.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












(نامەیەک بۆ ژیلیا) بەشی هەشتەم
نوسینەوەی:سەباح مەجید
8
ژیلیای قسەخۆش، ئێستا کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانە و هێشتا بەفرەکە ژیر نەبۆتەوە.. منیش تاکو ئێستا سەرقاڵی بە وشەکردنی خەمەکانی خۆمم. وەیش لەم هەموو خەمە خودایە! مەزنترینیان خەمی دووری تۆیە کچەکە. ئاخر دووریت خەریکە ئاراستەی ژیانم بەتەواوی دەگۆڕێت، کچێ لەتاو دووریت ژیان لای من هیچ ئەرزشێکی نەماوە. چونکە ژیان بێتۆ وەک بەهارێکی بێ گوڵ وایە. کچێ دووریت تنۆکێک بەختیاری بۆ نەهێشتوومەتەوە. ئاااای چەندە تامەزرۆی بینینی تۆم ژیلیا! کچێ خۆزگە دەتزانی دڵم چەندە پڕە لە ئەوینی تۆ.. کاشکێ دەتزانی بیر و ئەندێشەم چەندە تەژییە لە عەشقی تۆ.. دەبێ رۆژێک بێت و تۆی بووکەشووشە بگەڕێیتەوە بۆ ئامێزی نیشتمان و سەرلەنوێ بە قسە و ناز و عیشوە جوانەکانت زیندووم بکەیتەوە؟! کچێ لەبیرتە رۆژێک بەر لە نەورۆزی رزگاری نامەیەکم بۆت نووسی؟ بیرتە؟ لەنامەکەدا نووسی بووم: (( ژیلیا نازانم بە چ زمانێک خۆشەویستی خۆمت بۆ دەربڕم، کچێ ژیلیا:
بە کوردی خۆشمدەوێی
بە عەرەبی احبک موت
بە فارسی دۆستت دارم
بە تورکی سەنی سەڤییۆرم
بە ئینگلیزی I love you
بە ئیسپانیte quiro
بە ئیتاڵــــی te amo
بە فەڕەنسی je tain
بە ئەڵمانی itch liebe dich
بە پرتوگالی eu te amo
بە رووسی я тебя люблю
...............................
................................
................................
ژیلیای خۆم باوەڕبکە هێندەی جوانی تۆ تامەزۆری بینینی چاوە گەشەکانت و بۆنکردنی پرچی تەڕ و ماچکردنی لێوە تەنکەکانی تۆم. کچێ بەردەوام گوێم لە ترپەی پێتە کاتێک لەنێو دڵما دێیت و دەچیت، کەچی خەڵکی وادەزانن ترپەکانی پێت ترپەی لێدانی دڵی منە! ئەها بیرتە ژیلیا؟ ئێوارەیەک تەلەفۆنم بۆ کردی و پێمگوتی: (( بەپەلە وەرە بۆ دادگا بەپەلە. تا دڵی خۆم بەناوی تۆوە تۆماربکەم کچەکە)). ژیلیای خۆم رەنگە هێشتا لەبیرت بێت کە چەندە رقم لە وانەی بیرکاری دەبۆوە! بەڵام هێندە بیرم لە تۆ و هاوکێشەی عەشق کردەوە ئێستا ناڵێم هێندەی مامۆستایەکی بیرکاری، بەڵام شارەزاییەکی باشم لە هاوکێشەکان پەیداکردووە. لەوانەیە حەزبکەیت نموونەیەکت بۆ بخەمەڕوو، بۆیە لێرەدا بۆت دەنووسم:
من + تۆ= دڵم
تۆ +من= رۆحم
دڵم + رۆحم= خۆشمدەوێی
کچێ تا تۆ لێرەبووی ژیان چەند شیرین بوو! چەند سەیرە! تا تۆ لێرەبووی من رۆژانە هاوجامی شەکری وتەکانی تۆ و هەنگوینی لێوەکانی تۆ و شیری نیگاکانی تۆ و نسکافیی چرپەکانی تۆ و شەکلەمەی زەردەخەنەکانی تۆ بووم و کەچی دووچاری نەخۆشی شەکرەش نەبووم! ئااای چەندە سەیرە خودایە! پەڕجووێکی چەندە مەزنە خودایە! کچێ تۆ کائینێکی چەندە پڕبەهای ژیلیا! دەزانی ئێستا لەوکاتەدا بیر لەچی دەکەمەوە کچە قسەخۆشەکە؟ کچی بیر لەوە دەکەمەوە گەر تۆ بازرگانی بووایت هەموو مرۆڤەکان دەکەوتنە سەر ساجی عەلی! دەزانی بۆ؟ چونکە ئەوەی کە تۆ دەکڕێ بەهیچ شێوەیەک رازی نابێت جارێکی دیکە بەهەموو دونیاش بتفرۆشێتەوە! ئەوساش جیهان بێ بازرگانیکردن دەمێنێتەوە و شیرازەی ژیان بەیەکجار تێکدەچێت. ژیلیا، بەس ئەمجارە بێیتەوە من نەزر دەکەم کە تا مردن: تووڕەیی: لێت تووڕە نابم..دابڕان: لێت دانابڕێم..برین: بریندارت ناکەم.. خۆشەویستی هەروەک ئێستا خۆشمدەوێی. کچێ هەناسەم لەبیرتە؟ پێنجشەممەیەک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێتگوتم: ((دڵداری خۆم، دەبێ بەیانی باران نەبێت؟ کوڕە گەر باران بێت سبەی هەینی سەفەرکەمان تێکدەچێت و ژوانەکەشمان لەکیس دەچێت. کوڕە زۆر دوودڵم، دەبێ باران بێ یان ساماڵ دڵداری من؟)). بیرتە؟ من ئەو شەوە پێمگوتی: (( دڵتەنگ مەبە ژیلیا، دڵتەنگ مەبە ئەی لە زەخرەفەی سەر باڵی پەپولە قەشەنگتر.. پێش کەمێک لە تەلەڤزیۆن سەیری بڵاوکراوەی کەشناسیم کرد، کەشوهەوای سبەی هەولێر و دەوروبەری بەمشێوەیە:
ئاسمان یەکپارچە هەوری خۆشەویستییە..بای تەمەزرۆیی لە رۆژهەڵاتەوە هەڵدەکات..شەستەبارانی ماچ لەسەر روومەتە ئاڵەکانت دەبارێت...)). کچێ لەبیرتە بەیانییەکەی ئاسمان بوو بە یەکپارچە هەوری خۆشەویستی؟ لەیادتە چ بایەکی بەهێزی تامەزرۆیی هەڵیکرد؟ بەڵام ئەفسوس جگە لە بارینی چەند پڕووشە نیگایەک، چ شەستەبارانێکی ماچ لەسەر کوڵمە خرپنەکانت نەباری! باوەڕبکە ژیلیا ئەو پێشبینییەی کە لە تەلەڤزیۆنەکەدا خوێنرایەوە راست بوو و هیچ هەڵەیەکی تێدانەبوو، بەڵام لەخەتای گوناهی مرۆڤە دڕکدۆستەکان نەمانتوانی لەو سەفەرەدا خۆمان بدەینەبەر رێژنەی بارانی ماچ. ئاخر لێرە لەم نیشتمانە سۆزیدەیەی ئێمەدا لەسۆنگەی کارە قێزەونەکانی رقدۆستەکان شیرازەی هەموو شتەکان تێکدەچێت! هەموو راستییەکان دەبن بە خەون و سەرجەم خەونەکانیش دەبن بە سەراب! هەموو یاساکان دەبن بە ئەفسانەی نەریتەکان و سەرجەم نەریتە سواوەکانیش دەبن بە یاسای پیرۆز! خودایە ژیان لێرە چەندە سەختە خودایە!
*** *** ***
sarchawa:sabahmajid
لهسهر هێڵ نییه