.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












مادده هۆشبه‌ره‌كان قومبه‌له‌یه‌كی ته‌وقیتكراو له‌جه‌سته‌ی بهكارهێنهرانیدا
«ئه‌وه‌ی بازرگانی بهومادده خهتهرانهوه ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مهسولێكی گه‌وره‌دا شه‌ریك نه‌بێت بۆیناچێتهسهر»
به‌دواداچوونی:سامان ئه‌نوه‌ر حه‌مه ره‌حیم
به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاردێنن وه‌ك ئه‌وه‌یه قومبه‌له‌یه‌كی ته‌وقیتكراویان له‌خۆیان بهستبێتو له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام به‌كارهێنانی له‌كاتی مه‌رگیان نزیك ده‌كاته‌وه، مامۆستایانی ئایینییش جه‌خت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌و ماددانه ده‌كه‌نه‌وه له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه.
سه‌لمان نادر وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری دوو هه‌ڵمه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مادده سركه‌ره‌كان له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ههورامانو شاره‌زوور مه‌ترسیی خۆی لهوهنیشاندهدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ناوچانه هاوسنورو نزیكی وڵاتی ئێرانه‌و ئێرانیش رێژه‌یه‌كی زۆر لهومادده هۆشبه‌رانه‌ی تێدایه له‌به‌رئه‌وه دزه دهكاتو له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌وه دههێنرێَته ئه‌م دیو، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و وشیاریی ئه‌وه به‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دا كه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌بن كه توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌گه‌ر هه‌ر دۆلارێك بۆ چارهسهركردنو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان خه‌رجبكرێت ئه‌وا هه‌شت دۆلار ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت، بێجگه له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌و له‌هه‌مان كاتدا تووشبووان زۆرجار ده‌بنه دارده‌ستی رێكخراوه تیرۆیستییهكانو به‌ئاره‌زووی خۆیان ههڵیاندهسورێنن.
محه‌مه‌د موفتی سهروَكی به‌شی كۆلێژی كوردستان بۆ پێگه‌یاندنی پێشنوێژ‌و وتارخۆێنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، پێیوابوو نه‌بوونی لێپیرسینهوهو بوونی به‌تاڵه‌یه، چونكه به‌تاڵه سه‌رده‌كێشێ بۆ هه‌موو جۆره جوڵانه‌وه‌یه‌كی خراپ‌و توند‌و تۆڵنهبوونی سنووره‌كان هۆكارن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ماددانه‌و وتی «به‌ڕای من ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و مه‌واده دێنن‌و ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر شه‌ریكێكی نه‌بێت له‌مسته‌وای مه‌سئولێكی گه‌وره‌دا بۆیناچێتهسهر، جگه‌له‌وه‌ش ئێستا سامی دین كه‌مبووه‌ته‌وه‌و خهڵكیوایلێهاتووه بروای بهشتی نادیار كه‌مببێته‌وه«، له‌روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیشه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و ماده هۆشبهرانهو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه زیانبه‌خشن قه‌ده‌غه‌كراون ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی.
ئه‌و مامۆستا ئایینییه پێیوابوو هه‌تا په‌نا نه‌برێته‌وه بۆ ئیسلام‌و باوه‌ڕبوون به‌شته نادیاره‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و جۆره گرفتانه مه‌حاڵه، بۆ نمونه له‌ئێستادا ئامێری چاودێریكه‌ر له‌زۆر شوێندا دانراوه بۆئه‌وه‌ی كه‌س خیانهتو ده‌ستدرێژی نه‌كات به‌ڵام له‌گه‌ڵ كوژانه‌وه یاخود كارنه‌كردنی ئامێره‌كه‌دا خه‌ڵك په‌نا ده‌باته به‌ر تاوان، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه باوه‌ڕی به‌شته نادیاره‌كان ههبێتو ترسی خوا له‌دڵیدا بێت سهرپێچیو ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر كه‌س ناكات.
له‌زۆرێك لهدهرمانخانهكاندا هه‌ندێك شروبو داوده‌رمانی هۆشبه‌ر هه‌یه كه ته‌نیا له‌ژێر چاودێریی پزیشكی پسپۆڕدا نه‌بێت به‌كارهێنانیان قه‌ده‌غه‌یه به‌ڵام زۆرجار له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌رمانخانه‌وه به‌به‌كارهێنه‌رانی ده‌فرۆشرێت.
له‌وباره‌یه‌وه شاهۆ ئه‌ڵڵا كه‌ره‌م لێپرسراوی راگه‌یاندنی ته‌ندروستیی شاره‌زوور باس له‌وه ده‌كات له‌مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه هه‌ستاون بهئامادهكردنی لیستێك كه ناوی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی تێدابووه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌گه‌نجانه‌وه له‌بری ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارهێنراوه كه نابێت بهبێئاگاداریی پزیشك بدرێت به‌كه‌س، له‌مانگی چواریشدا لیژنه‌یه‌ك دانرا بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و جۆره دهرمانانهداو له‌ئه‌نجامدا له‌كۆی 73 ده‌رمانخانه‌ی سنوری شاره‌زووردا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌وجۆره ده‌رمانانه‌دا.
هاوڵاتی ویستی زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ساڵانی رابوردووو ئێستادا كه ماده‌ی هۆشبه‌ر بهكاردێننو مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن وه‌ربگرێت، بۆئه‌وه‌ش سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زووری كرد له‌وێ ملازم رێبهن یار ئه‌حمد لێپرسراوی راگه‌یاندنه‌كه‌یان، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ناتوانن ئاماره‌كانی ساڵانی رابوردوو ئاشكرا بكه‌ن ته‌نیا ئاماری یه‌ك ساڵی رابوردووی بۆ هاوڵاتی باسكرد كه پێنج كێشه‌یان له‌لا تۆماركراون كه هه‌رپێنجیان كه‌سانی ئێرانی بوون‌و به‌ناوی كاركردنه‌وه له‌كوردستاندا نیشته‌جێبوون، له‌و پێنجه‌ش یه‌كێكیان حوكمی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا دراوه‌و یه‌كێكی تریان به‌بریاری دادگای تاوانه‌كان ئیفراجكراوهو سیانه‌كه‌ی تریشیان بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ زیندانیكروان، هه‌روه‌ها چوار كێشه‌ی تریش هه‌ن كه هه‌رچواریان به‌پێی مادده‌ی50ی ده‌رمانسازی به‌پێی بریاری دادوه‌ر حه‌واڵه‌ی پۆلیسكراونو سزادراون.
سه‌باره‌ت به‌زیانه جهستهییو ده‌روونییه‌كانی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌وه هاوڵاتی بۆچوونی دوو پزیشكی پسپۆڕی بواره‌كه‌ی وه‌رگرت.
دلاوه‌ر حه‌یده‌ر وه‌ك پارێزه‌رێك ئاماژه‌یبه‌وه‌دا ئه‌گه‌رچی یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان زۆركۆنه‌و پێویستی بهگۆڕینو داڕشتنه‌وه هه‌یه، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م یاسایانه دانراوه زۆرینه‌ی خه‌ڵك نه‌یانزانیوه كه ماده‌ی هۆشبه‌ر چییه؟ چ جای ئه‌وه‌ی كه به‌كاریبهێنن، یاسای موخهدیراتی عێراقی كه هیی ساڵی 1965 سزای زیندانی كه له‌سێ ساڵ كه‌متر نهبێتو له15 ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌كاریده‌هێنن دیاریكردووه یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بازرگانیی پێوه‌ده‌كه‌ن سزاكه به‌ره‌و ئیعدامیش سه‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی خراپیی ماده‌و كاریگهرییهكانیهوهیهتی.
د.شوان فائیق پسپۆڕ له‌بواری نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو سه‌باره‌ت به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ هاوڵاتی باسی له‌وه‌كرد مێژووی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 300 ساڵ پێش زاین، هه‌ندێك له‌ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌سروشته‌وه ئاماده‌كراون، به‌ڵام هه‌ندێكیان ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌كارگه‌دا ئاماده‌بكرێن بۆنمونه ماده‌ی مۆرفینو كۆكائین لهگیراوهیهكی شیری گیایی ئاماده ده‌كرێت، لهمۆرفین ده‌توانرێت ماده‌ی هیرۆین ئاماده‌بكرێت به‌شێوه‌ی كارلێكی كیمیاوی ده‌توانرێت مادده هۆشبه‌ره‌كانی نزیك مورفین ئاماده‌بكرێن كه لهبێهۆشكاری نه‌شته‌رگه‌ریدا بهكاردێتو به‌كارهێنانیان له‌بواری پزیشكیدا به‌هۆی ترسناكییانهوه دیاریكراوه‌و زۆر به‌كه‌می به‌كارده‌هێنرێن.
زیانه‌كانی ئه‌و ده‌رمانانه ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی ده‌ماره‌وه به‌كاربهێنرێن كاریگه‌ریی زۆر خێرای هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی حه‌پ كاریگه‌رییه‌كه‌ی هێواشتره، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی تۆزیش هه‌ڵده‌مژرێت، كه له‌كاتی ژه‌هراویبوون به‌و كۆمه‌ڵه ده‌رمانانه‌دا نه‌خۆشیی دڵ تێكه‌ڵهاتن، رشانه‌وه، سستبوونی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، ئاره‌قكردن، ئازاری سه‌ر، سووربوونه‌وه‌ی پێستی مرۆڤ، خاوبوونه‌وه یان زیادبوونی لێدانی دڵ، دابه‌زینی په‌ستانی خوێن، دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمیی له‌ش، تێكچوونی باری ده‌روونی، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییانه رانهگیرێنو به‌رده‌وامبن ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ناسه‌و پاشان مردنی كه‌سه‌كه.
هه‌روه‌ها مادده‌كانی كۆكاینو ماریۆناو هاوتاكانیان كه‌وه‌ك به‌شێكی كاریگه‌ر به‌كارده‌هێنرێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ستكردن به‌خۆشی، ماده‌ی كۆكاین كه به‌رێگه‌ی تۆز یان ده‌مار یان وه‌ك خه‌پله به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌م مادده‌یه‌ش له‌دوای چهندخولهكێك له‌به‌كارهێنانی ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی له‌ش كه هاوكات كه‌سه‌كه تێیدا بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌كێك هه‌ست به‌دڵ خۆشییه‌ك ده‌كات، كه ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه دووباره ئه‌و مادده‌یه به‌كاربهێنێته‌وه بۆ به‌ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و هه‌سته، به‌وجۆره‌ش ناچارده‌بێت كه فێری به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه ببێت، له‌ئه‌نجامدا له‌رووی ده‌روونییه‌وه كه‌سێكی ناجێگیری لێده‌رده‌چێت كه زۆرجار خۆی ده‌دزێته‌وه له‌ئه‌ركه‌كانی ژیانی رۆژانهیو ناتوانێت به‌هیچ شێوازێكی ئاسایی بژی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌وادی كۆكاینو ئه‌و شتانه به‌رده‌وام بێت ئه‌وكه‌سه توشی له‌ده‌ستدانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و ده‌ماره‌كانی ده‌بێت.
له‌روانگه دهروونییهكهشیهوه م.محه‌مه‌د وه‌لی وه‌ك پسپۆرێكی ده‌روونناسی بۆ هاوڵاتی باسی له‌وه كرد؛ بوونی فه‌راغ له‌ژیانی تاكهكانو بێكاری‌و هه‌ستكردن به‌كه‌میی خود‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان‌و لێكترازانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆكارن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه په‌نا بباته‌به‌ر به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌ركه‌سێكیش به‌كاریبهێنێت توشی شڵه‌ژانی هه‌سته‌كان‌و وڕێنهكردنو چه‌ندین نه‌خۆشیی تری جهستهییو ده‌روونی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت بهچارهسهركردنیشی ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونناسه به‌پێویستی ده‌زانی حكومه‌ت رۆڵی سه‌ره‌كی ببینێت لهبنبڕكردنی ئه‌و مهوادانهو سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی ده‌بێت هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان بهگشتیو گه‌نجان به‌تایبه‌تی دابینبكاتو هه‌وڵی خۆشگوزه‌رانییان بۆ بدات.
hawlati

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئەم دەست و پەنجانەت خۆش هاوڕێ گیان بۆ ئەم بابەتە ..
بەئومێدی ئەوە بێبە شـمان نەکەی لە بابەتی جوانتر......
ژیا نێکی لێوان لێو لە ئاسودەیی .......
لێوان لێو لە کامەرانی........
پڕبێ لەبەختەوەری...
دوور لە هەناسەکانی نیگەرانی
بۆ تۆی ئەزیز.......
&&&&&&&&&&&&& &&&&&&&&&&&&&

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه