❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌ڵاق.ئه‌و جه‌نگه‌ی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-08 10:32:20

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

ته‌ڵاق.ئه‌و جه‌نگه‌ی‌

ته‌ڵاق.. ئه‌و جه‌نگه‌ی‌ منداڵ‌ تیایدا ده‌بێته‌ نێچیر
‌ 
>ئاراس كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌بینێ‌، ژنه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ژنێكی‌ دراوسێیان له‌سه‌ر خۆڵ رشتن به‌شه‌ڕهاتون‌و گه‌ڕه‌ك هاتۆته‌ سه‌یریان، ئه‌ویش ڕاسته‌وخۆ بڕیاری‌ ته‌ڵاقدانی‌ ژنه‌كه‌ی‌ ده‌دات‌و ده‌نێرێته‌وه‌ بۆ ماڵی‌ باوكی‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌دوایدا له‌به‌ر خاتری‌ چوار منداڵه‌كه‌ی‌ له‌و بڕیاری‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام خه‌زوری‌ ئاماده‌ نابێ ژنه‌كه‌ی‌ پێبداته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌كاتی‌ خۆی‌ ئاراس به‌ ژن به‌ژن خێزانی‌ پێكه‌وه‌ناوه‌، له‌دوای‌ ئه‌و ڕوداوه‌ خوشكه‌كه‌شی‌ به‌دوو منداڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، كاتێك كێشه‌ی‌ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌چێته‌ی‌ لای‌ دادوه‌ر گه‌شاو محه‌مه‌د ئه‌مین له‌دادگای‌ سلێمانی‌ ئه‌ویش داوا له‌ خه‌زوری‌ ئاراس ده‌كات تا كچه‌كه‌ی‌ پێبداته‌وه‌‌و "ئاوێك به‌و ئاگره‌دا بكات"، به‌ڵام خه‌زوری‌ ئاراس گوێ‌ به‌قسه‌ی‌ دادوه‌ر گه‌شاو نادات‌و له‌سه‌ر بڕیاری‌ خۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌. دادوه‌ر گه‌شاو ده‌ڵێ‌ "هه‌ر چه‌نده‌ پێم ووت حاجی‌ تۆ حه‌جت كردوه‌ دنیات دیوه‌ با دوو ماڵ نه‌شێوه‌ێ‌ شه‌ش منداڵ سه‌ر گه‌ردان نه‌بێ‌‌و په‌شیمان به‌ره‌وه‌، به‌ڵام هه‌تا له‌لای‌ من بوو له‌سه‌ر بڕیاری‌ خۆی‌ سور بوو جا نازانم له‌دوایدا چیان به‌سه‌رهات".
جیابونه‌وه‌ی‌ ژن‌و مێرد له‌رێگه‌ی‌ ته‌ڵاقه‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا گه‌لێك جار له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ زۆربچوك‌و ئاسایی‌ ڕووده‌دات، به‌جۆرێك كه‌م له‌ژن‌و مێرده‌كانی‌ كومه‌ڵگای‌ كوردی‌ له‌سه‌ر بیروڕای‌ جیاواز‌و گه‌یشتن به‌ قه‌ناعه‌تێكی‌ ته‌واوه‌وه‌ بڕیاری‌ جیابونه‌وه‌ ده‌ده‌ن، حاڵه‌تیش هه‌یه‌ ژن‌و مێر به‌بێ‌ویستی‌ خۆیان‌و به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كه‌و له‌لایه‌ن كه‌س‌وكار‌و چواره‌ ده‌وره‌كه‌یانه‌وه‌ ناچار ده‌كراون له‌ یه‌كتری‌ جیاببنه‌وه‌، له‌و نێوه‌نده‌شدا زه‌ره‌رمه‌ندی‌ یه‌كه‌م هه‌ر منداڵه‌.
له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌ باره‌گایه‌كی‌ یه‌كێتی‌ ژنان له‌ رۆژانی‌ هه‌ینی‌ زۆرێك له‌و منداڵانه‌ی‌ دایك‌و باوكیان له‌ یه‌كتری‌ جیابونه‌ته‌وه‌ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك باوك یاخود دایكیان ده‌بینن له‌و به‌یه‌كگیشتنانه‌شدا چیرۆكی‌ گه‌لێك سه‌رنج ڕاكێش هه‌یه‌.

به‌بۆچونی‌ دادوه‌ر گه‌شاو محه‌مه‌د له‌دادگای‌ باركه‌سێتی‌ دووی‌ سلێمانی‌، ساڵ له‌ دوای‌ ساڵ ڕێژه‌ی‌ ته‌ڵاقدان به‌ره‌وو زیاد بوون ده‌چێت، هۆكاری‌ زۆربونی‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌شی‌ بۆ زیاد له‌ هۆكارێك گه‌ڕاندوه‌ وه‌ك (كه‌م ته‌مه‌نی‌ ئه‌و كوڕا‌وكچانه‌ی‌ له‌ ئێستادا ده‌چنه‌ ناو ژیانی‌ هاوسه‌ریه‌وه‌، زۆر بونی‌ داواكاریه‌كانی‌ ژن‌و خراپی‌ باردۆخی‌ ئابوری‌‌و په‌یدابونی‌ هه‌ندێ‌ ئامێری‌ پێشكه‌وتوی‌ سه‌رده‌م‌و وه‌ك مۆبایل به‌كارهێنانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خراپ ....هتد). به‌ بڕوای‌ دادوه‌ر گه‌شاو بڕیاری‌ جیابونه‌وه‌ی‌ ژن مێرێك له‌یه‌كتری‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی‌ لێكتێگه‌یشتبێ‌‌و گه‌یشتن بێ‌ به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی‌ كه‌ ئه‌و دووانه‌ ناتوانن پێكه‌وه‌ بژین، ئه‌وا جیابونه‌وه‌یان نه‌ك هه‌ر "عه‌یبه‌‌و خراپ"ه‌ نییه‌، به‌ڵكو باشترین چاره‌سه‌ره‌، ئه‌و ده‌ڵێ‌ "به‌داخه‌وه‌ به‌شێك له‌جیابونه‌وه‌ی‌ ژن‌ومێره‌كان له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ زۆر ئاساییه‌، هه‌ر بۆیه‌ زۆر جار په‌شیمانی‌ له‌دوایه‌".
نه‌بونی‌ خۆشه‌ویستیه‌كی‌ ده‌رك پێكراو له‌ نێوان ژن‌و مێردا، زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی‌ نانه‌وه‌ی‌ كێشه‌و پاشان جیابونه‌وه‌یان له‌ یه‌كتری‌. به‌بۆچونی‌ میدیا حه‌مه‌ چالاك له‌بواری‌ مافه‌كانی‌ ژندا سه‌ره‌تا‌و بنچینه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌ نێوان ژن‌و مێردا ڕووده‌دات به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ خۆشه‌ویستیه‌كی‌ ته‌واو‌و درك پێكراوه‌ له‌نێوانیاندا. به‌بڕوای‌ ئه‌و به‌شێكی‌ هه‌ر زۆری‌ كوڕ‌و كچاكانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ به‌خۆشه‌ویستی‌‌و خواست‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی‌ خۆیان ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێكه‌وه‌ نانێن هه‌ر بۆیه‌ جیابونه‌وه‌ ڕووده‌ده‌ت، ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ خواستی‌ خۆیان‌و به‌خۆشه‌ویستی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ر پێكه‌وه‌ ده‌دنێن "زۆرجار ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ ڕووكه‌شییه‌و هۆشیاریه‌كی‌ درك پێكراوی‌ له‌پشته‌وه‌ نییه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌، له‌حاڵه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ واقعدا‌و له‌به‌رده‌م كێشه‌كانی‌ رۆژگاردا نامێنێ‌‌و سه‌ره‌نجام جیابونه‌وه‌ ڕووبدات".
هه‌ندێ‌ جار ژن‌و مێر به‌بێ‌ ویستی‌ خۆیان‌و به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوانیاندا هه‌بێ‌ ناچار ده‌كرێن له‌یه‌كتری‌ جیاببنه‌وه‌. خاتوو میدیا حه‌مه‌ بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ باس له‌ نمونه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ ژن‌و مێرێك به‌ گریان ده‌ست له‌مل كردن له‌ یه‌كتری‌ جیابونه‌ته‌وه‌، ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ ژن به‌ژن ده‌كه‌ن له‌پاش چه‌ند ساڵێك كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان‌و یه‌كێك له‌و دووخێزانه‌ له‌یه‌كتری‌ جیاده‌بنه‌وه‌، له‌دوای‌ ئه‌وه‌ خێزانه‌كه‌ی‌ تریش، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان هه‌بێ‌ به‌زۆر به‌هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن له‌لایه‌ن برای‌ ژنه‌كه‌وه‌ ناچار ده‌كرێن جیاببنه‌وه‌. میدیا حه‌مه‌ ده‌ڵێ‌"من خۆم له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادار ئه‌و ڕووداوه‌بوو ئه‌و ژن‌و مێرده‌ هه‌ر به‌ گریان‌و ده‌ست له‌مل كردن له‌یه‌كتری‌ جیابونه‌وه‌".
به‌پێی‌ یاسای‌ عێراقی‌ له‌حاڵه‌تی‌ جیابونه‌وه‌ی‌ ژن‌و مێردا منداڵه‌كان ده‌درێنه‌وه‌ به‌دایكیان، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روو پانزه‌ ساڵیشه‌وه‌ بوو ئه‌وا ئه‌وكاته‌ ئه‌و مێرد منداڵه‌ خۆی‌ بڕیار ده‌دات له‌لای‌ دایكی‌ یان باوكی‌ بمێنێته‌وه‌.
به‌پێی‌ بڕیارێكی‌ دادگای‌ سلێمانی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و ژن‌و مێردانه‌ی‌ له‌یه‌كتری‌ جیابونه‌ته‌وه‌‌و منداڵیان هه‌یه‌ ده‌بێت هه‌فتانه‌ له‌لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ ژنانی‌ كوردستان بۆماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك منداڵاكانیان ببینن. هه‌موو رۆژانی‌ هه‌ینیه‌ك له‌كاتژمێر نۆی‌ به‌یانی‌ یه‌وه‌، چه‌ندین ژن‌و مێردی‌ له‌یه‌كتری‌ جیابۆوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ بینینی‌ منداڵه‌كانیان سه‌ردانی‌ ئه‌و باره‌گایه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ژنان ده‌كه‌ن، ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی‌ له‌كاتی‌ جیابونه‌وه‌یاندا منداڵه‌كانیان كه‌وتۆته‌ لا، ده‌ستی‌ منداڵه‌كانیان ده‌گرن‌و له‌و به‌یانیه‌دا ده‌یان هێنن ئه‌و جێگه‌یه‌، له‌پاش ته‌سلیم كردنیان به‌ (مامۆستا مه‌حبوبه‌) سه‌رپه‌رشتیاری‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ هه‌ر زوو ئه‌و ناوه‌ به‌جێ‌ ده‌هێڵن‌و ده‌ڕۆن ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌و دایك‌و باوكانه‌ی‌ منداڵه‌كانیان له‌لانییه‌ له‌ كاتی‌ هاتنیاندا بۆ ئه‌و باره‌گایه‌ هه‌ر دوو ده‌سته‌كانیان پڕ دیاری‌‌و شیرینی‌ بۆ منداڵه‌كانیان، زۆرێك له‌و منداڵانه‌ش له‌كاتی‌ هاتنی‌ باوكیان یاخود دایكیاندا به‌ڕاكردن‌و چاوی‌ پڕ له‌ فرمێسكه‌وه‌ به‌ره‌و ڕوویان ده‌ڕۆن‌و بۆماوه‌یه‌ك له‌ باوه‌شیاندا ده‌مێنه‌وه‌، هه‌ندێ‌ له‌ منداڵه‌كانی‌ تریش ئاماده‌ نین باوك یان یاخود دایكیان ببینن.
ته‌ها كه‌ریم كه‌چه‌ند مانگێكه‌ له‌ خێزانه‌كه‌ی‌ جیابۆته‌وه‌ یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و رۆژه‌ به‌عه‌لاگه‌یه‌كی‌ پڕ دیاریه‌وه‌ بۆمنداڵه‌ سێ‌ ساڵه‌كه‌ی‌ هاتبووه‌ ئه‌وێ‌، به‌ڵام كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی‌ ده‌گریاو ئاماده‌ نه‌بوو باوكی‌ ببینێ‌‌و دیاریه‌كانی‌ لێوه‌رگرێ‌، هه‌رچه‌ند باوكی‌ به‌ده‌م گریانه‌وه‌ چه‌ندین جار باوه‌شی‌ بۆ كرده‌وه‌ تا بچێته‌ لای‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ به‌ده‌م هه‌ڵڕشتنی‌ چه‌ند فرمێسكێكی‌ گه‌رمه‌و خۆی‌ به‌ دیواری‌ ژووره‌كه‌دا ده‌نوساندو ده‌یوت "مننا من ناچم بۆلای‌ ئه‌و، ئه‌ی‌ بۆ ئه‌و ئێمه‌ی‌ ده‌ركرد؟" ته‌های‌ باوكیشی‌ له‌پاش كه‌مێك ڕامان له‌ كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی‌ به‌ده‌م سه‌ر بادانه‌وه‌ وتی‌ "ئه‌وه‌ دایكی‌ فێری‌ ئه‌م قسه‌ جوانانه‌ی‌ كردوه‌".
به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌و ناو ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ن منداڵی‌ تێدایه‌ له‌كاتی‌ جیابونه‌وه‌ی‌ دایك‌و باوكیدا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت كه‌وتۆته‌ لای‌ باوكی‌، ئێستاش به‌ هیچ جۆرێك ئاماده‌ نییه‌ دایكی‌ ببینێ‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌پرسی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ ژنان په‌روین حه‌سه‌ن باس له‌خێزانێك ده‌كات كه‌ دوو كچ‌و سێ‌ كوڕیان هه‌بوو له‌پاش جیابونه‌وه‌ی‌ دایك‌و باوكیان له‌یه‌كتری‌ ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ بۆماوه‌ی‌ ده‌ ساڵه‌ له‌لای‌ باوكیان ده‌ژین هه‌ر به‌دوو هه‌فته‌ جارێكیش ئه‌و منداڵانه‌ سه‌ردانی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ ژنان ده‌كه‌ن تا دایكیان بیان بینێ‌، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ هیچ كاتێك ڕوویه‌كی‌ خۆش نایه‌ن به‌دایكیان به‌درێژه‌ی‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌، هه‌ر له‌ دووره‌و بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك دایكان ده‌یانبینێ‌ په‌روین حه‌سه‌ن ده‌ڵێ‌ "هه‌ر چه‌نده‌ دایكیان ده‌گری‌ سه‌ج كه‌ڕه‌ت به‌ قوربانیان ده‌بێ‌ تا بچنه‌لای‌، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ نین ته‌نانه‌ت یه‌ك قسه‌شی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".
هه‌ندێ‌ له‌و ژن‌و مێردانه‌ی‌ كه‌ له‌یه‌كتری‌ جیابونه‌ته‌وه‌ له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كانیان هێناوه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌، له‌پاش ماوه‌یه‌ك دووباره‌ بڕیاری‌ پێكه‌وه‌ ژیانیان داوه‌ته‌وه‌. مامۆستا مه‌حبوبه‌ فه‌تاح سه‌رپه‌رشتیاری‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ ژنان ده‌كه‌ن باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ ڕابردوودا ده‌ خێزان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بوو چونه‌ته‌وه‌ ماڵی‌ خۆیان، مامۆستا مه‌حبوبه‌ هیچ كاتێك خۆشحاڵی‌ ئه‌و منداڵه‌ كه‌ڕ‌وڵاڵه‌ی‌ له‌یاد ناچێ‌ كه‌ دایك‌و باوكی‌ دووباره‌ بڕیاری‌ پێكه‌وه‌ ژیانیان داوه‌ته‌وه‌ ئه‌و ده‌ڵێ‌ "یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی‌ هه‌فتانه‌ ده‌هاته‌لامان تاباوكی‌ چاو پێبكه‌وێ‌ كه‌ڕولاڵ‌ بوو، له‌پاش هه‌وڵدانێكی‌ زۆر توانرا كێشه‌ی‌ نێوان دایك‌و باوكی‌ چاره‌سه‌ربكرێ‌، له‌وكاته‌دا منداڵه‌كه‌یان به‌جۆرێك خۆشحاڵ بوو، هه‌نده‌ی‌ نه‌مابوو به‌ ته‌واوه‌تی‌ بكه‌وێته‌وه‌ قسه‌كردن، به‌ڕاستی‌ به‌خته‌وه‌ری‌ ئه‌و منداڵه‌م هه‌رگیز له‌یاد ناچێ‌".
به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ ژنان ژماره‌ی‌ جیابونه‌وه‌ی‌ ژن‌و مێرد ساڵ له‌دوای‌ ساڵ به‌ره‌وو زیاد بوون چووه‌، به‌جۆرێك له‌ ساڵی‌ 2003دا به‌ ته‌نها كێشه‌ی‌ چل‌و سێ‌ خێزانیان له‌لابوو، به‌ڵام ئه‌م ساڵ تاوه‌كوئێستا كێشه‌ی‌ سه‌دو هه‌ژده‌ خێزانیان تۆماركردوه‌ ژماره‌ ئه‌و منداڵانه‌ش كه‌ هه‌فتانه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن سه‌دو هه‌شتاو یه‌ك منداڵه‌‌و له‌ناو ئه‌و منداڵانه‌شدا ڕێژه‌ی‌ كچان زۆرتره‌ كه‌بریتین له‌ نه‌وت‌و شه‌ش كچ.
به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتیارانی‌ منداڵه‌كان، هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ جیابونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ژن‌و مێردانه‌ی‌ سه‌ردانیان كردوون، به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م "لایه‌نی‌ سێیه‌م هۆكاره‌كه‌ی‌ بوو له‌دوای‌ ئه‌ویش خیانه‌تی‌ هاوسه‌ری‌ به‌ پله‌ی‌ دوودێت" له‌درێژه‌ی‌ وته‌كانیدا سه‌رپه‌رشتیاری‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و مندڵانه‌ مامۆستا مه‌حبوبه‌ باسی‌ له‌وه‌ش كرد چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌‌وبه‌ر یه‌كێك له‌باوكه‌كان هه‌وڵی‌ رفاندنی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ داوه‌ له‌ده‌ستی‌ دایكی‌، "به‌ڵام هه‌ر زوو توانرا ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ پوچه‌ڵ بكرێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئێستا دوو پۆلیسمان بۆ پاسه‌وانی‌ زیاد كردوه‌". له‌كۆتایی‌ قسه‌كانیشدا مامۆستا مه‌حبوبه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌زۆربه‌ی‌ دایك‌و باوكی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌لایانن خوێنده‌وارن‌و ئاستی‌ خوێندنیان به‌رزه‌ وتی‌ "له‌ ناو ئه‌و دایك‌و باوكاندا شه‌ش پزیشك‌و دوانزه‌ ئه‌ندازیار‌و زیاتر له‌بیست مامۆستا هه‌ن، وابزانم ته‌نها یه‌ك له‌ دایك‌و باوكه‌كان نه‌خوێنده‌وارن".

ئا: ئاسۆ سه‌راوی‌
**تێبینی‌: ناوه‌كانی‌ ئاراس‌و ته‌ها كه‌ریم ناوی‌ خوازراون

ئاوينةكان...

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-08 20:01:28

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ته‌ڵاق.ئه‌و جه‌نگه‌ی‌

دەست خۆش هاوڕێی خۆشەویست بۆ بابەتەکەت...

ژیانت ئاسودەو کامەران......

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-08 21:10:25

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ته‌ڵاق.ئه‌و جه‌نگه‌ی‌

swpas bo to barezakam taman drezh bit iaxwa har bzhit to

zhyant pr aswdaiy bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-23 19:16:46

ژیکاڵ
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-23
دواترین سه‌ردان: 2008-08-12
په‌یامه‌كان: 48

Re: ته‌ڵاق.ئه‌و جه‌نگه‌ی‌

dastt xosh bet  barasti babateki zor xam bara xami zorm xward ..sarkawtu bit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/4b5ec10e31.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-23 20:21:37

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ته‌ڵاق.ئه‌و جه‌نگه‌ی‌

هيوادارم هةميشه دلخؤش بيت بةريزى من ZHIKAL سوباس بؤ بةيامةكةت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-24 09:47:37

هاوسؤز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-11-08
په‌یامه‌كان: 258

Re: ته‌ڵاق.ئه‌و جه‌نگه‌ی‌

دةستة كانت خؤش بيت شادؤست كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-24 11:24:47

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ته‌ڵاق.ئه‌و جه‌نگه‌ی‌

سوباس بؤ بةيامةكةت هاوسؤز خان كيان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net