.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











گەر ئاوڕێك لە مێژووی خۆكوتان بدەینەوە دەبینین، پێش سەدان ساڵ گەلانی كۆن ناسیویانەو بۆ چەند مەبەستێك بەكاریان هێناوە، وەكو هێمای ئایینی و هەندێ جاریش دژی چاوپیسی و جادوو بەكاریان هێناوە، میسرییە كۆنەكانیش پێش چوار هەزار ساڵ وەكو جوانكاری و بۆ رازاندنەوەی جەستەیان پەیڕەویان كردووە، بەتایبەتی ئافرەتانیان.
كۆمەڵگەی ئێمەش لە كۆنەوە ئەم دیاردەیەیتێدا بینراوە، ئەگەرچی لە رۆژگاری ئەمڕۆدا بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم بۆتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ وشیاری كۆمەڵگەو بەرزبوونەوەی ئاستی رۆشنبیری تاكەكان، بەتایبەت لای توێژی گەنجان، لەم رووەوە سەرەتا چەند گەنجێكمان هێنایە ئاخاوتن كە جەستەی خۆیان كوتابوو.
ئا: دڵگەش مزوری
(كاردۆخ سەدیق)ی (24) ساڵ، كە ئەركی مامۆستایەتی بە جێدەگەیەنێت گوتی: سەرەتا وامدەزانی جوانییەك دەبەخشێت بە لەش، بەڵام لە راستیدا هیچ جوانییەك بە لەش نابەخشێت، جگە لە تێكدانی نەبێت، هەروەها خەڵكی بە چاوێكی تر سەیری ئەم كەسە دەكەن، ئەمە جگە لەوەی لەكاتی كوتانەكەدا هەستم بە ئازارێكی زۆر دەكرد، بەڵام تازە پەشیمانی سوودی نییە تەنیا ئەوەندە دەڵێم داواكارم هیچ كەسێ پەنا بۆ ئەو كارە ناڕێكە نەبات، چونكە لە دواییدا زۆر پەشیمان دەبێتەوە.
هەروەها (شاڵاو مەنسوور)ی تەمەن بیست و سێ ساڵان كە سنگ و دەستیشی كوتاوە دەڵێ: من لە تەمەنی پازدە ساڵیدا خۆم كوتاوە، چونكە پێموابوو كەسایەتیم دەگۆڕێ لە دیدی خەڵكییەوە، بە چاوێكی گرنگ سەیرم دەكەن، هەرچەندە دەمزانی كە ئازاری زۆری هەیە، بەڵام هەر خۆم كوتاو ئێستاش بە كارێكی منداڵانەی دەزانم و زۆریش لێی پەشیمانم، زۆر بەدوای چارەسەریشدا گەڕاوم بۆ لابردنی، چونكە خەڵكی بە چاوێكی كەمەوە یان سووكەوە تەماشای ئەو كارە دەكەن و لە كەسایەتیشت كەم دەكاتەوە.
(عامر سەڵاح)ی تەمەن (26)ساڵەش، كە باڵا بەرزو پێستێكی رەنگ گەنمی هەیە لەسەر بازووی وێنەی دڵێك و پیتێكی ئینگلیزی دروستكردبوو، پێی وایە ئەوە رۆژێك لە رۆژان مانایەكی گەورەی هەبووە بۆ ئەو و دەڵێ: لەبەر گرنگی ماناكەی بۆمن لەكاتی كوتاندا هەستم بە ئازار نەدەكرد، هەروەها لە لووتكەی گەنجێتیدا بووم، بەڵام ئێستاش زۆرم پێناخۆشە كە خۆم كوتاوە، بەڵام چی بكەم تازە كارەكەم كردووە، هەروەها (عامر) دەڵێ: كوتانەكەی ئەو باشترە لە چاو ئەوانەی كە دەموچاو یان دەست و قاچی خۆیان كوتاوە، چونكە بە پۆشینی جلوبەرگ دیار نامێنێ.
(ئەمیر قادر)یش تەمەنی (29) ساڵانەو دووكاندارە لە ناو بازاڕی شاری هەولێر، ماوەیەك كاری كوتانی كردووەو بە گوتەی خۆی دوو ساڵە دەستی لەو كارە هەڵگرتووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ئاییندا ئەو كارە حەرامە خەڵكیش بە چاوێكی سووكەوە سەیری دەكات. پرسیارمان لە(ئەمیر) كرد ئەوانەی لای ئەو خۆیان كوتاوە بەگشتی لە چی تەمەنێكن و خەڵكی چ ناوچەیەكن؟
گوتی: بە زۆری لە تەمەنی نێوان (14-25) ساڵیدا دەبوون هەروەها هەندێكیان خەڵكی ناوشار بوون، یانیش دەرەوەی شار واتە دەشتی هەولێر بوون. هەروەها(ئەمیر) دەربارەی ئەو كەلوپەلانەی لە كاری كوتاندا بەكاردەهێنرێن گوتی: لە وڵاتانی دەرەوە ئامێری پێشكەوتوو و تایبەت بەو كارە هەیەو كەسی تایبەتیشیان بۆ ئەو كارە هەیە، بەڵام لای خۆمان كارەكە زۆر سادەیەو ئەوەی پێویستە بریتییە لە (دەرزی، شیری ئاژەڵ لەگەڵ سۆدە) شیرو سۆدەكە تێكەڵ دەكرێ پاشان لەسەر پێست دادەنرێ بەشێوەی پێویست و بە دەرزی لەو شوێنە دەدرێ تا خوێنی لێ دێ، پاش چاكبوونەوەی برین وێنەكە دەردەكەوێ.
هەروەها لەبارەی ئەوانەی جەستەی خۆان دەكوتن(سامان حوسێن) قوتابی تەمەن (24) ساڵ گوتی: ئەوانەی جەستەی خۆیان دەكوتن دەبێ دوایی هەر پەشیمان ببنەوە، چونكە بمانەوێ و نەمانەوێ كۆمەڵگەی خۆمان قبووڵی ئەو شتە ناكات و بە ناپەسەندی دەزانێت، ئەوانەی كە خۆیان كوتاوە لەوانەیە بە كارێكی جوانیان زانیبێ، بەڵام ئێستا ئەوانیش هەست دەكەن كە كارێكی جوان نییەو جەستەشیانی ناشیرین كردووە.
هەروەها (هێلین سەعید)ی (25)ساڵ كە ئەویش قوتابی بوو گوتی: لەگەڵ ئەوەدانیم مرۆڤ دەستكاری جەستەی خۆی بكات، نەخاسمە بەهۆی كوتینەوە، چونكە كوتان جەستە ناشیرین دەكات نەك جوان، كۆمەڵگەش بە چاوێكی كەمەوە سەیری ئەو كەسانە دەكات كە جەستەی خۆیان كوتاوە.
هەروەها قوتابی(لاڤە ئیسماعیل)یش هەمان رای)(هێلین)ی هەبوو كاتێك گوتی: با لەجیاتی خۆكوتان شتی دیكە بەكاربهێنن بۆ جوانكاری، چونكە ئەو شێوە خۆكوتانەی خەڵكی ئێمە لەش ناشیرین دەكات و كۆمەڵگەش پەسەندی ناكات، لەوانەیە لەرووی تەندروستیشەوە لە داهاتوودا تووشی گرفتی بكات.
(دیار شكور)ی رۆژنامەنووسیش لەوبارەیەوە گوتی: زیاتر چینی گەنج ئەو كارە ئەنجا دەدەن، بەڵام ئەوانەی خۆیان كوتاوە دڵنیام ئێستا پەشیمانن، بە حوكمی ئەوەی لە رووی ئایین و كۆمەڵگەوە رێگەی پێنادرێ.
هۆكارەكانی ئەو دیاردەیە چین؟
- كارێكی لەو جۆرە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا تا چەندە پەسەندە لەلایەن كۆمەڵگەوە؟
لەو بارەیەوە(د. ئیبراهیم لاوەند) مامۆستای دەرونزانی كۆمەڵایەتی گوتی: دیاردەی كوتانی جەستە زۆر كۆنە هەر هەبووەو دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فیرعەونییەكانی میسرو هەروەها هیندییەكانیش لە كۆنەوە كاری كوتانیان كردووە.
هۆكاری ئەم دیاردەیەش لە رۆژگاری ئەمڕۆدا بۆ خودی تاك دەگەڕێتەوە، تاك هەیە بەهۆی چاولێكەرییەوە دەبینێ هاوڕێكەی یان كەسێكی نزیكی شوێنێكی جەستەی خۆی كوتیوە كە ئەمەش دەبێتە هۆكاری رێخۆشكردن یاخود بە شتێكی جوانی دەزانێ، بۆ جوانی خۆی دەكوتێت، یان هەندێكیان بۆ خۆجیاكردنەوە لە خەڵكی ئاسایی، خۆپیشاندان بەوەی جیاوازن لە خەڵك، هەروەها لە لێكۆڵینەوە دەروونییە نوێیەكاندا هاتووە، جۆرە بەستنەوەیەك هەیە لە نێوان خۆ كوتان و تێكچوونی دەروونی و زۆربەی ئەوانەی دەستپێشخەرن بۆ خۆكوتان تووشی گرفتی دەروونی و تێكچوونی رەوشتی هاتوون، جاران كەسانی دەسەڵاتدارو دەوڵەمەندیش خۆیان دەكوتا، بەڵام ئێستا لای خۆمان ئەمڕۆ كۆمەڵگە بە ئایینیشەوە كاری لەم جۆرەی پێ قبووڵ نییە، بۆیەش زۆر جار كەس هەبووە، كە خۆی كوتاوە دواتر بە دوای چارەسەردا گەڕاوە بۆ لابردنی بە چ بەهایەك بێت.
دواجار پرۆفیسۆری یاریدەدەر د- عومەر پەتی فاكتەرەكانی ئەم كردارەی لە چەند خاڵێك كۆكردەوەو گوتی هۆكارەكان زۆرن بەڵام گرنگترینیان:
- یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ چاولێكەری تاكەكانی كۆمەڵ یاخود دەتوانین بڵێین جۆرێكە لە لاسایی كردنەوەی یەكتری، بەشی زۆری لەلای ژن و ئافرەتان ئەنجام دەدرێت، بەڵام لێرەو لەوێ لەلایەن كوڕانی هەرزەكارو لاوانیش تێبینی دەكرێ.
- دووەم هۆكار (جوانی)بووە، هەندێ لە ژنان بە جوانی و خۆڕازاندنەوەیان زانیووە، هەربۆیەشە شوێنە دیارەكانی دەم و چاو سەر دەست و جێگای دیكەی سەرنج راكێشیان كوتاوە!
- دابونەریتی هەندێ لە تیرەو هۆزی كوردەواری زیاتر لە هۆزو تیرەی دیكە پەنایان بردۆتەبەر ئەم كوتینە.
- بۆ دەربڕینی تواناو هێزو خۆڕاگری، لەلای هەندێ لە هەرزەكاران و لاوانی كوڕ، لەوانەی وێنەی (دڵ) یان ناوێكیان دەنووسی دەربڕینێك بووە لە بەهێزی و بە توانایی.
ئێستا لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاو تۆڕی ئەنتەرنێت و بەرەوپێشەوەچوونی هەموو بوارو لایەنەكانی ژیان لەم سەردەمەدا دەست كوتین و دەموچاو كوتین شێوەی دیكەی وەرگرتووە.
بۆ نموونە: ئێستا لەجیاتی كوتین لووت و گوێ (كون) كردن پەیدابووە، تەنانەت ئەو ئامێرانەی ئێستا بەكاری دەهێنن زۆر جیاواز ترە لەگەڵ پێشوو.
لهسهر هێڵ نییه



ده ستت خؤش بيت سه ركه وتو بيت
لهسهر هێڵ نییه




dastt xosh bet barezm
لهسهر هێڵ نییه




dastakantan xosh bo payamakanta
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh bet .....

i feel lucky every day , when iam with YOU
لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بیت کاکه هیوا گیان بۆ ئهم بابهته گرینگه
دهشتی


لهسهر هێڵ نییه




zor spas sozi xan
لهسهر هێڵ نییه




desti tosh xosh shanka gyan
لهسهر هێڵ نییه




zor zor spas dashti gya.n
لهسهر هێڵ نییه