.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌و دروودو سڵاو بۆ گیانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان و فریادره‌سی مرۆڤایه‌تی
هیچ ئوممه‌تێك له ئوممه‌ته‌كان له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی گرنگی به كتێبێك له‌كتێبه‌كانی نه‌داوه وه‌كو ئوممه‌تی ئیسلامیی ئه‌وه‌نده گرنگیی داوه به قورئانی پیرۆز به له‌به‌ركردنی ولێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری ونوسینه‌وه‌ی وهه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت پێی له‌نزیكه‌وه یان له‌دووره‌وه به‌درێژایی سه‌ده‌كان له ده‌ركه‌وتنی ئیسلامه‌وه تا ئه‌م ڕۆژه‌مان، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌وه پێمان ده‌ڵێت: ((إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) (سورة الحجر اية 9).
جا كوا له‌كوێ ده‌بینی له مێژووی مرۆڤایه‌تیی ئوممه‌تێك كتێبێك له‌به‌ر بكات به‌به‌رده‌وامیی به‌درێژایی سه‌ده‌كان، بچوك وگه‌وره، لاو‌و پیر، پیاو وئافره‌ت، له شاره‌كان وگونده‌كان گرنگیی پێ بده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌ر كه‌سێك له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه ووشه‌یه‌كی به هه‌ڵه وته‌وه یان له‌یادی نه‌بوو، كه‌سێكی تر ده‌بینێته‌وه ڕاستی بكاته‌وه بۆی وبیگێڕێتهوه سه‌ر ڕێگای ڕاست.
ئوممه‌تی ئیسلامیی ئه‌م قورئانه‌ی له‌به‌ر كردووه له‌و ڕۆژه‌ی دابه‌زیوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، وه به‌رده‌وامیش بوون له له‌به‌ركردنی وگه‌یاندنی وه‌كو خۆی له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامیی بێ كه‌م وزیاد، وه‌هیچ كه‌سێك ئینكاری ئه‌م ڕاستی یه ناكات مه‌گه‌ر كه‌سێك بێت ئینكاری ڕۆژ وڕووناكی بكات.
پێغه‌مبه‌ری خوا () گرنگی یه‌كی هه‌ره به‌رزی داوه به لهبهركرنی هه‌ر به‌شێك له قورئانی پیرۆز كاتێك دابه‌زی بێت، وه به‌رده‌وام هانی سه‌حابه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی ده‌دا به له‌به‌ركردنی وفێربوونی وفێركردنی خه‌ڵكیی، وه لهفهرموودهیهكیدا ده‌فه‌رموێت: (خیركم من تعلم القراءن وعلمه). وته: باشترین وچاكترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا فێری قورئان ده‌بێت وخهڵكیی فێر ده‌كات. به‌ده‌یان فه‌رمووده‌ی ێحیح له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه.
وه‌دابه‌زینی قورئان ئایه‌ت له‌دوای ئایه‌ت وسورهت له‌دوای سووره‌ت كاره‌كانی ئاسانی كرد بۆ له‌به‌ركردنی وزانینی ئه‌حكامه‌كانی، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (وقرءانًا فرقناه لتقرأه على الناس على مكث ونزلناه تنـزيلا) (سورة الإسرا‌ء 106)
پێغه‌مبه‌ری خوا () زیاتر له چل كاتب ونوسه‌ری هه‌بوو، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش ده‌ستیان ده‌كرد به نوسینه‌وه‌و تۆماركردنی هه‌ر ئایه‌ت وسورهتێك له قورئانی پیرۆزدا به ئاماده‌بوونی سه‌حابه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان. وه هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر خۆیانیش ده‌ستیان ده‌كرد به‌نوسینه‌وه‌ی قورئان ویان كه‌سی تر بۆیانی ده‌نوسی یه‌وه هه‌ریه‌كه به‌پێی توانای خۆی. وه له‌لای پێغه‌مبه‌ردا ده‌یانخوێنده‌وه به‌شه‌وو به‌ڕۆژ تا هه‌مووی له‌به‌ر بكه‌ن وبیزانن وه‌كو چۆن دابه‌زیوه.
وه‌سه‌باره‌ت به‌م گرنگی پێدانه به نوسینه‌وه‌ی ولهبهركردنهوهو ده‌بینی كافرو بێ باوه‌ڕه‌كان درۆ‌و قسه‌ی ناڕه‌وایان هه‌ڵده‌به‌ستی وخوای گه‌وره بۆمان باس ده‌كات وده‌فه‌رموێ: (قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا إِفْكٌ افْتَرَاهُ وَأَعَانَهُ عَلَيْهِ قَوْمٌ آخَرُونَ فَقَدْ جَاؤُوا ظُلْمًا وَزُورًا(4) وَقَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ اكْتَتَبَهَا فَهِيَ تُمْلَى عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا(5) (سورة الفرقان).
وه چه‌نده‌ها له یاوه‌ره به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر كه‌وا هه‌ژار وفهقیر بوون وكه‌س وسه‌روه‌ت وسامانیان نه‌بوو، له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر () ده‌مانه‌وه‌و ده‌خه‌وتن وپێیان ده‌وترا (ئه‌هلی صفوة)، وله‌ژێر چاودێری پێغه‌مبه‌ر قورئانیان ده‌خوێنده‌وه‌و دیراسه‌یان ده‌كرد وه پێغه‌مبه‌ری خوا خۆی هانیانی ده‌دا بۆ له‌به‌ركردنی وخوێندنهوهوی و شاره‌زابوون لێی تاكو ته‌نانه‌ت ده‌نگیان به‌رز ده‌بووه‌وه به‌قورئان خوێندنه‌وه له‌ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر () وتا ئایه‌تێك له‌سه‌ریان دابه‌زی كه‌وا خوای گه‌وره باسیان ده‌كات وده‌فه‌رموێ: (وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ) (سورة الكهف: اية 28).
وه ئه‌م مزگه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌وا (ئه‌هلی صفوة)ی له‌خۆ گرتبوو خانووی پیرو په‌ككه‌وته‌و لانه‌وازان نه‌بوو به‌ڵكو بوبوه قوتابخانه‌یه‌ك بۆ له‌به‌ركردنی قورئان ودیراسهكردنی وفێربوونی ئه‌حكامه‌كانی. ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ر چه‌نده‌های لێ ئه‌ناردن بۆناو هۆز وتیرهكان تا فێری قورئانیان بكه‌ن وشاره‌زایان بكه‌ن له كاروباری ئایینه‌كه. وه له شاری مه‌دینه ماڵێك تایبه‌ت كرابوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی فێری قورئان خوێندن ولهبهركردنی ده‌بن هه‌ر له‌سه‌رده‌می هاوه‌ڵی به‌ڕێز (مصعب بن عمیر) (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ) كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا ناردی بۆلای ئه‌هلی مه‌دینه پێش كۆچكردنی تا فێری قورئانیان بكات.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا () فه‌رمانی ده‌كرد به ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه‌وا قورئانیان له‌به‌ره‌و ده‌یزانن فێری خه‌ڵكیی بكه‌ن، وه ئه‌و خه‌ڵكه‌شی فه‌رمان پێ ئه‌كرد تا فێری قورئان ببن، تا وای لێ هات شاری مه‌دینه پڕ بوو له قاریء وقورئان له‌به‌ر وكه‌سانی شاره‌زا له قورئان، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا () كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵی لێ ده‌ناردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه بۆ ئه‌و شار‌و شوێنانه‌ی موسڵمان ده‌بوون وباوه‌شیان ده‌كرد به‌ئیسلامدا تا فێری قورئانیان بكه‌ن وشاره‌زایان بكه‌ن له ئایینه‌كه، وه ژماره‌ی ئه‌وانه زۆر زۆر بوون. وه‌ته‌نانه‌ت ناوهكانیانیش باس كراوه له‌كتێبی باسی سهحابهكاندا، وه ئه‌وانه‌ی به غه‌درو خیانه‌ت كوژران ته‌نها له (بئر معونة) گه‌یشتبوونه زیاتر له حه‌فتا هاوه‌ڵی به‌ڕێز كه‌وا قورئانیان له‌به‌ر بوو، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خواش () زۆر بێ تاقه‌ت بوو، تا بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ دووعای ده‌كرد له ئه‌هلی (رِعل وذكوان وعُصية) به‌هۆی غهدركردنیان به‌رامبه‌ر به هاوه‌ڵه‌كان كه‌وا ده‌ستیان سوور بوو به‌خوێنی گه‌شی یاوه‌ره ئازیزه‌كان.
پاش ئه‌م ڕووداوه زیاتر هاوه‌ڵان گرنگیان دا به له‌به‌ركردنی قورئان وشاره‌زابوون لێی. وه له‌عاده‌تی هاوه‌ڵان وابوو كه‌وا قورئانی پیرۆز ئایه‌ت ئایه‌ت فێری ببن، یه‌كێكیان ئه‌م سوره‌ته له‌به‌ر ئه‌كات، یه‌كێكی تر ئه‌و سوره‌ته‌ی تر له‌به‌ر ئه‌كات، تا هه‌ریه‌كه به‌شی خۆی هه‌بێت له له‌به‌ركردنی قورئان وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زیاد بكه‌ن كه‌وا قورئانیان له‌به‌ره وشاره‌زاییان لێی هه‌یه. تیایاندا هه‌بوو قورئانی هه‌موو له‌به‌ر ئه‌كرد، وه تیایاندا هه‌بوو چه‌ند سووره‌تێكی له‌به‌ر ئه‌كردو به‌شداریی ئه‌كرد له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر كه پێكه‌وه به‌هه‌موویان قورئانیان له‌به‌ر كردبێت، به‌م شێوه‌یه ئیتر قورئان دابه‌شكرابوو به‌سه‌ر هاوه‌ڵان له له‌به‌ركردنی.
به‌م شێوه‌یه قورئانی پیرۆز دابه‌شكرابوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ، وهههركهسێكیان نه‌یتوانیبایه قورئان له‌به‌ركات به‌ڵام ده‌یتوانی هه‌ڵه‌ی كه‌سانی تر ڕاست بكاته‌وه كاتێك قورئان ده‌خوێنن ئه‌ویش به‌هۆی زۆر گوێگرتنی له قورئان. وه له‌نێوانیان كه‌سانێك هه‌بوو له نوێژه جههریهكاندا كه به‌ده‌نگی به‌رز قورئانی تیا ده‌خوێندرێ به‌تایبه‌تی نوێژی به‌یانیان، حه‌وت سوره‌ته دوور‌و درێژه‌كانیان دهخوێنا له‌دوو ڕكاته‌كه‌دا، به‌ڵكو له‌نێوان هاوه‌ڵانی به‌ڕێز هه‌بوو خه‌تمی هه‌موو قورئانی ده‌كرد له یه‌ك ڕكاتی نوێژدا وه‌كو (عثمان)و (تمیم الداري) (ڕه‌زای خوایان لێ بێت). وه ئیمام (أبو حنیفة)ش هه‌مان شتی كردوه له سه‌رده‌می تابعیندا، وه له‌نێوان سه‌له‌فی ساڵحدا زۆر هه‌بوو قورئانی پیرۆزی شه‌ست جار خه‌تم ده‌كرد له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا، وه زۆر له‌زانایان هه‌بوو قورئانی له‌یه‌ك حه‌فته‌دا خه‌تم ده‌كرد وه‌یان له‌یه‌ك مانگا خه‌تمی ده‌كرد به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه.
وه له‌به‌ركردنی قورئان زۆر ئاسان بوو به‌لای هاوه‌ڵانه‌وه به‌هۆی ئه‌و بیر وهۆش وزهینه تیژه‌ی خوای گه‌وره پێیانی بهخشییبوه، وه‌هه‌ر باو بووه له‌نێوان عه‌ره‌بدا كه له قه‌سیده‌و شیعر ووتاربێژیدا زۆر زیره‌ك وبه‌توانا بوون وجێی سه‌رسوڕمانی گه‌لان بوون.
ده‌گێڕنه‌وه له پێغه‌مبه‌ری خوا () كه‌وا ساڵیی یه‌ك جار قورئانی ده‌خوێنده‌وه له‌لای جبریل (علیه السلام) له‌مانگی ره‌مه‌زاندا. وه له‌ساڵی وهفاتكردنیدا دوو جار قورئانی خوێندۆته‌وه له‌مانگی ره‌مه‌زان. ئه‌و خوێندنه‌ش به‌م شێوه بووه كه‌وا جارێك جبریل خوێندێتهوه بۆ پێغه‌مبه‌ر وپێغه‌مبه‌ر گوێی لێی ده‌گرت، وجارێكی تر پێغه‌مبه‌ر ده‌یخوێنده‌وه بۆ جبریل وئه‌و گوێی لێ ده‌گرت، واته خوێندنه‌وه‌ی قورئان له‌نێوان هه‌ردوكیان ساڵیی دوو جار ئه‌نجام ده‌درا، وه‌له‌ساڵی وه‌فاتیدا چوار جار، وه له‌دوا ساڵی ته‌مه‌نیدا پێش وه‌فاتكردنی خۆی ماندووكرد ودووباره‌ی كرده‌وه له‌خوێندنه‌وه‌ی، وه هاوه‌ڵانی كۆ كرده‌وه‌و بۆیانی خوێنده‌وه‌و پاشان گوێی لێیان ده‌گرت.
به‌م شێوه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ سوپاس بۆ خوا زۆر گرنگیی به قورئانی پیرۆز ده‌درێ له‌لایه‌ن سرجه‌م موسڵمانانه‌وه.. داواكارین له‌خوای گه‌وره بمانكات له‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا هه‌ڵگری قورئانن وله‌به‌ری ده‌كه‌ن وكاری پێ ده‌كه‌ن.
واخر دعوانا ان الحمد لله
بانگه‌واز


له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastt xosh bet kaka dashti
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه نیداڵ گیان
ئه‌زیزم ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بیت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم
کاکه ده‌شتی گیان هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سڵاو کاکه حسێن گیان
ئه‌زیزه‌که‌م زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
هیوادارم که خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه
کاتێکی شاد
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه




بزيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ئه‌زیزی من ده‌ستت خۆش بیت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xoshbet babateky jwana
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ئه‌زیزم هاوناز گیان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه