❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوسەردارن ئاگاداربن ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-09 10:36:58

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

هاوسەردارن ئاگاداربن ..

هاوسەردارن ئاگاداربن ...



ئەوەى واى لێکردم ئەم بابەتە بنووسم  ..ئەوە بوو ئەم ماوەیە  لە زۆربەى سایتەکان بابەتى تا یبەت بە نیوان هاوسەرداران و بەتایبەن تر  کارى (جنس)کەوا دەزانم  هەموو ژیانى هاوسەرداریان لە جنس دا کۆکردۆتەوە..

نیگار حمد على



راستە ئەویش  پێویستیەکى ترى ژیانە وەک پێۆیستیەکانى تر..بەڵام نەک بەم شێوەیەى کەکردویانە  بە هەموو شتەکان و سەرجەم خۆشى و ناخۆشیەکانیان پەیوەست کردوە بەم کارە ...ئەگەر وایە   ئەى چى دەڵێن  بە م پیاوانەى کەتوشى نەخۆشى لاوازى جنسى بوون  و  خێزانەکانیان  بەو پەرى ئارامیەوە عەیبەکەش دا ئەپۆشى ، بگرە هەر رووى نایە باسى بکات ،،ئەى چى بە و هەموو بێوەژنە دەلێن
کە وەک مەردان بەدیار  چاوى جوانى هەتیوەکانى دانیشتوەو  بەرگەى نەبووونى و ئازار دەچێژێ هێشتا  بیر لەوە ناکاتەوە کە خۆى هەیە و مافى هەیە،،ئەى چى  بەو ڕێژە زۆرەى قەیرەیى دەلێن  کە تا ئیسە نسیبیان نەبوە بۆ زەواج و سەربەرزو روو سور دەژین  ...کەواتە من دەڵێم هاوسەردارى زۆر زیاترى دەوێ و بەدڵنیایەوە  جنس  بەرهەمى خۆشەویستیە ، چونکە ماڵ بێ خۆشەویستى دۆزەخە ...
دە با بیر بکەینەوە ئەم خۆشەیستیە دروست کەین و هەموو کات بە وشەى جوان و ناسک و پڕ خۆشەویستى بانگى یەکتر بکەین  نەک تەنها(  ئەوکاتەى پیویستمان  بە جنسە  ) ئەمەش یەکى َلەنوسەرەکان نوسیبوى کە گوایە  پیش جنس  هەر زوو  بەم وشانە بانگى بکە بەواتا  کە ئارەزو ى جنست هەبوو ئەوا قسەى خۆش بکە  ؟؟؟ئەى دواى چى ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟چەن خۆشە ئەو ساتانەى کە پیاو بەروو خۆشى  دیتەوە ماڵ و سەلام دەکا ..برو بیانوو  ناکرى .. کێشەى دەرەوە ناهێنێتەوە ..دەم بەخەندەیە  ..بارى ژیانى  خێزانەکەى  سوک دەکا  ..ڕێگەى دەرەوەى و هاورێکانى  لێ ناگرێت  .. مافى خۆى پێ دەدات ..هەڵەکانى گەورە ناکا ..رێزى دەگرێ  ..پرس و ڕاى پێ دەکا ..ئازادى دەکا  و دەیکاتە خاوەنى بریار و ادارەى بەرێوەبردنى ماڵى پێ دەسپێرێ .. هەست بە موعاناتى دەکا و یارمەتى دەدات ..لێبوردەیە بەرامبەرى ..کاتى نەخۆشى  بە سۆزە لەگەَلى  نەک پێ ى بڵێ ... ..ژن دەهێنم  تۆ هەموو کات نەخۆشى ؟؟؟؟؟؟؟؟
بۆ هەموو ساتەکان هاورێ و خۆشەویستى بێ  نەک تەنها  کات  جنس و خۆشیەکانى خۆى ؟؟ وە بەهەموو شێوەیەک یەکتر قبوڵ کەن لە خۆشى و ناخۆشیەکان  .. ئیتر ئەمە ژیانە  بابزانین مرۆڤ بە هەموو شیوەیەک تاقى دەکرێتەوەو  ماف و  ئەرکى هەریەکێک  دیارى کراوە ...با بتوانیین  یەکترى ئاسوودەکەین چونکە  خۆشى و بەختەوەرى و ئا سوودەی  کلیلى  سەرجەم رێگاکانى ترن  ..دەى با هەمومان  بەرەو خێزانێکى بەهەشت ئاسا  هەنگاو بنێن  ..گۆرانیش  هەوێنى  کارەکانمان بێت ...

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-09 18:25:57

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: هاوسەردارن ئاگاداربن ..

dastt xosh bet sarkautu bet baheway bardawamet

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-10 18:31:32

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: هاوسەردارن ئاگاداربن ..

زۆر سوپاس ڕێژین گیان
ئه‌زیزم ده‌ستت خۆش بیت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net