.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئاڵوده‌بوون به‌مادده هۆشبهرهكانو مه‌ترسی له‌سه‌ر ئایندهی گه‌نج
یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی: كه‌سی تووشبوو، چاوه‌ڕێی هیچ ئایینده‌یه‌كی لێناكرێتو ده‌بێته مرۆڤێكی مشه‌خۆر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه
ئا: محه‌مه‌د سوڵتان
مادده هۆشبه‌ره‌كان، یان سڕكه‌ره‌كان، روو له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بكه‌ن، شیرازه‌ی ژیان‌و تواناكانی هاولاَتیان خاپور ده‌كه‌ن، ئه‌وه جگه له‌و هه‌موو زیانه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستیانه‌ی كه‌هه‌یانه، لێدوان له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م ریپۆرتاژه‌ی ئاماده كردووه، بۆ زیاتر ئاشنابوون به كاره‌ساتی خراپی ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه
سه‌ره‌تا موحسین گۆران، ته‌مه‌ن (23) ساڵ گوتی: ئه‌و هۆكارانه‌ی كه گه‌نج توشی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، بریتین له نه‌بونی په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستی خێزان، له‌ئه‌نجامی دروست بونی كێشه‌یه‌ك كه‌وا لهگهنجهكه ده‌كات له‌واقیع رابكاتو په‌نا بۆ ماده‌كان ببات، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌قلیدیه، زیاتر گه‌نجه‌كانمان لاسایی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌وره‌ها نه‌بونی رۆشنبیری گه‌نج وا له‌گه‌نجان ده‌كات كه په‌نا بۆ ئه‌و ماددانه به‌رن.
قانع سه‌لیم، خوێندكاری ئاماده‌یی(18) ساڵ، گوتی: نه‌بونی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ گه‌نجان، هه‌روه‌ها نزمی ئاستی رۆشنبیری‌و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها بوونی هاوڕێی خراپ، كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و داخوران دهباتو له ئه‌نجامدا كه‌سانێك تووش ده‌بن، پاشان هه‌رێم حه‌سه‌ن بیست‌و دوو ساڵ خوێندكاری زانكۆ پێی وابوو كه دیارده‌ی ئاڵوده‌بوونی گه‌نجان به ماده هۆشبه‌ره‌كان پانتاییه‌كی فراوانی له ژیانی به‌شێك له گه‌نجان داگیر كردووه، بۆیه پێویسته دهسهڵاتو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی بنبڕكردنی بده‌ن، چونكه زیادبوونی ئه‌م دیارده‌یه له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، ده‌بێته هۆی دوور خستنه‌وه‌ی گه‌نج له هه‌موو به‌ها مرۆڤیهكانو ئه‌نجامدانی تاوان‌و خۆ دزینه‌وه له ئهركو بهرپرسیاریهتیو په‌راوێزخستنی له كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای زیانه مادی‌و ته‌ندروستیه‌كان، به بۆچونی من چه‌ندین هۆكار له پشت بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی مادده هۆشبه‌ره‌كانن، له‌وانه نزمی ئاستی رۆشنبیری‌و وشیاری گه‌نجان له مه‌ترسی ماده هۆشبهرهكانو بونی بۆشاییه‌ك له ژیانی گه‌نجان به تایبه‌تی بێكاری، جگه له به‌كارهێنانی هه‌ندێك ماده‌ی سه‌رخۆشكه‌ر كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌رزان ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ست، وه‌ك (سیكۆتین) كه هیچ چاودێریه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نیه بۆ هێنانی ئه‌م ماددانه، گه‌نجێكی تری ته‌مه‌ن 23 ساڵ وتی: دوور‌و نزیك كه‌سانێك هه‌ن كه ئاڵوده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون، به‌جۆرێك كه تووشبوان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئه‌م نقومبوونهی به‌و ماددانه له سروشته‌وه‌یه، كۆمه‌ڵگای كوردی پشكی باشی له ئاڵوده‌بوونی ئه‌و ماددانه به‌ركه‌وتووه، به‌ڕای ئه‌و هۆكاره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناڕۆشنبیریو تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه، بۆیه پێی وایه قوتابخانه‌و خێزان‌و رێكخراوه مهدهنیو راگه‌یاندنه‌كان، ده‌بێت رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕن له دووباره پهروهدهكردنهوهی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبوون‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ن، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی فێری به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه بووون، ناتوانن لێیان دوور بكه‌ونه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستیان نه‌كه‌ون، په‌نا بۆ به‌كارهێنانی هه‌مو رێگاكان ده‌به‌ن، له‌پێناوی دهستخستنو ئاماده‌ن هه‌موو قوربانیه‌ك بده‌ن، به گیانی خۆشیانهوهو ده‌ره‌نجامیش كۆمه‌ڵگایه‌ك زیانی به‌ر ده‌كه‌وێت، گه‌نجێكی تر به‌ناوی رێباز پێی وایه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی به‌رده‌وام له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و ماددانه بڵاو بكاته‌وه، ئه‌وا كاریگه‌ری باشی ده‌بێت.
دواتر هه‌رێم عه‌بدوڵڵا، مامۆستای بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وتی: به‌كارهێنانی ماده‌ی سڕكه‌ر، یان بڵاوبوونه‌وه‌ی بانده‌كانی، جۆرێكه له تیرۆر، ئه‌مه‌ش تیرۆری سیاسی، یان عه‌قڵیه، ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتێكی وه‌ك ئێران بكه‌ین، ده‌بینین زۆرترین گهنجو ته‌نانه‌ت سیاسی‌و چهپو رۆشنبیره‌كان موعتادی ئه‌م ماددانه بوون‌و زوربه‌ی باندهكانیش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتگیریان لێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌دایه خه‌ڵكی به‌دوای ئه‌و ماددانه‌دا بگه‌ڕێن، نه‌ك به‌دوای ئازادیداو له ئه‌نجامدا كه‌سی توشبوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توانای چاكسازی نامێنێت، چونكه ئه‌وان ناتوانن رێگه له‌و گۆڕانكاریانه بگرن، كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیای گڵۆبالیزهیشنهوه دێنه ئاراوه، بۆیه له‌و رێگایه‌وه عه‌قڵ ئه‌نفال ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و دیارده‌یه به‌ڕای مامۆستا زیاتر له‌ناو وڵاته دوا كه‌وتوه‌كاندا هه‌یه‌و ئه‌وانیش كه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و ئه‌زمونه دیموكراسیه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ده‌یانه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌ڕێگای هێنانی ئه‌و ماددانه، كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر، هه‌روه‌ها باسی له‌و گه‌نجانه كرد، كه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له‌وێوه به‌و ماددانه، ئاڵوده ده‌بن، پێشی وابوو كه حكومه‌ت ده‌توانێت، له‌ڕێگه‌ی گرنگیدان به گهنجانو دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه بكات.
له كۆتاییدا عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ، یاریده‌ده‌ری پزیشك وتی: بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته پێویسته گه‌نجان گرنگی به هۆكاره‌كانی خۆ رۆشنبیركردن بدهنو واز له‌و شتانه بێنن كه زیان به ئاینده‌یان دهگهیهننو چونكه كه‌سی توشبوو، چاوه‌ڕێی دواڕۆژێكی باشی لێناكرێتو ده‌بێته كه‌سێكی مه‌ترسیدارو مشه‌خۆر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، هه‌روه‌ها باسی له جۆره‌كانی ئه‌و ماددانه كرد‌و وتی: مادده‌كان بریتین له (كۆكایین‌و حهبو شروبی ڤالیۆمو حه‌بی تراماتو سیكۆتین) هه‌روه‌ها پێی وابوو كه ده‌بێت حكومه‌ت چاودێری له‌سه‌ر بهكارهێنانو هێنانی ئه‌و ماددانه دابنێت، له‌پێناو پاراستنی گه‌نجان له‌و مه‌ترسیه
la jabar shexany wargirawa

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش هه ربزى سه ركه وتوبيت
هاورى به ريزو خؤشه ويست
به هيواى شتى جوانترمان بيشكه ش بكه ى
هاو رى كيان كاتيكى خؤش بؤ تؤى به ريز كيانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت به‌رێزم هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dastakant xosh hawre gean har sarkawtw be hawret
tolas
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ملازم حيدر نووسی:
ده سته كانت خؤش هه ربزى سه ركه وتوبيت
هاورى به ريزو خؤشه ويست
به هيواى شتى جوانترمان بيشكه ش بكه ى
هاو رى كيان كاتيكى خؤش بؤ تؤى به ريز كيانه
zor swpas azizm bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه




حسين-خؤشناو- نووسی:
ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت به‌رێزم هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،
zor swpas azizm bo toy barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه




totolas نووسی:
Dastakant xosh hawre gean har sarkawtw be hawret
tolas
swpas azizm botoy gwlish
له‌سه‌ر هێڵ نییه