❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له‌ خه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-19 19:29:30

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له‌ خه‌م

ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له‌ خه‌م



كیژۆڵه‌یه‌كی كه‌م ته‌مه‌ن بووی .. له‌ ماڵی باوكت بووی .. ته‌شییه‌ك و تۆپه‌ڵێك خوریشیان له‌ مل ئاڵاندبووی .. ئه‌و كاتانه‌ی بۆ مه‌ڕ دۆشین و چوونه‌ سه‌ر كانی ، له‌ گه‌ڵ نه‌نكم ده‌چووی .. بۆ خوری ڕستن ده‌چوویه‌ سه‌ر به‌ردێكی زل ، چونكه‌ كورته‌ باڵا بووی. ڕۆژێك دڵت خۆش بوو .. هه‌ر زۆر خۆش بوو .. كاتێك كلكی ته‌شییه‌كه‌ت گه‌یشته‌ خۆڵه‌كه‌ و چه‌ند هێڵێكی شاشی نه‌خشاند .. هاتییه‌ خواره‌وه‌ و سه‌ری هێڵه‌كانت به‌ یه‌كتر گه‌یاند .. به‌ دوو سێ هێڵیان وێنه‌ی براكه‌ت كێشا .. به‌ هێڵێكیش وه‌ك گوچان .. بۆ دوور خستنه‌وه‌ی له‌ براكه‌ت .. له‌ سه‌گی ماڵی ئاغات سره‌واند .. كه‌ دیمه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاكردن و قیژاندنی براكه‌شت بیر ده‌كه‌وته‌وه‌ ، له‌ ناخی دڵته‌وه‌ .. پێ ده‌كه‌نی و فرمێسكی خۆشیت به‌ سه‌ر ڕوومه‌ته‌كانتدا ده‌باراند.
دایه‌ گیان .. تۆ ئه‌وسا نه‌تده‌زانی ئه‌و تابلۆ خۆڵینه‌یه‌ چی ده‌گه‌یاند؟ نه‌شت ده‌زانی بۆچی براكه‌ت و منداڵه‌كانی تر هاوڕێ بوون له‌ گه‌ڵ سه‌گی شوان .. به‌ڵام له‌ گه‌ڵ سه‌گی ماڵی ئاغا نه‌ده‌گونجان .. كاتێك گه‌وره‌ بووی قاقای پێكه‌نیت نه‌ما .. فرمێسكه‌كان ڕه‌نگیان گۆڕا .. چاوه‌كانت خوێنیان تێزا .. پشتت چه‌می له‌ ژێر خه‌ما .. ئه‌مجا هه‌ستت به‌ مانای تابلۆی خۆڵینه‌ كرد .. زانیت سته‌می ئاغا چی به‌ باوك و باپیرت كرد .. ته‌نانه‌ت سه‌گی به‌ر ماڵه‌كه‌شیان زۆر زاڵم بوو .. مناڵانی ئاوایی ، هه‌ر یه‌كه‌یان برینێكی كه‌ڵبه‌كانی ئه‌وی پێوه‌ بوو.
دایه‌ گیان .. كه‌مێكی تر گه‌وره‌ بووی .. ته‌شییه‌كه‌ت دانا .. به‌ڵام دار و ته‌ونێكیان له‌ ژووری پشته‌ بانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ بۆ دانای .. ئه‌مجاره‌یان به‌ خوری و مووه‌ ڕه‌نگا و ڕه‌نگه‌كان .. به‌ شێیه‌كه‌ی ده‌ستت خه‌مه‌كانی سه‌ر تابلۆی خۆڵه‌كه‌ت .. جارێكی تر له‌ سه‌ر به‌ڕه‌ ده‌نه‌خشاند .. بۆ ئه‌وه‌ی تابلۆ خۆڵینه‌كه‌ی بۆ دروست نه‌كه‌یته‌وه‌ ، ئه‌مجاره‌ خاڵم گڕۆڵه‌كانی ده‌برد و داوه‌كانیشی ده‌پساند.
دایه‌ گیان .. ڕاسته‌ به‌ دار و ته‌ونه‌كه‌ ویستیان فێری پیشه‌یه‌كت كه‌ن .. به‌ڵام هه‌روه‌ك خۆشت ده‌تووت له‌ ترسی ئاغا و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ماڵه‌كه‌یان لێ كردییه‌ زیندان .. باپیرم وه‌ك هاوڕێكانی خۆی حه‌زی ده‌كرد هه‌موو شتێكی له‌ ده‌ست چێت ، ته‌نها شه‌ره‌ف و ناموس نه‌بێت .. خۆ باپیری تۆش له‌ گه‌ڵ هاتنی له‌شكری ڕوسه‌كان .. كاتی خۆی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵده‌چنی .. له‌ ترسی ئابڕو تكان .. بڕوا بكه‌ دایه‌ گیان .. منیش له‌ ترسی سته‌مكاره‌كان .. بوومه‌ میراتگری ئێوه‌ .. زیندانه‌كه‌م گواسته‌وه‌ بۆ هه‌نده‌ران.
دایه‌ گیان .. گله‌یی له‌ باوكت و باوكم مه‌كه‌ .. ووڵاتی ئێمه‌ هه‌میشه‌ زیندان بووه‌ .. هه‌موو ماڵێكیش له‌و تابلۆیانه‌ی تۆی هه‌بووه‌ .. تۆ جارێك گله‌یی ئه‌وه‌ت له‌ باوكم كردووه‌ .. كه‌ ماڵه‌كه‌ی ئه‌ویش وه‌ك ماڵه‌ی باوكت زیندان بووه‌ .. من ده‌زانم باوكم حاكم نه‌بوو .. سه‌جانیش نه‌بوو .. به‌ڵام نازانم .. بۆچی ئه‌و زیندانه‌ی هه‌بوو؟ من كه‌ باوكی خۆم ناسی خه‌باتی گۆڕانكاریم لێ بینی .. به‌ڵام وه‌ك هه‌ر باوكێكی كورد .. كه‌ هیچی پێ نه‌گۆڕا ، ڕای كرد .. ماڵه‌كه‌شی له‌ خۆی و تۆش و ئێمه‌ش كرده‌ زیندان .. له‌و زیندانه‌شدا سه‌بوریمان ده‌هات .. به‌ خۆشی ده‌ژیاین .. پێكه‌وه‌ ده‌مبینین .. ئێوه‌ش دڵتان خۆش بوو .. پێده‌كه‌نین.
دایه‌ گیان .. به‌ ده‌گمه‌ن دایكانی ئێمه‌ باسی شوو كردنی خۆیانیان ده‌كه‌ن .. تۆش یه‌كێك بووی له‌وان .. به‌ڵام ئه‌وه‌ی باست ده‌كردن .. ده‌ت ورووژان .. باسی دڵداری و چاوشاركێی سه‌ر ڕێی كانی و مه‌ڕ دۆشین نه‌بوو .. له‌ ووشه‌كانت خه‌م ده‌تكان .. له‌ قۆڕگتدا قوڵپی ده‌دا گریان .. تۆ ته‌مه‌نت (68) ساڵ بوو .. بڕوا ناكه‌م بۆ ساتێكیش بێ ، بینیبێتت پشوودان .. خه‌مه‌كانیش وه‌ك تۆپه‌ڵه‌ مێشووله‌ی هاوێن به‌سه‌ر سه‌رته‌وه‌ ده‌گه‌ڕان .. بیرم دێت كه‌ خه‌مێكی نوێ ده‌بووه‌ میوان .. له‌ دڵی خۆت ده‌نا و ، حاڵێكی سۆفیگه‌رانه‌ ده‌یگرتی .. سوجده‌ت ده‌برد .. به‌ ده‌م زیكره‌وه‌ سنگت له‌ زه‌وی ده‌خشان .. منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی به‌ به‌رماڵه‌كه‌ دات پۆشم .. نه‌وه‌ك شتێكت لێ بێت .. منداڵه‌كانی تریش ده‌ترسان.
دایه‌ گیان .. گه‌ردنم ئازا كه‌ .. تابلۆكانت له‌ نێوان ئێمه‌ی كوڕ و كچه‌كاكانتدا فه‌وتان .. من ته‌نها دوو تابلۆم لاماوه‌ .. هه‌ندێ جار باسیان ده‌كه‌م بۆ منداڵان .. چونكه‌ تابلۆكان ڕۆژهه‌ڵاتین .. ته‌ڵخ و تاریك و لێڵن ڕه‌نگه‌كان .. ده‌ڵێن: بابه‌ .. هه‌وری ئاوا ڕه‌ش و چڵكن هه‌ن له‌ كوردستان؟ وا ده‌زانن باسی كه‌ش و هه‌وایان بۆ ده‌كه‌م ، وه‌ك شاشه‌كه‌ی به‌رده‌میان .. ڕه‌نگه‌ ئێوه‌ش لێم بپرسن .. باشه‌ منداڵه‌كانت نه‌بردۆته‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆمان؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه‌ .. نامه‌وێ بیان به‌مه‌وه‌ زیندان .. به‌و شوڵكه‌ی كاتی خۆی له‌ لووتی من درا .. هه‌موو حه‌زه‌كانم به‌ لاوێتی له‌ خاك نرا .. نامه‌وێ له‌ لووتی ئه‌وانیش بدرێ .. ئاواته‌كانیشیان بن خاك بنرێ .. به‌ڵام فێریان ده‌كه‌م كه‌ موسوڵمانن .. كوردن .. خه‌ڵكی كوردستانن.
دایه‌ گیان .. كۆچت كرد .. گه‌یشتییه‌ جێی حه‌قی خۆت .. پیرۆزت بێت .. له‌وێ نه‌ ته‌شی هه‌یه‌ و نه‌ زیندان .. نه‌ ئاغا هه‌یه‌ و نه‌ سته‌مكاران .. جار و بارێكیش به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی گه‌وره‌یی و ، قاقای پێكه‌نینی منداڵیته‌وه‌ .. دێیته‌ ناو خه‌وه‌كانمه‌وه‌ .. پێم ده‌ڵێی: ڕۆڵه‌ گیان .. كه‌ هاتی بۆ لای من و نه‌نك و باپیرت ، نه‌كه‌ی تابلۆكان بێنی .. ئه‌و ئارامییه‌ی هه‌مانه‌ لێمان بشێوێنی .. تكام وایه‌ ئه‌گه‌ر ته‌شییه‌كه‌ی منتان ماوه‌ .. بیده‌ن به‌ كه‌سێكی تر با خه‌مه‌كانی خۆی پێ بڕێسێ .. یان له‌ سه‌ری بنووسن: كه‌س تابلۆی خه‌ماوی پێ وێنه‌ نه‌كێشێ.

نووسینی: خالد ڕه‌نجـده‌ر

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-20 11:33:20

SAD LOVE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلیمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-23
دواترین سه‌ردان: 2026-06-03
په‌یامه‌كان: 137

Re: ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له‌ خه‌م

ده ست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-22 19:34:53

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له‌ خه‌م

دونیایەك سوپاس بۆ پەیامت هاوڕێ گیان arivan

ژیانێکی ئاسودە وکامەران بۆ تۆی خۆشەویست........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-23 11:07:36

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له‌ خه‌م

dast xosh bet darwnay bo am babata baheway bardawamet

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-24 23:18:22

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له‌ خه‌م

ده ست و په نجه ت خۆش  هاورێی  زۆر ئه زیزم ده رونه ی   هه ر سه ر که و تو  بیت   ئه زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-25 19:32:54

ژیکاڵ
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-23
دواترین سه‌ردان: 2008-08-12
په‌یامه‌كان: 48

Re: ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له‌ خه‌م

ده‌ستت خوش بێت سه‌رکه‌وتووبیت هاورێ گیان

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/4b5ec10e31.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-25 20:14:02

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: ژیانی دایکم تابلۆیه‌ک بوو له‌ خه‌م

Dast xosh hawre gean har sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net