‌گرتوی کردبوو.
زیانه‌كانی جگه‌ره له‌سه‌ر (دین و ئاینی مرۆڤ ) :
• ده‌وام بون له‌سه‌ر ئه‌م خووه ناپه‌سه‌نده و توش بون به ده‌ستیه‌وه خۆی گرفتێكه له دیندا كه مرۆڤ ئه‌سیری عاده‌ت و خوو ببێ .
• ناچار بوون به ترسان یا خۆ دزینه‌وه له رۆژوو گرتن و ساردی و سری به‌رانبه‌ری رۆژوو فه‌رمانه‌كانی تری خوا چونكه شه‌یتان جگه‌ره كێش هه‌ڵده‌نێ له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می له گوناحه‌كانی تردا ماده‌م زه‌فه‌ری پێ بردووه له‌م گوناحهدا و به‌رده‌وام رۆژی چه‌ند جار به دیار چاوی خواوه گوناح ده‌كا و پاره‌ی قوتی مندا لا َنی له جیاتی (طیبات) ئه‌دا به (خبائث) .
• بۆنی ناخۆشی جگه‌ره خۆی زیانه به خه‌ڵك و به‌رده‌وام مافی خه‌ڵك زه‌وت ئه‌كا و جێگای ئه‌وه‌یه كه قه‌ده‌غه بكرێ له كۆر و مزگه‌وت و شوێنی قهرهبالهغ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم قه‌ده‌غه‌ی ئه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (سیر)ی بخواردایه بێته ناو خه‌ڵك و مزگه‌وت ، جا ئه‌گه‌ر سیر كه خۆی سودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه وجاروباریش ئه‌خورێ نه‌ك به‌رده‌وام ئاوا مرۆڤ له خه‌یری مزگه‌وت و ئاوه‌دانی دوربخاته‌وه ، جگه‌ره به‌و هه‌موو زیانه جۆارو جۆره‌وه چۆن قه‌ده‌غه ناكرێ ، چونكه دوكه‌ڵ كردن به قورگی خه‌ڵكدا زیان و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكه ، زوڵم لێ كردنێكی ئاشكرایه و مافی خه‌ڵك زه‌وت كردنه وقانگ دانی خه‌ڵكه ، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ركی مزگه‌وتیش بكا ئه‌وا مه‌حروم بونێكی زۆری توش ئه‌بێ له‌خه‌یر و حسنات و چاكه‌كانی ناو مزگه‌وت و ئاوه‌دانی و هاوكاری خه‌ڵك له ئه‌نجامدانی ئه‌ركی جه‌ماعی و كۆمهڵیهكانی ، یاسای شه‌رعی (لا ضرر و رضرار) جه‌خت ده‌كا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئیسلام قه‌ده‌غه ئه‌كا چ زیان گه‌یاندن به خۆ چ به غه‌یر به‌م ره‌نگه جگه‌ره ئاین و بروای مرۆڤ له‌ق و سارد و سر ده‌كا .
زیانه‌كانی جگه‌ره بۆسه‌ر نه‌فس :
وه‌ك له راپۆرتی پسپۆرانی پزیشكی ده‌رده‌كه‌وێ جگه‌ره كێشان كوشتنێكی له‌سه‌ر خۆ و هێدی هێدییه ، ئه‌وه‌نده زیانه‌كانی جگه‌ره ئاشكرا بووه ئه‌گه‌ر چی ناتوانن له‌به‌ر هۆی ئابوری و سیاسی قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن ئه‌وه‌نه‌یان پێكراوه كارگه‌كانی جگه‌ره دروست كردن ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌موو پاكه‌تێك بنوسن ( جگه‌ره زیان ده‌به‌خشێ به ته‌ندروستیت ) و له شوێنه گشتیه‌كاندا قه‌ده‌غه بكرێ ..
بهلاَم فه‌رموده‌ی قورئان ( ولا تقتلوا انفسكم ) ( ولا تلقوا بایدیكم الی التهلكه ) ، فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم ( ان لبدنك علیك حقا) رێگه نادا فه‌رامۆشی هیچ جۆره زیانێك بكرێ كه ده‌رهه‌ق به له‌ش و دروستی له‌ش و گیان ئه‌نجام بدرێ ، حه‌رامی ئه‌و زیانه به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی زیانهكهیه بۆ له‌ش ساغی و مرۆڤی موسڵمان ، به‌م جۆره جگه‌ره هه‌ره‌شه له پایه‌ی زه‌روره‌تی (سه‌ر و نه‌فس ) ئه‌كا ..
زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان له‌سه‌ر عه‌قڵ و هۆش :
كه‌سێك كه یه‌قینی ببی به زیانی شتێك كه چی دوچاری بوبێ و نه‌توانێ خۆی لێ رزگار بكا ، عه‌قڵی كه‌سی ئاوا به‌نج كراوه و بوه‌ته ئه‌سیر و دیلی ده‌ستی ئه‌و عاده‌ت و خووه كه ئابڵوقه‌ی بیر و هۆشی داوه و له كاری خستووه و توانای بینینی ئه‌ركی خۆی نه‌هێشتووه ، چ عه‌قڵێكه كه‌سێك منداڵه‌كانی بۆ قوتی رۆژانه ئاتاجن كه چی ئه‌و پاره ئه‌دا به دوكهلێ ره‌ش و ئه‌یكا به قورگی خۆیدا ..
جگه‌ره كه حاڵه‌تێكی بێ ته‌وازونی ئاوا له عه‌قڵ و سه‌لیقه‌ی جگه‌ره كێشدا دروست بكا چۆن زیانبه‌خش نییه به ( زروره‌تی عه‌قڵ ) و چۆن وه‌ك (مخدر) و (مه‌ی) نه‌بوه‌ته مایه‌ی تهعگیل كردنی عه‌قڵ و نه‌بوه‌ته خاوه‌ن هه‌مان عیلله‌ت و هۆی حه‌رام كردنی (مه‌ی) و شته به‌نده‌كان .
زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان له‌سه‌ر ماڵ و سه‌روه‌ت :
زیانی جگه‌ره بۆ سامان و دارایی مرۆڤ لای هه‌موان ئاشكرایه كه جگه له‌وه‌ی كه پریه‌تی له زیانی جۆراوجۆر ده‌بێ ئه‌و خراپه‌یه به پاره بكرێ ، پاره‌و سامان كه بهئیسراف و زیاده‌ره‌وی نابێ له (مباح) یش دا سه‌رف بكرێ ، جگه‌ره كێش ئه‌و پاره‌یه له زیانی لاشه‌یی و كۆمهلاَیهتی و ئابوری خۆیدا به ئیسرافه‌وه سه‌رف ئه‌كا ، جا ئه‌م زیانه گه‌وره‌یه له ماڵ و سامان به‌بێ به‌رامبه‌ر گه‌وره‌رتین زیانه و كه‌س ناتوانێ نكولی لێ بكا ، هه‌ره‌شه له پایه‌ی (زه‌روره‌تی مال و سامان ) ده‌كا .
زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان بۆ نه‌وه و نه‌سل :
بێگومان زیانه‌كانی جگه‌ره بۆ ته‌ندروستی به گشتی له دڵ و سی و قورگ و جه‌رگ و گه‌ده و .. دا ئاسه‌واری خراپ به جێ ده‌هێڵی له نه‌وه و نه‌سلی مرۆڤدا چ له سكی دایكی‌دا و چ له پاش له دایك بون به تایبه‌ت بۆ ژنی سك پرِ و دووگیان و شیرده‌ر ..
به‌م شێوه‌یه زانیمان جگه‌ره بۆ هه‌موو پایه ضروریهكانی مرۆڤ زیان به‌خشه له كاتێكدا مه‌رج نیه هه‌موو حه‌رامێك بۆ هه‌ر پێنج ئامانجه‌كان تێكرا زیانبهخشبێ ..
به‌ڵێ خۆشه‌ویستان زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هاو ڕان که جگه‌ره کێشان و بازرگانی کردن به توتن و چاندنیشی هه‌ر حه‌رامه هه‌روه‌ک چۆن دروست کردن و بازرگانی حه‌رامه به بیره‌و عه‌ره‌ق و هه‌مو جۆره‌کانی تری خهمرهوه.
ئه‌ی برا و خوشكی توشهاتوو به‌م ده‌رده ، مه‌جالت نه‌ماوه گومانت ببێ له حه‌رامی ئه‌و جگه‌ره‌یه كه ئه‌سیری كردویت و حه‌واسی به‌نج كردوی و هه‌میشه وه‌ك هه‌ر (مخدر)ێكی تر غه‌م و ناره‌حه‌تی و فشاری ئهعێاب و ته‌نگه تاویت به دوكه‌ڵه شهیتانهییهكهی راودهنێی و هه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌یته به‌ڵگه بۆ ناچاریت كه چی هه‌ر ئه‌و گیرۆده‌بونه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر حه‌رامییه‌كه‌ی ..
حه‌رامیش وشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێ و موسڵمانی ئاسایش ناتوانێ لێی نزیك بێته‌وه نه‌ك كه‌سێكی وه‌ك تۆی پێشه‌نگ و چراو (قدوه) دورنییه به ته‌رك كردنی ماوه‌یه‌ك نه‌خۆش بكه‌وی و غه‌مبار ببی و له كار كه‌وی ، بهلاَم هه‌ر ئه‌وه باشتره تا به‌و ئاشكرایییه بێ ئه‌مری خوا بكه‌یت و اێرار بكه‌ی له‌سه‌ر معێیهت و نافه‌رمانی خوا و (خبائث) له جیاتی (طیبات ) سه‌یر بكه‌ی ، به‌رگه‌ی هه‌رچی زه‌حمه‌ته لێره كه‌متر و ئاسانتره له دۆزه‌خ و ئاگر و سزای نافه‌رمانی خوا ، بۆیه ئێستا جگه‌ره‌که‌ت ته‌رک بکه پێش ئه‌وه‌ی بمریت و به خوای گه‌وره بڵێیت خوایه بمگێڕه‌وه بۆ دنیا تاکاری باش بکه‌م و وه‌ک ئێستا به‌م هه‌موو گوناهو تاوانه‌وه نه گه‌ڕێمه‌وه لات، که داواکه‌ت قبوڵیش ناکرێت.
حَتَّي إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُون لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَي يَوْمِ يُبْعَثُونَ (99- 100) مؤمنون
ماوه‌ته‌وه بڵێین که ڕون و ئاشکرایه که خواردنه‌وه‌و خواردنی هه موو حه‌رامێک ده‌ست نوێژ ده‌شکێنێت که واته جگهرهس به هه‌مان شێوه. بۆیه تۆی به‌ڕێز ئه‌بێت بزانیت کهجگهرهت کێشا حهرامێکت کردوه‌و حهرامێکت خواردوه‌و ده‌ست نوێژت نیه و ئه‌گه‌ر نوێژت کرد بێدهستنوێژیت و نوێژیش بێ ده‌ست نوێژ قبوڵ نیه لای خوای گه‌وره.
وةركيراوة لةسايتي ڕێگای ڕاستی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xoshbet islamgean bo au payama grnga barasty jgara ez3aga
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده‌ست خۆش به‌رێزم بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتو بیت و ماندو نه‌بی
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباستان ئةكةم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم
هیوادارم که به‌رده‌وام بیت له بابه‌تی وا جوان
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس كاكة دةشتي
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە سەرکەوتو بیت.......

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dast xosh hewadarm btwane xzmat bam mako qashanga bgaeane harbzhe
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباستان ئةكةم بةريزان
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده سته کانت خۆش بێت گیا نه که‌م هیوا دارم به‌ر ده وام بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس براكةم كاكة دانا
له‌سه‌ر هێڵ نییه