❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچێك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-31 17:34:49

heminab
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2013-07-10
په‌یامه‌كان: 108

تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچێك

به‌ تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچێك، دادگا بڕیارى ده‌ستگیركردنى گه‌نجێك ده‌دات
نه‌هرۆ غه‌ریب
رووداونێت - قه‌ڵادزێhttp://www.rudaw.net/files/articles/large/300708050325.gif
كچێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵى دانیشتوى گوندى دوگۆمان سه‌ربه‌ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر، له‌ دادگاى رانیه‌ سكاڵاى یاسایى دژ به‌كوڕێكى ته‌مه‌ن 21 ساڵانى دانیشتوى ناحیه‌ى ژاراوه‌ تۆماركرد، به‌پێى ئه‌و سكاڵایه‌ ماوه‌ى 6 مانگه‌ په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌وه‌ بانگهێشتى شوێنێك كراوه‌ بۆ یه‌كتربینین، به‌ ده‌رمانێكى تایبه‌ت بێهۆشكراوه‌‌و،  بۆ ماوه‌ى 5 سه‌عات ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته‌ سه‌ر، به‌و هۆیه‌وه‌ په‌رده‌ى كچێنى له‌ده‌ستداوه‌.
به‌ گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ ده‌ست (رووداونێت) كه‌وتوون، دواى تۆماركردنى سكاڵاكه‌ له‌ رۆژى 22/7/2008، كچه‌كه‌ نێردراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى رانیه‌ بۆ پشكنین‌و، له‌ ئه‌نجامدا ته‌واوى زانیارییه‌كانى ناو سكاڵاكه‌ پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌.
كه‌سێكى نزیك له‌ كێشه‌كه‌ به‌(رووداونێت)ی راگه‌یاند كه‌ كچه‌كه‌‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ئاماده‌ن له‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆش بن، به‌ مه‌رجێك كچه‌كه‌یان بخوازێت. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ دادگاى رانیه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن دادوه‌رى دادگاى رانیه‌وه‌ فرمانى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباره‌كه‌ دراوه‌، به‌ڵام به‌هۆى نادیارى شوێنه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ ده‌ستگیربكرێت.
گوتیشى"ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ ئاماده‌نه‌بێت داواى بنه‌ماڵه‌ى كچه‌كه‌ قبوڵ بكات، به‌پێى یاسا بۆ ماوه‌ى 6 سالأ به‌ند ده‌كرێت". به‌ پێى قسه‌ى چه‌ند هاوڕێیه‌كى تۆمه‌تباره‌كه‌، كوڕه‌كه‌ به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نییه‌ ئه‌و كچه‌ بخوازێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-31 17:51:01

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچێك

ئیشاله‌ رازی ده‌بی
ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت  به‌رێزم هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net