❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مةترسيةكانى توشببون بةجؤرى دووةمى ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-15 08:24:06

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

مةترسيةكانى توشببون بةجؤرى دووةمى ..

مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره به خواردنه‌وه‌ی گوشراوی میوه به‌رز ده‌بێته‌وه


http://www.xozga.com/hewall/thumbnail.php?file=sawzawmiwa_923388741.jpg&size=article_medium




ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خه‌ن، که ژنان بۆ خۆپاراستن له شه‌کره‌ی میز  له‌سه‌ریان پێویسته بڕێکی یه‌کجار زۆر له سه‌وزه و میوه بخۆن و هاوکاتیش خۆیان له خواردنه‌وه‌‌ی گوشراوی میوه دووره په‌رێز بگرن.

ماوه‌ی 18 ساڵ له‌نێو 71346 ژندا تێبینکراوه، که ڕۆژانه خواردنی سێ ژه‌م له میوه یان سپیانخ یان هه‌ر سه‌وزه‌یه‌کی هاوشێوه ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به شه‌کره‌ی میز.

دکتۆر "Lydia A. Bazzano" له "Tulane University School of Public Health and Tropical Medicine" له "New Orleans" له‌میانه‌ی لێداوانێکی بۆ "Reuters Health"دا وتی: "په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م شێوازی خۆراکه نابێته هۆکاری بنبڕکردنی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشییه، ئه‌گه‌ر ژنێك هه‌ڵگری فاکته‌ری دیکه‌ی مه‌ترسیداری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره بێت. به‌ڵام ده‌کرێت په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م جۆره سیسته‌مه یارمه‌تیده‌رێکی باشی خۆپاراستن بێت."

له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌دا خاتوونی ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی هه‌ڵسان به شیکارکردنه‌وه‌ی زانیارییه په‌یوه‌ندیداره‌کان به ژه‌می خۆراکی به‌شداربووان و له‌کۆی به‌شداربووانیش 4529 ژنیان دووچاری جۆری دووه‌می شه‌کره‌ی میز هاتبوون. بۆ دیاریکردنی کاریگه‌ری سه‌وزه، میوه و گوشراوی میوه توێژه‌ران له‌سه‌ر ئاستی خۆراك و خواردنه‌وه وه‌رگیراوه‌کان به‌شداربووانیان به‌سه‌ر پێنج گروپدا دابه‌شکرد.

ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان ده‌ریانخست، که ڕۆژانه خواردنی سێ به‌ش له هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ك ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره به‌ڕێژه‌ی له 18%، له‌کاتێکدا خواردنی سه‌وزه ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی نه‌خۆشی ناوبراو به‌ڕێژه‌ی له 9%. هاوکات خواردنه‌وه‌ی گوشراوی میوه بۆته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره، ئه‌و‌ه‌ش به‌ڕێژه‌ی له 18%.

له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌وه "Lydia A. Bazzano" پێیوایه، که میکانیزمی سه‌لمێندراو هه‌یه، که به‌هۆیه‌وه گوشراوی میوه ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌کره. هۆکاری ئه‌وه‌ به‌رزبوونه‌وه‌‌یه‌ش بۆ ڕێژه‌ی زۆری شه‌کری گوشراوه‌کانی میوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌شێوازێکی توواوه‌دایه و ئاسانتر له‌لایه‌ن له‌شی مرۆڤه‌وه وه‌رده‌گیرێت.

سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌کانی گوشراوی میوه توێژه‌ران هۆشیاری به‌وه ده‌ده‌ن، که پێویست ناکات، هانا بۆ جۆره‌کانی دیکه‌ی خواردنه‌وه بدرێت و له‌ڕێگایه‌وه مرۆڤ خۆی له سوودمه‌ندییه‌ گرنگه‌کانی گوشراوی میوه دوور بخاته‌وه.



سةرجاوة:خؤزكة

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ALEXANDER (2008-07-15 08:24:47)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-22 11:18:33

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: مةترسيةكانى توشببون بةجؤرى دووةمى ..

http://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gif[img]هەر سەرکەوتوبیت بۆ ئەم بابەتە جوانە بەهیوایبەردەوامـــــــــــــــــیت

http://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gifhttp://kurdzhin.org/uploads/9084abb049.gif[img]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net