❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌روه‌رده‌ش به‌قه‌د پۆشاك،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-21 16:26:16

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

په‌روه‌رده‌ش به‌قه‌د پۆشاك،،

په‌روه‌رده‌ش به‌قه‌د پۆشاك پیویسته‌ ؛

سه‌ه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ چه‌نده‌ خواردن و پۆشاك پیویستن بۆ ئه‌وه‌ى دایك و باوك جێ به‌ جێ بكه‌ن بۆ منداله‌كان به‌ قه‌د ئه‌وانه‌ بگره‌ زیاتریش پیویستیان به‌ په‌روه‌رده‌ كردن و چاودێرى ماله‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى  كه‌ گه‌وره‌ ده‌بن ره‌نج به‌ خه‌سار ده‌رنه‌چن له‌لایه‌ك بۆ خۆیان حه‌ساوه‌ بن له‌ لایه‌یكى تر ئیوه‌ غه‌مى رابردویان نه‌خۆن ,ئه‌بێ به‌ شێوازى قۆناغ به‌ندى ته‌مه‌نى مناله‌كانت تۆش به‌رنامه‌یان بۆ دابنێی به‌بێ ئه‌وه‌ى جیاوازى بكه‌یت له‌ نیوان كور و كچ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مرۆ به‌ شیوه‌ێكى به‌رچاو هه‌ستى پى ده‌كرێت كه‌ كور زیاتر مافى پێ ده‌درێت له‌ كچ منیش له‌ چوار خاڵدا چه‌ند لایه‌نێك ده‌خه‌مه‌ روو ..



1-    ره‌خنه‌ گرتن  / نابێت دایك و باوك بۆ هه‌ر هه‌لسوكه‌وتێكى مناله‌كانى په‌نا بۆ ئه‌وه‌ ببات كه‌ ره‌خنه‌یان لێ بگرێت و ته‌نیا زمانى نه‌خێر و نابێت به‌ كار بهێنیت به‌ ببێ ئه‌وه‌ى گوێبیستى ته‌واوى قسه‌كانى بیت وه‌لاَمى نه‌خیرى بۆ ئاماده‌ كردبێت و ره‌تى بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وات كرد چاوه‌روانى ئه‌وه‌ مه‌به‌ جارێكى تر مناله‌كانت شته‌ شاره‌وه‌كانى ده‌رونیان بۆ تۆ بدركێنن به‌مه‌ش په‌نا ده‌باته‌ به‌ر شوێن وكه‌سى تر تاكو ئه‌و شتانه‌ى كه‌له‌ناو ناخیندایه‌ بۆیان باس بكه‌ن .

2-    به‌رزكردنه‌وه‌ و دابه‌زاندنى/ تۆ كاتێك ده‌بێنیت كوره‌كه‌ت یاخود كچه‌كه‌ت كارێكى چاك ده‌كات به‌ دڵته‌ یاخود له‌ قوتابخانه‌ به‌ یه‌كه‌م ده‌رچووه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا تۆ خه‌لاتى ده‌كه‌یت و رێزێكى زۆرى ڵى ده‌نێت له‌به‌رامبه‌ردا مناڵه‌كه‌ت خۆشى و ئارامى ته‌واوى جه‌سته‌ى داده‌گرێت كه‌ هه‌ست ده‌كات كه‌سێك رێزى ڵى ده‌نێت به‌ڵام كاتى له‌ بچوكترین سه‌رپێچى كه‌ ده‌یكات تۆ هێرشى ده‌كه‌یته‌ سه‌ر و هه‌موو ئه‌و رێز و خۆشه‌ویستیه‌ى كه‌ پێشتر پێت دابوو له‌ بیرى ده‌چێته‌وه‌ , بۆیه‌ پیویسته‌ بۆ هه‌ركردارێكى مناڵه‌كانتان پیوانه‌ێكى جوان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى كه‌ خه‌لات ده‌كرێت یاخود ره‌خنه‌ى ئارسته‌ ده‌كه‌یت تووشى پوكانه‌وه‌ نه‌ێت .

3-    بێ ده‌نگى له‌كاتى ئاماده‌بوونیان/  له‌ هه‌ر كرده‌یه‌ك كه‌ دایك و باوك له‌ به‌رده‌مى مناله‌كانیان بیكه‌ن كه‌ له‌ ده‌مه‌قاڵیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێت تا ئه‌و راده‌ى بگاته‌ هۆى ئه‌وه‌ى شه‌رو لیدانى تێدا به‌ كار بهێندرێت ئه‌مه‌ كاریگه‌رى یه‌كجار زۆرى له‌ سه‌ر ده‌رونى مناڵه‌كان دروست ده‌كات رێگاى گه‌شه‌كردنى ڵى ده‌گریت و ناهێلیت ده‌روون ئارام بێت ئه‌م نائارمیه‌یى له‌گه‌ڵ ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت ده‌چێته‌ قوتابخانه‌و بگره‌ كۆلێژیش به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌ سه‌ر لیوه‌كانى نابینرێت هه‌میشه‌ دوره‌ په‌رێز و نامۆ دێته‌ به‌ر چاو .

4-    هه‌ڵچون له‌ به‌رامبه‌ریان/ ڵیره‌دا باوك به‌تایبه‌تى كاتێك روو ده‌كاته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ ده‌روونێكى ماندوو و شه‌كه‌ت (رۆسته‌م ئاسا ) كه‌س ناوێرێت بیدوینێت نه‌ك مناڵه‌كانى بگره‌ هاوسه‌ریشى به‌بیانوى بێى تاقه‌تى جالێره‌دا مناڵه‌كه‌ كه‌ چه‌نده‌ چاوه‌روانى باوك ده‌كات بێته‌وه‌ كه‌ كارێكى پێیه‌تى كه‌به‌م شێوه‌ى ده‌بێنێت له‌ قسه‌و پێشنیاره‌كانى خۆى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مى سه‌ر قوتابخانه‌كه‌شیان بێت ده‌ڵت دایكه‌ نمره‌كانم پشانى باوكم بده‌ چونكه‌ تۆ وات نه‌كرد مناڵه‌كه‌ت دڵى به‌ هاتنه‌وه‌ت خۆش بێت ده‌بوایه‌ باوه‌شى خۆشه‌ویستیان پیادابكه‌یت و هه‌ندى پرسیارى تایبه‌ت به‌ خۆیان ڵى بكه‌ى .



جالێره‌دا چه‌نده‌پیویسته‌ ئاگادارى بچوكترین هه‌ڵسوكه‌وتى مناڵه‌كانت بیت تۆ ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ په‌روه‌رده‌ له‌ پۆشاك و خواردن پێویستره‌ بۆمناله‌كان من كه‌سى وا ده‌ناسم كه‌مناله‌كانى ته‌واو سه‌رگه‌ردان و ماڵوێرانن له‌ سه‌رجه‌م مافه‌كانیان بێبه‌شن با هه‌موومان پێكه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ین پاشه‌رۆژى مناڵه‌كانمان گه‌شاوه‌ بكه‌ین ئه‌مه‌ش به‌ هه‌وڵ و كۆششى دایك و باوك و مامۆستا سه‌رجه‌م تاكه‌كانى نێو كۆمه‌ڵگایه‌ .

ماڵپه‌ڕی یه‌کگرتوو...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-22 18:14:22

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: په‌روه‌رده‌ش به‌قه‌د پۆشاك،،

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم
کاکه‌  باخاوان   گیان  هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم
.



هاورێت

حسێن ،،، خۆشناو ،،،
کاتت شاد

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-01 03:29:22

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: په‌روه‌رده‌ش به‌قه‌د پۆشاك،،

زۆر سوپاس ئه‌که‌م هاوڕێ گیان...سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانت.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-01 03:35:59

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: په‌روه‌رده‌ش به‌قه‌د پۆشاك،،

زۆر سوپاست ئه‌که‌م هاوڕێ گیان...ده‌ستت خۆش بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانت.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net