.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتی: بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ر سی‌و دوو ددانیان به‌بێ به‌نج ده‌رهێنام و یه‌كێتییش ته‌نیا 400 دۆلاری پێدام
ئا: سیروان حسێن
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتی له‌شه‌ری نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و یه‌كێتی له‌ساڵی 1994 له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت‌و هه‌ر سی‌ودوو ددانی به‌بێ به‌نج ده‌رده‌هێنرێت، دواتر به‌پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات وه‌كو دیل ده‌فرۆشرێته ئێران‌و دوای 11 ساڵ ئازاددهكرێت، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی سه‌ردانی زۆرێك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌كات، به‌ڵام ته‌نیا 400 دۆلاری بۆ سهرفدهكرێـت.
كه‌مال عه‌بدولره‌حمان قادر ناسراو به (به‌رزان ته‌لانی) له‌دایكبووی 1966ی شارۆچكه‌ی دوكانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانییه، له‌ساڵی 1979 په‌یوه‌ندیی كردووه به‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و به‌رده‌وامبووه تاكو له‌ساڵی 1994 له‌شه‌ری نێوان بزوتنه‌وه‌و یه‌كێتی له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن یزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه به‌رزان ته‌لانی بۆ هاوڵاتی دواو وتی «له‌یه‌كێك لهرهبیهكان به‌ته‌نیا مامه‌وه، چونكه براده‌ران برینداره‌كانیان برده‌وه زۆر به‌رگریم، لهرهبیهكه كرد‌و شه‌ڕم له‌گه‌ڵ كردن تا كاتێك فیشه‌كم پێنه‌ما«.
ته‌لانی به‌رده‌وام بوو له‌گێرانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه كه كاتێك هه‌وڵی خۆ رزگاركردنی داوه به‌هیوای ئه‌وه‌ی بگات بهئێرانییهكانو خۆی ته‌سلیمی ئه‌وان بكات، تاكو ئه‌وانیش ته‌سلیمی عیلاقاتی یه‌كێتی بكه‌ن له‌ئێران.
ته‌لانی پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئێرانییهكانو له‌رێگه ده‌كه‌وێته كه‌مینی چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه‌و دهستگیریدهكهنو ده‌یبه‌ن بۆ لای به‌رپرسه‌كه‌یان، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت «منیان برده لای به‌رپرسه‌كه‌یان كه‌كه‌سێكی ریشپان بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیریان كردبووم وتیان ئه‌مه سهگبابهكهیه كه لهرهبیهكهدا مابوو، بهرپرسهكهشیان وتی ده لێیده‌ن بیكوژن، ئیتر به‌قۆناغه تفه‌نگ لێیاندام تاكو بورامه‌وه«.
ته‌لانی باسی له‌وه‌ده‌كرد كه‌به‌ده‌م ئازاری هه‌ڵكێشانی ددانێكیهوه له‌بێهۆشی خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه‌و وتی «ددانیان به‌گاز هه‌ڵكێشام به‌بێ به‌نج، كه هه‌ستام چوار پێنج كه‌س به‌سه‌ر سهرمهوهبوون، ئیتر وتیان چاوی ببه‌سن سه‌گبابه با نه‌مانناسێت«.
دوای چاوو ده‌ست به‌ستنی به‌رزان ته‌لانی، دوو كه‌س ده‌می ده‌كه‌نه‌وه‌و ددانه‌كانی ریزی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه به‌گازو به‌بێ به‌نج ده‌رده‌هێنن، ته‌نیا چوار كاكیله له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه ده‌هێڵنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌شی ده‌ڵێت «ته‌نها خوێیاویان بۆ ده‌گرتمه‌وه ده‌یانوت له‌ده‌می ههڵدهو غه‌رغه‌ره‌ی پێبكه بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كه‌ت چاكبێته‌وه، دوای تێپه‌ربوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر دهستگیركردنهكهمدا چوار كاكیلهكهی تریش كه مابوو ههڵیانكێشان«.
ژیانی ته‌لانی له‌ماوه‌ی ئه‌و 15 رۆژه‌ی لای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی زیندانی بووه به‌چاو بهسراویو رۆژانه‌ی ئاو‌و چا له‌شوێنێكی تاریكدا تێپه‌ریوه‌و به‌بێ هیچ خواردنێك، ته‌لانی پرسیاری ئه‌و مامه‌ڵه خراپه‌ی لێكردوون پێیوتوون «له‌سه‌ر چی وام لێده‌كه‌ن، قابیله كافرتان نه‌گرتووه، من دیلم، ئێوه به‌خۆتان ده‌ڵێن ئیسلامی، ئیتر شه‌قێكیان لهكهلهكهم هه‌ڵداو بێهۆش كه‌وتم«.
به‌وته‌ی ته‌لانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به نه‌خشه‌یه‌ك له‌بنكه‌كانی ئێرانیان داوه‌و دواتر ئه‌ویان به‌پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات به‌پاره فرۆشتووه‌ته‌وه به ئێران به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دیموكرات هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر بنكهكانیانو ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌وان.
ته‌لانی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه ئێرانییه‌كان به‌هه‌لیكۆپته‌ر هاتوون بردوویانه‌و كاتێك چاویان كردووه‌ته‌وه له‌ژوورێكی ئینفرادیدا بووه، وتیشی «دوای هه‌فته‌یه‌ك بردیانم بۆتهحقیق حاكمێك ئاماده‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی پرسیاری لێكردم وتم خه‌ڵكی سلێمانیم له جه‌ماعه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانیم، دوای قهسهكردنێكی زۆر حاكمه‌كه وتی 20 ساڵ حوكم دهدرێیتو 6 مانگ ته‌عزیب، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌دا ئه‌گه‌ر یه‌كێك هات بهدهنگتهوهو وتی تۆ عێراقیتو ته‌سكه‌ره‌ی عێراقیی تۆی هێنا ئه‌وكات ئازاد ده‌كرێیت ئه‌گه‌رنا ئیعدامدهكرێیت«.
دوای ته‌واوبوونی تهحقیقو راگه‌یاندنی ئه‌و بریاره‌ی كه حاكمه‌كه به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویه‌تی، ته‌لانی ده‌برێته‌وه بۆ زیندان رۆژانه بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌چه‌ند شێوازێكی جیاواز ته‌عزیب ده‌درێت تاكو رۆژێك كوردێكی ئێران له‌و زیندانه ئازاددهكرێتو ته‌لانیش هه‌واڵی خۆی پێدا ده‌نێرێت بۆ كه‌سوكاری بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئازادكردنی بده‌ن.
له‌باره‌ی ئازادكردنهكهیهوه ته‌لانی وتی «برای ئه‌و زیندانییه‌ی ئازادكرابوو ته‌سكه‌ره‌ی منی هێناو به‌هه‌وڵی ئه‌و له28/8/2004و دوای 11 ساڵ زیندانی ئازادكرام«.
سه‌باره‌ت بهسۆراغكردنی له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه ته‌لانی ئاماژه‌یبه‌وه‌كرد كه دوو مانگ دوای دیارنه‌مانی ته‌رمێكیان بردووه بۆ ماڵی باوكی پێیانوتوون كه‌ئه‌وه كورهكهیانهو شه‌هید بووه، هه‌ربۆیه ماڵی باوكی ئه‌و ته‌رمه كه‌به‌هۆی شێواوییه‌وه نه‌ناسراوه‌ته‌وه دهنێژنو شه‌هیدانه‌یان بۆ دهبڕرێتهوهو پارچه‌یه‌ك زه‌ویی شه‌هیدانه وه‌رده‌گرن.
به‌رزان ته‌لانی دوو مانگ پێش ده‌ستگیركردنه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێناوه، به‌ڵام به‌هۆی دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ خێزانه‌كه‌ی شوویكردووهتهوه، هه‌ر بۆیه ته‌لانی به‌مه‌به‌ستی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ‌و دروستكردنی ژیانی هاوسه‌ری سه‌ردانی زۆر بهرپرسو لایه‌نی حیزبیی یه‌كێتیی ده‌كات به‌ڵام هیچی بۆ ناكرێت.
گله‌ییه‌كانی ته‌لانی له‌وه‌وه چڕده‌بێته‌وه كه‌كاتێك سه‌ردانی ده‌زگای زانیاریی كردووه بۆ دیده‌نی مامۆستا عهزیزو هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه بۆیانی گێراوه‌ته‌وه له‌به‌رانبه‌ردا ناوبراو كاغه‌زێكی نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی (200) دۆلاری بۆسهرفبكرێـت، مسته‌فای سه‌ید قادریش ته‌نیا بری (200) دۆلاری بۆسهرفكردووه.
ته‌لانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه له‌فه‌رمانده‌یی گشتییه‌وه مسته‌فای سه‌ید قادر نووسراوی بۆ كردووه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی بكهنو وتی «بریار بوو له‌لایه‌ن مه‌كته‌ب سیاسییه‌وه 20وه‌ره‌قه‌م بۆ سه‌رفبكه‌ن، كه كاك مسته‌فای سه‌ید قادر به كتابی ره‌سمی بۆیكردووم، كه موسته‌حه‌قم، كتابه‌كه بۆ لای كاك كه‌مال‌و مه‌لا به‌ختیار بوو، دواتر له 12/6/2006 كتابه‌كه‌م برد بۆ مه‌كته‌بی سیاسی هیچ جوابی نه‌بوو، له 12/6/2007 چوومه لای مه‌لا به‌ختیار خۆی ئه‌و وتی تۆ موسته‌حه‌قی به هه‌موو شتێك وتم كه‌واته هاوكارییه‌كم بكه‌ن، به‌ڵام تاكو ئێستا وهڵامیاننهداوهتهوه«.
به‌بروای ته‌لانی هۆكاری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌دوای ئه‌وه‌ی باسی پێشمه‌رگایه‌تیم بۆ مه‌لا به‌ختیار كرد، وتم له‌مه‌ڵبه‌ندی دوو لای كاك نه‌وشیروان بووم له كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، كه‌ئه‌وكات ئێمه دوو باڵ بووین، باڵی شۆرشگێرانو باڵی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران من له‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بووم «پێموابێت ئه‌وه ته‌ئسیری له‌مه‌لا به‌ختیار كرد‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ئیشه‌كانی بۆ من نه‌كردووه هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌دڵیدایه«.
كۆتایی قسه‌كانی ته‌لانی به‌وه هات كه ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگایه‌تییه‌ی كردووه ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ی بینیوه كه‌چی ئێستا كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ره‌و مانگی 150 هه‌زار وه‌رده‌گرێت، «ئایا ئه‌وه هه‌موو پاداشتی یه‌كێتییه به‌رانبه‌ر بهمن«.
له‌سه‌ر هێڵ نییه