.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








بۆچی شتمان له‌بیر ده‌چێته‌وه ؟
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
هه‌موو تاکێک له‌ئێمه پێویستیمان به‌و زانیاریاریانه ده‌بێت که له‌ڕابردوودا فێریان بووین یان به‌ده‌ستمان هێناون ، ناسینه‌وه‌ی شته‌کان یان شێوه‌کان یان ناوه‌کان یان کارامه جوڵه‌ییه‌کان ( المهارات الحرکیة ) که‌تێکڕا یارمه‌تیمان ئه‌ده‌ن له‌به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ، جا پیشه‌وه‌ر بین یان قوتابی یان نووسه‌ر یان مامۆستا یان هه‌رشتێکی تر . زۆرجار کاتێک پێویستیمان به زانیاریه‌که بکه‌وێته‌وه بیرمان و لێمان یاخی ده‌بێت زۆر پێی نائارام ده‌بین . جه‌نجاڵی ژیانی ئه‌م ڕۆژگاره‌مان و زیادبوونی فشاره ده‌روونیه‌کان وای له مرۆڤه‌کان کردووه که یادگه ( الذاکرة ) یان لاواز بێت له‌گێڕانه‌وه‌ی زانیاریه به‌ده‌ستهاتووه‌کان ، ده‌سته‌واژه‌کانی ( به‌خوا ئێستا ئه‌و مێشکه‌ی جارانم نه‌ماوه شتم زوو بیرده‌چێته‌وه ) و ( بۆ ئه‌زانم به‌یانی چیم خواردووه تا بزانم ئه‌و ڕووداوه که‌ی بووه ) و … هتد ، له‌و ده‌سته‌واژانه‌ن که ڕۆژانه له‌زاری ئه‌م و ئه‌وه‌وه ده‌بیسترێن . لێره‌دا ناچینه نێو باسی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌روونی و ژیری و ئه‌ندامیانه‌ی که هۆکاری له‌بیرچوونه‌وه‌ن ، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت له‌دیدی ده‌روونناسانه‌وه به‌کورتی قسه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی له‌بیرچوونه‌وه بکه‌ین لای که‌سانی ئاسایی .
له‌بیرچوونه‌وه له‌ده‌ستدانێکی سروشتیانه‌ی ئه‌و زانیاری و کارامه جووڵه‌ییانه‌یه که‌پێشتر به‌ده‌ستمان هێناون ، ئه‌م له‌ده‌ستدانه ڕه‌نگه کاتی بێت یان هه‌میشه‌یی ، به‌شێکی زانیاریه‌ک بێت یان ته‌واوی زانیاریه‌که ، واته په‌ککه‌وتن و نه‌توانینی تاکه له گێڕانه‌وه‌ی زانیاریه‌ک یان ناسینه‌وه شتێک یان ئه‌نجامدانی کارێک .
ده‌روونناسان سه‌باره‌ت به‌هۆکاره‌کانی بیرچوونه‌وه گه‌لێک بیروڕایان هه‌یه به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وانه‌ن که له‌سێ تیۆردا باسیان ده‌که‌ین . یه‌که‌میان تیۆری وه‌لانان و پوکانه‌وه‌یه : ئه‌م تیۆره پێی وایه ئه‌گه‌ر یاده‌وه‌ری و شاره‌زاییه‌کانی ڕابردوومان بۆ ماوه‌ی درێژ به‌کارنه‌هێنا ئه‌وا ده‌چنه خانه‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌وه ، بۆ نموونه ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی که ئێمه زوو زوو په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌که‌ین و سه‌روکارمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه هه‌میشه دێته‌وه یادمان به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ژماره‌یه‌ک به‌کار نه‌هێنین له‌بیرمان ده‌چێته‌وه . دووه‌میان تیۆری به‌یه‌کداچوون و په‌کخستنه : ئه‌م تیۆره ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه پێش نووستن زانیاریه‌ک وه‌ربگرین و به‌دوایدا بخه‌وین دره‌نگتر ئه‌م زانیاریه‌مان له‌بیر ده‌چێته‌وه له‌چاو ئه‌و زانیاریه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی ڕۆژدا وه‌ریبگرین چونکه له‌ڕۆژدا زانیاری و سه‌رقاڵی تری به‌دوادا دێت به‌یه‌کداچوون دروست ده‌بێت ، یان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه هۆنراوه‌یه‌ک له‌به‌ربکه‌ین و به‌دوایدا بێ‌پشوو لیستێک ژماره له‌به‌ربکه‌ین ئه‌وا به‌شێک له‌هۆنراوه‌که‌مان له‌بیرده‌چێته‌وه یان هه‌ندێ جار ئه‌م په‌کخستنه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت . سێیه‌میان تیۆری چه‌پاندنه ( الکبت ) : ئه‌م تیۆره‌ش پێی وایه که له‌بیرچوونه‌وه‌ی ژوانه‌کان و بهروار و ناو و ڕوداوه‌کان له‌ئه‌نجامی ئاره‌زوویه‌کی چه‌پێندراوه ڕووده‌دات ، واته ئێمه ئه‌و شتانه له‌بیر ده‌که‌ین که‌وابه‌سته‌ن به‌بارێکی سۆزداری دیاریکراوه‌وه ، بۆ نموونه ئێمه ناوی که‌سێکمان له‌بیرده‌چێته‌وه که‌ڕقمان لێیبێت ، ژوانێکمان له‌بیرده‌چێت که ئاره‌زووی چوونمان نیه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی که‌سێک .
به‌گشتی ئه‌زموونه‌کان به‌چه‌ند ڕاستیه‌ک گه‌یشتوون له‌وانه : نه‌ریت و کارامه جووڵه‌ییه‌کان دره‌نگتر له‌بیر ده‌چنه‌وه له‌چاو زانیاری و له‌به‌رکراوه وته‌ییه‌کان ، له‌بیرچوونه‌وه له‌کاتی ڕۆژدا خێراتر ڕووده‌دات له‌چاو کاتی خامۆشی و پێش نووستن
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێم ڕەها ی ئازیز دەستە کانت خۆش هاووڕێ گیان
هیوادارم سەر کەووت و بیت
نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه


زۆر سوپاس کاک نامۆ
ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش ئه‌زیزم
کات و ساتێکی خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh bo babatakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه


زۆر سوپاس سهریاسین ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش گیانه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh bo gayandne am zanerayat ba hewae bardawamet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێ کاکه ڕه‌ها گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته به سووده...
له‌سه‌ر هێڵ نییه


زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان هاقوڕی ئه‌زیزه‌کانم
lanu lazha
سه‌رکه‌وتووبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه


زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاک باخه‌وان گیان
ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش دڵی من
کاتت شاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه

دةست خؤش رةها بؤ ئةو بابةتة بةسوودة
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xoshbet babateky baswda har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه


zor supas bo payamakantan azezakanm
daste ewash xosh
sarkawtwbn
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش ره ها كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه


zor swpas gyanekem sarkawtwbet
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده‌ست خۆشی بۆ ماندوو بوونت کاکه ڕه‌های به‌ڕێز ،چه‌ند زانیارییه‌کی به‌سوودت پێ به‌خشین،زۆر سوپاس ئه‌زیزم:)

له‌سه‌ر هێڵ نییه


زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانه‌که‌م
خۆشحاڵ بووم به‌به‌تێکی سود مه‌ند بووه
سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه