❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-14 12:19:12

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

ئاماده‌كردنی: مه‌لا حسن قادیانی

دیاره‌ قورئانی پیرۆز ئه‌م په‌رتوكه‌ پیرۆزو به‌نرخه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ی موسوڵمان تا دونیا دونیایه‌ پاداش وه‌رده‌گرین له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌و كارپێ كردنی چونكه‌ په‌رتوكێكی سه‌رتاپا ئاسمانیه‌ و له‌لایه‌ن خوداوه‌ هاتوه‌ بۆ تێكڕای مرۆڤایه‌تی و كۆتایی په‌رتوكه‌ ئاسمانیه‌كانه‌ و ده‌بێ بشێ بۆ هه‌مو سه‌رده‌مێك و نه‌وه‌یه‌ك هه‌ربۆیه‌ ته‌حه‌دای هه‌ر سه‌ر هه‌ڵدانێك ده‌كات له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكه‌وه‌ بێت دیاره‌ له‌سه‌رده‌می پێعه‌مبه‌ر (د.خ) لایه‌نی زمانه‌وانی و ڕه‌وانبێژی خاڵی دیاری ڕكه‌به‌ری ئه‌عجازی قورئان بووه‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆش زانسته‌ نوێكان كه‌وتونه‌ته‌ مه‌یدان و زانا ماددیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژئاوادا زۆرجار ویستویانه‌ خۆ هه‌ڵكشان بكه‌ن به‌ده‌رخستنی چه‌ند زانیاریه‌ك جا له‌هه‌ر بوارێكه‌وه‌ بێت كه‌ به‌لای ئه‌وانه‌ وه‌تازه‌یه‌ به‌ڵام كه‌ ڕوبه‌ڕوی زانا قورئان زانه‌كان ده‌بنه‌وه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت كه‌ زۆر پێش ئه‌وان قورئان ده‌ركی به‌م ڕاستیانه‌كردوه‌. جا من لێره‌دا هه‌ندێك له‌م ڕاستیانه‌ ده‌خه‌مه‌ ڕوو بۆ زیاتر باوه‌ڕبه‌هێز بون به‌م قورئانه‌ و مه‌زنایه‌تی په‌روه‌ردگار. بۆ ته‌وه‌ری ئه‌مجاره‌مان زه‌ویمان هه‌ڵبژاردوه‌

زه‌وی كه‌ سێ هه‌مین ئه‌ستێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژه‌ وخودا ئێمه‌ی له‌سه‌ر نیشته‌جێكردوه‌ پڕیه‌تی له‌ورده‌كاری و ده‌ست ڕه‌نگینی و شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه ‌هه‌ندێكیان ئاشكراو هه‌ندێكیشیان شاراوه‌ن وپێویستیان به‌ لێكۆلینه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ر وه‌ك خوا ده‌فه‌رموێت { وفي الارض آيات للموقنين} (الذاريات 20).

سه‌ره‌تای دروست بونی زه‌وی وئاسمانه‌كان

زۆر فه‌رمایشتی قورئانی هه‌ن هانی مرۆڤ ده‌ده‌ن كه‌ بیر له‌ چۆنیه‌تی دروستبون وجیابونه‌وه‌و ورده‌كاریه‌كانی زه‌وی وبونه‌وه‌ر بده‌ن هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: {قل سيروا في الارض فانظروا كيف بدأ الخلق ..... } (العنكبوت: 21}. له‌م فه‌رموده‌یه‌دا په‌روه‌ردیگار ئاماژه‌ی ڕاسته‌و خۆمان پێده‌كات كه‌ ئێمه‌ تێڕمانین ولێكۆلینه‌وه‌ی ورد بكه‌ین له‌بونه‌وه‌ردا هاوكات ئه‌و خۆی ئاماژه‌ی به‌زۆر شت داوه‌ بۆ نمونه‌ باسی قۆناغی یه‌كه‌می كه‌ون ده‌كات وده‌فه‌رمێ: { اولم يرى الذين كفروا ان السموات والارض كانتا رتقا ففتقناهما وجعلنا من الماء كل شىْ حي افلا يؤمنون} (الانبياء: 30) واتا ئایه‌ بێباوه‌ڕه‌كان نابینن كه‌زه‌وی وئاسمانه‌كان یه‌ك پارچه‌بون و ئێمه‌ جیامانكردنه‌وه‌. په‌روه‌ردیگار به‌ڕونی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌سه‌ره‌تا زه‌ی وئاسمانه‌كان ومانگ وڕۆژ و هه‌رچی هه‌یه‌ یه‌ك پارچه‌بون و یه‌ك پێك هاتیان هه‌یه‌. چونكه‌ وشه‌ی (ره‌تق) هه‌روه‌ك ئیبن عباسی قورئان زان ده‌فه‌رموێ: واته‌.. یه‌ك شت بون به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك بۆشایی له‌نێوانیان دا نه‌بێ. كاتێك سه‌یری زانستی نوێ ده‌كه‌یت زۆر به‌ڕونی ئه‌م ده‌قه‌ قورئانیانه‌ پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌. به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕێو به‌رایه‌تی ئاسمانی ئه‌مریكی ناسراوبه‌ (ناسا) كردی سالی (1929) ده‌ڵێ: هه‌مو لێكۆلأینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ سه‌ره‌تایه‌كی هه‌یه‌ كه‌پێی ده‌گوترێت (لێدانی گه‌وره‌) (big bang) وه‌ده‌لێت ئه‌و مادده‌ خاوانه‌ی كه‌ زه‌ویان لێ پێك هاتوه‌ هه‌مان ماده‌ی پێك هاته‌ی ئه‌ستێره‌كانن. هه‌روه‌ك (ناسا) سالی (1989) هه‌ڵسا به‌ناردنی كه‌شتیه‌كی ئاسمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باگراوه‌ندی تیشكی كه‌ون و لێك جیاكردنه‌وه‌ی ماده‌كان دواتر هه‌ڵسا به‌وێنه‌گرتنی پاشماوه‌ی ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی لێك جیابونه‌وه‌ی بونه‌وه‌ر هاته‌كایه‌وه‌ هه‌روه‌ك قورئان باسی ئه‌م دوكه‌ڵه‌مان بۆده‌كات وده‌فه‌رموێت: (ثم استوا الى السماء وهي دخان...)

خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا .

{وترى الجبال تحسبها جامدة وهي تمر مر السحاب } (النمل 88) ئه‌گه‌رچی له‌كۆنه‌وه‌ زانایان وای بۆ چوبون كه‌ زه‌وی جێگیره‌ و بێجوڵه‌یه‌ وه‌كو {بتلیمۆس وئه‌رستۆ} كه‌چی دوای ئه‌وان فه‌یله‌سوفی یۆنانی (فیساغۆرس) بیرۆكه‌ی خولانه‌وه‌ی زه‌وی خسته‌ ئاراوه‌ كه‌چی نه‌ی توانی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ به‌به‌ڵگه‌ بسه‌لمێنێ تاكو زانای ئیتالی (غالیلۆ جالیلی) له‌كۆتایه‌كانی چه‌رخی شازده‌هه‌م له‌ڕێگه‌ی دووربینی ئاسمانیه‌وه‌ توانی ده‌رك به‌م ڕاستیه‌ بكات له‌دوای ئه‌ویش زانا (كیلر) له‌چه‌رخی حه‌ڤده‌هه‌م بره‌وی به‌م زانسته‌دا. كه‌چی به‌رله‌ ئه‌وان خوای گه‌وره‌ له‌م فه‌رموده‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌م ڕاستیه‌ی باسكردوه‌ كه‌له‌م فه‌رموده‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌رچی ئێوه‌ واده‌زانن ئه‌م هه‌موو شاخانه‌ی سه‌رزه‌وی وه‌ستاون وجوڵه‌یان نیه‌ به‌ڵام له‌ڕاستی دا وانیه‌ ئه‌وان له‌جوڵه‌و خێرایی به‌رده‌وامدان خێرایه‌كه‌شیان له‌خێرایی هه‌ور ده‌چێت كاتێك با لێی ده‌دات واته‌ چۆن هه‌ور وه‌ستاوه‌ به‌ڵام به‌هۆی لێدانی باوه‌ ده‌جوڵێت وخێرا ده‌بێت وخێرایه‌كه‌ی هی بایه‌ ئاواش چیاكان خۆیان وه‌ستاون به‌ڵام به‌هۆی خولانه‌وه‌ی خێرای زه‌وی ئه‌وانیش ده‌خولێنه‌وه‌ وه‌ ئه‌م سوڕانه‌وه‌یان به‌سراوه‌ته‌وه‌ به‌سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی كاتێك به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه‌.

له‌فه‌رمایشتێكی تردا ده‌فه‌رموێ: { يكور الليل على النهار ويكورالنهارعلىالليل} (الزمر: 5 ) واته‌. خودا ئه‌م خودایه‌یه‌ شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا دێنێ وڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌و. خۆئه‌گه‌ر زه‌وی جێگیربوایه‌و له‌خولانه‌وه‌ی به‌رده‌وام دانه‌بوایه‌ ئه‌وا شه‌و وڕۆژ دروست نه‌ئه‌بو به‌ڵكو نیوه‌ی زه‌وی به‌به‌رده‌وامی شه‌و ده‌بو نیوه‌یش به‌به‌رده‌وامی ڕۆژ ده‌بو به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م خولانه‌وه‌یه‌ شه‌و و ڕۆژمان بۆ دروست ده‌بێ كه‌ له‌ماوه‌ی (23) كاتژمێر و (56) خوله‌ك و (4) چركه‌ جارێك به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه‌ كه‌ خێرایی سوڕانه‌وه‌كه‌ی له‌ هێلی ناوه‌ڕاست ده‌گاته (1670) كم له‌ كاتژمێرێكدا.

خولانه‌وه‌ی دوه‌می زه‌وی به‌ده‌وری ڕۆژدا

هه‌روه‌ك زه‌وی له‌شه‌و وڕۆژێكدا جارێك به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه‌ زۆر به‌هێواش تر له‌ساڵێكدا جارێك به‌ده‌وری ڕۆژدا ده‌سوڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م سوڕانه‌وه‌شی ده‌بێته‌ هۆی پێك هێنانی چوار وه‌رزی ساڵ هه‌روه‌ك له‌قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی بۆكراوه‌ و زانستی نوێش دانی پێداناوه‌ كه‌ كاتێك زه‌وی به‌ده‌وری ڕۆژدا ده‌سوڕێته‌وه‌ شێوازی هێلكه‌یی له‌خۆده‌گرێت نه‌ك تۆپاوی. وه‌ بۆدروست كردنی چوار وه‌رزی ساڵ كاتێك زه‌وی له‌ڕۆژه‌وه‌ دووره‌ زستان دروست ده‌بێ و كه‌ نزیكتر ده‌بێته‌وه‌ به‌هاره‌ و زۆر نزیك هاوینه‌ و كه‌مێك دورتر پایزه‌، قورئان ده‌فه‌رمێ: (ألم تر ان الله انزل من السماء ماء فسلكه ينابيع في الارض ثم يخرج به زرعا مختلفا الوانه ثم يهيج فتراه مصفرا ثم يجعله حتاما ان في ذالك لذكرى لاْولى الالباب) (الزمر: 21 )

ناوه‌ڕاستی زه‌وی

ڕنگه‌ زۆرێك له‌ئێمه‌ بیرمان له‌وه‌نه‌ كردبێته‌وه‌ كه‌ بۆچی خودای گه‌وره‌ شاری (مه‌كه‌ی پیرۆزی )هه‌ڵبژارد بۆ دانانی (كه‌عبه‌) له‌وێ كه‌چی دوا سه‌رقاڵیه‌كی زۆری زانایانی جوگرافی زان توانرا بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ شاری مه‌ككه‌ كه‌وتۆته‌ ناوه‌ڕاستی وشكایی زه‌وی. ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌هات كه‌ د.حسین كمال الدین مسری خۆی ده‌ڵێ: من زۆر بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ موسوڵمانان له‌تێكڕای جیهاندا چۆن بتوانن ڕوگه‌ (قیبله‌)ی خۆیان بۆ نوێژكردن بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ڵسام به‌ده‌سپێكردنی نه‌خشه‌یه‌كی گۆی زه‌وی له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوی ئه‌لیكترۆنی بۆ زانینی دوریه‌كه‌ی كه‌عبه‌ له‌شوێنه‌كانی تری جیهان له‌ناكاوێك سه‌یرده‌كه‌م (كعبه‌) به‌دانانی خودا ناوه‌ڕاستی وشكایی زه‌وی ده‌رچوو: (وكذالك اوحينا اليك قرانا عربيا لتنذر ام القرى ومن حولها وتنذر يوم الجمع لاريب فيه فريق في الجنة وفريق في السعير) (الشوری: 7)

نزمترین شوێن له‌سه‌ر زه‌وی

تا زه‌مه‌ن به‌سه‌ری دا بڕوات و تا زانست به‌ره‌و پێش بچێت ولێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت موعجیزه‌كانی قورئان باشتر وزیاتر ده‌رده‌كه‌ون, شێخ عبدالمجید زه‌ندانی ده‌لێ: كاتێك له‌یه‌كێك له‌ كۆنفراسه‌كان گه‌یشتم به‌پڕۆفیسۆر (پالما) مامۆستای زانسته‌ جیۆلۆجیه‌كان له‌ ئه‌مریكا كه‌ نمونه‌یه‌كی له‌و نه‌خشه‌یه‌ پێبو سه‌باره‌ت به‌ به‌رزی ونزمی زه‌وی وئه‌ندازه‌ی قوڵیی ده‌ریاكان ویستم پرسیاری لێبكه‌م سه‌باره‌ت به‌نزمترین شوێن له‌سه‌رزه‌وی وگوتم: لای ئێمه‌ی موسوڵمان ئایه‌تێك هه‌یه‌ له‌ قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناوچه‌ی (بیت المقدس) نزمترین شوێنه‌ له‌سه‌ر زه‌وی كه‌ جه‌نگی به‌ناوبانگی نێوان فارس وڕۆمه‌كان له‌وێ ڕوی دا كه‌ده‌فه‌رموێت: (الم غلبت الروم في ادنى الارض وهم من بعد غلبهم سيغلبون) وشه‌ی (ادنی) واته‌ نزمترین. گوتم: ئایه‌ ئه‌م ڕاستیه‌ لای ئێوه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ده‌ڵێ ئه‌و زۆر به‌لایه‌وه‌ سه‌یربو كه‌ من ئه‌م شته‌م باسكرد یه‌كه‌م جار ویستی نكۆڵی بكات چونكه‌ ئه‌و دوای ماندوبونێكی زۆر ئه‌م ڕاستیه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتبو كه‌چی من وا به‌ئاسانی بۆی باس ده‌كه‌م هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌قورئانیش دابو حه‌زی نه‌ده‌كرد ده‌رك به‌م ڕاستیه‌وه‌ بكات به‌ڵام من مكوڕ بوم وگوتم من دڵنیام له‌م ڕاستیه‌ به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م ته‌نها ئه‌وه‌ بزانم كه‌ زانسته‌كه‌ی ئێوه‌ چی ده‌ڵێ. كه‌ سه‌یری نه‌خشه‌كه‌مان كرد بینیمان سه‌همێكی درێژ به‌سه‌ر ناوچه‌ی (بیت المقدس) كرابو وله‌سه‌ری نوسرابو (نزمترین شوێن له‌سه‌رزه‌ویدا). پاك وگه‌وره‌یی بۆ په‌روه‌ردیگار له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو ورده‌كاریانه‌ كه‌ كردونی

بانگه‌واز

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-25 08:44:27

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-29 06:39:38

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

زۆر سوپاس گیانه‌که‌م چاوگه‌ش گیان ده‌ستی تۆش خۆش بیت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-29 07:50:18

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

ده‌ست خۆش زانیارێکی به‌ سووده‌  ته‌مه‌ن درێژ بیت برا گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-29 08:52:07

TAsSA
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-01-27
په‌یامه‌كان: 239

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

sub7analla la gawrayy xuday gawra u  mihraban

dastakant har xosh bet u har sarkawtu byt barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-29 16:22:23

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

dast xosh bo au zanyaraea grnga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-01 18:40:23

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش خوشکه‌ ئازیزه‌کانم چنار خان و تاسه‌ خان و لاژه‌ خان
ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بیت ئه‌زیزه‌کانم



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-20 08:40:24

nedal
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-30
دواترین سه‌ردان: 2008-12-28
په‌یامه‌كان: 20

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

dastt xosh bet barasti babatakant zor basudn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-23 10:46:42

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

زۆر سوپاس کاکه‌ نیداڵ گیان

ئه‌زیزم ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بیت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-08-05 16:40:00

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

xwa    jazae   xert  bdatawa  kaka  dashti
jwan    tafser   w  shee   krawatawa
ba  hewae   bardawamet

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-08-05 17:38:04

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

dast  xosh  bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-08-07 18:37:41

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: سروشت له‌قورئاندا .. زه‌وی

زۆر سوپاس هاورێ ئه‌زیزه‌کانم ده‌ستان خۆش بیت

خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌ خیرتان بداته‌وه‌



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net