.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













~~~ ئــازارهکــانی کــچێــک~~~
ڕۆژی یه‌که‌می مانگی میهر بوو.له‌هه‌موو جێگایه‌ک خۆ ئاماده‌کردن
ده‌هاته به‌رچاو به‌تایبه‌تی بۆ صه‌نه‌م که ئه‌یویست بروات بۆ قوتابخانه. دوای به‌ڕێکردنی بێهنام بۆ قوتابخانه،په‌روانه ئه‌و مانتۆو پانتۆڵه‌ی خۆی بۆ صه‌نه‌می دوری بووی کردیه به‌ری و میقنه‌عه سپییه گوڵداره‌که‌ی کرده سه‌ری و دوو ده‌سته گوڵی دابوو به‌ده‌سته‌وه شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له پێشه‌وه پێبه‌خشیبوو، کاتێ صه‌نه‌م جانتاکه‌ی کرده کۆڵ و ئاماده‌ی ڕۆشتن بوو. به‌بینینی ئه‌و دیمه‌نه په‌روانه له خۆشیا خه‌ریک بوو شێت ئه‌بوو.
په‌روانه له نزیک ئاوێنه‌که وه‌ستاو به‌چاوه گه‌وره‌و جوانه‌کانی ته‌ماشای کرد. ئه‌مرۆ خۆشحاڵ ئه‌هاته به‌رچاو. هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی هه‌ڵکێشا له حاڵێکدا خه‌نده له‌سه‌ر لێوانی بوو سهرپوشهکهی رێکخست . له‌م کاته‌دا صه‌نه‌م نا ئارامانه له‌به‌رده‌رگای ژووره‌که چاوه‌ڕوان بوو هاواری کرد:
دایکه وه‌ره بابه گیان هاته‌وه!
په‌روانه به بیستنی ئه‌م بانگه له جێی خۆی وشک بوو، خۆشحاڵی چه‌ند چرکه پێشتری له دڵ ده‌رکردوو به چه‌ند ههنگاوێکی خێرا له‌ژووره‌که‌ی هاته ده‌ره‌وه. به‌هزادی بینی، به‌ڵام ئه‌و ئیتر ئه‌و جوانه نه‌بوو، ماندوو شه‌که‌ت قژو ڕیشی تۆزاوی پیس، ئه‌و هیچ کات به‌هزادی به‌و شێوه‌یه نه بینی بوو. له حاڵێکدا نه‌یده‌توانی سهرسورمانهکهی بشارێته‌وه، چوو بۆ لای و به‌ئارامی و نه‌رمی پێی ووت:
سڵاو به‌هزاد به‌خێر بێیته‌وه بۆماڵهکهت. حاڵت باشي؟! شتێک رویداوه؟
به‌هزاد هیچی نهوتو به شه‌که‌تی خۆی گه‌یانده ژووره‌که، چاوه‌کانی سور بوو بوون و له‌تری ئه‌دا هه‌رکه گه‌یشته یه‌که‌مین قه‌نه‌فه خۆی دا به‌سه‌ری دا. په‌روانه به نیگه‌رانییه‌وه لێی نزیک بووه ده‌ستی خسته ناو ده‌ستی خۆی و گوشی و به‌خه‌مبارییه‌وه ووتی:
- چیبووه به‌هزاد؟! حاڵت باشنییه! کاتێک سه‌ری لێی نزیک بوویه‌وه که‌ویستی یارمه‌تی بدات، بۆنێکی توند گه‌یشته لوتی. په‌روانه وه‌کو په‌یکه‌ر لجێی خۆی وشک بوو له‌سه‌رسوڕماندا ده‌می کرده‌وه‌وه چه‌ند هه‌نگاو کشایه دواوو. له‌ژێر لێوه‌وه ووتی:
- خودای من ! ... باوه‌ڕ ناکه‌م!
به‌هزاد له ژێره‌وه ته‌ماشایه‌کی په‌روانه‌ی کرد که ئێستا به نیگه‌رانییه‌وه تێیڕاماوه، مانتۆیه‌کی باڵا پوشی ڕه‌شی له‌به‌ر کردبوو سه‌رپۆشێکی قاوه‌ی دابوو به‌سه‌ریدا.
له‌پڕ ڕق و کینه‌ی به‌هزاد زیادی کرد وه‌کو حه‌یوانێکی بریندار پێچی دا به‌خۆی. هه‌وڵی دا له جێگای خۆی هه‌ستێ به‌ڵام له‌شی ماندوو بێهێز بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆری کرد له قاچه‌کانی،هه‌رچۆن بوو له‌جێ هه‌ستا له‌و کاته‌دا هه‌ستی کرد هێزێکی زیادی ئه‌ندازه‌ی بۆ هات. بۆ لای په‌روانه چوو له به‌رامبه‌ری وه‌ستا. دوباره هه‌مان بۆنی توند هه‌ناسه‌یه‌کی کرد به‌سه‌ر په‌روانه‌دا هێلنجێکی دا. هه‌موو کرداره‌کانی به‌لای په‌روانه‌وه نائاسای و شێتانه بوو. به‌هزاد به په‌لامارێکی خێرا که‌وته گیانی په‌روانه . مانتۆکه‌ی له به‌ریدا پارچه پارچه کردوو وه‌کو پشیله‌یه‌کی شێت چنگی ئه‌دا له ده‌م و چاوی، له‌تاو ڕنینی گۆناکانی به‌چنگ په‌روانه له‌ژووره‌که‌دا پێچی ئه‌دا و چاند چرکه دواتر لاشه‌ی باریک درێژی له‌ژێر لێدانی وه‌حشیانه‌ی به‌هزاد بهمستو له‌قه ورد بوو.
صه‌نه‌م خه‌ریک بوو له‌ترسدا زیڕه بکات،به‌ڵام غیره‌تی دایه به‌ر خۆی و بۆ لای دایکی چوو، هه‌وڵی دا دایکی له ژێر ده‌ست و پێی به‌هزاد رزگار بکات. ئه‌گریا و به‌ده‌نگی خۆش ئاواز ئه‌یووت:
- بابه گیان چیئه‌که‌یت؟ ئاخر ئه‌و چیکردووه؟
زله‌یه‌کی به‌هێز له‌و کاته‌دا به‌ر گۆنای صه‌نه‌م که‌وتوو ئه‌وی له هۆش برد، په‌روانه هاواری کردوو به جوڵانه‌وه‌یه‌کی خێرا خۆی رزگار کرد خۆی گه‌یانده صه‌نه‌م، به‌هزاد هه‌ناسه بڕکێی بوو. ئاره‌ق ڕوی وشک و بێ‌گیانی ته‌ڕ کردبوو. هه‌موو گیانی په‌روانه بریندار و خوێنای بوو لافاوی فرمێسکه‌کانی به‌سه‌ر گۆناکانی ئههاتهخوار. لێوه زامداره‌کانی به ناره‌حه‌تی جوڵاندو ڕو به به‌هزاد که هێشا له‌به‌ر هه‌ناسه توندی له گۆشه‌یه‌کدا دانیشتبوو، ووتی:
شێت بووی؟وا خۆت لێکردووینه‌ته جانه‌وه‌ر، بۆ چی چیمان کردووه وا به‌ر بویته‌ته گیانمان؟!
به‌هزاد مشتێکی تری کێشا به‌ده‌میدا به ده‌نگێکی مه‌ستانه قیڕاندی به‌سه‌ریداو ووتی:
- من به ئێوه‌م نه‌وت بۆتان نییه...له‌ماڵ ... بچنه ده‌ره‌وه؟ بۆچی نه‌موت... صه‌نه‌م بۆی نییه... بچێته قوتابجانه؟ باشه ئه‌م جل و به‌رگانه چییه؟
په‌روانه وه‌حشی ئاسا،صه‌نه‌می له نێو باوه‌شیدا بوو، بهسینهیهوه وشی ووتی:- به‌ڵام تۆ مافی ئه‌وه‌ت نییه! صه‌نه‌م ئه‌بێ بۆ قوتابخانه بروات منیش بۆ کرینی پێداویستی ناچارم بچمه ده‌ره‌وه.
به‌هزاد نگایهکی تیژی تێبڕی. په‌روانه دوباره ته‌ماشایه‌کی کردوو ووتی بۆگه‌نت ته‌واوی ماڵه‌که‌ی پڕکردووه، ده‌قیقه‌یه‌کی تر ناتوانم به‌رگه‌ی بۆنی تۆ بگرم ، بڕۆ ده‌ره‌وه!
ئه‌م ڕسته‌یه زۆر به دامه‌زراوییه‌وه پێی ووت. به‌هزاد نهراندی هه‌ڵمه‌تی بۆبرد:
- ئه‌تکوژم: به‌نه‌عله‌ت بی! صهنهمکهوتو گۆشه‌یه‌که‌وه به‌هزاد که هیشتا ده‌سته‌کانی هێزێکی ناباوهرانهی تێدابوو ئاڵاندی له گه‌ردنی په‌روانه‌و ته‌واوی هێزیخۆی خسته سه‌ر. صه‌نه‌م ده‌نگی هاوارو ناڵه‌ی په‌روانه‌ی ئه‌بیست. به‌ڵام توانای جوڵان و چاو هه‌ڵبڕینی نه‌بوو . په‌روانه هه‌وڵی ئه‌دا هه‌ناسه‌یه‌ک بکێشێ به‌ڵام به‌هزاد بێره‌حمانه جنگاڵی له گه‌ردنی توند ئه‌کرد.
به‌بینینی چاوه ده‌رپه‌ڕیوه‌کانی به‌هزاد ده‌ستی کرد به پێکه‌نین ئه‌مجاره زیادی کردوو بویه قاقا که‌مکه‌م ده‌سته‌کانی شل بوو په‌روانه توانی خۆی له چنگاڵی ده‌رباز بکات به‌توندی هه‌ناسه‌یه‌کی کێشاو دواتر له هۆش چوو.
گه‌رمای تیشکی خۆری رۆژه یه‌که‌مینه‌کانی مانگی میهر ورده ورده هاتبووه نێو ژووره‌که، ده‌نگی دڵفرێنی بانگوێژه‌که له ڕادێوی دراوسێکان بڵاو ده‌بویه‌وه، صه‌نه‌می به‌ئاگا هێنایه‌وه ئه‌و هێشتا له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتو بوو، ئارام ئارام په‌نجه‌کانی ئه‌گوشی، به‌دژواری هۆشی خسته‌وه‌کار ، ئه‌وه‌ی رویدابو به‌بیری هێنایه‌وه، له جێی خۆی له‌رزی. چاوه‌کانی سوڕاندو نیگایه‌کی ماتهماوی بڕییه په‌روانه. به‌رچاوی تاریک بوو نه‌یده‌توانی به جوانی چوار ده‌وری ببینێ، هه‌ستی به گه‌رمی فرمێسکه‌کانی ئه‌کرد که به گۆنای ئه‌هاته خواره‌وه.
له‌پڕ زه‌نگی ده‌رگاکه ئه‌وی له جێی خۆی وشک کردوو هه‌ستی دڵی له سینه‌یدا فڕیوه، دوباره ده‌نگی زه‌نگه‌که هۆڵه‌که‌ی پرکرد. صه‌نه‌م که هه‌ستی ئه‌کرد له جێی خۆیدا لول بووه به دژواری خۆی به‌رزکرده‌وه قورسای له‌شی خسته‌سه‌ر هه‌ردوو قاچی . په‌روانه هه‌روا بێجوڵه له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتبوو، صه‌نه‌م له‌رزه له‌رز به‌ره‌و ده‌رگاکه چوو.
به‌ئارامی ماڵه‌که‌دا زانی به‌هزاد له ماڵه‌وه نییه، له‌ترسی ئه‌وه‌ی گه‌ر ده‌رگا بکاته‌وه‌و به‌هزاد ببینێ ده‌سته‌کانی بوونه سه‌هۆڵ. به‌ڵام به‌هزاد کلیلی پێیه‌و زه‌نگ لێنادات.
بیری کرداوه بێهنام ئه‌مرۆ یه‌که‌م رۆژی قوتابخانه‌ی بوو. ئه‌وی خۆشحاڵ کرد. به‌دژواری خۆی گه‌یانده ده‌رگاکه په‌نجه‌کانی له ترس‌دا ئه‌له‌رزی ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه بێهنام به‌توڕه‌ییه‌وه ووتی:
- ئه‌زانی پێنج ده‌قیقه‌یه بێپسانهوه زه‌نگ لێده‌ده‌م، ئێوه له کوێ بوون؟ له‌پڕ به‌بینینی ره‌نگ په‌ری صه‌نه‌م، کتێبه‌کان له‌ده‌ستی به‌ربوونه‌وه ، بهپێلاوهوه چوه هۆڵه‌که به‌سه‌رسامییه‌وه ته‌ماشای صه‌نه‌می ده‌کرد:
- چیبووه صه‌نه‌م؟ کێ ئه‌م به‌ڵایه‌ی به‌سه‌رد هێناوه؟
بێهنام ئه‌مه‌ی ووت‌و به‌ئارامی ده‌ستی دا له گۆنای شینه‌وه بووی صه‌نه‌م له‌م کاته‌دا ناڵه‌یه‌کی لاواز سه‌رنجیانی بۆ لای خۆی راکێشا، صه‌نه‌م شێتانه ڕای‌کرد بۆ لای په‌روانه ،بێهنام نه‌یده‌زانی چی ڕویداوهخۆی گه‌یانده ئه‌وان ، له‌گه‌ڵ بینینی په‌روانه له‌جێی خۆی وشک بوو قورگی گیرا هه‌ستی کرد که خۆشه‌ویستیه‌کی زۆر چنگی له‌گیانی گیرکردوو له‌پاڵی دا دانیشت په‌ڵه خوێنی وشک بوو له چوار ده‌وری په‌روانه به‌دی ده‌کرا، ڕومهتو لێوی شین هه‌لگه‌ڕابوو لوتی زامدار بوبوو شوێنه‌واری شین بونه‌وه به ملیه‌وه ده‌بینرا.
صه‌نه‌م و بێهنام واق وڕماو ته‌ماشایان ده‌کرد. بێهنام به‌ده‌نگێکی پڕ له‌ترسه‌وه ووتی:
- صه‌نه‌م ناته‌وێ پێم بڵێی چیبووه؟
صه‌نه‌م له‌کاتێکدا به ئارامی فرمێسکی دهرشتووتی:
- واباشتره یه‌که‌م جاردایکم ببه‌ین بۆ نه‌خۆشخانه و پاشان هه‌موو شتێکت پێبلێم بێهنام ووتی:
- به‌ڵام ئه‌و ناتوانێله جێی خۆی بجوڵێ ئێمه‌ش به‌ته‌نها ناتوانین ئه‌و بگه‌یه‌نینه نه خۆشخانه که‌مێک بیری کرده‌وه‌و پاشان له پڕ هه‌ستاو ووتی:
- واباشتره له دراوسێکانی نهۆمی خواره‌وه داوای یارمه‌تی بکه‌ین ، صه‌نه‌م به ئاماژه‌ی سه‌ر قسه‌کانی ئه‌وی په‌سه‌ند کردوو بێهنام به خێرای به‌ره‌و ده‌ره‌وه رای‌کرد.
به‌مزوانه چاوه‌ڕوانی کۆتای به‌شی دووه‌م بن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن شه‌نێ (2008-07-26 11:38:56)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خؤش بيت بةساقه والله تا جارةكيكيم بؤ خويندرايةوه ئازيزم ئةكرين رةنكةكةى له سوورةوه بكؤريت مةمنوون ئةبم جونكه ئةو رةنكه لةرووى فيزياشةوه خرابه بؤ كاتى خويندنةوه ...
سوباس ئةكةم
جاوةريم هةمووى بخوينمةوه...

له‌سه‌ر هێڵ نییه







کاکه شای دوستانی برام به‌سه‌ر چاو رهنگهکهیم گۆڕی ئێستا باشه پێت خوێنرایه‌وه؟
زۆر سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت برا گاورهکهم
سه‌رکه‌وتو بیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خؤش بيت ئيستا زؤر باشه هةر بزيت كيان سوباس بؤ ئةوةى رةنكةكةت كؤرى ئيستا هةمووبم خويندةوه جاوةريى كؤتايى بةشى دووهةمين...
هةر شاد بيت شةنى كيان خوشكى ئازيزم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastt xsoh bet barasty chirokeki xosha w romance ia..... hiwai ssarkawtnt bo axwazm barez shanei gwll..... taman drezh biyt
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خۆش شه نێی هاورێمان سه رکه وت‌و بیت ئه زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستی تۆش خۆش بێت شای دۆستانی ب رام پێویست به سپاس ناکات ئه‌رکی سه‌رشانمه دوباره سپاس
ده‌ستت خۆش کاک پاشای به‌رێز سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت...
ده‌تی تۆش خۆش بت کاک په‌یوه‌ندی به‌رێز ته‌مه‌ن درێژ بن ئیشاڵلا....
سه‌رکه‌وتو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه