.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






خۆشەویستی و بەدڕەوشتی دوو بابەتی جیاوازن، ساویلكەیی و كەم ئەزموونی كچان هەمیشە ئەو درزانەن كە كوڕانی تێنەگەیشتوو لە پەنای خۆشەویستییەوە لێیانەوە دزە دەكەن و كۆنترۆڵیان دەكەن تا بتوانن مەرامە گڵاوەكانیان بێننەدی، نیشتمان هەر لەسەرەتاوە دەبوایە بیزانیبا ئەوەی، (ئاكۆ) لەگەڵی دەیكات خۆشەویستی نییە بەڵكە بەدڕەوشتییە دەنا چۆن كوڕێك، كچێك بەخۆشەویستی خۆی بزانێ تەسلیمی كەسێكی تری دەكات.
سەرەتای خوێندنم لە زانكۆ
من هەر لەمنداڵییەوە كەسێكی تەواو شەرمن و بێدەنگ بووم، هەمیشە حەزم دەكرد وەكو خوشك و براكانم بەشداری لەهەموو یارییەكدا بكەم بەڵام نەمدەتوانی چونكە شەرمم لەهەموو كەسێك دەكرد و هەرگیز لەژیانمدا باوەڕناكەم ئازاری كەسم دابێت ئەم شەرمكردنە بۆ من ببوە سیفەتێكی بەرچاو كەزۆر كەس بە باشیان دەزانی و هەندێكیشیان بە پێچەوانەوە.
لەخوێندندا زیرەك بووم هەموو ساڵێك بە نمرەی باشەوە دەردەچووم تاگەیشتمە پۆلی شەشەمی ئامادەیی و دواتر لەكۆلێژی ئەندازیاری لەشاری هەولێر وەرگیرام، بەڵام بەهۆی خراپی باری ئابووریمانەوە نەمتوانی بچمە شاری هەولێر لەبەرئەوە بۆ یەكێك لە كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی تەنازولم كرد و لەوێ درێژەم بە خوێندندا.
لەگەڵ یەكەم رۆژی چوونم بۆ زانكۆ یەكسەر چووم بۆ راگرایەتی كۆلێژەكەمان تا كارەكانم تەواو بكەم بینیم ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابی وەستابوون و نەمدەزانی چاوەڕێی چی دەكەن چونكە قۆناغی یەكەم بووم نەمدەزانی دەبێت سەرەتا چی بكەم بۆیە منیش هەروەك پێیان دەوتین (قاز) هەر بەدوای قوتابیيەكانی ترەوە بووم . ئەو رۆژە لەگەڵ یەكەم ساتدا تێكەڵ بووم بە ژمارەیەك قوتابی كور و كچ كە هەموویان بەیەكەوە وەستابوون و قسەیان لەبارەی زانكۆوە دەكرد بەڵام من ئەوەندە شەرمم دەكرد تەنانەت رووم نەدەهات پرسیارێكیش بكەم . بەهەرحاڵ لە راگرایەتی ئیشەكانم تەواو كرد بەڵام هەرلەوێدا یەكێك لە قوتابيیە كوڕەكان زۆر سەیری دەكردم، من رووم نەدەهات تەنانەت پرسیاریشی لێبكەم بۆچی ئەوەندە سەیرم دەكات یاخود لەبارەی پرسیاری لێبكەم، تا كارەكانم تەواو كرد ئەو چەند دەقەم لێبوو بە ساڵێك،بەوسەیر كردنەی زۆر بێزاربووم.
یەكترناسین
بۆ رۆژی دووەم و سێیەم كاتێك بەتەواوی كارەكانم تەواو كرد چووینە بەشەكانی خۆمان بینینم هەمان كوڕ هاتە پێشم و خۆی بە من ناساند باوەڕ بكەن لەشەرما نەمزانی چۆن وەڵامی بدەمەوە ئەم یەكترناسینە بۆ من بووە مایەی دەردەسەری و نەگبەتی . ئیتر هەر لەو رۆژەوە ئاكۆ خۆی بەمن ناساندو لێم دوورنەدەكەوتەوە، هەمیشە بەشان و باڵمدا هەڵی دەداو چەندین جار لەبەر خاتری من محازەرەكانی دەفەوتاند و دەهاتە كۆلێژەكەی ئێمە. ئاكۆ لەكۆلێژێكی تر بوو بەڵام رۆژانە یەكترمان دەبینی و قسەمان دەكرد. ئەو كچە شەرمنەی كە رووی نەدەهات بە تەنها بۆ هیچ شوێنێك بچێت ئێستا رۆژانە لەگەڵ كوڕێكدایە ئەوە بۆ من بووە مایەی رووكرانەوەم لەگەڵ خەڵكدا، هەموو رۆژێك چەندین سەعات دوای تەواوبوونی محازەرەش هەربەیەكەوە دەماینەوە. هەر لەسەرەتاوە ئاكۆ پێی وتم نیشتمان من لەیەكەم رۆژەوە موعجیبی تۆ بووم و تۆم خۆش ویستووە ئاگاداریشی رۆژانە چەندین محازەرە دەفەوتێنم لەبەرخاتری تۆ بەڵام دەبینم هەتا ئێستاش كەوا نیوەی ساڵە هەر گومانت لە من هەیە، وتم من تا ئەم قۆناغەش قسەم لەگەڵ هیچ كوڕێك نەكردووە بۆیە من نازانم تاچەند تۆ راست دەكەیت لەگەڵ مندا؟!!
بەرەو كۆتایی ساڵ دەڕۆیشتین پەیوەندی نێوانمان هەر بەردەوام بوو تا كارگەیشتە ئەوەی كە ئەو رۆژانەی دەوامیشمان نەبوایە هەردەچوینەوە بۆ زانكۆ، ئەوەندە لەگەڵ یەكتر دادەنیشتین و قسەمان دەكرد تا وای لێهات هیچ شتێك لەنێوانماندا شاراوە نەبێت من لەناو زانكۆ هاورێی كچم نەبوو چونكە هەمیشە لەگەڵ ئاكۆدا بووم حەزم نەدەكرد هاوڕێیەتی هیچ كەس بكەم دەترسام پرسیارێكم لێبكەن كە ناتوانم وەڵام بدەمەوە؟!! رۆژێك لەگەڵ ئاكۆ چووین بۆ سەرچنار بۆ پیاسەكردن زۆر لەوێ ماینەوە ئاكۆ زۆر بێ شەرمانە هەردەهاتە پێشەوەو قسەی بێ مانای دەكرد تا لەپڕ ماچی كردم منیش زۆر توڕەبووم بەڵام پێی وتم بۆچی توڕە دەبیت من و تۆ ئەوە ساڵێكە بەیەكەوەین و یەكتر دەناسین و یەكترمان خۆش دەوێت پێویست ناكات ئیتر شەرم لەیەكتر بكەین ئەی خۆشەویستی یەعنی چی ئەگەر دوو شتی وای تێدا نەبێت، هەمیشە ئاكۆ بەم قسانە منی هەڵدەخەڵەتاند نازانم بۆچی من ئەوەندە بێ عەقڵ بووم یەكسەر باوەڕم پێدەكرد و خۆم بێدەنگ دەكرد، ئەو رۆژە هەر بە ماچیشەوە نەوەستا بەڵكو چەندین رەفتاری تری كرد هەرچەند پێمدەووت ئێرە شوێنی ئەو شتانە نیە خەڵك چاوی لێیەتی دەیوت خەڵك حەقی نیە بەسەرمانەوە، تۆ بۆچی ئەوەندە دەترسیت؟ بەڕاستی من لەو شتانە دەترسام كە بەسەرم بێن نەمزانی كەهەر بەسەریشمدادێت. بەڵام هەموو هەڵەكان بۆ خۆمی دەگەڕێنمەوە لەگەڵ ئەوەشدا منيش مرۆڤم كەسێك ئەوەندە بەشان و باڵتدا هەڵبدات و ئەملاوئەولات لەگەڵ بكات هەر تێدەكەویت بەتایبەت لەو تەمەنەدا و لەو كاتە ناسكەشدا.
دەركەوتنی نیەت خراپی هەردووكیان
ئەم چوونە دەرەوەمان بوو بە عادەت لەدوای دەوام یان ئەو رۆژانەی ئۆف بووین دەچووینە پاركی ئازادی یان سەرچنار تا ئێوارەیەكی درەنگ دەماینەوە چەندین جار پاسەوانەكانی پاركی ئازادی لێمان توڕە دەبوون و دەیانووت بۆچی لەناو گوڵەكاندا دادەنیشن نازانن دانیشتن لەو شوێنانە قەدەغەیە بەڵام ئێمە گوێمان پێنەدەدان و هەر دادەنیشتین. رۆژێكیان ئاكۆ پێیووتم نیشتمان سبەینێ لەگەڵ سیروانی برادەرمان دەچین بۆ گۆیژە ئەو سیارەی پێیە دەچین پیاسەیەك دەكەین و دواتر دێینەوە، من سەرەتا رازی نەبووم وتم من نایەم بۆ گۆیژە بەڵام ئاكۆ زۆر پێیداگرت هەر بچین منیش نەمزانی كە ئەم دووانە چ فێڵ ونیەتێكی پیسیان هەیە و پێشتر رێكەوتوون كە من رازی بكەن تابچین بۆ گۆیژە و لەوێ من تاقی بكەنەوە ئەمەش بوو بەسەرەتایەك بۆ چەندین كاری تر.
كاتێك چووينە گۆیژە كەمێك دانیشتین و دواتر ئاكۆ وتی نیشتمان و سیروان من زۆر خەوم دێت دەچم كەمێك لەناو سەیارەكەدا دەخەوم، تۆو سیروان خۆتان پیاسە بكەن، دواتر سیروان وتی نیشتمان ئاكۆ راست دەكات ئێمە چی بكەین هەر دانیشتووین وەرە با پیاسە بكەین منیش رازی بووم. كاتێك پیاسەمان دەكرد وردە وردە سیروان هەردەهاتە پێشەوە منیش بەلامەوە سەیر بوو وتم بۆچی ئەوەندە نزیك دەبیتەوە وتی خۆم حەز دەكەم، ماوەیەك پیاسەمان كرد دواتر سیروان وتی بابچین لەسەر ئەو گردە دانیشین منیش پێموت بۆ لەوێ دانیشین دەچینەوە بۆلای ئاكۆ وتی ئاكۆ خەوتووە حەقت چیە بەسەریەوە، لەوكاتەدا كەلەسەر گردەكە دانیشتین دەستی كرد بە قسەكردنێكی زۆر ئەوەندەم زانی پەلاماری دام هەرچەند پاڵم پێوەنا بەڵام بێ سوود بوو وتی بۆچی ناهێڵیت؟
بۆچی بۆ ئاكۆ دەهێڵیت بەڵام بۆ من ناهێڵێت؟ هەر ئەو كاتە دەبوايە بمزانیایە كە ئاكۆ هەموو ئەو شتانەی كە پێیدەوتم نهێنییەكەی لای سیروان دركاندووە!! سیروان زۆر بێ شەرمانە پەلاماریدام هەرچەند بانگی ئاكۆم كرد بەڵام بێسوود بوو نەمزانی كە ئەمە فێڵی خۆیانە و خۆیان بەرنامەیان بۆ داڕشتووە. لەدوای ئەوە چوومەوە بۆلای ئاكۆ، وتم بابڕۆینەوە ئێوە درۆتان لەگەڵ من كرد بەتایبەتی تۆ بۆچی ئەوەندە بانگم كردی خۆت گێل كرد و نەهاتی، ئاكۆ پێی وتم قەیناكە من و سیروان دوو هاوڕێی خۆشەویستین هیچ جیاوازیيەكمان نیە بگرە زیاتر خۆت خۆشەویست كرد لەلای من.
دوای گەڕانەوەمان بۆ ماڵەوە، ئەو شەوە هەر بیرم دەكردەوە كە بۆچی من ئەوەندە بێ عەقڵ بووم رێگەمدا كاری وام لەگەڵدا بكەن و بیركردنەوەكانم زۆر جار بەرەو ئەوەیان دەبردم كە خۆم بكوژم چونكە هەستم دەكرد من گەورەترین درۆم لەگەڵ ماڵەوەدا كردووە.
بەرنامەرێژی بۆ لەناوبردنی كچێنیم
بۆ رۆژی دوایی كەچوومەوە بۆ زانكۆ ئاكۆ پێی وتم رووداوەكەی دوێنێ زۆر بە ئاسایی وەر بگرم هیچ خۆم بێتاقەت نەكەم، لەدوای تەواوبوونی وانەی یەكەم ئاكۆ هاتەوە بۆلام پێیووتم بۆ ئەوەی كە ئاشتتان بكەمەوە لەگەڵ سیرواندا دەمەوێت دەعوەتێكتان بۆ بكەم لەماڵی خۆمان كەی پێت خۆشە با ئەوكاتە دابنێین، ئاكۆ لەقسەكردندا كەسێك بوو كە زوو قەناعەتی بەكەسی بەرامبەری دەهێناو رازی دەكرد، وتم هەرگیز كاری واناكەم چونكە ئێوە درۆتان لەگەڵ من كرد دەتانەوێت ئەمجارەش بە درۆیەكی تر بمخەڵەتێنن هەرگیز كاری واناكەم، هەموو ئەم قسانەم بێسود بوو هەر رازی كردم كە بچم بۆ ماڵی ئاكۆ ئێوارەیەك دەعوەت بین.
وا رێكەوت بۆ ئەو ئێوارەیە هاوڕێیەكم هەبوو كە لە ناوەندییەوە هاوڕێم بوو نەخۆش كەوت بوو بەماڵەوەم وت كەدەچم بۆماڵی (بێگەردی)ی هاوڕێم نەخۆشەو شەو لەماڵیان دەبم، بێگومان ماڵەوەش دنیایەك متمانەیان پێم هەبوو هەربۆیە بەبێ هیچ گفتوگۆیەك وتیان باشە بچۆ. ئەو ئێوارەیە ماڵی باوكی ئاكۆ بەسەردان چووبوون بۆ چەمچەماڵ كەسیان لەماڵ نەبوو، من كە چووم بۆ ماڵی ئاكۆ سەعات (4)ی ئێوارە بوو كاتێك چوومە ژوورەوە ئاكۆ زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی كردم و پاش كەمێكیش سیروان هات، سەرەتا هیچ قسەم لەگەڵ نەكرد بەڵام ئاكۆ بە زمانە لوسەكەی ئاشتی كردینەوە، نازانم بۆچی ئەوەندە بێ عەقڵ بووم وچووم بۆ ماڵی ئاكۆ بەڵام لەو كاتەنەدا نازانم مرۆڤ بۆچی وای بەسەردا دێت و عەقڵی لەدەست دەدات؟ كەسێك نەبوو پێم بڵێت كە تۆ هەڵەیت؟ بە هەرحاڵ كاتێك نانیان حازر كردو نانمان خوارد بینیم لەسەر مێز مشروباتیان داناوە وتم حەز ناكەم لەگەڵ ئێوە نان بخۆم وتیان بێ عەقڵ مەبە خۆ ئێمە ناڵێین تۆ بخۆرەوە!!! هەر لەدوای یەكەم پاروودا ئاكۆ وتی نیشتمان تۆش پێكێك بخۆرەوە وتم پێك چیە من نان لەگەڵ ئێوەدا ناخۆم ئینجا پێكێك بخۆمەوە ؟!!! سیروان وتی تۆ یەكجار تاقیبكەرەوە ئینجا بزانە بەردەوام دەبیت یان نە، بە زۆر ئاكۆ پەرداخەكەی دایە دەستم و منیش خواردمەوە دواتر وام لێهات لە ئەوان زیاترم خواردەوە تا تەواو سەرخۆش بووم هیچ كۆنترۆڵێكم بەسەرخۆمدا نەما، سەرم گێژی دەخوارد و ئەوانیش پێم پێدەكەنین، نیەت خراپی ئەوان لەوەوە دەستی پێكرد كە وتیان تۆش بخۆرەوە لەدوایدا ئاكۆ دەستی گرتم و بردمی بۆ ژوورەكەی دواوە بەڵام ئەو بەدڕەفتارە ئەوەی خوا پێی ناخۆش بوو لەگەڵی كردم هەردووكیان وەك سەگ تێم بەربوون. دواتریش ئاكۆ پێی وتم نیشتمان دەتوانیت ئێستا بڕۆیتەوە خۆت حازر بكە دەتبەمەوە، وتم ناتوانم ئێستا بڕۆمەوە چونكە ماڵەوەمان بزانن یەكسەر دەمكوژن، سیروان بە ئاكۆی وت تۆ دەعوەتت كردووە كەچی بەم شەوە دەریشی دەكەیت، لەسەر ئەمە لێیان بوو بە مناقەشەیەكی قورس ئاكۆ رووی كردە من و پێیووتم ئەگەر تۆ كچێكی ئەوەندە عەقڵ سووك نەبووبایت بۆچی ئەمە روویدەدا، راستە هەتا بڵێی من بێ عەقڵ بووم ئەگەرنا بۆچی بەمشەوە لەگەڵ ئەم دوو كوڕەدا دەمامەوە و ئاوام بەسەردەهات و كچێنی خۆمم لەدەست دەدا. ئاكۆ وتی دەبێت بەیانی سەعات (6) بڕۆیتەوە چونكە ماڵەوەمان زوو دێنەوە نابێت بەم مەوزوعەی ئەمشەو بزانن. بۆ بەیانی سەعات (6) ئاكۆ پێی وتم كە دەبێت هەرئێستا لەماڵ بچیتە دەرەوە،منیش ناچاربووم كە برۆم.
گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە
كاتێك كە چوومەوە بۆ ماڵەوە خوشكەكەم دەرگای لێكردمەوە، پێی وتم نیشتمان ئەوە چیە بۆچی وات بەسەر هاتووە و باش نایەیتە بەرچاوم،ووتم هیچ نیە ئەمشەو زۆر نەخۆش بووم وتی وەرە ژوورەوە ئەم وەزعەی تۆ هی نەخۆشی نیە بۆم باس بكە بزانم چی بووە؟ لەگەڵ خوشكەكەم چوینە ژوورەوە و هەرچەند پێی وتم بۆچی وات بەسەر هاتووە بەڵام هەر پێم نەوت تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت پێم نەوتووە بەڵام بێگومانم لەوەی كە دەزانێت ئەو شەوە من چیم بەسەر هاتووە چونكە پرسیاری كردووە لەلای ئەو كچە هاوڕێیەم كە پێشتر پێم وتبوون نەخۆشەو ئەو شەوە دەچمە لای ئەو،من بەهەموو كچێك دەڵێم كە هەرگیز بەهیچ قسەیەكی كوڕ هەڵنەخەڵەتێن ئەو كوڕەی كە خۆم بە یەكەم كەسم دەزانی هەر ئەو بوو هەموو ژیانی منی دۆڕاندوو هەتا دەشمرم ئەمە نهێنیەكە لای خۆمە دەبێت تەمەنم بەو حاڵە بەسەر دەبەم كە پڕە لەناخۆشی و نائارامی ئێستا هەردووكیان لەدەرەوەی وڵاتن و بەخۆشترین شێواز ژیان بەسەر دەبەن، منیش هەمیشە لە ناسۆردا دەژیم.چەندین جار كە داواكارم هاتووە وتومە من بە تەمانیم شوو بكەم، لەسەر ئەم بڕیارەشم لەگەڵ خێزانەكەم لێمان بوو بە شەڕ و باوكم پێی وتم من خۆم بە زۆر بەشوت دەدەم خۆبە قسەی خۆت نابێت بەڵام من هەرگیز ناتوانم شوو بكەم ئەگەرنا چارەنووسێكی تر بۆخۆم هەڵدەبژێرم یان ئەوەتا راستییەكەی پێدەڵێم ئەگەر بشمكوژن چونكە هیچ چارەیەكی ترم نەماوە،بۆ ئەم مەسەلەیە چەندین جار چومەتە لای دكتۆر بەڵام پێیان وتوم كە ناتوانین پەردەی كچێنی دروست بكەینەوە ئەو كارە زیاتر مامانی دەرەوە دەیكەن دەتوانی بچیت بۆلای ئەوان پێدەچێت ئەمەش رێگەچارەیەكی ترم بێت بۆ مانەوەم لە ژیاندا.

لهسهر هێڵ نییه


dastt xoshbet barasty babateky dltanga
لهسهر هێڵ نییه


DaSt XoSh SanarYa Gyan Bo am Babata HiWam WaYa Ka Hamu KaSeK SuD Lam Jora BabataNawa WarGret. sarKauTu Bii..







لهسهر هێڵ نییه


دهست خۆش بێت بهڵام خۆزگه ئاماژهت به سهرچاوهی بابهتهکه بدایه..............
لهسهر هێڵ نییه



دةسست خؤش بيت ئةزيزم بابةتيكى جوانة
ساويلكةى كج ليرة دةر ئةكةويت بةر لةوةى كوريك هةلبسةنكينى
جؤن بريارى خؤشةويستى ئةديت دواى ئةو جون باور بةكةسيك ئةهينى
لةكةل هاورى بيت تؤبجيتة دةرةوة من داوة لة كجان ئةكةم هةركيز شةرم مةكةن
شةرمة ئيوة بةرةو هةلدير ئةبات جونكة لة سةرةتا كى دوو قسةى خؤشى بؤ كردى
وائةزانى ئةو شاسوارى خةونةكانتة راستة ئةلى (زنى شةرمن شاريك ئةهينى بياوى شةرمن شانةى نهينى )
بةلام ئةزيزانم لةم سةردةمة هةموو شتيك بيشكةووتوة ئةبيت
ئيمةش شةرم بشكينين
لهسهر هێڵ نییه






dastakant xosh be hawre gean bo aw babatt har sarkawtw be
لهسهر هێڵ نییه






ده ست خؤش بؤ ئه و به سه ر هاته
كج ئه بى زؤر ئاكاى له خؤ بيت به رامبه ر كور جونكه كور بؤ مه رامى خؤى دنيا تيك ئه دا
له كه ل ريزم به س نه ئه بوو كجيك له كه ل دوو كور له ماليك بيت
به قوربان ئاكر و به نزين له يه ك شوين قه ت نابى
سوباس

لهسهر هێڵ نییه






ده ست خؤش بؤ ئه و به سه ر هاته
كج ئه بى زؤر ئاكاى له خؤ بيت به رامبه ر كور جونكه كور بؤ مه رامى خؤى دنيا تيك ئه دا
له كه ل ريزم به س نه ئه بوو كجيك له كه ل دوو كور له ماليك بيت
به قوربان ئاكر و به نزين له يه ك شوين قه ت نابى
سوباس
لهسهر هێڵ نییه







ده ستت خوش بيت بؤئه م به سه رهاته سه ركه وتوبيت


لهسهر هێڵ نییه