.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له (20) كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تى له جیهاندا (10)ـیان موسڵمانن :
گۆڤارى (فروبس)ى ئه‌مه‌ریكى ساڵانه پێشبرِكێیهك ساز ده‌كات بۆ كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تى له جیهاندا، له پێشبرِكێی ئه‌مساڵدا كه ده‌نگى نیو ملیۆن كه‌س وه‌رگیرابوو له رێگه‌ى سایتى گۆڤارى ناوبراو، له‌و (20) كه‌سایه‌تییه‌ى كه به كاریگه‌ر ده‌رچوون، (10)كه‌سایه‌تى له‌وانه موسڵمانن، له پێشه‌وه‌ى هه‌مووشیان زاناى توركیی (فه‌تحوڵڵا جولان)ـه كه له‌سه‌ر ئاستى جیهان زۆرترین ده‌نگى هێناوه، دواتر پرۆفیسۆر (محه‌مه‌د یونس)ـى به‌نگلادیشیه كه له پله‌ى دووه‌م هاتووه له‌سه‌ر ئاستى جیهان، پاشان زانانى به‌ناوبانگى ئیسلامیی (دكتۆر یوسف قه‌رزاوى) له پله‌ى سێهه‌م له‌سه‌ر ئاستى جیهان و، (عه‌مر خالید)ـیش له پله‌ى (شه‌شه‌م) هاتووه له ئاستى جیهان و له‌سه‌ر ئاستى جیهانى ئیسلامیش به پله‌ى چواره‌م..
ئه‌م گۆڤاره له باره‌ى (دكتۆر یوسف قه‌رزاوى) ده‌ڵێت: "دكتۆر یوسف قه‌رزاوى له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى شه‌ریعه وهلحهیات كه له كه‌ناڵى جه‌زیره په‌خش ده‌كرێت، زۆرترین جه‌ماوه‌رى موسڵمانى له‌خۆى كۆكردۆته‌وه، قه‌رزاوى خاوه‌ن دیدێكى میانهرِهوى ئیسلامییه، هه‌ر بۆیه‌ش له لایه‌ن حكومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانیش رێگرى لێناكرێت".
هه‌روه‌ها له باره‌ى (عه‌مر خالید)یش هاتووه كه (عه‌مر) به‌هۆى شێوازى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ بینه‌راندا تووانیویه‌تى سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ لاى خۆى رابكێشێت، هه‌روه‌ك ئه‌و رۆشنبیرێكى ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه باسیان ده‌كات راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌گه‌ڵ ژیانى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا، (عه‌مر) بابه‌ته‌كانى زیاتر ئاراسته‌ى گه‌نجان ده‌كات..
له باسى پرۆفیسۆر (محه‌مه‌د یونس)ى به‌نگلادیشیش هاتووه، كه ئه‌و به‌هۆى پرۆژه‌كانى له پێدانى قه‌رز بۆ هه‌ژاران خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى به‌ده‌ست هێناوه، (محه‌مه‌د یونس) له (30)ساڵى رابردوو قه‌رزى به (7)ملیۆن هه‌ژار داوه له سه‌رتاسه‌رى جیهان..
هه‌روه‌ها (ئورهان باموك)ى نووسه‌رى توركى و، (ئیعتیزاز ئه‌حسه‌ن)ى پاكستانیش كه سه‌رۆكى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى پاكستانه و، (عه‌بدولكه‌ریم سروش)ى فه‌یله‌سوفى ئێرانى ء، (تاریق ره‌مه‌زان) بانگخوازى میسرى و، (محه‌مه‌د محهمهدانى) زاناى ئۆگهندى ناویان له‌نێو ئه‌و (20)كه‌سه هاتووه....
ماڵپه‌ڕی یه‌کگرتوو....
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس ئه‌زیزم....زۆر ڕاسته وایه....هه‌ر به ناو مسوڵمانین....
له‌سه‌ر هێڵ نییه