.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ڕادیکالیزم یان گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ڕه‌گ و بنه‌ما ڕه‌سه‌نه‌کان و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه
مێژووی رادیکالیزم
ڕادیکالیزم "Radicalism"زاراوه‌یه‌کی ڕۆژئاواییه و له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌کارهاتووه. ڕادیکالیزم واته گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌سڵ و بنچینه و ڕه‌گی بیروباوه‌ڕ و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه و بانگه‌واز بۆ کردنیشی. زۆرجار له نووسینه عه‌ره‌بییه‌کاندا ووشه‌ی "ئوسولی" بۆ به‌کاردێت. له فه‌رهه‌نگی "لارۆس"دا به‌و مه‌زهه‌بانه ده‌ووترێ که زۆر پارێزگارن و ، له سیاسه‌تیشدا به‌و بیروهزره توندوتیژ و ووشکه ده‌ووترێ که پابه‌نده به جۆرێک له ته‌فسیره‌وه و گۆڕانکاری قبوڵ ناکات.
له سه‌ره‌تاوه ناوی ڕادیکالیزم له‌و بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ڕۆژئاوای کۆن ده‌نرا که هه‌وڵی چاکسازی و گۆڕانکاریان ده‌دا له سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌دا که باو بووه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ناوه له هه‌ندێک حیزب و گروپی سیاسیش ده‌نرێ که توندوتیژن. ئیستا رادیکالیزم به مانای زیاده‌ڕه‌ویش دێت که ئامانج لێی کردنی گۆڕانکارییه له بیروهزر و ، داب و نه‌ریت و ، بارودۆخی کۆمه‌ڵگه و ، ته‌نانه‌ت له سیستمی دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌شدا.
ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌و کاتانه زۆر به‌کارده‌هات که مه‌به‌ست ناوزڕاندنی پیاوانی که‌نیسه بوو له ئه‌وروپا و ، مه‌به‌ست ئه‌وه‌بوو لێی که کۆمه‌ڵگه تێبگه‌یه‌نن که ئه‌و پیاوانه‌ی که‌نیسه به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی سیاسی و بیروهزر و زانست‌دا. مه‌به‌ست له به‌کارهێنانی ئه‌وه‌بوو که نیشانی بده‌ن که پیاوانی که‌نیسه زۆر به توندی ده‌ستیان گرتووه به بنه‌ما کۆنه‌کانی دینه‌که‌ی خۆیانه‌وه و نوێ بوونه‌وه قبوڵ ناکه‌ن.
ڕادیکالیزم و په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ جیهانی ئیسلامی و بوونی به ئوسولی
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا عه‌لمانییه‌کانی ڕۆژئاوا و شوێنکهوتووهکانیشیان له ڕۆژهه‌ڵات ده‌یانه‌وێ ئه‌و زاراوه‌یه وه‌ک کاڵا به باڵای ئیسلامییه‌کان ببڕن که ده‌یانه‌وێ که‌م و کورتی و لادانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ڕاست بکه‌نه‌وه و بیبه‌نه‌وه سه‌ر بناغه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی خۆی که له ئیسلامدا پێی ده‌وترێ "ئوسوڵ" یان "سه‌له‌ف" و بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فیه‌ت. ڕۆژئاوا ، له پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌مریکا ، به شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ ئه‌و زاراوه‌یه به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵێک له ئیسلامییه‌کان و ، زۆرجاریش هه‌موو گروپه‌کان و ئیسلامه‌که‌ش ، به‌کاردێنێت.
له ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوادا که که‌نیسه و پیاوانی که‌نیسه به ته‌واوی له ده‌سه‌ڵات که‌وتوون و ، ده‌یانه‌وێ جارێکی تر هه‌ستنه‌وه ، ئه‌و زاراوه‌یان به دیوه‌که‌ی تردا ده‌سه‌پێنن به سه‌ردا. پێیان ده‌ڵین که ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌لمانی بگۆڕن و بیبه‌نه‌وه سه‌ر ڕه‌گ و بناغه‌ی جارانی دینه‌که. واته: له پێشدا به به‌ربه‌ستی پێشکه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م ده‌دران ، ئێستاش که نینۆکیان کراوه به هه‌وڵدانیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می کۆن.
به‌کارهێنانی زاراوه‌ی "ڕادیکالیزم" به‌رامبه‌ر به ئیسلامییه‌کان له لایه‌ن ڕۆژئاواوه زۆری نه‌خایاند و ، ووشه‌ی تریان له جیاتی دۆزییه‌وه ، چونکه زاراوه‌که وه‌ک ووشه‌یه‌کی ئیگلیزی مه‌قبوڵ نه‌بوو و ڕه‌شه خه‌ڵکی موسوڵمان ، که مه‌به‌ستی ڕۆژئاوا بوو ، لێی تێنه‌ده‌گه‌یشت. له جیاتی ئه‌وه ووشه‌ی "زیادڕه‌و - التطرف" دۆزرایه‌وه و ، تێگه‌یشتن لیی زۆر ئاسانتر بوو. زیادڕه‌وی یان ته‌ته‌روف زۆر شتی تری له‌خۆیدا هه‌ڵگرت ، له‌وانه: توندوتیژی و تێرۆر "العنف والارهاب".
"هومی پاپا"ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی به‌ریتانی ، که مامۆستایه له یه‌کێک له زانکۆکانی به‌ریتانیادا ، ده‌ڵێ: زاراوه‌ی ڕادیکالیزم زاراوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤه و ده‌نرێت به جیهانی ئیسلامه‌وه. له ڕاستیدا ڕادیکالیزم دیارده‌یه‌کی جیهانییه و ته‌نها تایبه‌ت نییه به ووڵاتانی جیهانی سێیه‌وه ، وه‌ک: میسر و هیندستان ، به‌ڵکو یه‌که‌مجار ئه‌و زاراوه‌یه له دیانه‌تی دیاندا دروست بوو و ، ده‌ووترا "ڕادیکالیزمی ئینجیلی". ئه‌و دیارده‌یه‌ش له ئه‌مریکادا زۆر به توندی باو بووه و ڕه‌واجی هه‌بووه.
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ڕۆژنامه‌وانه عه‌ره‌به‌کان له ساڵی (1982)دا که‌وتنه به‌کارهێنانی زاراوه‌ی "ڕادیکالیزم" به‌ڵام به ووشه عه‌ره‌بییه‌که‌ی "ئوسولی". ئه‌وه‌شیان له ڕۆژئاواوه ته‌رجه‌مه کرد و له‌و کاته‌دا بوو که ئیسرائیل باشوری لوبنانی داگیر کردبوو و ، پێشتریش جموجوڵێک له میسر ده‌ستی پێ‌کردبوو و ، دواییتریش جیهادی ئه‌فغان دژی داگیرکردنی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو هه‌بوو و له گه‌ڵ چه‌ند عونسرێکی تردا ڕابوونێکی ئیسلامیان له جیهانی ئیسلامدا دروست کردبوو و ، ڕۆژئاواییه‌کان ناویان لێنابوو "الاصولیة".
له ڕاستیدا ووشه‌ی "ئوسولی" به ته‌واوی مانای "ڕادیکالیزم" نابه‌خشێ ، به‌ڵام شێوازی به‌کارهێنان و ئه‌و که‌سانه‌ی بۆیان به‌کاردێت هه‌ر ئه‌و مانه‌یه ده‌به‌خشی که رۆژئاوا ده‌یه‌وێت. هه‌ندێک سه‌رچاوه ده‌ڵێن هاوشانی "ڕادیکالیزم" زاراوه‌ی "ئینتێگریزم"یش له ڕۆژئاوادا باو بووه. "ئینتێگریزم" به مانای "کۆنه‌په‌رست - الرجعیة" دێت که ئه‌و کاته له ڕۆژئاوا به‌و که‌سانه ده‌وترا که هه‌موو شتێکی نوێیان ڕه‌فز ده‌کرده‌وه. ووشه‌ی "ئوسولی" که عه‌لمانییه‌کانی عه‌ره‌ب له جێی ئه‌و دوو زاراوه‌یه دایانناوه ئه‌و مانایه نابه‌خشێت ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئامانجی سیاسی به‌کاردێت جێی خۆی گرت و ، سیاسه‌تیش به هه‌موو دیوێکدا لێکده‌درێته‌وه و ، وه‌ک ده‌قه دینییه‌کان نییه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوا عه‌لمانین و دینه‌که‌ی خۆشیان ره‌فز ده‌که‌نه‌وه ، زاراوه‌ی "ئوسولی" و "ڕادیکالیزم" نهلکا به بزاڤه دینییه ئیسلامییه‌کانه‌وه ، به‌ڵکو زیاتر ڕوویان له‌و حیزب و گروپانه کرد که هه‌وڵی گؤرانکاری سیاسی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تێک دروست که‌نه‌وه که خاوه‌نی ئیداره و سیستمی به‌ڕیوه‌بردنی خۆی بێت و خواپه‌رستی خۆشی بکات. واته: دین و سیاسه‌ت جارێکی تر پێکه‌وه گرێب بده‌نه‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م زاراوه‌ی "ڕادیکالیزمه" له زۆر بواردا به‌کارهات ، له‌وانه: حیزبی ڕادیکال و ، سیاسه‌تی ڕادیکال و ، ڕه‌وتی ڕادیکال و ، سه‌رکرده‌ی ڕادیکال. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاراوه‌ی "ڕادیکالیزم" ئێستا زۆر له ڕۆژئاوا بۆ گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان به‌کارنایه‌ت ، له جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلامدا بره‌وی خۆی هه‌یه و ، له ڕۆژنامه و گۆڤار و که‌ناڵه‌کانه‌وه گوێمان لێی ده‌بێت و ، زۆرێک له سه‌نته‌ره‌کانی لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیژییه‌ت به‌کاری ده‌هێنن. ئیستا "ئیسلامی ڕادیکالی" و "کۆمۆنیستی ڕادیکالی" و "ڕاستره‌وی ڕادیکالی" و "شۆڕشی ڕادیکالی" و "بیری ڕادیکالی" و " ده‌وڵه‌تی ڕادیکالی" ده‌بیستین.
هۆکاری ده‌رکه‌وتنی ڕادیکالیزم
زۆر له‌وانه‌ی دژ به بیروهزر و داهێنانی زاراوه‌ی "ڕادیکالیزم"ن ڕایان وایه که نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له‌م جیهانه‌دا هۆکاری سه‌ره‌کییه بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و توندوتیژیه‌ی له لایه‌ن پێشیلکراو و نهداراکانهوه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و بێ دادییه‌ی ڕۆژئاوا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ، ئه‌و کاته بوو که کۆمه‌ڵ و گروپی ڕادیکالی عه‌لمانی دروست بوون و هه‌موو دواکه‌وتن و شه‌ڕ و شۆڕێکیان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ زانیارییه‌کانی دین و ئه‌ده‌بیاتی که‌نیسه و پیاوانی که‌نیسه و ، شه‌لم کوێرم ناپارێزم ، ده‌که‌وتنه شکاندن و ڕووخاندنی دینه‌که و که‌نیسه. هه‌ر له‌و کاتانه‌شدا که ئه‌و عه‌لمانیانه خۆیان توندوتیژ بوون به‌رامبه‌ر به که‌نیسه و دینی دیان ، هه‌مان زاراوه‌یان دژ به که‌نیسه و پیاوانی که‌نیسه و دینه‌که به‌کار ده‌هێنا.
ئه‌مرۆ که له‌په‌نا شه‌ڕی به‌ناو ئیرهابه‌وه مافه‌کانی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرێ ، ئیسلامییه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ش که ناویان لێنراوه "ئوسولی" یان "رادیکالی" زیاتر به‌رده‌وامێتی ده‌ده‌ن به بیروهزری خۆیان و پێیان وایه ئه‌و ئوسلوبهی ئه‌وان ده‌توانێ ئه‌و سته‌م و بێ دادییه لابه‌رێت. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین هه‌ردوولا فشاریان بۆ یه‌کتر هێناوه و ، هه‌رکامیان که‌وت ، ئه‌وه ئه‌وی تریان ، کورد واته‌نی ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن ، لێده‌دات.
بۆ خۆشکردنی زه‌مینه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه هه‌ردوولا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕای گشتی نزیک و دوور به‌لای خۆیاندا ڕاکێشن و ، له ڕێی میدیاکانیانه‌وه ڕای گشتی پڕ دژ به یه‌کتر پڕ بکه‌ن. بۆ نموونه: ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له عێراق و ئه‌فغانستاندا پێشێلکاری زۆر گه‌وره و زه‌ق ده‌که‌ن ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی سیڤیلی ئه‌و دوو ووڵاته و ، کاتێکیش ئاشکرا ده‌بن سه‌ربازه‌کانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ ووڵاتی خۆیان و له‌وێ دوور له چاوی خه‌ڵکی ئه‌و دوو ووڵاته و به پێی یاسای خۆیان دادگاییان ده‌که‌ن و ، سزاکانیشیان هێنده‌ی تاوانه‌کانیان قورس نین و ، هه‌ست پێده‌کرێ لای ئه‌وان نرخ و به‌های خه‌ڵکی موسوڵمان نییه.
بنکه‌ی سه‌ربازی گوانتانامۆ له کوبا که ئه‌ندامانی قاعیده و گروپه ئیسلامییه‌کانی تری تێدا کۆکراوه‌ته‌وه گه‌وره‌ترین په‌ڵه‌یه به ناوچه‌وانی ڕۆژئاواوه که ئیددعای دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌کات. خه‌ڵکانێک له ساڵی (2001)ه‌وه له‌وێ زیندانن و ئه‌مریکا ڕێگا نادات که پارێزه‌ریان هه‌بێت و ، ناهێڵێت به هیچ یاسایه‌ک دادگاییش بکرێن له کاتێک دایه که ده‌وڵه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا خۆیان به ده‌وڵه‌تی یاسا له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و پێیان وایه که مرۆڤایه‌تی تا ئێستا سیستمی وا پێشکه‌وتووی وه‌ک دیموکراسی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
azmoon

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دونیایەك سوپاس بۆ پەیامت هاوڕێ گیان سۆزی ـ2020هاوڕێی بەردەوامی یانە و هاوڕێی بەڕێزو بەردەوامی دەرونەی سەرکەوتو بیت.............
ژیانێکی ئاسودە وکامەران بۆ تۆی خۆشەویست........
له‌سه‌ر هێڵ نییه