❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌رج نییه‌ ناوت جوان بێت،..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-17 19:08:32

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

مه‌رج نییه‌ ناوت جوان بێت،..

     مه‌رج نییه‌ ناوت جوان بێت، به‌ڵام مه‌رجه‌ ناخت جوان بێت

 
   


   وه‌ك تیَبینى ده‌كریَت ماوه‌ى چه‌ند ساڵیَكه‌ هه‌ندیَك له‌ لاوان سه‌رقاڵن به‌ ناو گۆرِینه‌وه‌ وه‌ك هه‌ر ئاره‌زویه‌كى ترى تایبه‌ت به‌ خۆیان ئه‌م خولیایه‌ى خۆشیان پیاده‌ ده‌كه‌ن ، هه‌رچه‌نده‌ ناوگۆرِین كاریَكى ئاساییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌ زیان له‌ كۆمه‌لگا ده‌دات وه‌ نه‌ له‌ خودى خۆشیان پیَشم وایه‌ هه‌موو كه‌س ئازاده‌ چ ناویَك یان ناسناویَك بۆ خۆى هه‌ڵده‌بژیَریَت، هه‌رچه‌نده‌ له‌و برِوایه‌دام جگه‌ له‌ سودى ده‌رونى نه‌بیَت بۆ خودى كه‌سه‌كه‌ كه‌ ئاسووده‌ بیَت به‌وه‌ى كه‌ وا هه‌ست ده‌كات ناویَكى خۆشى هه‌یه‌ هیچ سودیَكى ترى نه‌بیَت ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جیَى سه‌رنجه‌ و گرنگه‌ پیَویسته‌ كه‌سه‌كان ناخیان بگۆرِن نه‌ك ناویان چونكه‌ هه‌میشه‌ ناوه‌رۆك گرنگتره‌ له‌ رواڵه‌ت خۆ ئه‌گه‌ر به‌یت و هه‌ندیَك له‌و كه‌سانه‌ بدویَنین ئه‌وا بیَگومانم كه‌سیان له‌ناوه‌كانیان رازى نین ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ندهۆكاریَك :-

1. هه‌ندیَك ناو هه‌یه‌ لیَكچووه‌ واته‌ چ بۆ كورِ و ئافره‌ت هه‌مان ناو دووباره‌یه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نىَ كه‌ كه‌سایه‌تى خۆت بگۆرىَ به‌ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر.

2. هه‌ندیَك ناو هه‌یه‌ ناو ناتۆره‌ى لیَده‌نرىَ كه‌ ئه‌مه‌ش جۆریَكه‌ له‌ گاڵته‌پیَكردن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى گاڵته‌ به‌ ناو ده‌كات ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ خاوه‌ن هیچ باكگراوندیَكى رِۆشنبیرى نین ، هه‌ندیَك جاریش ئه‌م گاڵته‌ پیَكردنه‌ مه‌به‌ستى ئیره‌یى له‌ پشته‌وه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سى گاڵته‌پیَكه‌ر خاوه‌ن به‌هره‌ و توانایه‌ك بیَت ، له‌به‌رئه‌وه‌ ناوه‌گه‌ى به‌ خاڵى لاواز و به‌ هه‌ل وه‌رده‌گیریَت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئاستى به‌هره‌و توانای كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

3. هه‌ندیَك ناو هه‌یه‌ عه‌ره‌بیه‌ له‌ كاتیَكدا كه‌ ناوه‌كه‌شى ده‌گۆرِیَت ناویَكى فارسى یاخود توركى .... هتد هه‌ڵده‌بژیَریت له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و ناوانه‌ش به‌ بیانى دانانیَت هه‌رچه‌نده‌ ناو كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى مرۆڤه‌كان نییه‌.

4. هه‌ندیَكیشیان ده‌ڵیَن ناوه‌كانمان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیمان ناگونجیَت خۆ هه‌ر كه‌س ناوى موحه‌مه‌د بوو نابیَته‌ ( پیَغه‌مبه‌ر ) بگره‌ هه‌ندىَ خۆ ئه‌گه‌ر چاویَكیش به‌ ناوه‌ كوردییه‌كاندا بخشیَنینه‌وه‌ چه‌ندین ئازاد ناومان هه‌یه‌ ته‌نها ئازادیان تیا نییه‌ سه‌دان دانا ناومان هه‌یه‌ به‌س دانا نین و ده‌یان روخۆش ناومان هه‌یه‌ گرژو مۆنن و چه‌نده‌ها دڵشادمان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ى پیَى بڵه‌ى شادى له‌ دڵیدا نییه‌ .... هتد.



خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سیَك بیه‌ویَت ناو و ناخى له‌یه‌ك بچیَت پیَویسته‌ هه‌میشه‌ خۆى رۆشنبیر بكات و هه‌رگیز بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ ناوى چییه‌و چۆنه‌ ئه‌گه‌ر رۆیشتن به‌م ئاراسته‌یه‌ بیَت بیَگومان به‌ له‌ دوا رۆژدا كه‌سیَكى سوود به‌خش ده‌بیت بۆ خۆت و كۆمه‌ڵگا.


تیَبینى: له‌گه‌ڵ رِیَزى زۆرم بۆ ئه‌و ناوانه‌ى كه‌ ئاماژه‌م پیَداون ته‌نها ئه‌و ناوانه‌ وه‌ك نموونه‌ هیَناومه‌ته‌وه‌.

   




                  فه‌رهه‌نگ جلال / سلیَمانى

   

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-17 19:26:20

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: مه‌رج نییه‌ ناوت جوان بێت،..

ده‌ست خۆش ده‌رونه‌گیان بۆبابه‌ته‌سه‌رنج راکێشه‌که‌ت به‌ڵام ناوه‌که‌ی خۆم له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیم زۆرگونجاوه‌ به‌ده‌می خۆم نه‌بێت.هههههههه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-18 12:02:23

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569

Re: مه‌رج نییه‌ ناوت جوان بێت،..

dast xosh bet ......

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-18 12:37:52

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: مه‌رج نییه‌ ناوت جوان بێت،..

ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم
سه‌رکه‌وتوو بیت


ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-18 18:51:31

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: مه‌رج نییه‌ ناوت جوان بێت،..

دەست خۆش بۆپەیامت ئەزیزم سۆزی ــ2020.....
وەڵا ناوە کەو ناخۆش نیە ......
بەهیوای خۆش بەختی بۆ تۆ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-18 18:54:51

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: مه‌رج نییه‌ ناوت جوان بێت،..

دەستەکانی تۆ خۆش هاوڕێ گیان SHanKA_94

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-18 18:57:02

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: مه‌رج نییه‌ ناوت جوان بێت،..

دەستەکانی تۆ خۆش هاوڕێ گیان دەشتی...
سەرکەوتن بۆ تۆ ...ئەزیزی دەرونەی...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net