❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خاوەن موڵكەكانی قەڵا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-09 10:18:10

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

خاوەن موڵكەكانی قەڵا

خاوەن موڵكەكانی قەڵای هەولێر قەرەبوودەكرێنەوە



حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و دادگا و لیژنەی خەمڵاندنی قەرەبوو، خاوەن موڵكەكانی قەڵای هەولێر قەرەبوودەكاتەوە و تەنها لە 25 %ی خاوەن خانووەكانیش موڵكەكانیان دەدەنەوە حكومەت.

هەمزە حامد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكیدا بە كوردستان راپۆرتی راگەیاند كە قەرەبووكردنەوەی خاوەن موڵكەكانی قەڵا بەپێی رێككەوتنێك دەبێ لە نێوان شارەوانی و دادگا و لیژنەی خەمڵاندنی قەرەبووكردنەوە و گوتی” لە قەرەبووكردنەوە بۆ مەترێك زەوی و رەچاوی زەوییەكە و شێوازی دروستكردنی خانووەكە دەكرێ و پارەی بۆ تەرخاندەكرێ و لیژنەكە پارە دیاریدەكات و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانیش داوا لە وەزارەتی داراییدەكات كە پارەی دیاریكراو بداتە خاوەن موڵك و قەرەبوویبكاتەوە”. بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە زۆرێك لە خاوەن موڵكەكان، خانووەكانیان نافرۆشن، بۆ ئەمەش پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی قەڵا بڕگەی تێدایە، رێگە بەوە دەدات كە هاووڵاتیانیش تیایدا بەشداربن. ناوبراو گوتیشی” خاوەن موڵك دەتوانێ خانووەكەی بكاتە شوێنێ بازرگانی و گەشتیاری و دەزگا، واتە وەكو هاووڵاتی دەتوانێ وەك وەبەرهێن كاری تێدابكات و خانووەكەی لەگەڵ لیژنەكە نۆژەنبكاتەوە”. دەربارەی ئاستی قەرەبووەكردنەوەكەش، هەمزە حامد گوتی” نازانم بۆ هەر مەترێك چەند دیاریكراوە، چونكە خەمڵاندنەكان جیاوازن و لیژنەی خەمڵاندنی تەملیكیش ئەوە دیاریدەكات، دواجاریش دادگا بڕیار دەردەكات بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكە”. هەمزە حامد ئەوەشی روونكردەوە كە ئەگەر كەسی قەرەبووكراو رازینەبوو لە خەمڵاندنەكە، دەتوانێ پارێزەر بگرێ و رەخنە لە بڕیارەكە بگرێ، بۆشیان هەیە تەعن لە بڕیاركە بدەن، هەتاكو ئەو كاتەی دادگا دەگاتە بڕیاری خەمڵاندنی كۆتایی، واتا دواجار دادگا نزمی خەمڵاندن دەستنیشاندەكات و گوتی” دوای ئەوە لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیران پارەی خەمڵێندراو لە وەزارەتی دارایی داوادەكرێ و قەرەبووكەش بڕیارێكی باشە و كارەكە گەیشتۆتە كۆتایی، بەڵام بڕیارەكان قابیلی رەخنەن و هەموویان وەكو یەك نین”. لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كوردستان راپۆرتی راگەیاند كە هەندێ لە خاوەن موڵكەكان لە كۆتایی مانگی تەمموزی ئەم ساڵ، قەرەبووەكانیان وەرگرتووە، بەپێی گوتەی سەرچاوەكە جگە لە بینا بۆ هەر مەترێك 800 هەزاریان پێدراوە، هەندێكی دیكەش لە خاوەن موڵكەكان رەخنەیان لە قەرەبووەكانیان گرتووە و داوای چاوخشاندنەوە دەكەن بە خەمڵاندنی موڵكەكانیان

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-09 15:12:36

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: خاوەن موڵكەكانی قەڵا

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-10 19:01:19

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خاوەن موڵكەكانی قەڵا

زۆر سوپاس سۆزی گیان 

ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزم



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net