.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









جووڵه و چاڵاكى زۆر تووش بوون به شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن كه‌م ده‌كاته‌وه
KTV ... شڤان گۆران . توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكى رایگه‌یاند كه جووڵه و چالاكى زۆر له‌وانه‌یه ببێته هۆى كه‌م كردنه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن .
دكتۆر ( ئه‌لبه‌رت كویس ) له سه‌نته‌رى فۆكس فایز بۆ توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له ویلایه‌تى بنسلیڤیانا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ته‌نها 15 % ى تووش بووه‌كان وه‌رزش به شێوه‌یه‌كى رێك‌و پێك ده‌كه‌ن له پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ى تووشبون به‌م نه‌خۆشییه و هه‌روه‌ها ( كویس ) داوا له دكتۆران ده‌كات ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن كه وه‌زرش ئه‌نجام بده‌ن و زۆر جووله و چالاكییان هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ى باسی شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆنیان لا بكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته له یه‌كێك له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌شیه‌وه هه‌بێت .
وه هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه ئه‌و كه‌سانه‌ى كاره‌كانیان له نووسینگه‌دایه‌و به‌رده‌وام داده‌نیشن ئه‌گه‌ر تووش بوونیان به‌م نه‌خۆشییه به رێژه‌ى 14 % زیاتره به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى كه كاره‌كانیان جوڵه و چالاكى زۆری تێدایه .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه