.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان و بێباوه‌ڕان ...
له هه‌موو كتێبه فقهیه كۆنه‌كاندا به درێژی باس له‌م بابه‌ته كراوه, بۆچونه‌كانیش له قورئان و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) سه‌رچاوه وه‌رده‌گرن. بهلاَم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوی كاتێكی دیاری كراودا ده‌كه‌ن. ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) دوو جۆرن : یه‌كه‌م, په‌یوه‌ندی به رووداوی كاتێكی دیاری كراودا هه‌یه‌و حوكمێكی ڕه‌ها نیه بۆ دوای خۆی.
فیصل المولوی - وه‌رگێڕانی: عبدالله كه‌سنه‌زانی .
ئایا بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان و بێباوه‌ڕان ئاشتیه یان شه‌ڕ؟ به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر, له كاتی بونی دهسهلاَتی ئیسلامی‌دا شه‌ڕ واجبه له‌گه‌ڵ هه‌موو ولاَتێكی بێباوه‌ڕدا؟
له وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌دا شێخ فیصل ئهلمهولهوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فه‌توای ئه‌وروپی ده‌ڵێت:
له هه‌موو كتێبه فقهیه كۆنه‌كاندا به درێژی باس له‌م بابه‌ته كراوه, بۆچونه‌كانیش له قورئان و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) سه‌رچاوه وه‌رده‌گرن. بهلاَم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوی كاتێكی دیاری كراودا ده‌كه‌ن. ده‌قه‌كانی قورئلن و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) دوو جۆرن : یه‌كه‌م, په‌یوه‌ندی به رووداوی كاتێكی دیاری كراودا هه‌یه‌و حوكمێكی ڕه‌ها نیه بۆ دوای خۆی. دووه‌م, له باره‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان و به‌ها به‌رزه‌كانی ئیسلامه‌وه‌ن كه ژیان پێویسته له خیان بگرێت, ئه‌مانه حوكمی ره‌هان و بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك شیاون.
واقعی مرۆڤایه‌تی كه بۆچونی زانایان هه‌ر له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه تا ڕووخانی خه‌لافه‌ت له بابه‌تی جیهاددا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات چه‌ند سیمایهكیان هه‌یه:
1- زاڵبونی ڕژێمه دیكتاتۆریه‌كان به سه‌ر گه‌لدا: ئه‌م ڕژێمانه ئازادی هه‌ڵبژاردنی ئاینیان قه‌ده‌غه دهكردو ئاینی ده‌وڵه‌ت به زۆر بۆ هموو خه‌ڵك بوو, جیائاینیان ده‌كوشت ئه‌گه‌ر هاولاَتی خۆشیان بوایه. ئه‌مه‌ش ته‌نها دهوڵتهكانی فارس و ڕۆمدا نه‌بوو به‌ڵكو دریژه‌ی هه‌بوو تا سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئه‌وروپادا. ئه‌گه‌رچی زۆرلێكرنی باوه‌ڕ نه‌ماوه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی له هه‌مان ده‌وڵه‌تدا نه‌ماوه, بهلاَم ڕقی ده‌مارگیری دینی به‌شێكی زۆر له بیرگرنهوهی تاك و ڕژێمه ئه‌وروپیه‌كان پێك ده‌هێنێت دژی موسڵمان و ئیسلام. ئه‌مه‌ش له هه‌ندێ ئاكاریاندا به‌دی ده‌كرێت وه‌ك دژاتی بالاَپۆشی و سوكایه‌تی كردن به پێغه‌مبه‌ر (ص).
2- زاڵبوونی بۆچونی شه‌ڕو كوشتار به گشتی و دژی موسڵمانان به تایبه‌تی: له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه و به ده‌ستدرێژی ڕۆم و فارس بۆ سه‌ر نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و ڕێگرتنی دهسلاَتداران له موسڵمان بوونی گه‌له‌كانیان. شه‌ڕه‌كانی موسڵمانان یان به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بووه یان ڕزگاركردنی گه‌لان بووه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینی خۆیان به سه‌ربه‌ستی. ئه‌م بارودۆخه هۆكاری سه‌روكی زۆرێك له ورده‌كاری حوكمه‌كانی جیهاد بووه له كتێیبهكاندا. له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فشاره‌دا زۆربه‌ی زانایان له ڕای دروست لایان نه‌داوه,وه‌ك ده‌بینین: دژایه‌تی كردن (عله‌ت) هۆكاری كوشتن و شهڕكرنه نه‌ك بێباوه‌ڕی بۆ خۆی, جه‌خت كردن له سه‌ر ئازادی هه‌ڵبژاردنی ئاین, چونكه مێژوو ته‌نها حاڵتیكیشمان بۆ ناگێڕته‌وه كه دهسهلاَتدارانی ئیسلامی به زۆر خه‌ڵكیان موسڵمان كردبێت.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له زانیان ده‌ڵێن (بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان و بێباوه‌ڕان شه‌ڕه) بهلاَم واقعی كرداریان پیشانی ده‌دات كه ئه‌م مه‌به‌سته‌یان نه‌بووه كه ئێمه لێی تێده‌گه‌ین به‌م به‌ڵگانه:1- كه‌سی (الحربی) دوژمن ده‌توانێت په‌نا وه‌رگرێت له هه‌رموسڵمانێك ته‌نانه‌ت مێردمنداڵكیش 2- كاتێك ده‌ڵیین كه‌سی دوژمن, ده‌بێت له كاتی هاتنه ناو خاكی موسڵمانانه‌وه بكوژرێت, بهلاَم له واقیعدا وانه‌بووه, ئه‌و كه‌سه گه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هاتووه گوێ له وته‌ی خوا بگرێ یان نێردراوه یان په‌نای دراوه بهلاَم به‌ڵگه‌شی پێ نه‌بوو ناكوژرێت, له‌سه‌ر ڕای هه‌ندێكی تر ته‌نها ده‌نێردرێته‌وه شوێنی خۆی گه‌ر درۆی لێ ده‌رنه‌كه‌وت. ته‌نها له كاتی شه‌ڕدا حوكمه‌كانی دوژمنی به سه‌ردا ده‌چه‌سپێنرێت.
كاتێك زانایان ئه‌وه‌یان -بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان و بێباوه‌ڕان شه‌ڕه- وتووه , له به‌رئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان به‌رامبه‌ر موسڵمنان هموو كات ئاماده‌ی جه‌نگ بوون . هه‌ربۆیه پێمان وایه بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان و بێباوه‌ڕان ئاشتیه نه‌ك شه‌ڕ, له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی تر هه‌یه وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
- خوای گه‌وره مرۆژی دروست كردوه‌و ئازادی هه‌ڵبژاردنی ئاینیشی پێ به‌خشیوه, خوا ده‌فه‌رموێ [وقل الحقّ من ربّكم فمن شا‌و فلیؤمن ومن شا‌و فلیكفر، إنّا أعتدنا للظالمین ناراً أحاط به‌م سُرادقها، وإن یستغیثوا یُغاثوا بماو كالمُهل یشوی الوجوه، بئس الشراب وساوت مرتفقاً] سزای بێباوهریش له‌و دنیایه نه‌ك ئه‌م دنیا.
- خوای گه‌وره بۆ هه‌مو گه‌لێك پێغه‌مبه‌رێكی ناردوه‌و ئه‌ركی سه‌رشانیشی گه‌یاندنی په‌یامی خوایه وه‌ك ده‌فه‌رموێ[فهل علی الرسل إلاّ البلاغ المبین] , هه‌موو كه‌سێكی ژیریش ده‌زانێ كه له‌بارترین بارودۆخ بۆ بانگه‌واز ئاشتییه.
- خوای گه‌وره ڕێی به موسڵمان داوه جیهاد بكات بۆ پاراستنی موسڵمانان و بانگه‌واز, فه‌رمانیشی پێكردوه پێش ده‌ستپێكردنی شهر بانگهێتی به‌رامبه‌ر بكات بۆ ئیسلام ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كیه.
v - باوه‌ڕهێنان به زۆر نابێت به‌ڵكو به‌قه‌ناعه‌ت هێنانه, بارودۆخی ئاشتیانه له‌بارتره بۆ بیركردنه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ بڕواهێنان,به پێچوانه‌وه له كاتی شه‌ردا ڕق و كینه دروست ده‌بێت. هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵیین بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانان و بێباوه‌ڕان ئاشتیه.
بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچونه ده‌ڵێم: به گوێره‌ی ڕای زۆربه‌ی زانایان شه‌ڕ رێ پێدراوه له به‌ر دوو هۆ : یه‌كه‌م , به‌رگری له موسڵمانان,دووه‌م, ڕێگرتن له به‌كارهێنانی هێز بۆ باوه‌ڕهێنان.بهلاَم ڕای سێهه‌میش كه ده‌ڵێت هۆكاری سێههمبۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵتانی تر بخرێنه ژێر ركێفی ده‌وڵتی ئیسلامیه,من به هه‌ڵی ده‌زانم چونكه یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌مای ئازادی بیروباوه‌ڕ. كه‌واته له كاتی نه‌بوونی هۆكاری دووهه‌م و سێهه‌م ئاشتی به‌رقه‌رارده‌بێت.
په‌یوه‌ست به ڕای سێهه‌مه‌وه له ڕووی پراكتیكیه‌وه ئه‌مڕۆ گونجاو نیه, ولاَتانی ڕۆژئاواش ڕه‌نگه ڕۆژیك ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له باره‌ی ئازادیوه ده‌یكه‌ن په‌یوه‌ست بن پێوه ئه‌وكات موسڵمان له هه‌مو شوێنێك ده‌توانێت بانگه‌واز بكات.


له‌سه‌ر هێڵ نییه