.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












گه‌نده‌ڵی کوردستانی باشور
پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی:
گه‌نده‌ڵی بریتییه له ڕه‌شوه‌ت وه‌رگرتن و ، هه‌موو جۆره دزیه‌ک له بودجه و خه‌زێنه و پرۆژه‌کانی ده‌وڵه‌ت ، یان له میلله‌ت ، یان شاردنه‌وه‌ی زانیاری و ، گه‌مه‌کردن به کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت و دانانی خزم و دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب و ، ئه‌و که‌سانه‌ش که به‌رتیل ده‌ده‌ن له فهرمانگهیهکانی ده‌وڵه‌تدا ، یان دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی خاوه‌نی واسیته نین له شاره‌کان و ناردنیان بۆ دووترین گوند و جێگه کردنه‌وه بۆ خه‌ڵکانی خاوه‌ن واسیته له شاره‌کاندا ، یان "ته‌زویر کردنی ئه‌وراق" و ، نووسینی ڕاپۆرتی درۆ ، یان گرێبه‌ست له گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی به گه‌نده‌ڵی ناوبانگیان ده‌رکردووه ، یان هێنان و ڕێگه‌دان به هێنانی که‌لوپه‌ل و خواردن و ده‌رمانی به‌سه‌رچوو بۆ ووڵات ، یان خستنه بن باڵی گه‌نده‌ڵه‌کان و به‌رگریکردن لێیان ، یان دانی پرۆژه‌کان به خزم و ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رتیل ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه بخرێنه موناقهسهوه ، یان ده‌ست خستنه ناو کاروباری ده‌زگای قه‌زا و ، گرتن و به‌ردانی ئه‌م و ئه‌و و ، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ، یان خۆ دزینه‌وه له ئه‌نجامدانی کار و وه‌زیفه و ، دواکه‌وتن له ده‌وام و زوو ڕۆیشتنه‌وه و ، ته‌رخان کردنی کاتی ده‌وام بۆ دانیشتنی حیزبی و ئه‌نجامدانی کاری تایبه‌ت و میوانداری ، یان بازرگانی کردنی نایاسایی و نه‌شه‌رعی و کۆنترۆڵ کردنی بازاڕ و ، وه‌ستان له پشت قاچاخچی کردن به مرۆڤه‌وه و ، دروست کردنی بازاڕی له‌شفرۆشی و ، هه‌موو جۆره پاره په‌یدا کردنێک به ڕێگایه‌کی ناشه‌رعی. ئه‌مانه هه‌مووی گه‌نده‌ڵین و له کۆتاییدا کارێکی نێگه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه و ، ئیتر توانای کڕینیان که‌م ده‌بێته‌وه و ، هه‌ژاری ڕوو ده‌کاته کۆمه‌ڵگه و ، ئابوری داده‌ڕوخێ و ، نه‌خۆشی و دهدروبهڵا زۆر ده‌بن و ، گه‌نجه‌کان ناچار ده‌بن ڕوو بکه‌نه هه‌نده‌ران و ، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیر له دوای خۆیان بهجێبهێڵن.
لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی بواری ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ریه‌که‌یان له پێناسه‌یه‌کی هه‌یه بۆ دیارده‌ی "گه‌نده‌ڵی". گه‌نده‌ڵی له ووڵاتانی پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتوو هه‌یه. ئێمه باس له گه‌نده‌ڵی ووڵاتی دواکه‌وتووی خۆمان ده‌که‌ین. له ووڵاتانی پێشکه‌وتوو و ده‌وڵه‌مه‌ند گه‌نده‌ڵی بریتیه له دزی له زه‌ریبه و ، پێشکه‌ش کردنی دیارییه‌کی زۆر و به نرخ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پرۆژه‌کان ، یان کڕینی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن. به‌ڵام چونکه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌وڵه‌مه‌ندن زۆر پێویانهوه دیار نییه و ، دیارده‌که‌ش وه‌ک کوردستانه‌که‌ی ئێمه هێنده بڵاو نییه.
له کوردستانه‌که‌ی ئێمه گه‌نده‌ڵی له هه‌موو بوارێک‌دا هه‌یه و ، جۆره‌ها گه‌نده‌ڵیش هه‌یه. گه‌نده‌ڵی کارمه‌ندی بچووک ده‌چێته قاڵبی ڕهشوهتهوه و ، چاوپۆشی له‌و کارمه‌ندانه ده‌کرێ که حیزبین و ، ئه‌وانه‌ش که حیزبی نین و که‌سێکی به‌رپرس خزمیان نییه هه‌ر زوو محاسه‌به ده‌کرێن و ، له کاره‌کانیان دوور ده‌خرێنه‌وه. گه‌نده‌ڵیی پیاوی سیاسه‌تمه‌دار و ، وه‌زیر و ، ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌چێته خانه‌ی زیره‌کی و عه‌قڵ شکان به کاسبی و پاره په‌یدا کردنه‌وه. گه‌نده‌ڵی حیزبییه‌کان و سیاسهتمهرادهکان و پیاوانی ده‌وڵه‌ت داپۆشراوه و ، که‌م حاڵه‌ت هه‌ن که ئاشکرا ببن ، چونکه هه‌موو بۆ یه‌کتری ده‌پۆشن.
1. له زانستی ئابووریدا "گه‌نده‌ڵی" په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و کارتێکردنی له‌سه‌ر ئابووری نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ، پۆژهکانی ئه‌و بواره لاواز و پووچه‌ڵ ده‌بن و ، ده‌سه‌ڵاتی یاسایی دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵت لاواز ده‌که‌ن و ، به‌رهه‌م هێنان شتێک نابێت دڵخۆشکه‌ر بێت. بانکی نێوده‌وڵه‌تی پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابوری ده‌کات به‌وه‌ی "به‌کارهێنانی وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌ته بۆ به‌دست هێنانی قازانجی تایبه‌ت".
2. له لایه‌نی یاساییه‌وه "گه‌نده‌ڵی" بریتیه له "پێشێلکردنی یاسا و شکانی په‌رژینی ڕیز و حورمه‌تی یاسا‌و ، پابه‌ند نه‌بوون به‌و ڕێسا و یاسایانه‌ی ئه‌و که‌سه ده‌یسه‌پێنێ به‌سه‌ر خه‌ڵکانی تری غه‌یری خۆیدا. گه‌نده‌ڵی نرخ و به‌های یاسا دێنێته خواره‌وه ، به تایبه‌تی کاتێک ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا ده‌که‌وێته بن ده‌ستی حیزبییه گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه.
3. له لایه‌نی سیاسه‌ته‌وه "گه‌نده‌ڵی" تاکه که‌سه‌کان ، به تایبه‌تی حیزبییه دهستڕۆێشتوهکان ، سه‌ر ده‌کێشێ بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕیوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت. زانایانی بواری سیاسه‌ت شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی پێکه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و ، ده‌ڵێن: "کاتێک گه‌نده‌ڵی ده‌بێته سیمای ده‌سه‌ڵاتێک ، ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شه‌رعیه‌تی نامێنێ و ، ده‌بێ سه‌رله‌به‌ر پێک بهێنرێته‌وه". له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئاشکرا بوونی وه‌زیرێک گه‌نده‌ڵ له حوکمێکی ڕاشدا ده‌بێته هۆکارێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه حکومه‌ت و درسوت کردنه‌وه‌ی جارێکی تری.
4. له زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زاناکانی ئه‌و بواره "گه‌نده‌ڵی" ده‌به‌ستنه‌وه به جۆری په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه. له‌ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا هه‌ندێک ڕێسا و یاسای موراڵ هه‌یه که په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی دیاری ده‌که‌ن و ، گه‌وره و بچووک له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌بێ. فه‌ڕاشێک که به‌رتیل وه‌رناگرێ ڕێزی له به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی زۆرتره که به‌رتیل خۆر و گه‌نده‌ڵه. سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی یان حیزبی گه‌نده‌ڵ له گه‌ڕه‌کێکدا بێڕێزه و ، ده‌بێ به هێزی باز و پاسه‌وان و پله حیزبییه‌که‌ی ڕێزێکی "موزه‌وه‌ر" بۆ خۆی بسه‌پێنێ.
[ ئه‌م شانازی کردنه به گه‌نده‌ڵییه‌وه له کاتێکدا دێت که:
. (20925) خێزانی هه‌ژار له سلێمانی هه‌ن که له‌سه‌ر یارمه‌تی مرۆیی ده‌ژین و ، له هه‌ولێر (12699) خێزانی وا هه‌ن و ، له دهۆک (9302) خێزانی وا هه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار خێزان هه‌ن له کوردستاندا ، به تایبه‌تی گونده‌کان ، که ناتوانن ساڵانه له بڕی (300) دۆلار زیاتر په‌یدا به‌که‌ن و ، ژیانی مهره و مهمژی ده‌گوزه‌رێنن.
ئه‌م خێزانانه ئه‌گه‌ر به‌لای که‌مه‌وه یه‌کی (4) منداڵیشیان هه‌بێت ، ژماره‌ی موحتاجه‌کان (257،556) که‌س به باوک و دایکهکانیشهوه که له‌سه‌ر دهستگیرویی ڕێکخراوه خێرخوازه‌کان ده‌ژین ، (واته: به هیچ شێوه‌یه‌ک نانێک بۆ خۆیان په‌یدا ناکه‌ن). ئه‌و یارمه‌تییه‌ی ئه‌و خێزانانه وه‌ری ده‌گرن (30) هه‌زار دیناری عێراقییه و ، نانخواردنێکی چێشخانه‌یه‌کی ئاسایی بۆ یه‌ک ژه‌م (15000) دیناره.
داهاتی هه‌رێم له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا (7) ملیار دۆلار بووه و ، (6) ملیاریان له به‌غداوه هاتووه و ، ملیارێکیش داهاتی هه‌رێم خۆی بووه. له‌و پاره‌یه (چوار ملیار و نیو) مووچه‌ی کارمه‌نده‌کانی هه‌رێم بووه و ، (45) ملیۆن دۆڵاریش بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ته‌رخان کراوه. ته‌نها (دوو ملیار و نیو) بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه ته‌رخان کراوه و ، گه‌نده‌ڵیش ئه‌و پاره‌ی هه‌ڵته‌کاندووه. نوچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت به‌رگری عێراقه.
له کوردستان که‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه به‌وانه بڵێ: "ئه‌م سامانه‌تان له کوێ بوو؟".
بۆچی کۆمه‌ڵگه بێده‌نگن له گه‌نده‌ڵی؟
هۆکاری بێده‌نگی میلله‌ت له گه‌نده‌ڵی زۆرن ، له‌وانه:
1. ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگاکانی بوونیان نییه. له کوردستانه‌که‌ی ئێمه حیزب ده‌وڵه‌ته. عێراقیش و ئه‌مریکاش ده‌یانه‌وێ کوردستان به‌و جۆره بڕوات به‌ڕێوه و ، نه‌بێت به موئه‌سه‌سات.
2. نه‌بوونی حوکمێکی بالغ و عاقڵ و ، نه‌بوونی ئازادی. که‌س ناوێرێ باسی گه‌نده‌ڵی بکات و ناوی گه‌نده‌ڵه‌کان بێنێت.
3. یاسا بوونی نییه و ، مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کرێ و ، به ووتنی بچوکترین ووشه‌ی ڕه‌خنه خاوه‌نه‌که‌ی له زیندانه‌کانی حیزب‌دا وون ده‌کرێ.
4. دادگا سه‌ربه‌خۆ نییه و ، کاره‌کانی له‌به‌رده‌ستی حیزبییه‌کاندایه.
5. حکومه‌ت که ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندنه بێ ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌وسانه له ئاست گه‌نده‌ڵه گه‌وره‌کاندا که ڕه‌گیان به ناخی دام و ده‌زگاکانیدا چۆته خواره‌وه. ئاسایش و موخابه‌رات له پۆلیس و یاسا به‌هێزترن و ، گه‌وره به‌رپرسه‌کان خۆیان یاسا ده‌شکێنن.
6. گه‌نده‌ڵه‌کان ناهێلن خه‌ڵکی چاویان بکرێته‌وه و ، بزانن یاسا چییه و ، یاسا کێ سزا ده‌دات و ، پارێزگاری له کێ ده‌کات.
7. هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگه تووشی ئیفلیجی هاتوون و ، گروپی مافیا به ئاشکرا کاری خۆیان ده‌که‌ن.
8. سه‌رکوت کردنی هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان و ، گرتن و ڕاونانی ئه‌وانه‌یان که باسی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌که‌ن و ، له په‌نا "ته‌شهیر"ه‌وه ده‌یانده‌نه ئه‌و دادگایانه‌ی گه‌نده‌ڵه‌کان کۆنترۆڵیان کردووه.
کۆمه‌ڵگه و تاکه‌کانی خه‌ڵک له بن سێبه‌ری گه‌نده‌ڵیدا:
سه‌ره‌تای گه‌نده‌ڵی:
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا و له‌سه‌ر زمانی شاژن "به‌لقیس"ه‌وه ده‌فه‌رمووێ: (ان الملوك إذا دخلوا قرية افسدوها و جعلوا اعزة اهلها اذلة و كذلك يفعلون)
ئه‌مه سه‌ره‌تای دروست بوونی گه‌نده‌ڵییه. پاشا گه‌نده‌ڵه‌کان ، ڕژێمه گه‌نده‌ڵه‌کان ، حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌کان ، حیزبه گه‌نده‌ڵه‌کان ، کاتێک ده‌بنه فه‌رمانڕه‌وای میلله‌تێک یان ووڵاتێک وه‌ک عاده‌تی خۆیان گه‌نده‌ڵی بڵاو ده‌که‌نه‌وه و ، سووکایه‌تی به خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ، کامه‌یان که خاوه‌نی ڕێزه تیایاندا سووکی ده‌که‌ن و ، ده‌یخه‌نه ژێر پێوه و ، خه‌ڵکانی ساده و هه‌ژاریان پێ چاوترسێن ده‌که‌ن. ئه‌مه دهیدهنیانه. "و كذلك يفعلون" هه‌ندێک له موفهسیرکان ده‌ڵێن ڕه‌نگه قسه‌ی به‌لقیس خۆی بێت. به‌ڵام پیشه‌ی ئه‌و سته‌مکاره گه‌نده‌ڵانه بریتییه له : کوشتن و ، به‌دیل کردنی هاووڵاتیان و ، ڕاو و ڕووت و به‌تاڵان بردنی سامانی میلله‌ت و ، کاولکردنی ووڵات و ژێرخانی ئابوری میلله‌ت. (ئه‌مانه هه‌مووی له کوردستان ڕووی داوه). شه‌ڕی ناوخۆ و ، به‌دیلگرتن و ئاواره‌کردنی خه‌ڵکی و ، داگیرکردنی خان‌و و به‌ره‌ی خه‌ڵکی و ، تاڵان کردن و ، لێدانی دامه‌زراوه گشتییه‌کان به تۆپ و ئاڕ بی جی و هاوه‌ن و ، سووکایه‌تی کردن به خانه‌واده خاوه‌ن ڕێز و ناوداره‌کان.
ژیانی خه‌ڵکی له ناوه‌ندی گه‌نده‌ڵیدا:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: وفرعون ذي الاوتاد و الذين طغوا في البلاد , فأكثروا فيها الفساد , فصب عليهم ربك سوط عذاب , إن ربك لبالمرصاد
فیرعه‌ونی خاوه‌ن سه‌رباز ، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان چمکێکی کاره‌که‌ی بۆ گرتبوو و شانیان دابووه به‌ر زوڵم و سته‌مه‌که‌ی ، ئه‌وانه که له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا هه‌ڵگه‌ڕابوونه‌وه له فه‌رمانی خوی گه‌وره و ، پاشان له داب و نه‌ریته جوانه‌کان و ، ووڵاتیان پڕ کردبوو له فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی. خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه ده‌رد و نه‌خۆشی و ناره‌حه‌تی و ئازاری بۆ ناردن ، ئازارێک که گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه و ، ده‌بێ هه‌ر بیچێژن. خوای گه‌وره لێیان به‌ئاگایه و هیچی لێ وون نابێت. له کوردستانی باشوریش حیزبه‌کان خاوه‌نی چه‌کدار و ، سه‌رباز و هێزن و ، به لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ناکۆکییه‌کان یه‌کلا ده‌که‌نه‌وه و ، هه‌ر یه‌که‌یان له ناوچه‌یه‌کدا خۆی قایم کردووه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌پارێزن و ، میلله‌تیان گه‌مارۆ داوه و ، ماندووی ده‌که‌ن. ده‌ستورێک ، یان یاسایه‌ک نییه پابه‌ند پیوه‌ی و ، چاو‌دێر بیت به‌سه‌ریانه‌وه و ، له که‌سیش ناترسن چونکه خه‌ڵکییان به زۆری کوته‌ک بێ ده‌سه‌ڵات کردووه و ، ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیش له کوردستاندا نییه. به‌و جۆره میلله‌ت ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی ده‌گوزه‌رێنێ.
سه‌رنجامی گه‌نده‌ڵێ:
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێ: (هل يهلك الا القوم الفاسقون)
فه‌وتان و نه‌مانی ئه‌وانه‌ی سته‌مکار و زاڵم و موشریکن. ئه‌وانه‌ی پاره و ماڵی میلله‌تیان خواردووه و ، سامانی ووڵاتیان به‌فیڕۆ داوه و ، گه‌نده‌ڵ بوون و ، گه‌نده‌ڵیان بڵاوکردۆته‌وه و ، ئابووری میلله‌تیان نابووت کردووه و ، ڕه‌وشتی خه‌ڵکییان ڕوخاندووه ، ئه‌وانه به هیلاکه‌ت ده‌چن ، ئه‌وانه ئه‌شکه‌نجه ده‌چێژن و ، سته‌مدیده‌کان ڕزگاریان ده‌بێت و ، سه‌رفراز ده‌بن.
چاکسازی و کار کردن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵێ:
[color=Indigo]له ووڵاتێکدا که گه‌نده‌ڵی تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه ، به تایبه‌تی له ناو کارمه‌نده‌کانی خواره‌وه‌ی فهرمهنگهکاندا ، چاکه‌خواز و توێژه‌ره‌وه‌کان ڕوو ده‌که‌نه سه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ دانانی سنورێک بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵه‌کان. به‌ڵام کێشه‌ی کوردستان ئه‌وه‌یه که گه‌نده‌ڵی له پله‌کانی هه‌ره‌سه‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه جگه له چه‌ند که‌سانێکی دلشۆز که په‌نجه‌ی ده‌ست ژماره ده‌کرێن. له‌به‌ر ئه‌وه که‌س نازانێ ڕوو بکاته کێ و ڕه‌خنه‌کان که کێ بگرێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه باس له‌وه بکه‌ین که خه‌ڵکانێک له سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ماوون که میلله‌ت هیوای چاکسازی پییانه ، ده‌توانین پرۆژه‌ی چاکسازی به‌م جۆره باس بکه‌ین:
1. ده‌بێ چاکسازه‌کان خۆیان بێ غه‌ل و غه‌ش بن.
2. کۆمه‌ڵگه ئاماده بکرێ بۆ قبوڵکردنی چاکسازی ، چونکه گه‌نده‌ڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خه‌ڵکییان چاوترسێن کردووه و ، خه‌ڵکیش وایان لێهاتووه که ڕاهاتوون له‌سه‌ر ژیان له گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی.
3. کارکردنێکی بیرمه‌ندانه و درێژخایه‌ن و ، هه‌وڵدان بۆ به‌شداریکردنی میلله‌ت له پرۆژه‌ی چاکسازیدا.
4. ڕاستگۆیی و سه‌رڕاستی له گه‌ڵ میلله‌تدا و ، دانی متمانه پێی که ئه‌وانیش دوایی گه‌نده‌ڵ ده‌رناچن.
5. خستنه ڕووی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵه‌کان وه‌ک خۆیان و بێ زیاد و که‌م.
6. پشت نه‌به‌ستن به گه‌نده‌ڵێک دژ به گه‌نده‌ڵێکی تر.
7. متمانه به‌خۆ بوون و ، کۆڵنه‌دان و ، چاوه‌ڕوان کردنی ئازار و زیان پێگه‌یاندن له لایه‌ن گه‌نده‌ڵ و پیاوه‌کانیانه‌وه.
خالد ڕه‌نده‌ر
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن darwnae (2008-07-19 20:00:15)

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم
به‌خوا ئه‌و نموونانه دڵۆپیکن له ده‌ریایه‌ک
به‌خوا عه‌قڵ قبوڵ ناکات ئه‌گه‌ر بزانریت که چه‌نده گه‌نده‌ڵی له کوردستان هه‌یه
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh kakadashty gyan bopayamt .....
xwda bashy bkat garna kar la kar trazawa.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه