.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بۆچی هه‌ندێك له‌په‌یوه‌ندییه عاشقانهكان دوای هاوسه‌رگیری دهپچڕێَتو تێكده‌چێت؟ ئایا تا ئێستا پرسیارتان له‌خۆتان كردووه بۆچی هه‌ندێك له‌هاوسه‌ره‌كان پێكه‌وه هاودڵو هاوبیرن، به‌ڵام ههندێكیتر وانین؟ ئایا تا ئێستا بیرتان له‌وه كردووه‌ته‌وه كهژنو مێرده‌كان پڕوپاگه‌نده‌یان كردووه كه‌ناتوانن پێكه‌وه بژین، به‌ڵام دیسانه‌وه پێكه‌وه ژیانیان ده‌ست پێكردووه‌و ته‌نانه‌ت له‌جاری پێشوو باشتر بوون.
هه‌روه‌ها كه‌ده‌زانن زۆربه‌ی بیرمهندانو دهروونناسانو كۆمه‌ڵناسان‌و .. تد هۆی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كانی بنه‌ماڵه‌و مه‌سه‌له‌كانی هاوسه‌رگیری له‌نه‌بوونی په‌یوه‌ندی قووڵ‌و دڵپیسی هاوسه‌ره‌كان دهزاننو ته‌نیا چاره‌سه‌رو شیكار بۆ مه‌سه‌له‌كانی هاوسه‌رێتی‌و گه‌یشتن به‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و باش( دابینكردنی هاوبیریو هاودڵی) ده‌زانن. بۆ شرۆڤه‌و راستكردنه‌وه‌ی باسه‌كه‌مان ئاماژه به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كه‌ین: بنیادنانی بنه‌مای ژیانێكی راسته‌قینه:
راستگۆیی وه‌كو پردێكی په‌یوه‌ندی كاریگه‌ر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كهژنو پیاو، مهیلو حه‌زێكی زۆر‌و ته‌واو بدۆزنه‌وه بۆ قسهكردنو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یهكداو له‌و رێگه‌یه‌وه گه‌شه بهكهسایهتییان بده‌ن، هاوسه‌ره‌كان كاتێك به‌وپه‌ڕی كامه‌رانی ده‌گه‌ن كه‌ئاراسته‌ی ژیانیان بهراستگۆییو دڵپاكی به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن!
ئه‌ندێشه‌ی ته‌واوبوون‌و ئاڵوگۆڕ:
هه‌میشه روانگه‌یه‌كی باشتان هه‌بێت به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كانتان كه‌پشت به‌م سێ بنه‌مایه ده‌به‌ستێت:
أ1) به‌چاوی مرۆڤێكی بایهخدارو گرنگ سه‌یری هاوسه‌ره‌كانتان بكه‌ن.
2) وا سه‌یری بكه‌ن كهتاكێكی تایبه‌ته‌و ده‌توانێ گه‌شه بكات‌و پێش بكه‌وێت.
3) حه‌زتان لهپێشكهوتنو گه‌شه‌كردنی ههبێتو یارمه‌تیبده‌ن.
بوونی ئه‌ندێشه‌یه‌كی وا ده‌رگایه‌كی وا به‌ربڵاو ده‌كاته‌وه له‌كه‌سایه‌تی مرۆڤ و ژیانی‌و هه‌روه‌ها پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌و كهتێكچوون رزگار ده‌كات.
بیری پۆزه‌تیڤانه له‌به‌رامبه‌ر بیری نێگه‌تیڤانه:
لهگرنگرتین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌نگ‌و به‌خه‌ته‌وه‌ر توانای هه‌ڵسوكه‌وتی باش‌و بنیاتنه‌ره له‌گه‌ڵ ژینگه‌و ده‌ورووبه‌رو خه‌ڵكدا به‌شێوازێكی (پۆزه‌تیڤانه). كه‌سێك كه‌خاوه‌نی ئه‌خلاقی جوانه، به‌رده‌وام سه‌ره‌نجی قسه‌و ره‌فتاری جوانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌داو ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ئه‌گه‌ری ناشیرین لهبرهچاو ناگرێ‌و لێبورده‌یی هه‌یه، هونه‌ری (باشبینی) یه‌كێكه له‌تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌كانی مرۆڤ، هونه‌رێكه كه‌وه‌كو خوو ورهفتارهكانی تری مرۆڤ وه‌كو تهمرینو دووپاتكردنه‌وه له‌مرۆڤدا پێكدێت‌و وه‌كو عادهتو نه‌ریت ده‌درێت، له‌مڕووه‌وه ده‌بێ بۆ پۆزه‌تیڤبوون دڵ‌و چاومان پهروهردجه بكه‌ین ئه‌گه‌ر بهرارستی ده‌تانه‌وێ هاوسه‌ره‌كانتان پێشكهوێتو گه‌شه بسێنێت، هانیبده‌ن بۆ لای لایه‌نه باش‌و هونه‌ره باشه‌كانی. ئه‌و كات ده‌بینین كهورده ورده‌و به‌ئاسانی ده‌توانێت بگاته لووتكه‌ی سهركهوتنو كه‌ماڵ.
گرنگی بده‌نه حه‌زو ئاره‌زووه‌كانتان:
به‌خوێندنه‌وه له‌شێوازو ره‌فتاری هاوسه‌ره‌كانتان، پێرستێك له‌حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌تان به‌ده‌ست بهێننو جێبه‌جێی بكه‌ن، له‌به‌رچاوگرتنی حه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌تان رێگه خۆشكه‌ره بۆ گه‌شه‌كردنی پێكه‌وه ژیانی ئاسان‌و جوان‌و ده‌ست پێكردنی قسه له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و بوارانه كه‌هاوسه‌ره‌كه‌ی حه‌زی لێیه‌تی.
ئاڵوگۆڕ كردنی سۆز‌و هه‌ست له‌به‌رامبه‌ر سۆز‌و هه‌ستی داخراو:
لهباشترینو شكۆدارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانی هاوسه‌نگی به‌خشینی سۆز‌و هه‌ست به‌یه‌كتره‌وه دریّژهدان به‌و به‌و په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه، شێوه باشه‌كانی سۆز‌و هه‌ست له‌نێوان پیاو ژن‌دا بریتییه له:
1) دڵ (هه‌ست):
دڵ پێگه‌و خواستگه‌ی ته‌واوی پهیوهندیو ره‌فتاره‌كانی مرۆڤه، دڵ سه‌رچاوه‌ی چێژوه‌رگرتنی ههستو ئاره‌زووه‌كانه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌رێك له‌مه‌زرای دڵیدا تۆمی عهشقو خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكێڵێت بۆ ته‌واوی ته‌مه‌نی شادی‌و كامه‌رانی‌و ئافراندن‌و داهێنانو به‌خته‌وه‌ری دابین ده‌كات.
2) قسه‌كردن:
ئیشێك له‌توانای فكری‌و راكێشانهكانی كه‌سایه‌تی مرۆڤ سۆز‌و میهره‌بانییه بۆ هاوسه‌ری ژیانت، رێگره‌كانی سۆز‌و خۆشه‌ویستی بریتین له‌نه‌بوونی هۆشیاریو له‌خۆبایی بوون‌و شه‌رمی زۆر .
3) ره‌فتار:
له‌م رێگه‌یه‌دا بنه‌ماكانی ژیان له‌پێشتر له‌رێگه‌ی دڵ‌و قسه‌كردنه‌وه شسهقامگیر بووه، به‌ئه‌نجامدانی پێشهاته‌كانی سۆز‌و میهره‌بانی په‌یوه‌ندی پته‌وتر دهبێتو هه‌ركامه‌یان زیاتر بایهخو گرنگی بهكهساتهیان ده‌ده‌ن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه

دست خوش
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ دەستخۆشیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده س خو ش كياني من به راستي به سوده

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت
له‌سه‌ر هێڵ نییه

دةست خوش هاوناز كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ دەستخۆشیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه