❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قورئانی پیرۆز وشه‌و

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-14 12:11:23

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

قورئانی پیرۆز وشه‌و

قورئانی پیرۆز وشه‌و كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه‌





قورئان وشه‌و كه‌لامی خوایه‌ كه‌ دایبه‌زاندوه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی () به‌ له‌فز ماناوه‌، وه‌ هه‌موو دروستكراوه‌كان له‌ مرۆڤ وجنۆكه‌وه‌ ناتوانن ته‌نانه‌ت یه‌ك سوره‌ت یان كه‌متر بهێننه‌وه‌ له‌شێوه‌ی قورئان، ئه‌مه‌ش موعجیزه‌ی خواییه‌.

ئه‌هلی سوننه‌ ده‌ڵێن: قورئان كه‌لام و قسه‌ی خوایه‌ دایبه‌زاندووه‌ و مه‌خلوق نیه‌ واتا دروستكراو نییه‌. وه‌ قورئان نوسراوه‌ته‌وه‌ له‌ مه‌سحه‌فه‌كاندا (په‌ڕاوه‌كان) وه‌ زمانه‌كانی مرۆڤ ده‌یخوێنێته‌وه‌، وه‌ گوێ گوێی لێ ده‌گرێت، وه‌ خۆخه‌ریك كردن به‌ قورئان باشترین عیباده‌ت وخواپه‌رستی یه‌ ئیتر به‌ خوێندنه‌وه‌ی بێت یان به‌ تێگه‌یشتن بێت له‌ماناكانی چونكه‌ ئه‌وه‌ بناغه‌ی ئایینه‌و خوای گه‌وره‌ زانیاری هه‌موو شتێكی له‌ناویدا داناوه‌، هه‌موو حوكمێك وشه‌ریعه‌تی تیادایه‌و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ومێژوو وه‌ یاسا وباسی جه‌نگ وفه‌له‌ك، وه‌ هیچ شتێك له‌ كاروباری ئایین نه‌ماوه‌ هه‌مووی ڕوون كردۆته‌وه‌، وه‌ هیچ یاسای فه‌له‌ك وژیان نه‌ماوه‌ كه‌ باس وڕوونی نه‌كردبێته‌وه‌ بۆمان، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا () ده‌فه‌رموێت: (وكتاب الله تبارك وتعالى فيه نبأ ما قبلكم وخبر ما بعدكم وحكم ما بينكم, هو الفصل الذِى ليس بالهزل من تركه من جبار قصمه الله تعالى ومن ابتغى الهدى فِى غيره أضله الله تعالى, وهو حبل الله المتين, وهو الذكر الحكيم, وهو الصراط المستقيم, وهو الذِى لا تزيغ به الأهواء ولا تلتبس به الألسنة ولا تشبع منه العلماء ولا يخلق على كثرة الرد ولا تنقضِى عجائبه) أخرجه الترمذِى. واته‌: كیتابی خوا (كه‌ قورئانه‌) هه‌واڵی پێشینانتانی تیادایه‌ وباسی پاش ئێوه‌ی تیادایه‌، وه‌ حوكم ویاسای نێوانتانی تیادایه‌، وه‌ قورئان سه‌نگی مه‌حه‌كه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێكی به‌هێزیش پشتی لێ بكات خوای گه‌وره‌ پشتی ده‌شكێنێ، وه‌ هه‌ركه‌سێ ڕێنموونی به‌غه‌یری قورئان ویست ئه‌وا خوای گه‌وره‌ گومڕای ده‌كات، وه‌ ڕێگای ڕاستی یه‌......

وه‌ له‌ڕیوایه‌تێكی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (هو الذِى لم تنته الجن إذ سمعته أن قالوا إنا سمعنا قرءانا عجبا) من قال به صدق ومن حكم به عدل ومن عمل به أجر ومن تمسك به هدِى إلى صراط مستقيم). واته‌: قورئان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتێك جنۆكه‌كان گوێبیستی بوون وازیان نه‌هێنا تا وتیان (إنا سمعنا قرءانا عجبا)، هه‌ركه‌سێ قسه‌ی پێ بكات ڕاستی كرد، وه‌ هه‌ركه‌سێ حوكم ودادی پێ كرد ئه‌وا دادوه‌ر وعادله‌، وه‌هه‌ركه‌سێ كاری پێ كرد پاداشتی ئه‌درێته‌وه‌، وه‌هه‌ركه‌سێ ده‌ستی پێی گرته‌وه‌ ئه‌وا ڕێگای ڕاستی گرتووه‌.

وه‌ له‌فه‌لامووده‌یه‌كی تردا حاكم ڕیوایه‌تی ده‌كات له‌ عبدالله كوڕی مه‌سعوده‌وه‌ (ڕه‌زای خوایان لێ بێت) پێغه‌مبه‌ری وا فه‌رموویه‌تی: (إن هذا القرءان مأدبة الله فأقبلوا من مأدبته ما إستطعتم إن هذا القرءان حبل الله المتين والنور المبين والشفاء الناجح عصمة لمن تمسك به ونجاة لمن إتبعه لا يزيغ فيستعتب ولا يعوج فيقوم ولا يخلق من كثرة الرد. إتلوه فإن الله يأجركم على تلاوته كل حرف عشر حسنات, أما إنِى لا أقول ألم حرف ولكن ألف حرف ولام حرف وميم حرف) واته‌: ئه‌م قورئانه‌ مێز وخوانی خوایه‌، ده‌ له‌ خوانی خوا هه‌ڵگرن ئه‌وه‌ی له‌تواناتاندا هه‌یه‌، به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه‌ په‌یوه‌ستتان ده‌كات به‌ خواوه‌، وه‌ ڕووناكی وشه‌فایه‌، پارێزگاری یه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك ده‌ستی پێوه‌ ده‌گرێت، وه‌ ڕزگاری یه‌ بۆهه‌ركه‌سێك شوێنی بكه‌وێت، ... بیخوێننه‌وه‌ چونكه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان ده‌داته‌وه‌ به‌هه‌ر پێتێك ده‌ چاكه‌، من ناڵێم (ألم) پێتێكه‌، به‌ڵكو الف پێتێكه‌و لام پیتێكه‌و میم پیتێكه‌.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-20 08:32:03

nedal
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-30
دواترین سه‌ردان: 2008-12-28
په‌یامه‌كان: 20

Re: قورئانی پیرۆز وشه‌و

dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-23 10:45:03

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: قورئانی پیرۆز وشه‌و

زۆر سوپاس کاکه‌ نیداڵ گیان

ئه‌زیزم ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بیت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-27 18:27:02

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: قورئانی پیرۆز وشه‌و

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم

کاکه‌ ده‌شتی گیان  هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت

هاوڕێی ئه‌زیزم .



هاورێت

حسێن ،،، خۆشناو ،،،

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-28 02:49:39

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: قورئانی پیرۆز وشه‌و

سڵاو کاکه‌ حسێن گیان

ئه‌زیزه‌که‌م زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

هیوادارم که‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌

کاتێکی شاد


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net