❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئينته‌رنێت شمشێری دوو سه‌ره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-18 11:50:17

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308

ئينته‌رنێت شمشێری دوو سه‌ره‌

ئینته‌رنێت له‌م سه‌رده‌مه ‌تازه‌ترین ئامێری زانستی یه كه‌عه‌قل و ژیری مرۆڤ پێی گه‌یشتوه‌، كه‌بۆته جێگای سه‌رسوڕمان، چونكه‌هیچ په‌رده‌و به‌ربه‌ستێك ناتوانێت ڕێگای بگرێت بۆبڵاوكردنه‌و هه‌موو جۆره‌بیروباوه‌ڕێك به ئازادی بۆیه‌وه‌ك شمشێرێكی دووسه‌ره‌:

1-چونكه ئه‌هلی خێرو چاكه‌ده‌توانن بیرو باوه‌ڕی ڕاست وپیرۆزی خۆیان بگه‌ێنن به‌سووكترین نرخ وبه‌ها.

2-له‌هه‌مان كاتدا ئه‌هلی شه‌ڕو خراپه‌ ده‌توانن بیرو باوه‌ڕی چه‌وت و گڵاوی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه ‌به‌ئاسانی.

ده‌مه‌وێت له بوواری دوه‌میان توزێك بنوسین كه به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌بۆشه‌ڕو خراپه‌، چونكه له‌گه‌ل ئه‌م‌ هه‌موو سوود و قازانجانه‌ی ئینته‌رنێت، به‌ڵام گه‌ر به‌كار بهێنرێت بۆ خراپه‌ده‌بێته‌هۆی كاول كاری وێرانكردنی تاك و كۆمه‌ڵه، بۆیه ‌ڕۆژئاوا زووتر ووریابوونه وه‌له ‌ئێمه‌ی موسلمان له‌زه‌ره‌رو زیانه‌كانی لایه‌نه‌ خراپه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تی له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی قاوه‌خانه‌كانی ئینته‌رنێت، هه‌ندێك له سه‌ر چاوه‌كانی ئه‌م قاوه‌خانانه ‌ده‌ڵێت: زیاتر له ‌90٪ گه‌نجه‌كانی له‌م شوێنه‌دا دێن بۆ سه‌ردان و سه‌یر كردنی په‌یگه‌ خراپ و بێ ڕه‌وشته‌كان، بۆیه ‌ئینته‌رنێت بۆه‌ته ‌هۆی تێك چوونی چه‌ندین خێزانی به‌خته‌وه‌روو به‌شه‌رم، وچه‌ندین لاو و كچی داوێن پاك و ڕه‌وشت به‌رز، با به‌یه‌كه‌وه ‌ئه‌م ڕووداوه‌ حه‌قیقیه ‌باس بكه‌ین كه‌ مامۆستا شێخ (محمد ساڵح المنجد) ده‌یگێڕیته‌وه‌ بۆمان، كه‌بریتی یه له‌نامه‌ی ئافره‌تێك بۆ مامۆستا ده‌لێت: من و پیاوه‌كه‌م زۆر به‌خته‌وه‌ر بوین دوور له‌گشت ناخۆشیه‌ك، ماڵمان ئاوه‌دان له‌یادی خوا،وپیاوه‌كه‌م نوێژی به‌یانی له كاتی خۆیدا به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌ووت ده‌كرد به‌رده‌وام،هه‌روه‌ها گشت نوێژه‌كان، وه‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك سه‌رادنی خزم و كه‌سی ده‌كرد ویارمه‌تی هه‌ژارانی ئه‌دا،له‌مزگه‌وته‌كان ئه‌گه‌ر كه‌م وكوڕی پێویستی بدیبایه‌ ده‌چوو بۆیانی دابین ده‌كرد، بۆیه‌ خوای گه‌وره ‌رزق و ڕۆزیمان به‌ره‌كه‌ت داربوو، به‌ڵام كه‌ئینته‌رنێتی هێنایه‌ ماله‌وه ‌شه‌ڕو به‌ڵا ڕووی تێمان كرد كه ده‌ستی كرد به‌سه‌یر كردنی ئه‌م وێنه ‌ڕوت و بێ ڕه‌ووشتانه ‌پیاوه‌كه‌م وه‌زعی زۆرگۆڕا، یه‌كه‌م جار وازی هێنا له‌نۆێژی به‌یانی، وه‌نوێژه‌كانی تری ده‌كرد به‌ته‌مبه‌ڵی  له‌‌كاتێكی زۆر دره‌نگ، دوور له‌جه‌ماعه‌ت، -ئافره‌تكه‌ده ڵێت-: زۆرم ئامۆژگاری كرد به‌چه‌ندین شێوه‌بێ سوود بوو، پاشان ووتم: بۆ خۆت ژنێكی تر بێنه‌، به‌ڵام رازی نه‌بوو، ئێستا من نازانم چی بكه‌م؟وه‌بێ هیوا بووم لێی، پێم ده‌ڵێت: من ناتوانم واز بێنم له‌سه‌یر كردنی ئینته‌رنێت، وای لێهاتووه ‌گشت كاتێكی به‌سه‌ر ده‌بات له‌گه‌ل ئینته‌رنێت، منیش سێ مناڵم هه‌یه‌، ده‌مه‌وێت په‌روه‌رده ‌بن په‌ر‌وه‌رده‌ێكی پاك و موسڵمانانه‌ چی بكه‌م؟ وه‌ موشكیله‌كه ‌گه‌وره‌تربوه‌، ئێستا پیاوه‌كه‌م ده‌ڵێت : سه‌ته‌لایتیش ده‌كڕم، تكا ده‌كه‌م یارمه‌تیم  بده‌ن وچاره‌یه‌كم بۆ بدۆزنه‌وه.

به‌ڵێ براكه‌م: ده‌بێت چه‌نده‌ها خێزان و ژن و پیاو تووشی هه‌مان ده‌رد و به‌ڵا هاتوون له‌ڕێگای به‌كار هێنانی لایه‌نی‌خراپی ئینته‌رنێت، جا بۆ چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م به‌ڵاو موسیبه‌ته‌پێویستمان به‌ترس و ته‌قوای خوایه و‌بزانین چاودێری خوامان له‌سه‌‌ره‌كه‌هیچ ووردو نهێنیه‌ك لای خوای گه‌وره‌ بزر نابێت، وه‌ك ‌خۆی ده‌فه‌رموێت( یعلم خائنة‌الأعین وما تخفي الصدور) سووره‌تی غافیر (19).واتا: خوا ده‌زانێ به خیانه‌تی چاوان و هه‌رچی له‌دڵان ده‌یشارنه‌وه‌.

بۆیه‌ دوا ووشه ‌ئه‌مه‌یه‌: براكه‌م له‌زه‌تی دونیاو خۆشیه‌كه‌ی كاتییه و به‌سه‌ر ده‌چێت به‌خێرایی وبه‌رده‌وام نابێت، بۆیه ‌نه‌فسی خۆت و خێزانت و براو خوشك وكه‌س كارت وێران مه‌كه ‌به‌كارهێنانی خراپی ئه‌م تۆڕه ‌ترسناكه‌، خۆت و كه‌س وكارت بپارێزه ‌له ئاگرو غه‌زه‌بی سه ختی په‌روه‌ردگار، چونكه ‌وه‌ك خوا ده فه‌رموێت: (ئه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی بڕواتان هێناوه‌ خۆتان و كه‌س وكارتان بپارێزن له ‌ئاگرێك كه‌سووته‌مه‌نی یه‌كه‌ی ئاده‌می و به‌رده‌، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئاگره‌ی دۆزه‌خ چه‌ند فریشته‌یه‌كی دڵ ڕه‌قی تووندو تیژی وا كه‌سه‌رپێجی خواناكه‌ن و له‌وه‌ی كه‌ فه‌رمانیان پێ بدات وه‌چ فرمانێكیان پێ بدرێت ده‌یكه‌ن( سوره‌تی التحریم ئایه‌تی6)، وپیغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: ( ئایین بریتی یه له‌ئامۆژكاری ).



وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-18 20:00:33

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: ئينته‌رنێت شمشێری دوو سه‌ره‌

dast xosh islam kurd bo am babata ba suda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-18 20:32:39

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308

Re: ئينته‌رنێت شمشێری دوو سه‌ره‌

ززززززۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-19 09:04:11

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: ئينته‌رنێت شمشێری دوو سه‌ره‌

zor supas bo am babata har sarkautu bet

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-19 09:35:52

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308

Re: ئينته‌رنێت شمشێری دوو سه‌ره‌

ززززززززززززۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net