.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











شاعری کوورد نالی
هاووڕێ یان حەزم کرد شعری مامۆستای شعر و ووشەی کووردی
بکەمە میوانی ئێوەی خۆشەویست
هیوام وایە چێژی لێ وەر بگرن
سه‌ودا له سه‌رمدایه، باكم چ له غه‌وغایه
فه‌رموی به مژه‌ی مه‌ستی، ئازانهو و ته‌رده‌ستی
ساده‌ی له دلی سستی، تیری، به ته‌مه‌ننایه
چه‌رخی چه‌پی گه‌ردوونه، راست و چه‌پی چه‌ند دوونه
بی چاكه چ بیچونه، راستی له چه‌پی نایه
پیم گوت: مه‌كه چاك چاكم، پیش خزمه‌تی زور چاكم...
فه‌رموی: به سه‌ری كاكم، داغت له دلمدایه!...
زاهید! مه‌كه مه‌نعی دل، بو تو نییه سودی گول
خاكت به‌سه‌ر ئه‌ی غافل! كه‌وتوویه چ سه‌ودایه؟!
"نالی" مه‌كه وه‌صفی تو -باریكه نمامی تو-
مه‌علوومه كه سه‌روی تو بی میثله له دونیایه
.......
.................
په‌چه‌یی پهرچهمییو، پرچی سیا
هه‌ر ده‌لیی مانگه شه‌وه كولمی تیا
لاده دهسروكهیی هه‌وری له جه‌بین
ده‌ركه‌وی شهمس و قهمهر، نور ضیا
لیوی تو ئاوی به‌قا، من خضرم
فه‌یضی تو ره‌حمه‌ت و من سه‌وزه گیا
فه‌رشی كهففی به‌ری پیته نه‌رگس
سه‌ری داخستووه وه‌ك چاوی حه‌یا
مه‌خمه‌ره هاوییه‌یی هه‌ولی فیراق
ده‌ستی من دامه‌نی تو روژی قیا
..........................
خه‌تات فه‌رموو که خۆشه چین و ماچین
که ناچین لێره خۆشه‌چینی ماچین
برۆت هه‌ر چین و په‌رچه‌م چین له‌سه‌ر چین
ئه‌مه‌نده چینه قوربان پێم بڵێ چین؟!
شکافێکه کڵافه‌ی نافی زوڵفت
ده‌ڕێژێ میسک و عه‌نبه‌ر لێره تا چین
له سه‌ر به‌رگی گوڵێکی باغی حوسنت
هه‌زار گوڵچینی بێبه‌رگ و نهواچین!
ئه‌تۆ میهری و مههڕوویان ستارهن
له‌خزمه‌ت شه‌وقی تۆدا شه‌وچرا چین؟!
هه‌موو زه‌ڕڕاتی میهری ڕووته باقین
خودامان بۆ به‌قایه لێره لاچین
بڵێ «نالی» به ئه‌ربابی وه‌فا: بێن
هه‌موو موحتاجی خاک و بێڵ و پاچین
.................................
عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه
بێشکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه
چاوی من دهمدهم ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه
په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه
دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شهبوستانی هه‌یه
ئاسمانی حوسنی مهحبووبهم له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت، یا سینهشت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن:
له‌علی ڕوممانی هه‌یه، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه
دڵ موشهببهک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت
حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه
لهحزهیێک و لهمحهیێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش
دێن ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه!
......................
شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و
که دیده‌م دوور له تۆ بێنووره ئه‌مشه‌و؟!
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و
که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟!
له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟
هه‌میشه وایه یا مه‌خمووره ئه‌مشه‌و؟
سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و
موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی»
له کونجی بێکه‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و
.......
مامۆستا نالی
............................
کۆمەڵێ شعری مەوولەوی
حەزم کرد ئاشناتان کەم بە کۆمەڵێ شعری جوانی شاعری گەوورە مەوولەوی هیوام وایە چێژی لێ وەر گرن
..........................
[ 1 ]
پێم نه‌گوتی واوه مه‌چۆ ئاشنات منم؟
له‌م سهرابی فهنایهدا، کانیاوه‌که‌ی حه‌یات منم؟
به ڕقه‌وه گه‌ر بتۆرێیت سه‌دهه‌زار ساڵ لێم دوورکهویت
له ئاکامدا دێیته‌وه لام چونکه نوخته‌ی کۆتات منم؟
پێم نه‌گوتی نه‌خش و ڕه‌نگی ئه‌م جیهانه ڕازیت نه‌کا
نه‌خشێنه‌ری سه‌راپه‌رده‌ی ڕه‌زات منم؟
پێم نه‌گوتی منم زه‌ریا و تۆ ماسییه‌کی تاک و ته‌نیایت
ڕێی وشکایی قه‌ت مه‌گره به‌ر که‌وا ده‌ریای سه‌فات منم؟
پێم نه‌گوتی وه‌ک باڵنده، ههڵمهفڕه به‌ره‌و ته‌پکه
ڕوو له من که، که‌وا هێزی په‌ڕوباڵی فڕین منم؟
پێم نه‌گوتی ڕێگه‌ت ده‌گرن کڵپه‌ی دڵت خامۆش ده‌که‌ن
که‌وا گڕ و ترپه‌ی دڵ و تین و گه‌رمای هه‌وات منم؟
پێم نه‌گوتی ته‌فره‌ت ده‌ده‌ن که ناخه‌ز بیت
تا ون بکه‌یت که سه‌رچاوه‌ی خه‌ونه‌کانت ته‌نیا منم
...................................................................
...................................................................
ئێستاش ئه‌گه‌ر چرا دڵیت، خۆت ڕێزانی ڕێی ماڵم به
گه‌ر ئاکارت خوایانه‌یه، چاک بزانه کهیخوات منم!
[ 2 ]
خۆش خه‌رامان هه‌نگاو ده‌نێیت ئه‌ی گیانی گیان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی ئه‌گه‌ری گشت دۆسته‌کان به‌ره‌و بێستان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی فه‌له‌ک بێ من مه‌سووڕێ و ئه‌ی هه‌یڤ بێ من مه‌سووتێ
ئه‌ی زه‌وی بێ من تۆ مه‌ڕوێ و ئه‌ی زه‌مان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌م جیهانه‌م به تۆ خۆشه، ئه‌و جیهانیش به تۆ خۆشه
له‌م جیهانه بێ من مه‌به، بۆ ئه‌و جیهان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی عه‌یان بێ من مه‌زانه و ئه‌ی زمان بێ من مه‌بێژه
ئه‌ی نیگا بێ من مه‌بینه و ئه‌ی ڕه‌وان بێ من مه‌ڕۆ
شه‌و له تریفه‌ی مانگه‌وه ڕووخساری خۆی گه‌ش ده‌بینێ
من شه‌وم تۆ مانگی من، به ئاسماندا بێ من مه‌ڕۆ
دڕک له په‌نا لووتفی گوڵدا گڕی نه‌گرت له ئاگردا
تۆ گوڵیت من دڕکی تۆ، بۆ گوڵستان بێ من مه‌ڕۆ
...................................................................
...................................................................
...................................................................
...................................................................
وای له‌و که‌سه‌ی له‌م ڕێیه‌دا بێ نیشانت هه‌نگاو ده‌نێت
تۆ نیشانی ڕێگه‌ی منیت، ئه‌ی بێ نیشان بێ من مه‌ڕۆ
وای له‌و که‌سه‌ی له‌م ڕێیه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت به بێ زانست
زانستی ڕێگاکه‌ی منیت ئه‌ی ڕێزانم بێ من مه‌ڕۆ
خه‌ڵک به ئه‌شق ناوت ده‌به‌ن، من پێت ده‌ڵێم سوڵتانی ئه‌شق
ئه‌ی به‌رزتر له وه‌همی خه‌ڵک، هه‌نگاو مه‌نێ، بێ من مه‌ڕۆ
3 ]
چیم ده‌زانی ئه‌م سه‌ودایه دینم ده‌کا وه‌کوو مه‌جنوون
دڵم ده‌کا به دۆزه‌خ و چاوه‌کانم چه‌می جه‌یحوون
چیم ده‌زانی که سێڵاوێک هه‌ر له ناکاو دهمڕفێنێ
گه‌میه‌ئاسا ده‌مخاته ده‌م که‌فوکوڵی پێلی ونبوون
شه‌پۆڵێک دێ و گه‌مییه‌که‌م لێ له‌ت له‌ت ده‌کا
له‌ته‌کانیش له‌ت له‌ت ده‌بن بێ چه‌ندوچوون
نه‌هه‌نگێکیش سه‌ر هه‌ڵدێنێ و ئاوی زه‌ریا گشت ده‌نۆشێ
زه‌ریای دوور و بێکه‌ناریش وشک ده‌بێ وه‌کوو هاموون
هاموونیش ده‌م ده‌کاته‌وه و نه‌هه‌نگه‌که هه‌ڵده‌لووشێ
ونی ده‌کا له‌نێو خۆیدا به ده‌ستی ڕق وه‌کوو قاڕوون
که ئه‌مانه‌م هاتنه سه‌ر زار نه ده‌ریا ما و نه بیابان
چووزانم من ئیتر چۆن بوو که چۆن نووقمه له نێو بۆچوون
چووزانمی تر گه‌لێک زۆرن به‌ڵام من ئیدی نازانم
که خواردوومه به ده‌م به‌ستی له‌و ده‌ریایه له‌پێک ئه‌فیوون
...........

له‌سه‌ر هێڵ نییه




سالاو..
نامۆ گیان دهستو په‌نجه‌ت خۆشبێت
به‌خته‌وه‌ر بیت هاورێی شیرینم
لارا


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و لارەی گووڵ
هاووڕێی خۆشەویستم لارە گیان سووپاسی پەیامت ئەکەم
خوازیارم کامەران بیت هەردەم هاووڕێ شیرینەکەم
هاووڕێت نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh namo gyan sarkawtw bit hawrem
له‌سه‌ر هێڵ نییه


Slaw..
..Yaxwa Dasakant Xosh be Kaka NAMO Gyan Sarkwtobbet
payam.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن payam. (2008-05-23 18:04:33)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێ ی خۆشەویستم پەیام خان
زۆر سووپاست ئەکەم بۆ پەیامی جوان و هەستی ناسکت
خوازیارم هەر کامەران بیت
هاووڕێت نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه